⚜ شێعری کوردیے نوێ ⚜
Open in Telegram
🛑🛑دۆستان و هاوڕێیانی خۆشەویست ئێوەش دەتوانن بەناردنی شێعر و هۆنراوە جوانەکانتان بۆ ئێمە یا به بڵاوکردنەوەی بابەتەکان بەشداریمان لەگەڵ بکەن تا بنەماڵەیێکی گەورەتر و ڕازاوەترمان هەبێت بۆ بڵاوکردنەوەی شێعر و ئەدەبی کوردی.. 🛑🛑 ئایدی پەیوەندی: @Sirous32
Show more1 156
Subscribers
+124 hours
+277 days
+3730 days
Posts Archive
1 161
کەس هەست بە کەس ناکات.. خۆر لەبەر ئێمە دەسووتێت ، ئێمە مانگمان پێ جوانترە...
#بەختیار_عەلی
1 161
هێندە خۆشە
ماچی ئاشتی
لە دوای شەڕی عاشقانە
بۆیە جارجار
تووڕەت دەکەم و
دەتۆرم
بە پیلانێکی ژنانە
🔸سیمین چایچی
@kurdishpoet 🏕
1 161
بیرم مەکە
لەمەبەدوا ئیتر هەرگیز
سەیرم مەکە
نە لە بازاڕ
نە لە قاوەخانەکانی شار
نە لە وێنە کۆنەکاندا
ئیتر بەدوامدا مەگەڕێ
بەڵێنی عەشق و
ژوانمان
بەجێهێشتنی تێدا نەبوو
دەزانم ئازیزەکەی من
پەرتووکی خۆشەویستیمان
ناوی بێوەفایی نەبوو
چەند ڕۆژێکە وا هەست دەکەم
تۆ دەتەوێ بەجێم بهێڵی
ئەم عەشقە جوانەی نێوانمان
بە خاکی دڵت بسپێری
وتم با من پێش بکەوم
تۆ ئەوەندە میهرەبانی
ناوی بێوەفام لێ نایەت،
با لای خەڵکی ئەم جارەیان
من تاوانبار و دڵڕەق بم
من سەرشۆڕی خۆشەویستی و
بێوەفاکەی قوتابخانەی زین و
مەم بم
“نەوژین سۆران”
1 161
سەرخۆشی شەڕابی دەمی تۆ بووم و ئەمێستاش
قوربان سەری تۆ خۆش کە نەماوە سەری خۆشم!
#نالی
1 161
@kurdishpoetدڵم بەستە و سروودێکە هەموو ئاوازی تۆی تیایە دڵم یەک پارچە هەر خۆتی کەسێ ناڵێ لە تۆ جیایە دڵم جامی شەڕابێکە لە ڕەنگی چاوی تۆ مەستە دڵم تاڵێکی باریکە بە تاڵی تۆوە پەیوەستە دڵم هەوری بەهارێکە لە دەریای تۆوە هەستاوە دڵم ئەرزێکی زۆر سەیرە بە کێشی تۆوە وەستاوە دڵم کات و زەمانێکە لە ساڵنامەی نیگارتایە دڵم وەرزێکی پڕ پیتە لە سێ مانگەی بەهارتایە دڵم مێحرابی نوێژێکە کە جێ سوجدەی لە کۆشتایە دڵم ئاوێکە سازگارە کە دواقەترەی لە نۆشتایە دڵم مەکوژە، دڵم چاوتە، دڵم دڵتە، دڵم لێوتە دڵم ڕێگەی نمایشتە، دڵم چەم و باخ و کێوتە 🔸حەسیب قەرەداغی
@kurdishpoet
1 161
خەمی مەرگی خۆمم نییە
نیگەرانی تەنیایی تۆم
خەمی تەنیایی تۆ نەبا
چش لە بوون و نەبوونی خۆم..
نووسەر: هێمن لەتیف
#ناردراو
@kurdishpoet 📬
1 161
عاشق دەبێ مەستانە بێ
خاکی دەری مەیخانە بێ
ساقی لەکن پەیــمانە بێ
ئاوایە ڕێگەی عاشقان . .
🖋#مامۆستا_وەفایی@kurdishpoet 💎
1 161
@Kurdishpoet 📕کوتی هەستە لە خەو ئەشقت درۆیە کوتی شێـعرت شەوی بـێ تار پــۆیە،،، کـوتم هەستام لە خەو ئەمما بە گیانت بە هــۆشیاریــش دڵم قوربانی تــۆیە #هێمن
@Kurdishpoet 📕
1 161
شەوقی دامێ ڕووی دە من کرد، دیم شەوم لێ بۆتە ڕۆژ من دەسووتام، من عەجەب مام! من چرا بووم یان چراغ؟!#وەفایی ▪️@kurdishpoet
