دەنگی ڕادیۆکەی مام ئاغا
Open in Telegram
«ژیان کورتتر لەوەیە گوێ لە موسیقای ناخۆش بگرین» بەخێربێن بۆ ژووری ڕادیۆکەی مام ئاغا @payam_papazh
Show more339
Subscribers
No data24 hours
+17 days
+230 days
Posts Archive
هۆرەی عەشق
ئێوارەیە و
شانم داوە بە داری خەمێکەوە
دڵۆپ دڵۆپ چاوەڕوانی
دەتکێتە نێو زەمەنە بەفیڕۆکانی شیعرمەوە
کەس بە هانامەوە نایا
بە پەیژەی هاواری ئەم بێدەنگیە دا هەڵدەزنێم
و بە دوای
ڕەوە هەڵۆی سەر چیا دا سەرگەردانم
لە شەقامی
ساتێ لە شیعرێکی یاخی
سیمایەکی پێشمەرگانە
هەگبەیەکی پڕ لە گوڵی لەسەر شانە و
پیاسە لەگەڵ ژین دا دەکا
هاوڕیی پێشەنگ
ئەی گزینگی خۆری لاپاڵ
ئەی تەتەری لە خوێن شەڵاو
منیش وەک تۆ
چریکە دەنگم نابیستێت و
قامچی حیلەی ئەسپی هاوار
ڕام دەنێ
لەسێبەری سەوزی خەیاڵ
چرۆی حەزم ، بۆتە بەژنی خەمی شیعرێک و
ژوانگەی تۆ و
چیا و
بڕوام
بیر دێنێتەوە
ئەو کاتانەی
لە شەوانی ئەنگووستە چاو
سینگت کردە پرد و قەڵخانی نیشتمان و
پەتی داری سێدارەکان
لەبەر ورەت هەڵدەهاتن
ئەی هاوڕێ گیان
ئەم ئێستاکەش
هەوو شەوێک
لە پەرەستگای عەشقی تۆ دا
ڕوو بە ڕوو گەل چۆک دادەدەم
لە میحڕابی چیای بەرزت
چوار ڕەکات نوێژی ئەوین
بۆ تۆی ئازیزم دەخوێنم ەوە
سەردەمانێ
لە دوورەوە لێت دەمڕوانی
لە دووریشەوە
دات ئەگرتە سەر کێلگەی ڕووحی ماندووم
لەگەڵ ئەستێرە کزەکەی بەر بەیان دا
پێکەوە ئەکووژاینەوە
هەر ئەو کاتە
لە دوورەوە ئەتدامە دەست خولیایەک و
لەو پەڕی شارەوە
لەگەڵ مناڵانی گەڕەکەکامان دا
بە ترسەوە
سرتەی ناوی تۆمان دەکرد
ساباتی سەر مەزراکانمان
وەک سیمات لێ دەکرد
هەواکەشی وەک هەناسەت
ڕەنگەکانیش وەکوو بەرگت
بۆنەکەشی هەر وەک بۆنی ئارەقی ژێر ڕەختەکەت
کەچی هاتم
ئێستا ئێدی عاشقێکم
لە مابەینی
سووتانی نیشتمان و خۆشەویستی تۆ دا
لەگەڵ هەگبەی شیعرە
کڵۆڵ و سەر بڕاوەکانم
لە گۆڤەندی تۆی ئازیز دا
دیلانی پێکەنین دەگرین
تۆی پێشەنگیش
لەگەڵ سروشت دا
دەست لە ملانی و
هەنگاو دەنێی بەرەو ئاسۆ
لە کازیوەی زەردەپەڕ دا
دەست لە ملانی کیژی تیشکی هەتاوی
لە ڕۆژهەڵاتی نیگات دا
شەو و تاریکی و زریان جێیان نابێتەوە
ئەی ئاشنا بە زام
ئەی ڕووحە سپی و ئەهووراییەکەی کوێستانی کورد
ڕێم بدە
سەر بکەمە سەر گوڵاڵە سوورەی سەر سینگت و
چەپکێک ڕێحانە بۆ قەڵای باوەڕی گەلم هەڵبژێرم
ئەی هۆرەی ئەوینی نیشتمان
تۆ دێیت و
دەبییە میوانی خەونی شیرینی زارۆکان
تۆ دێیت و
باڵات هێندەی خەونی کەسکی نیشتمانە
تۆ دێیت و
لە ناو چەپکێ پڕشنگ وباوەشێک تریفەی قەندیلەوە
لە هەواری گوڵە باخ و ئەوین دا
ماچی تەوێڵی نیشتمان دەکەی
ئەی گڕ و گاڵی مناڵی ناو لانکەی شیعرم
بۆنی کام زایەڵەی سەفەرت لێوە دێت ؟
بە کام شەپۆلی یاخی زەریای ئەم گەلە دا هەلزنایت؟
کە زایەڵەی شمشاڵی لوولەی تفەنگت
بۆتە چاووشی خەونی کەسکی نیشتمان
تۆ ئاسمانی ساماڵی کام وڵاتی؟
کە شەقەی بای میهرەبانیت لێوە دێت
دە پێم بڵێ تۆ دار ئەرخەوانی
کەی بەری هەموو ساڵت ،حەز و خەندە و پێکەنینە؟
یان مزگێنی ڕۆژانی ئازادی ؟
سروەی کام بەهاری پڕ لە گوڵی؟
چریکەی کام شەقامی پڕ لە خۆزگەی ؟
ئەتۆ خەندەی کام دیلانی پڕ لە قاقای پێکەنینی؟
کە وا بە لەز هەنگاو دەنێیت بەرەو ئاسۆ
لێت پیرۆز بێت جەژنی هیوا و حەز و پشکۆ
