en
Feedback
فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی.‌

فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی.‌

Open in Telegram

فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی. کاناڵ: @farhangijin: https://t.me/farhangijin کۆڕ https://t.me/farhangijin1 ئەدمین: @Tahirrahmani2 هەوەڵ پەیامی کاناڵ: https://t.me/farhangijin/4

Show more
5 135
Subscribers
+224 hours
+687 days
+20630 days
Posts Archive
بێستانو بێ سەرەکەر نابێ: باب و باپیرانمان لە کۆنا باوڕیان وابوە، ئەگەر سەری وڵاخێک لە ناو بێستان دا بنێی، ئیتر کاڵەکەکان پارێ
بێستانو بێ سەرەکەر نابێ: باب و باپیرانمان لە کۆنا باوڕیان وابوە، ئەگەر سەری وڵاخێک لە ناو بێستان دا بنێی، ئیتر کاڵەکەکان پارێزاون لە خراپ بون و کرمۆڵی، جا بۆیە هەستاون بە چەقاندنی دارێک لە ناوەڕاستی بێستاندا، وە سەری گوێدرێژێک یا مانگایەکیان لە سەر داناوە... جا ئەم سەرە وڵاخەیان کردۆتە دەستەواژەیەک، بۆ ئەو کەسانە کە خۆیان لە گفتوگۆی دوو کەسدا هەڵقورتێنن، وتویان بێستان بێ سەرەکەر نابێت، یا بێستانو بێ سەرەکەر، نادر ئەحمەدی ✅✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

Repost from N/a
هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟ هەڵبژێرن👇👇👇

پاراو پاراو: واتە ئاودێری‌کردنی باخ و باخات، کاتێکیش مەڕوماڵات دەبەنە سەر ڕووبار و کانیاوەکان، بۆ ئاوخواردنەوە و کاتێک کە ئاژ
پاراو پاراو: واتە ئاودێری‌کردنی باخ و باخات، کاتێکیش مەڕوماڵات دەبەنە سەر ڕووبار و کانیاوەکان، بۆ ئاوخواردنەوە و کاتێک کە ئاژەڵەکان تێرئاو بوون ئیتر دەست ئەکەن بە یاری و سمکۆڵ‌کردن و قۆچانێ، ئەوسا شوانەکان ئەزانن کە ئاژەڵەکان تێرئاو بوون بۆیە بانگی یەکتری ئەکەن و ئەڵێن با ئاژەڵەکان ڕادەین پاراو بوون. ئەحمەد نادری. ✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

جاران لە گوندەکان لەبری پەیژە ئەم دارە دووپەلەیان بەکار دەهێنا، خۆم نەك ئێستا بەڵکو مناڵ بووین کە ئەچووین بۆ سەردانی کەس‌وکار
جاران لە گوندەکان لەبری پەیژە ئەم دارە دووپەلەیان بەکار دەهێنا، خۆم نەك ئێستا بەڵکو مناڵ بووین کە ئەچووین بۆ سەردانی کەس‌وکار و خزمەکانمان لە گوندەکان بینیومانە و پیایدا هەڵزناوین و چووینەتە سەربانەکان. جا بۆ زووان‌زانە زیرەکەکان! ئایا ئەم دارە ناوێکی تایبەتی هەبووە جگە لە پەیجە و پەیژە؟ ڕەجا موحەممەد ✅✅✅✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

Repost from N/a
جوانترین و بەسوودترین کاناڵە کوردێکانی تێلێگرام لەو پێڕستە ببینن فەرموون هەمووتان بەشدار بن👇😍👇

Repost from N/a
لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا لە خۆشیدا لە کاتی پێکەنینا لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە❤️🌱
☑️   ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان   ☑️ 🔰 بۆ بەشداری لە لیست 🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN

سۆ، دمەڵ، قونێر، پێموابێ هەموویان هەر یەک شتن، ئەگەر لە ناوچەی ئێوە شتی تری پێ دەگوترێ، بینووسە 🙏

سۆ: کوان، زیپکەیەکی گەورەی چڵکیە کە دەبێ چڵکەکەی دەر بێ و دەرمان کرێ
Anonymous voting

وەرزی پێگەینی هەنجیر: یەکەم بەر کە داری هەنجیر دەریدەکات قەبارەیان گەورەیە و پێیان دەوترێت باهەنجیر ( هەنجیرەبایە). هەندێ لە
وەرزی پێگەینی هەنجیر: یەکەم بەر کە داری هەنجیر دەریدەکات قەبارەیان گەورەیە و پێیان دەوترێت باهەنجیر ( هەنجیرەبایە). هەندێ لە باهەنجیرەکان بە کاریگەری گەرمای زۆر و بوونی پەڵەهەور لە ئاسماندا ناویان بۆش دەبێت و دەپووکێنەوە و کەڵکی خواردنیان نامێنی بەو جۆرە دەوترێت (هەوربردە یان کەڕەهەنجیر) وەک کەڕەگەڵا، کەڕ لێرەدا بەواتای بێ‌گیان و وشکهەڵاتوو. هەنجیر لە کوردستان ئەم جۆرانەی هەیە: 1- هەنجیرە ڕەشکە (ڕنگی ڕەشە). 2- هەنجیرە زەردکە. 3-هەنجیرە شڵە (شڵ واتە بەڵەک). 4- هەنجیرە سوورە. 5-هەنجیرە چۆلەکە، ئەمەیان خۆڕسکە و لە شوێنی سەخت و بن کاوەشاخ کە خۆر لێی نەدا و تەڕایی ئاوی لێ‌بێت (خۆرنەگەز) یاخود لە نزیک لێواری ئەشکەوتەکان، ئەم جۆرەیان قەبارەی هەنجیرەکانی بچووکە و لە کاتی پێگەیینیاندا زۆر شیرینە و چۆلەکە و باڵندەکانی تر هەر زوو لاخوراویان دەکەن. بەکر ئەحمەدی ✅✅✅✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

مەسەلە: سۆی بن هەنگڵە، نەدەر دەبێ نەزەر دەبێ.
Anonymous voting

شەپیتکە؟ هەر وەکوو جۆڵا شەپیتکەی پێوە دە لابەرە پەردەی سەرا پەردەی ئەدەب دیوانی ناری شەپیتکە: مەکۆی جۆڵایی. فەرهەنگی ژین، وشە
شەپیتکە؟ هەر وەکوو جۆڵا شەپیتکەی پێوە دە لابەرە پەردەی سەرا پەردەی ئەدەب دیوانی ناری شەپیتکە: مەکۆی جۆڵایی. فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی ✅✅✅✅✅✅✅ @farhangijin

ئەم ئەشکەوتە یان پێکهاتە بەردینە تاشراوەی کە لە وێنەکەدا دەردەکەوێت، بە «زیندانی زوحاک» لە گوندی نەوێ ناسراوە و چەندین زانیاری مێژوویی و فۆلکلۆری لەسەر هەیە: ​١. لە ڕووی فۆلکلۆر و ئەفسانەی کوردییەوە: ناوی ئەم شوێنە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە چیرۆکی ناسراوی زوحاکی ماران و شۆڕشی کاوەی ئاسنگەر (ئەفسانەی نەورۆز). لە فۆلکلۆری ناوچەکەدا وا باوە کە ئەم کون و ژوورە بەردینە شوێنی بەندکردن یان حەشارگەی پاشا زوحاکی ستەمکار بووبێت، یان شوێنێک بووبێت کە قوربانییەکانی تێدا ڕاگیرابێت، لەبەرئەوەش خەڵکی ناوچەکە لە کۆنەوە ناوی «زیندانی زوحاک»یان بەسەردا بڕیوە. ​٢. لە ڕووی شوێنەواری و مێژووییەوە: لە ڕوانگەی زانستی شوێنەوارییەوە، ئەم جۆرە پێکهاتانە پێیان دەوترێت (گۆڕە تاشراوەکان - Rock-cut Tombs) یان مۆڵگەی مرۆڤی کۆن. مێژووەکەیان زۆرجار دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مادەکان، ئەخمینییەکان یان ساسانییەکان. مرۆڤی کۆن بە لێهاتووییەکی زۆرەوە ناخی بەردە گەورەکانی تاشیوە بۆ ئەوەی وەک گۆڕی شاهانە، پەرستگا، یان مۆڵگەیەک بۆ خۆپاراستن لە کاتی شەڕ و گۆڕانی کەش‌وهەوادا بەکاری بهێنێت. ​٣. وەسفی دیمەنەکە و پێکهاتەکەی: ​دەروازە و ژوورەکە: وەک لە وێنەکەدا دەبینرێت، دەروازەیەکی بچووکی تاریک لە ناخی تاشەبەردێکی گەورەی سروشتیدا هەڵکەنراوە کە بەرەو ژوورێکی بچووکی ناو بەردەکە دەچێت. ​ژینگە و سروشت: شوێنەکە دەکەوێتە ناوچەیەکی شاخاویی کوێستانی و سەرنجڕاکێش کە لە بەهاراندا بە سروشتێکی سەوز و دەشتودەرێکی قەشەنگ دەورەدراوە، ئەمەش وای کردووە ببێتە شوێنێکی گەشتیاری و مێژوویی بۆ ئارەزوومەندانی شوێنەوار و سروشتی کوردستان وەرگیراوە لە پەیجی نەوێ ✅✅✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

(( قەستەم بە زولفی چین‌چینت/ بە دوو لیمۆی ژێر پووشینت )) حەسەن زیرەک پووشین؟... پووشین: سەرپۆشێكی ناسكی ژنانەیە لە ئاوریشم(حەریر) یا كەتان دەچندرا و لە سەر دەسماڵ و شەدەوە بە سەر جل‌وبەرگدا دەدرا و ڕوخساری ژنی لەلای بێگانە(غەواران) دادەپۆشی. ((گوڵ بە ئاهەنگی «ئامان لەرزۆکە» پێیە دابنێ و پێیە بەرزۆ کە! بە ناز لار بگرە سەری بێ‌ پووشین، با بریقەی بێ کلاوزەڕ چین چین!)) مامۆستا #گۆران ــــ گەشت لە قەرەداغ ــــــــــــــــــــــ ((پووشین بۆ یەکێ قەدری بزانێ شل شل بیپێچێ شەماڵ بیشانێ )) چەپکێ لە گوڵاڵەی شارەزوور عەلی شارەزووری ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ (( کەسک و سۆرێن ژ ڕەنگێ قەوس قوزەح ژ سەراپا گولاڤ و ماوەر کە سورمە پووشین سوڕێ ب سەر کل دە عاقلان لێ خەراب و ئەبتەر کە)) دیوانی مەلای جزیری ✅✅✅✅✅✅ فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی @farhangijin

Repost from N/a
لەبێگانە پەرستی دوورکەون خزمینە هاوارە چ خەندەی دوژمنت هەرگیز دەوای دەردی وەتەن ناکا . . ✍#قانع
جوانترین و بەسوودترین کاناڵە کوردێکانی تێلێگرام لەو پێڕستە ببینن فەرموون هەمووتان بەشدار بن👇😍👇

قوڵکانێ : یاریی قوڵکانێ یاریەکی زۆر زۆر کۆنە و لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان ئەم ناوانەی پێ وتراوە، کون و بەرد یاریی بەرد کاس
قوڵکانێ : یاریی قوڵکانێ یاریەکی زۆر زۆر کۆنە و لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان ئەم ناوانەی پێ وتراوە، کون و بەرد یاریی بەرد کاسە و بەرد قوڕچکە قوڵکانێ، یاریەکەش بەو شێوەی خوارەوە کراوە تەختەکە 12 قوڵکە لە هەر لایەک 6 قوڵکی هەیە. لە سەرەتادا لە هەر کونێک 4 بەرد دادەنرێت، شێوازی یاری: لە نۆرەی خۆتا یەکێک لە کونەکان هەڵبژێرە. هەموو بەردەکانی ناو ئەو کونە هەڵگرە. بەردەکان یەک بە یەک بە ئاراستەی پێچەوانی کاتژمێر یان بەپێی ڕێککەوتنی یاریزانان لە کونەکانی دواتر دابنێ. ئەگەر دوا بەردەکەت بکەوێتە ناو کونێکی بەتاڵ لە لای خۆتەوە، لە بەرامبەری ئەو کونەدا چەند بەرد هەبێت، ئەوا هەموویان هەڵدەگریتەوە بۆ خۆت. کاتێکیش بەرد لە قوڵکەکان نەما یاری کۆتایی دێت و کێیش بەردی زۆری هەبێت، ئەوە براوەیە من ئەو یاریەم کردووە ئەی تۆ؟؟ ئەحمەد نادری ✅✅✅✅✅ @farhangijin فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی