en
Feedback
کاناڵی کۆباری وشە

کاناڵی کۆباری وشە

Open in Telegram

ئەم کاناڵە تایبەتە بە فەرهەنگی کوردی بە کوردی** کۆباری وشە ** کە لە ڕێگای هاوکاریی پۆلێک دڵسۆزی زمانی دایکیمان ساز دەکرێ و لە قالبی ڕوباتێکی تلگڕامی دەخرێتە بەردەست هەموو هاونیشتمانییاینی ئازیز! لەم کاناڵە تەنیا بابەتەکانی پێوەندیدار بەو پرۆژەیە دادەنرێ.

Show more
294
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
🎤 .. دڵنیا خان 🎼 .. دایە 🔊 .. #ژن_ژیان_ئازادی هەی دایە "زەڕەیەک خاکی وەتەن نادەم بە قەسری قەیسەری" هەی دایە سەرچاوەیی ژین و حەیاتم سوکنایی هێنی گشت کات و ساتم تەنیا جێت هێشتم بێ ماڵئاوایی تا دوا چرکەی ژین چاو لە ڕیگاتم هەی دایە دایە ... ژیانی دایکی کورد ئاوەهایە، یان شەهید پەرەوەردە کردن یان گیانی خۆ بەخت کردنە. ڕوحی #شەهید_ فریشتە_ئەحمەدی و هەموو شەهیدانی ڕیگای ڕزگاری شاد و ئامانجەکانیان بێتە بەر. #ژینا_ئەمینی #ژن_ژیان_ئازادی

🎤 .. حوسێن سەفامەنش 🎼 .. ڕقی پیرۆز 🔊 .. #کوردی جا ڕۆژت پیرۆز بێ ژینای کوردستان کۆچی بەفرت بەخێر تەواری شاخانم کۆچی بەفرت ڕەمزی ڕقی پیرۆزمانە یان ئازادی بۆ ژن یا مەرگ و نەمانە #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #ژینا_ئەمینی #ژن_ژیان_ئازادی

2.26 KB

#دەنگدانەوە لە دەنگدانەوەی بێ دەنگیی.. خەمەکانتا لە دەنگدانەوەی بێ دەنگیی.. زامەکانتا لە دەنگدانەوەی بێ دەنگیی.. جوانیەکەتا ز
#دەنگدانەوە لە دەنگدانەوەی بێ دەنگیی.. خەمەکانتا لە دەنگدانەوەی بێ دەنگیی.. زامەکانتا لە دەنگدانەوەی بێ دەنگیی.. جوانیەکەتا زرنگەی ڕەنگی زەریایەک ئەبیستم و زریکەی بۆنی مێژوویەک ئەبیسم و گوێم لە هاواری سووتاوی تەماشات و قیژەی چاوتە! #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی

#ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #زن_زندگی_آزادی #زن_زندگی_آزادی #زن_زندگی_آزادی لادە چارشیوی ڕەشت با دەرکەوێ کوڵمی گەشت ئای لە دەست ئەم چڵکە هەورە مانعی مانگرتنە چون لە قەڕنی بیستمە زۆر عەیبە ئەو ڕووگرتنە ئەو پەچەو ڕووبەند و چارشێوەی نەدیوە نەنکی تۆ ئەو شڕو شاڵانە دیاری دوژمنی دڵ چڵکنە تاکوو ژن ئازاد نەبێ سەرچاوەکەی ژین هەر لیخنە #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #زن_زندگی_آزادی #زن_زندگی_آزادی #زن_زندگی_آزادی کۆیلەتی باوی نەماوە کیژی کوردی خۆشەوەیست راپەڕە هەستە لە خەو ڕاکە مەدرەسە چاری دەردی کوردەواری خوێندنە هەر خوێندنە #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #ژن_ژیان_ئازادی #زن_زندگی_آزادی #زن_زندگی_آزادی #زن_زندگی_آزادی ➖➖➖➖ 🎤 .. ئومید ڕەسوڵپوور 🎼 .. #ژن_ژیان_ئازادی #زن_زندگی_آزادی 🔊 .. #کوردی

🌹 سڵاو و ڕێزی بێسنوور لە خزمەت هەموو ئێوە هاوڕێیانی هێژا و خۆشەویست. ⚜ بۆ ئاگاداریتان : بەخۆشییەوە تێکۆشەرارنی ماندوویینەناسی کۆباری وشە بەردەوامن لەسەر بەڕێوەبردنی ئەرک و خزمەتی پیرۆزیان و سەرەڕای هەموو سەرقاڵییەکانی خۆیان لەسەر بڕیار و بەڵێنی خۆیان بۆ بەئاکامگەیاندنی ئەو خزمەتە پیرۆزە شێلگیرانە هەوڵ دەدەن. لە ئێستادا کاری نووسینەوەی وشەکانی فەرهەنگی هەنبانەبۆرینە لە قۆناغی کۆتاییدایە و کاری جێگرکردنی وشەکان لە ڕوباتدا دەستی پێ کردووە، هەر وەک ئاگادارن ئەو فەرهەنگە بەرزە بە شێوازی باوی نووسینیی چەن ساڵ لەوە پێش چاپ کراوەتەوە و دەستەی نووسەرانی وشەی کۆباری وشە هەوڵیان داوە بە ڕێنووسی یەکگرتوو بینووسنەوە و لە ڕوباتدا جێگری بکەن و لە دواییشدا چاپی بکەنەوە شکور بۆ خودا، بە هەوڵی بێوچان و لە دڵەوەی ئازیزان بەم زووانە ئەو بەشە لە کار کە دژوارترین بەشی کار بوو بە کۆتایی دەگات. سپاس بۆ ئەو ئازیزانەی دوور و نیزیک بە خەمی کارەکەوەن و ورە و شانازیمان پێ دەدەن و بە پەیامی ڕازاوە و جوانیان بەسەرمان دەکەنەوە، خزمەت بە "زمانی کوردی" پڕشکۆترین خزمەت و هەوڵە بۆ مانەوەی نیشتمانی پیرۆزمان، شانازی دەکەین بەو خزمەتە. هەر چەن وەکوو شێرکۆی نەمر دەفەرمێ : وەکوو زریان پشکوو ئەدەم بەڵام نانووم وەکوو هەڵۆ هەڵئەنیشم بەڵام لووتکە قەت بەرنادەم ... 🆔 @Kobariwshe

‌ 📖ئێمە فێرخوازانی قوتابخانەکانی نیشتمان، بەرز و بەڕێز دەنرخێنین ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان. 🖌ئەو ڕۆژە پیرۆزە لە هەموو مامۆستایانی تێکۆشەر و ڕووناکڕاگری ڕێگای ڕزگاریی زانست و زانیاری لە بەندی سیاسەتە چەپەڵ و پاوانەخوازەکانی لایەنی تاریکبیر و نەزانیخواز پیرۆز بێ، بە هیوای هاتنی ڕۆژانی پڕ لە ئاسوودەیی بۆ هەموو مامۆستایانی نیشتمان. ☀️تێبگەین با پێبگەین! @Kobariwshe .

‌ ‌ 💫مانگی ڕەمەزان ڕۆیشتوو جێژنی ڕەمەزان هات سەد حەیف کە ئەو ڕۆیشت سەد شوکر کە ئەم هات 🌹سڵاو و ڕێز و ئاواتی تەبایی بۆ هەموو ئێوە هاووڵاتیان و بەکارهێنەرانی خۆشەویستی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک. ✨هاتنی جێژنی پیرۆزی ڕەمەزان بە هەموو ئێوە باوەڕمەندانی گەلی کورد پیرۆزبایی دەڵێین و ئاواتی لەشساغی و دڵخۆشی و ڕۆژانی پڕ لە کامەرانی بۆ هەموو ئێوە ئازیزان دەخوازین. @KurdistanTechnic

ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاته‌وە جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە هاتەوە چەند ساڵ گوڵی هیوای ئێمە پێ‌پەست‌ بوو تاکوو پار ه
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاته‌وە جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە هاتەوە چەند ساڵ گوڵی هیوای ئێمە پێ‌پەست‌ بوو تاکوو پار هەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەهار ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد موژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد نەورۆز بوو ئاگرێکی وەهای خستە جەرگەوە لاوان بەعەشق ئەچوون بە بەرەوپیری مەرگەوە وا ڕۆژ هەڵات لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە خوێنی شەهیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا قەڵغانی گوللـە سنگی کچان بێ لە هەڵمەتا پێی ناوێ بۆ شەهیدی وەتەن شیوەن و گرین نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین نەورۆز ‌هێمایی یەکگرتووی کورد پیرۆز بێ 💠 .. #نەورۆزتان_پیرۆز گەلی کوردی پیرۆز

📥وشەیەکی نوێ زانیاری: ➖وشە: کوردستان ➖مانای وشە: وڵاتی‌ كوردان؛ کوردە‌واری‌؛ کوردکانی‌؛ کوردسان؛ کوردستان؛ نیشتمانێ‌ كه‌ به‌سه‌ر چوار وڵاتی‌ ئێران و ئێراق و توركیه‌ و سوورییه‌دا دابه‌ش كراوه‌. ➖ناوی فەرهەنگ: هەژیر ➖لەلایەن: »»»»»» ☑️چۆنییەت: پەسندکراو 👆👆👆 خۆشەویستان ئەوەی دیبینن وشەی پیرۆزی کوردستانە وەک یەکەم وشە خرایە ئەو ڕوباتەوە! —————- جارێکی دیکە سپاسی بێکۆتایی هەموو ئەو کەسانە دەکەم بە شێوەی کردەوە هاوکارییمان دەکەن و سپاسی ئەو کەسانەش دەکەم کە بە پشتیوانی و لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە هاندەرمان بوون. بژی کورد بژی زمانی کوردی. @Kobariwshe

📥وشەیەکی نوێ زانیاری: ➖وشە: کوردستان ➖مانای وشە: وڵاتی‌ كوردان؛ کوردە‌واری‌؛ کوردکانی‌؛ کوردسان؛ کوردستان؛ نیشتمانێ‌ كه‌ به‌سه‌ر چوار وڵاتی‌ ئێران و ئێراق و توركیه‌ و سوورییه‌دا دابه‌ش كراوه‌. ➖ناوی فەرهەنگ: هەژیر ➖لەلایەن: »»»»»» ☑️چۆنییەت: پەسندکراو 👆👆👆 خۆشەویستان ئەوەی دیبینن وشەی پیرۆزی کوردستانە وەک یەکەم وشە خرایە ئەو ڕوباتەوە! —————- جارێکی دیکە سپاسی بێکۆتایی هەموو ئەو کەسانە دەکەم بە شێوەی کردەوە هاوکارییمان دەکەن و سپاسی ئەو کەسانەش دەکەم کە بە پشتیوانی و لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە هاندەرمان بوون. بژی کورد بژی زمانی کوردی. @Kobariwshe

بەڕیزان سڵاوتان لێ بێ، تکایە ئەو ئازیزانەی دەیانهەێ لە نووسینەوەی وشەی فەرهەنگەکان لەنێو ڕوباتی کۆباری وشەدا یارمەتیمان بدەن، لە ڕێگای ئەو کۆڕەوە ئاگادارمان بکەنەوە. بەستەری کۆڕ : فەرهەنگی ٭٭ کۆباری وشە ٭٭ https://t.me/+Vunq75uM7HkxY2My

🌹 سڵاوتان لێ بێ هاوڕێیانی خۆشەویست. 💫 بەخۆشییەوە ئەو مزگێنییەتان پێ دەدەین، پاش ئەوەی نوێترین بەرهەمی پێگەی ڕوباتەکانی کوردستان تکنیک، واتە "ڕوباتی کۆباری وشەی 1" وەگەڕ کەوت #ڕوباتی_کۆباری_وشەی_2، بەو تایبەتمەندییانەوە دەخرێتە بەر دەستان: 1⃣ بۆ نووسینی وشە لە ڕوباتدا پێویست نییە ببن بە بەڕێوبەری ڕوبات. 2⃣ هەر بەکارهێنەرێک دەتوانێت، بە کرتەکردن لەسەر دوکمەی زاراوەی بەر سەرنجی خۆی، وشە و مانای وشە بە ڕوباتەوە زیاد بکات. 3⃣ لەو ڕوباتەدا هەوڵ دراوە بتوانین بە هەموو زاراوەکانی زمانی کوردی وشە بنووسرین: ❶ کورمانجی باکوور (جەزیری، حەکاری، بایەزیدی، بووتانی، شەمدینانی، بادینانی) ❷ کورمانجی باشوور (موکریانی، سۆرانی، ئەردەڵانی، جافی) ❸ کەڵهوڕی ( فەیلی، تاتی، بەختیاری) ❹ لوڕی، لەکی ❺ لەیلاخی ❻ گۆرانی ❼ زازایی ❽ هەورامی 🌟 ئازیزان، بەپێی ویست و داخوازیی هاووڵاتییانی خۆشەویستمان ئەو ڕوباتە ساز دەکەین، بەو هیوایه هەموو هەوڵمان وەگەڕ بخەین بۆ پاراستنی زمانی پیرۆزی کوردی. ☑️ من، فەرهەنگنووسی زمانی کوردیم و بۆ پاراستنی وشەی ڕەسەنی کوردی و داهێنانی وشەی نوێ و گونجاو تێ دەکۆشم. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔹 بەستەری کۆڕی فەرهەنگیی « کۆباری وشە » https://t.me/joinchat/Vunq75uM7HkxY2My 🔹 پێناسەی داهێنەر و بەڕێوبەری سەرەکیی ڕوبات: 🆔 @DiarOfficial 🔹 کاناڵی کۆباری وشە: 🆔 @Kobariwshe 🔹

🌹سڵاوتان لێ بێ هاوڕێیانی بەڕێز. ⚜ڕوباتی کۆباری وشە پێک دێ لە وشەکانی 8 فەرهەنگی وشەی کوردی. ئێمە دەبێ وشەی فەرهەنگەکان بنووسینەوە و یەک یەک لە ڕوباتدا جێگریان بکەین. ✨ڕەنگە بە خوێندنەوەی ئەو ڕستەیە، وەک کارێکی ئەستەم بێتە بەر چاوتان! بەڵام ئەگەر هاوڕێ زۆر بن بۆ نووسینەوەی وشەکان زۆر ئاسان و خێرا بەڕێوە دەچێ. بە پێکهێنانی دەستەی پێنج کەسی و دیاریکردنی سەردەستە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵە و کێشەی نووسراوەکانی ئەندامان، وشەکان بەڕێکوپێکی و دروست لە ڕوباتدا جێگر دەبن. دەکرێ ئەو ڕوباتە هەم بە شێوەی تایبەتی کەڵکی لێ وەرگێری و هەر کەس ویستی واتای وشەی لێ بپرسێ و هەم دەتوانین وەک ئەندام بە کۆڕەکانی زیاد بکەین و هەر کەس لە کۆڕدا مانای وشەی پرسیی ڕوباتی وشەزانی کۆباری وشە خۆگەڕ و ئوتوماتیک وەڵامی ئەو کەسە بەداتەوە و مانای وشەکە لە کوڕ دانێت. ❗️بە بەڕێوەچوونی ئەو کارە خزمەتێکی شایان دەکرێ بە چینی خوێندەوار، هەموو ئاخێوەرانی زمانی کوردی، دایک و بابەکان، نووسەران، وەرگێڕان، مامۆستایانی قوتابخانەکان و ... 🔹 بەستەری کۆڕی فەرهەنگیی « کۆباری وشە » https://t.me/joinchat/Vunq75uM7HkxY2My 🔹 پێناسەی داهێنەر و بەڕێوبەری سەرەکیی ڕوبات: 🆔 @DiarOfficial 🔹 کاناڵی کۆباری وشە: 🆔 @Kobariwshe 🔹

🌹سڵاوتان لێ بێ هاوڕێیانی بەڕێز. ⚜ڕوباتی کۆباری وشە پێک دێ لە وشەکانی 8 فەرهەنگی وشەی کوردی. ئێمە دەبێ وشەی فەرهەنگەکان بنووسینەوە و یەک یەک لە ڕوباتدا جێگریان بکەین. ✨ڕەنگە بە خوێندنەوەی ئەو ڕستەیە، وەک کارێکی ئەستەم بێتە بەر چاوتان! بەڵام ئەگەر هاوڕێ زۆر بن بۆ نووسینەوەی وشەکان زۆر ئاسان و خێرا بەڕێوە دەچێ. بە پێکهێنانی دەستەی پێنج کەسی و دیاریکردنی سەردەستە بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵە و کێشەی نووسراوەکانی ئەندامان، وشەکان بەڕێکوپێکی و دروست لە ڕوباتدا جێگر دەبن. دەکرێ ئەو ڕوباتە هەم بە شێوەی تایبەتی کەڵکی لێ وەرگێری و هەر کەس ویستی واتای وشەی لێ بپرسێ و هەم دەتوانین وەک ئەندام بە کۆڕەکانی زیاد بکەین و هەر کەس لە کۆڕدا مانای وشەی پرسیی ڕوباتی وشەزانی کۆباری وشە خۆگەڕ و ئوتوماتیک وەڵامی ئەو کەسە بەداتەوە و مانای وشەکە لە کوڕ دانێت. ❗️بە بەڕێوەچوونی ئەو کارە خزمەتێکی شایان دەکرێ بە چینی خوێندەوار، هەموو ئاخێوەرانی زمانی کوردیی بەشەکانی دیکەی کوردستان، دایک و بابان، نووسەران، وەرگێڕان، مامۆستایانی قوتابخانەکان و ... 🔹 بەستەری کۆڕی فەرهەنگیی « کۆباری وشە » https://t.me/joinchat/Vunq75uM7HkxY2My 🔹 پێناسەی داهێنەر و بەڕێوبەری سەرەکیی ڕوبات: 🆔 @DiarOfficial 🔹 کاناڵی کۆباری وشە: https://t.me/joinchat/OMjcDI14yY1kODJi 🔹

📥وشەیەکی نوێ زانیاری: ➖وشە: کوردستان ➖مانای وشە: وڵاتی‌ كوردان؛ کوردە‌واری‌؛ کوردکانی‌؛ کوردسان؛ کوردستان؛ نیشتمانێ‌ كه‌ به‌سه‌ر چوار وڵاتی‌ ئێران و ئێراق و توركیه‌ و سوورییه‌دا دابه‌ش كراوه‌. ➖ناوی فەرهەنگ: هەژیر ➖لەلایەن: »»»»»» ☑️چۆنییەت: پەسندکراو 👆👆👆 خۆشەویستان ئەوەی دیبینن وشەی پیرۆزی کوردستانە وەک یەکەم وشە خرایە ئەو ڕوباتەوە! —————- جارێکی دیکە سپاسی بێکۆتایی هەموو ئەو کەسانە دەکەم بە شێوەی کردەوە هاوکارییمان دەکەن و سپاسی ئەو کەسانەش دەکەم کە بە پشتیوانی و لە ڕێگای جۆراوجۆرەوە هاندەرمان بوون. بژی کورد بژی زمانی کوردی. @Kobariwshe

🌹ڕێز و حورمەتمان پێشکەش بە ئێوە هاوڕێیانی خۆشەویست، هەموو لایەک بەخێر بێن و ماندوو نەبن. وشەکان لە قەڵەمم عاسین و بە زمانی قەڵەم نایەنە گۆ و ناتوانن هەست و مەبەستم وەک ئەوەی لە دڵ و زەینمدایە پێتان بگەیێنم. هەر ئەوەنده دەڵێم، ئەو ئەوینەی هێز و ورەی پێ بەخشیم بۆ سازکردنی ئەو ڕوباتە لە دیتنی هەوڵ و تێکۆشانی بێوچان و ماندوونەناسانەی دڵسۆزانی نیشتمان سەری هەڵدا و چرۆی کرد و بوو بەو ڕوباتی کە ئێستا لەبەر دەستی ئێوەدایە و هیوادارین وەک دیاری لێمان قەبوڵ بکەن. ئەو ڕوباتە پێشکەش بەو کەسانە دەکەم کە دڵنیان لەوەی بۆ تاقە چرکەیەکیش بێ، دڵیان بۆ کورد و نیشتمانیان لێی داوە! هەروەها ڕوباتی « کۆباری وشەی 1» پێشکەش بە تەواوی ئەو کەسانەی، بیر و قەڵەمیان، گیان و ژیانیان، هێز و بڕیاریان، مان و نەمانیان دەروەستی ناوی کورد و زمانی کوردی و سەربەرزیی گەلی کورد کردووە! پێشکەش بە ئێوە کە بێ چاوەڕوانی، بێ هیچ جۆرە بیانوو یان دڵەڕاوکەیەک دەستاندایە ئەو کارە مەزنە تا ببێتە یارمەتیدەرێک بۆ زیاتر پاراستن و پەرەدانیی زمانی دایکیمان! خۆشەویستان خۆزگە ئەوەی لە دڵمدایە و ئەوەی دەمهەوێ بیڵێم بمتوانیبا بیکەم بە وشە و ڕەستە تا دەقەکەمی پێ بڕازێنمەوە و شایانی سیلەی چاوی ئێوە بێ! ببوورن زۆر قەڵەم ڕەنگین نیم بۆ نووسینی بابەتی ئەدەبی، هیوادارم لەو چەند دێڕەدا هەموو قسە و مەبەستەکەم گەیاندبێت و لێم تێ بگەن کە هەر چی هەمە، لە سێبەری ناوی پیرۆزی کوردیدا دەبینم> ڕوباتی کۆباری وشەی1|@Kobariwshebot لەم کاتەوە وێڕای ئاواتی سەرکەوتن بۆ تاک بە تاکتان دەست بەکاری فەڕمی خۆی دەکات. ☀️ پیرۆزە و پیرۆزتان بێ دڵسۆزانی زمان و نەتەوەی کورد! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔸 بەستەری کۆڕی فەرهەنگیی « کۆباری وشە » https://t.me/joinchat/Vunq75uM7HkxY2My 🔸 پێناسەی داهێنەر و بەڕێوبەری سەرەکیی ڕوبات: 🆔 @DiarOfficial 🔸 کاناڵی کۆباری وشە: https://t.me/joinchat/OMjcDI14yY1kODJi 🔸

🔴 تکایه بەڕێوبەرانی ڕوباتی کۆباری وشە سەرنج بدەنێ! 🌹 سڵاو بەڕێزان، ئەو خۆشەویستانەی کراون بە بەڕێوبەری "ڕوباتی کۆباری وشە" و بەردەوامن لەسەر بڕیارەکەیان و دەیانهەوێ لە بەڕێوەبردنی ئەو کارە پڕ لە شکۆیەدا لەگەڵمان بمێننەوە، بەڵام هێشتا لە کۆڕ ئامادەیی خۆیان ڕا نەگەیاندووە بۆ بەڕێوەبردنی کارەکە، ئاگادار دەکەینەوە پێویسته لە کوڕی کۆباری وشە خاڵێک (.) دانێن بۆ ئەوەی بتوانین بە پەلتان (تیم) زیاد بکەین. هەر وەکی دەزانن هەر پەل پێک دێ لە پێنج کەس و یەکێک لەو پێنج کەسە دەبێتە سەرپەل و هاوکات کە بۆخۆشی وشە دەنووسیت، چاوەدێریی کار و نووسینی چوار بەڕێزەکەی دیکە دەکات. چاوەڕێتانین🌺 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ کۆڕی کۆباری وشە: https://t.me/joinchat/Vunq75uM7HkxY2My .

🌹سڵاوتان لێ بێ هاوڕێیانی بەڕێز. #بابەت_فێرکاری 🌟کورتەفیلمێک سەبارەت بە شێوەی کارکردن لەنێو ڕوباتی کۆباری وشەدا: 🔺ئەو بەڕێزانەی وەکوو یاریدەدەر هاتوون بۆ یارمەتیمان و دەبنە بەڕێوبەری ڕوبات، پەنێلێکیان دەخەینە بەر دەستیان کە بەو شێوەیەی لە فیلمەکەدایە کاری پێ دەکەن و وشە لە ڕوباتدا زیاد دەکەن. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔸 بەستەری کۆڕی فەرهەنگیی « کۆباری وشە » https://t.me/joinchat/Vunq75uM7HkxY2My 🔸 پێناسەی داهێنەر و بەڕێوبەری سەرەکیی ڕوبات: 🆔 @DiarOfficial 🔸 کاناڵی کۆباری وشە: https://t.me/joinchat/OMjcDI14yY1kODJi 🔸

ئاگاداری📢 ♦️خۆشەویستانی هاوڕێ سڵاوتان لێ بێ. ئەوشۆ لە کڵاپ هاوس سەبارەت بەکاری ڕوباتی فەرهەنگیی کۆباری وشە کۆبوونەوە بەڕێوە دەچێ و لەسەر ئەو ڕوباتە ناوازەیه ڕێنمایی و باسی پێویست دادەندرێ. https://www.clubhouse.com/join/%D8%A8%DB%8C%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%95%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B4%D9%88%D8%B4%DB%95%DB%8C-%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%DB%8C/o7FTJlMO/xoy6LWXY