1 949
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-3930 days
Posts Archive
1 949
پێشتر پۆستێکم کرد لەسەر ئەوەی بتوانی کۆنتڕۆڵی تیکتۆکی مناڵەکەت بکەیت ئەم جارەیان بۆ فەیسبووکە
بەم ڕێگایە ئەتوانی بزانی مناڵەکەت لەگەڵ کێ قسە ئەکات( چاتەکانیان نابینی )
ماوەی چەنێک لە مێسنجەر بووە
وە کێ بتوانێ نامەی بۆ بنێرێت و ستۆریەکانی ببینێ
لە وێنەی دووەم create invitation بکە دواتر لینکەکە ئەنێریت بۆ مێسنجەری مناڵەکەت و لینکەکە لە مێسنجەری مناڵەکەت بکەرەوە و تەواو
بەڵام ئاگادار بن هەنێ کات هەڵە ئەکات
کاتێک create invitation ئەکەیت دوای ئەوە نوسینەکەی بخوێنەوە تاکوو بزانی ئەڵێ چی هەنێ کات ئەڵێ ئەم لینکە بۆ خێزانەکەت بنێرە (parent) هەنێ کات ئەڵێ بینێرە بۆ مناڵەکەت (teen) ئەگەر لە ئەکاونتەکەی تۆوە نوسیبووی بینێرە بۆ خێزانەکەت ئەوە ئەبێ لە مۆبایلی مناڵەکەتەوە ئەم ڕێگایە بکەیت و لینکەکە بنێری بۆ ئەکاونتی خۆت بەڵام ئەگەر نوسیبووی بینێرە بۆ مناڵەکەت هەر لە ئەکاونتەکەی خۆتەوە ئەم ڕێگایە بکە و لینکەکە بنێرە بۆ مناڵەکەت
کە قبوڵی کرد هەر لە بەشی supervision کە لە وێنەی یەک دیارە
کلیکی لێ بکە و ئەکاونتی مناڵەکەت ئەبینی کلیک لە ئەکاونتی مناڵەکەت بکە زانیاریەکان ئەبینی ❤️
1 949
پێشتر پۆستێکم کرد لەسەر ئەوەی بتوانی کۆنتڕۆڵی تیکتۆکی مناڵەکەت بکەیت
ئەم جارەیان بۆ فەیسبووکە بەم ڕێگایە ئەتوانی بزانی مناڵەکەت لەگەڵ کێ قسە ئەکات ( چاتەکانیان نابینی )
ماوەی چەنێک لە مێسنجەر بووە
وە کێ بتوانێ نامەی بۆ بنێرێت و ستۆری مناڵەکەت ببینێت
لە وێنەی دووەم create invi
1 949
League of Legends Wild Rift
٥ کەس بەرامبەر ٥
ئامانجی هەردوولا ئەوەیە تاوەری یەکتر تێکبشکێنن
بەڵام هێندە ئاسان نیە
لەلای ڕاست و ناوەڕاست و چەپ کۆمەڵێک تاوەری تیمەکەی تۆی لێیە لەگەڵ تاوەری تیمەکەی تر بۆ گەیشتن یە تاوەری سەرەکی ئەبێت هیچ نەبێت نموونە لای چەپ تاوەرەکانی ئەوان تێک بشکێنیت ئەو کات لای چەپەوە هەمووتان ئەتوانن هێرش بکەن هەر کارەکتەرە و تایبەتمەندی خۆی هەیە
یارییەکە بە کات نیە و تەنها ئەبێت تاوەری سەرەکی یەکێکتان تێکبشکێت ئەگەر نا یارییەکە هەر بەردەوام ئەبێت
1 949
دوو سیم لە ناو مۆبایلەکەتە و سیمی دووەم ئینتەرنێتە
وە کاتێک یاری ئەکەیت هەست ئینتەرنێتەکەت زوو زوو بە تەواوی ئەبڕێت تا چەند چرکەیەک بۆ یارییەکی وەک Frostborn یەک چرکە خەتت نەمێنێ کوشتویانی
جا ئەمە دوو هۆکاری هەیە وە دوو ڕێگاشی هەیە بۆ ئەوەی چارەسەری ئەم کێشەیەی ئینتەرنێتەکەت بکەیت
هۆکاری یەکەم سیمەکەت لە ناوەوە کەم کەم ئەجوڵێت و ئەبێتە هۆی ئەوەی خەتت نەمێنێ شەبەکە دیارە هەیە بەڵام خەتەکەت وەستاوە
هۆکاری دووەم بە هۆی سیمی یەکەوە
ڕێگای یەکەم بۆ چارەسەرکردنی ئەوەیە کاغەزێک بێنیت و وەک سیمەکەت بیبڕیت و لەگەڵ سیمەکەت بیکەیتە ناو شوێنی سیمەوە و بیکەرە مۆبایلەکەت ئەگەر چارەسەری نەکرد ڕێگای دووەم هەیە کە زۆر باشە و چارەسەری ئەکات
کاتێک چوویتە یارییەک سیمی یەکەم بکوژێنەوە مەبەستم ئەوە نیە سیمەکە لە مۆبایلەکە دەر بکەیت هەر سەیری ئەو دوو وێنەیە بکە بەو شێوەیە سیمی یەک ئەکوژێتەوە کاتێکیش تەواو بووی لە یارییەکە دووبارە سیمەکە ئیش پێبکەرەوە
جا لەوانەیە بڵێیت ئینتەرنێتەکەم هەقی چیە بەسەر سیمی یەک خۆ سیمەکان جیاوازن وەڵای منیش هەمان پرسیارم هەبوو بەس بەم شێوەیە کێشەی پچڕانی ئینتەرنێتەکەم چارەسەر بوو
@valakgames 🌹❤️
1 949
بۆ وەرگرتنی سەحە شینەکەی Truecaller
پێشتر ڤیدیۆیەکم کرد بەڵام تۆزێک گۆڕاوە
یەکەم ئێستا ناتوانی ئەکاونتی Truecaller کۆنێکتی فەیسبووک بکەیت تەنها جیمێڵ
لە ڤیدیۆکە ئەچمە ناو سایتەکە دواتر بە جیمێڵێک ئەیکەمەوە ئێستا گۆڕانکاریەکە ئەوەیە ئەبێت بەو جیمێڵە بیکەیتەوە کە لەسەر ئەکاونتەکەیە
وە ئەبێت زیاتر لە ٢٠ جار Suggest name business بکەیت
سەیری ڤیدیۆکە بکەن ئەوکات ئەزانن باسی چی ئەکەم ❤️
https://youtu.be/9LpFjas9X54?si=Yt5gAdVICR7hAsJ3
❤️❤️
1 949
جیاوازی چیە لە نێوان
2-Step Verification phones
Recovery phone
کاتێک لە جیمێڵەکەت ئەچیتە بەشی Security
کەمێک یەیتە خوارەوە ئەم دوو بەشە ئەبینی باشە جیاوازی چیە کە هەردووکی داوای ژمارە ئەکات؟
ئەوەی یەکەمیان کاتێک جیمێڵەکە ئەکەیتەوە داوای کۆدێک بکات کە ئەچێتەوە بۆ ئەو ژمارەیەی لە یەکەم داتناوە
ئەی دووەم ئیشی چیە کە یەکەم ئەم کارە ئەکات؟
سەیری وێنەی دووەم بکەن
هەندێک کات جیمێڵ ڕێگە نایات داوای کۆد بکەم بۆ ژمارەکەم هەرچەنە لە وێنە دیارە کە ڕێگە ئەیات بەڵام پێش ٣ کاتژمێر ڕێگەی نەیا ئەیوت تۆ سیکیوریتی زۆرت داناوە یەکێک لەوانی تر بەکاربێنە بۆ چونە ناو جیمێڵەکەت بێگومان ئەمە هەڵە بوو چونکە هەموو سیکیوریتیەکانم لابردبوو جگە لە ژمارە بەهەرحاڵ
ئیتر لێرە Get Help م کرد
لەو بەشەیا یان ئەتوانی پەیوەندی بە گۆگڵ بکەیت ( هەندێک کات ) کە ٣ بۆ ٥ ڕۆژی پێ ئەچێ تا وەڵام ئەیان
یان ژمارەکەت پشان ئەیات ئەڵێ کۆد ئەچێتەوە بۆی
بەڵام ئەوەی Get help کە داوای ژمارەکە ئەکات
ئەو ژمارەیەیە کە لە وێنەی یەکەم لە بەشی دووەم داتناوە واتا بەشی
Recovery phone
ئەتوانی ژمارەی خۆت دابنەیت یان ژمارەیەکی جیاواز
هیوادارم تێگەشتبن
1 949
ڕووسیەکان نەک لە بەرنامەیە لە یارییشا هیواتیان پارەیە بڵێی چۆنی ئەڵێ ١٠ دۆلار
زۆر بەی ئەو یارییانەی ئەیکەم ڕووسیەکان درووستیان کردووە وا یارییەکان درووست کردووە کە ناچارت کەن پارە سەرف کەیت ئەگەر سەرفی نەکەیت ساڵێکت ئەوێ تا لە یارییەکە بەرەو پێش ئەڕۆیت
جا لە ئەپدەیتی نوێی تەلەگرام
Telegram business هاتووە
ئەویش هەر بە پارەیە
بۆ ئەو کەسانە باشە کە ئیشی ئۆنلاین ئەکەن یان کەسێک کە نامەی زۆری بۆ یەت
ئۆتۆماتیکی وەڵام ئەیاتەوە کاتێک نامەت بۆ یەت وەک بۆتێک ئەتوانی کات دابنەیت کە نموونە دووکانەت ئێستا داخراوە یان نا یان ئەتوانین بڵێین وای لێ بکەیت بزانن ئێستا ئەتوانی وەڵامی چات بەیتەوە یان نا
بێگوومان ئەمە سەرەتایە دواتر شتی زیاتر یەت نرخەکەی ٤ هەزار و شتێکە تۆ بڵێ ٥
1 949
لە کاتی فۆرمات کردنەوەی مۆبایلەکەت یان کڕینی مۆبایلێکی نوێ پێویستە ئەکتیڤی بکەیت بۆ ئەوەش سەرەتا کۆمەڵێک شت هەیە کە ناچالاکی بکەیت یان چالاکی بکەیت
جا ئەم دوو بەشە ناچالاک بکەن هەموو کاتێک بە تایبەت یەکەم کە لۆکەیشنەکەت وەر ئەگرێت و وە بەبێ ئاگاداری تۆ بۆ شتی تر بەکاری ئەهێنن
ئەوەی دووەمیش بۆ مەبەستێکی باش نیە بە تەواوی هەرچەنە ئەوەی کە نوسراوە بڕوا ناکەم بە تەواوی وابێت
بەڵام بە کورتیەکەی ئەوەیە کە کەسێک بۆ دوو دەقە ئەبینی دوای ٢ سەعات لە فەیسبووک یان هتد .. ئەکاونتەکەی ئەبینی و ئەڵێ ئادی بکە
بۆیە هەردووکی ناچالاک بکەن
ئەمە بە تەواوی ناچالاک نابێ واتا هەندێک بەرنامە و یاریی هەیە پێویستە ئەم بەشەی بۆ ناچالاک بکەیت بەڵام خۆت بیکەیت بۆ هەر بەرنامە و یارییەک باشترە لەوەی ئۆتۆماتیکی بۆ هەمووی بکا
ناچالاکی بکەن باشترە
1 949
چارەسەری تاگی everyone ی گرووپەکانی فەیسبووک
ئەم بەشە ناچالاک بکە ئیتر ئەو تاگەت بۆ نایەت
❤️
1 949
فەیسبووک کێشەی بۆ درووست بووە و کێشەکەش عامە لای هەمووتان داخراوەتەوە و ناکرێتەوە
چاوەڕێبن کەمێکی تر چاک ئەبێت
1 949
تایبەتمەندی نوێیەکانی تەلەگرام بۆ گرووپ چات
دانانی ستۆری لە گرووپ چات
گۆڕینی باگراوندی گرووپ چات
گۆڕینی ڕەنگی پرۆفایلی گرووپەکە
زیاد کردنی ئیمۆجی تایبەت بە گرووپ چاتەکە
هەموو ئەمانەش پێویستە گرووپەکەت لەلایەن خەڵکەوە بوست بکرێت , پێویستە لینکەکەت کە تایبەتە بە بوستی گرووپ لە گرووپ چاتەکە دابنێیت و ئەوانەی کە Telegram premium کڕیوە ئەتوانن بوستی بکەن وە دوای ئەوەش گرووپەکەت لیڤڵی هەیە هەر چەند بوستی زیاتری لێ بەن لیڤڵی بەرزتر ئەبێت و تایبەتمەندی زیاتر ئەتوانی بەکاربێنی بۆ گرووپەکە
ئەم تایبەتمەندیانە بۆ کەناڵیش هەیە و تازە بۆ گرووپ هاتووە
1 949
بەرنامەی Sleep Monitor
یارمەتیت ئەیات زووتر خەوت لێ بکەوێ ئەویش بە کۆمەڵێک دەنگ وەک نموونە باران هتد ...
جگە لەوە ڕاهێنانی تیایە وە لە هەمووی گرنگتر ئەتوانی پێش خەوتن لەناو بەرنامەکە ڕیکۆرد بکەیت کاتێک بەیانی لەخەو هەستایت پێت ئەڵێ لە چ کاتێک قسەو کردووە یان خەوی ناخۆشت بووە بەپێی ئەو دەنگانەی لە کاتی خەوا دەری ئەکەیت
بەڵام زۆربەی تایبەتمەندیەکانی بە پارەیە هەر بۆیە سێرچ بۆ ئەو ناوە بکەن و بەرنامەکانی تریش تاقیبکەنەوە
1 949
سەیر کردنی چاتی کەسی بەرامبەر بەبێ ئەوەی پێی بزانێت لە تەلەگرام
کاتێک کەسێک چات ئەنێرێت پەنجە لەسەر وێنەی پرۆفایلەکەی دابنێ بۆ ٢ چرکە
دواتر هەر وەک لە وێنەی دووەم دیارە کراوەتەوە و چاتەکە ئەبینم
لە وێنەی سێ لای ئەو دیار نیە کە من سەیرم کردبێت
❤️
@valakgames
@valakshop
1 949
ئەکاونتی CPB تیکتۆک ئەتوانی لە کوردستان بە ڤیوی کورد پارە پەیا بکەیت بەم ئەکاونتە؟ نەخێر
ئەبێت تۆ ڤیوەکانت کورد نەبن یان ئەمریکی بن یان چەند وڵاتێکی تر کەواتە سوودی نیە ئەگەر پارەش بە ڤیوی کورد پەیاکەی هیچ قازانجی نیە بۆ ١٠ هەزار ڤیو چەند سەنتێک وەر ئەگریت نەچن ئەم ئەکاونتە بکڕن خۆتان درووستی بکەن بە VPN ئەمریکا بەڵام مەرجی هەیە
ئەبێ ١٠ هەزار فۆڵوەرست هەبێت
١٠٠ هەزار ڤیوت بۆ هاتبێ بۆ ڤیدیۆکانت لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ
تەمەنت سەروو ١٨ بێت
ئەتوانی فۆڵۆوەرس و ڤیوی ساختە بکڕیت هەرزانتر ئەکەوێ لەسەرت لەوەی ئەکاونتەکە بکڕیت . وەک وتم سوودی نیە و دەست کەوتنی ڤیوی ئەو وڵاتانەش هێندە ئاسان نیە کۆتا پرسیارم ئەگەر کوردەکانی خۆمان بەم ئەکاونتە لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆ پارەی باش پەیا بکەن بۆ بەتۆی ئەفرۆشن؟ 👀
1 949
پێشتر و تەنانەت ئێستاش زۆربەی خەڵک وا ئەزانن ئەم بەشە ناچالاک بکەیت ئەوە کەس لە فەیسبووک ناتدۆزێتەوە
وایە ڕاستەکەن بەڵام بە شێوەیەکی ترە
کاتێک ئەمە ناچالاک ئەکەیت هێشتا خەڵک ئەتوانێ لە فەیسبووک ئەکاونتەکەت بدۆزنەوە و ئاد بنێرن و هتد...
بەڵام لە دەرەوەی فەیسبووک ناتوانن بەڵام مەبەستم چیە کە ئەڵێم دەرەوەی فەیسبووک
من پێشتر توڵێکی ئاساییم درووست کردبوو کاتێک لینکی ئەکاونتەکەی خۆمم بەکار ئەهێنا ئەگەر ئەم بەشە ناچالاک بوایە ئەوە یان هیچی پشان نە ئەیەم یان ئیرۆر بوو بەڵام کە ئەم بەشەم چالاک ئەکرد و دووبارە لینکەکەم بەکار ئەهێنا ڕاستەوخۆ ناوی ئەکاونتەکەمی ئەنووسی لەگەڵ ئایدی
ئەمە تەنها نموونەیەک بوو باسم کرد زۆر شتی تر هەیە
بۆیە باشتر وایە ناچالاکی بکەیت 🌹❤️
1 949
نموونە ئەکاونتێکی فەیسبووکت هەیە
بێ ئەوەی تۆ هیچ شتێک بکەیت ئەکاونتەکەت فۆڵۆوی خەڵک ئەکا یان ئاد ئەنێرێت یان لایک و کۆمێنت ئەکات تۆش هیچت نەکردووە
ئەکرێ بڵێین هاک کراوی بەڵام بە ٢ شێوە
یەکەم کەسێک هاکی کردوویت و تەواو
دووەم پێشتر ئەکاونتەکەت لە بەرنامەیەک سان وێب سایتێک کردۆتەوە کە بەرنامەکە بەکارهاتووە بۆ زیاد کردنی فۆڵۆوەرس هتد...
جا تۆش بە ئەکاونتی فەیسبووکەکەت ئەم بەرنامەیەت کردۆتەوە و وە نموونە ٥٠ فۆڵۆوەرست زیاد کردووە بەڵام ئەو ٥٠ فۆڵۆوەرسە کێن؟ هەر ڕێک ئەو کەسانەن کە وەک تۆ ڕۆشتوون ئەکاونتەکەی خۆیان کردۆتەوە لە بەرنامەکە و فۆڵۆویان بۆخۆیان زیاد کردووە بەڵام نەیان زانیوە دواتر ئەوانیش ئەبن بە فۆڵۆوەرس بۆ خەڵکی تر بە شێوەیەکی تر با تێبگەیت , ئەکاونتەکەی تۆ نموونە ئەچێتە لیستێکی درووستکەرانی بەرنامەکە و ئەکاونتەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی بەکار ئەهێنن بۆ فۆڵۆوەرس و لایک و کۆمێنت و هتد... ئەگەر من بێم لەو بەرنامەیە ١٠ هەزاڕ فۆڵۆوەرس بکڕم ئەکاونتەکەی تۆ یەکێکە لەو ١٠ هەزار فۆڵۆوەرسە
چارەسەرەکەی گۆڕینی ئیمێڵ و پاسۆرد
ئەگەر چارەسەری نەکرد
بڕۆ Chrome ئەکاونتی فەیسبووکەکەت بکەرەوە
دواتر ئەمە کۆپی بکە و پەیستی بکە
https://www.facebook.com/hacked
دواتر کلیک لە
Someone else got into my account without my permission
دواتر continue
کەمێک چاوەڕێ بکە پشکنین بۆ ئەکاونتەکەت ئەکات و کۆمەڵێک شتت پشان ئەیات وەک ئیمێڵ وە پێت ئەڵێ کام ئێمێڵە هی تۆیە وە کۆمێنت و ئاد و فۆڵۆو پشانت ئەیات ئەگەر ئادێک یان فۆڵۆوێکی تیابوو کە تۆ نەتکردبوو کلیکی لەسەر بکە و دواتر بەرداومبە تا تەواو ئەبێت و کێشەکەت بە ئەگەرێکی زۆرەوە چارەسەر ئەبێت 🌹
