ئــارامـی ڕوح🫀arami ruh
Open in Telegram
دڵتەنگ مــەبە، رۆژە قـورسەکان بێگومــان بە مـــیهرەبانی پەروەردگار تێئەپەڕنــــ
Show more1 602
Subscribers
-124 hours
-67 days
-3430 days
Posts Archive
دەڵێم مرۆڤ دە چرڪە بیر لە لیمۆیەڪی ترشی ئاودار بڪاتەوە دەمی پڕ دەبێت لە ئاو لەشی ڪاردانەوەی دەبێت بۆ تەنھا دە چرڪە بیرڪردنەوە دەربارەی!
ئێستا وەرە بیھێنە پێش چاوت دە خولەڪ، دە ڕۆژ، دە مانگ بە بیرڪردنەوەی نەرێنی، توڕەیی، ترس، چۆن خـــۆمان وێـــران دەڪەیـــن!.
❤️🩹🕸🤍
نـازانـم مـن خـوار ئـەڕۆم یـان ژیـان
خـۆی خـوارە هـەر ڕێـگـایـەک ئـەگـرم دژوارە...❤️🩹🙂!
حـەسـرەتـی دووری ئـازیـزان
وەهـا ڕەنـگـی زەرد کـردووم
پـایـیـز دڵـخـۆشـە کـە مـن هـەم
ئـەڵـێ ئـۆخـەی وەجـاخ زیـنـدووم.....❤️🩹!
“Your dreams doesn’t have an expiration date. Take a deep breath and try again”
“خەونەکانت بەرواری بەسەرچوونیان نییە. هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە و دووبارە هەوڵدەرەوە”😍❤️🩹
سێ کەس هەرگیز تامی ژیان ناکەن ...
دڵ پیس، لەخەفەتان
درۆزن، لەترسان
ڕەزیل، لەبرسان
🥀💚
هەموو بەڵایەک لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا کەم دەبێتەوە ...
- هەموو ناڕەحەتییەک لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا کەم دەبێتەوە ...
- هەموو تەحەددایەکی داهاتوو تۆ دەتوانیت بە شێوەیەکی لێهاتووانە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت ...
- ئەوەی دەترسیت ڕووبدات زۆر کەمترە لەوەی کە خەیاڵی دەکەیت ...
- تۆ زۆر باشتریت لەوەی کە بیر لە خۆت دەکەیتەوە ...
▫️هیچ ئازارێک بەردەوام نابێت.
▫️هیچ خەمێک بەردەوام نابێت.
▫️هیچ حاڵێک وەک خۆی نامێنێتەوە.
▫️چاکە بەڕێوەیە هەر دێت.
❤️🩹☺️
︎ ئەڵماس بەردێکی ئاسایی بوو
کە فشاری زۆری بەرگە گرت و
بوو بە گرانبەهاترین شت تۆش
ئارام بگرە تا کاتت دێت 💚!
ڕۆژەڪانی ژیـانت
قەرەبـوو نـاڪرێتەوە بـۆیە هەر شـتێک
ئـازارت دەدات پشت گوێی بـخە 🦋🤍..
ئەو دەمەی کچێکی بچووک هەموو هەوڵی خۆی دەدات
بۆ ئەوەی یارمەتی دایک و باوکی بدات...
ئەو دەمەی ئافرەتێک حەزی بە چایی نییە،
بەڵام پێش ئەوەی بیدات بە مێردەکەی تامی دەکات...
ئەو دەمەی دایکێک بەلەزەترین بەشی خواردنەکە
دەدات بە منداڵەکەی...
ئەو دەمەی هاوڕێیەک دەستی هاوڕێیەکی دەگرێت
بۆ ئەوەی نەکەوێت...
ئەو دەمەی برایەک چەندین پەیام بۆ خوشکەکەی دەنێرێت،
هەتا دڵنیابـێت بە سەلامەتی گەیشتوەتەوە بەمـاڵ...
خۆشەویستی ئەوە نییە کوڕێک دەستی کچێکی گرتبێت،
بەڵکوو خۆشەویسـتی گرنگی پێدانە لەهەر شوێنێک بـێت♥
