دەنگی ڕادیۆکەی مام ئاغا
Open in Telegram
«ژیان کورتتر لەوەیە گوێ لە موسیقای ناخۆش بگرین» بەخێربێن بۆ ژووری ڕادیۆکەی مام ئاغا @payam_papazh
Show more339
Subscribers
No data24 hours
+17 days
+230 days
Posts Archive
ئالێرەوەیە
ئالێرەوەیە تەنیایی تۆ
ئالێرەوەیە نامۆ بوونی تۆ
@Taku_tanya
@mam_axa
چارەڕەش بووم و لە ڕێی خاڵی ڕەشا بێچارە مام
دەک چ گیان سەختم کە من تا ئێستە هەر لەو بارە مام
-هــەژار
@Rradio_M
ئێوە ئەتوانن شیعرمان دەربەدەر کەن
گوڵدانەکانی چیرۆکمان وردوخاش کەن
ماڵەکانمان بدەن بە کۆڵی دووکەڵ و دەببابەدا
و
بەکۆمەڵ بیانگوێزنەوە
کێ نایزانێ
ئێوە ئەتوانن ئازارمان له پێکەنینی خۆتانا بتوێننەوە
ئەتوانن و ئەتوانن و ئەتوانن
بەڵام ئەوەی له خەونی گورگەبۆرەکەی یەکەمەوە
نەهاتە دی و نایشێتە دی
ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ
سڕینەوەی ئازادییە له ڕۆحمانا
کوشتنی عەشقی ئەبەدیی دار و بەردە لە ناخمانا
ڕاماڵینی خۆشەویستیی دیاربەکر و کەرکووکە له دڵمانا
کۆتاییی ئێمە کاتێکە کە کۆتاییی هەناسە هات
ئەوەی “ئا”ـیە و نابێ بە “نا”
کوژانەوەی ئایندەیە له چاوی یەکبەیەکمانا
#شێرکۆ_بێکەس
@mam_axa
ئەی سەرزەوی بە شەوق گیانە ڕووناکیت ئاوان
هەی باڵات نەمامی لەیلێ نەوتوولی ساوان
گیان
ئەرێ باڵات نەمامی هەی هەی نەوتوولی ساوان
لەنجە گیان بە لەنجە
ئەی پرچت پارێزەی گیانە پەخشانی کاوان
ئەی گۆنەت گوڵخونچەی لەیلێ تازە کراوان
ئەی گۆنەت گوڵخونچەی هەی هەی تازە کراوان
لەنجە گیان بە لەنجە ئۆخەی بە لار و لەنجە
بارە سێو باری کریە لەو شارەکەی هەڵەبجە
ئەی سینەت بە لیمۆی گیانە گوڵ بە دەم ئاوان
ئەی باڵات بە وێنەی لەیلێ خونچەی شەتاوان
گیان
ئەرێ باڵات بە وێنەی هەی هەی خونچەی شەتاوان
لەنجە گیان بە لەنجە ئۆخەی بە لار و لەنجە
بارە سێو باری کریە لەو شارەکەی هەڵەبجە
#ڕەزازی
@mam_axa
لە تەواوی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داواکارم
لەم شۆڕشە نوێیەدا
تا کاتێک کە هەموو عەجەمتان لێ ڕوون دەبێتەوە تەنیا لە مانگردتنەکاندا بەشداری بکەن
ئەم شۆڕشانە ئەگەر سەر نەگرن و بە موراد نەگەن ئافاتیان بۆ خەڵکی کورد لە هەموو گەلێکی دیکە زیاترە
هیوای لەش ساقی و ژیانێکی بەختەوەر بۆ هەموو لایەک🙌🏽❤️
@mam_axa
