en
Feedback
ژیانەوەی زانایی

ژیانەوەی زانایی

Open in Telegram

@kherade2 👈لینکی کاناڵ @fateh55 ‌ 👈 پەیوەندی

Show more
3 140
Subscribers
No data24 hours
+27 days
-1030 days
Posts Archive
ئەو نیگارە جوانە، لە لایان کیژی نەشمیلانی کورد (باران نەسیری) بە خۆشی ئەوەی کە من و خێزانم بۆ چارەسەری پزیشکی ئەو سەگە بریندا
ئەو نیگارە جوانە، لە لایان کیژی نەشمیلانی کورد (باران نەسیری) بە خۆشی ئەوەی کە من و خێزانم بۆ چارەسەری پزیشکی ئەو سەگە بریندارە هەوڵ دەدەین، کێشاویەتەوە و بە دیاری پێشکەشی ئەندامانی کاناڵ و من و خێزانمی کردووە. بژی بژی بژی باران گیان. لە لایان خۆم و هەموو ئەندامە بەڕێزەکانی کاناڵ سپاست دەکەم. فاتێح سەرمەوەزی ١٤٠٤

باسێکی خۆمانە. سەرماوەزی ٤٠٤.mp376.42 MB

هاوڕێیان کات باش. من دەمەوێ لەو خەوتەدا بچمە شاری سنە و سەردانی ماڵی کاک ئەحمەد موفتی زادە بکەم و لە نزیکەوە توێژینەوەیەک لە سەر ژیان و بیر و باوەڕی ئەم پیاوە بەڕێزە بکەم. تکایە لە سنە کەسانێک بێنە لام و یارمەتێدەرم بن. سپاس @fateh55 👈 پەیوەندی

تکایە ئەگەر هاوڕێیەکی مەکتەبی قورئان، پەیڕەوی بیروڕای کاک ئەحمەدی موفتی زادە لە کاناڵدا هەیە، پەیوەندیم لەگەڵ بگرێ. سپاس. @fateh55 👈 پەیوەندی

کتێبە دەنگییەکان دەرزیلە کراون (پیام سنجاق شدە) هەر کتێبەی نێو و بەستەرەکەی نووسراوە. کرتەی لەسەر بکە، دچێتە بەشی یەکەمی ئەو کتێبەی کە دەتەوێ گوێی لێ بگری.

من ئاگادار کرامەوە کە تەماشاوانانی یانەی تۆپی پێی "زاخۆ" لە لایان فیفا، کاندیدای باشترین تەماشاوانانی جیهان کراون. ئەو دەسکەوتە مەزنە کە بەرهەمی یەکیێتی و ڕەنج و تێکۆشانی شان بە شانی کوڕان و کچان و هەموو خەڵکی سەربەرزی ئەو شارەیە، بە هەموو لایەک پیرۆزبایی دەڵێم. هەر بژین بە شادی و خۆشی. @kherde2 @fateh55

چەند لە هاوڕێیان پەیامیان ناردبوو تاکوو بزانن چارەنووسی ئەو سەگەی کە من و هاوژینەکەم زیاتر لە دوو مانگە سەردانی دەکەین و ١٦ ڕۆژە کاری پزیشکی و دەرزی و دەرمانی بۆ ئەنجام دەدەین؛ چی لێ هاتۆتەە؟ بە داخەوە سەرەڕای هەموو ئەو کارانە، هەروا بەرەو خراپتر دەچێ و چوار توتکی بوو، کە ئەوانیشی لەو ماوەیەدا یەک یەک لێ خوراون. ئەوڕۆ هەمیسان لە مەهابادێ ڕا بەرەو ئەو شوێنە کە لە ٣٥ کێلۆمیتری جادەی میاندواوە وەڕێ کەوتین و وەکوو ڕۆژان هەوڵی چارەسەریمان بۆ ئەنجامدا، بەڵام پێم وایە کە چاکبوونەوەی نییە. لەوەش دڵتەزێنتر پیسکردنی و ژاراویکردنی هەوایە لە لایان بکووژانی ئاو و هەوا و ژینگە و بەفر و باران کە لەو کلیپەدا چاوتان پێدەکەوێ. فاتێح. هەشتی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی @kherade2 👈 بەستەری کاناڵ @fateh55 👈 پەیوەندی

من سەرم سووڕ ماوە کە بۆچی خەڵک ئەو کاناڵانە قەپات ناکەن و جێیان ناهێڵن کە بەردەنگەکانیان هەمووی کوردن و کەچی بەڕێوەبەرانی ئەو کاناڵانە ئامادە نین لە کاناڵەکانیان زمانی کوردی بەکار بێنن و سەیرتر و گاڵتەجارتر ئەوە کە ناوەرۆکی ئەو کاناڵانە زۆرتر قسە و باسی ڕۆژانەی وەکوو ئاو و هەوا و داخرانی قوتابخانە و ڕووداوی ڕۆژانەی شارێک و شتی زۆر ئاسایی لەم چەشنەیە کە هیچ بایەخێکی نییە و زانین و نەزانینیان هیچ سوود و کەڵکی بەردەنگی کوردی لێ ناکەوێتەوە و زمانی کوردی دەکەنە قوربانی و مخابن بە بوونی خەڵک لە کاناناڵەکەیان، پارەش پەیدا دەکەن...! یانی ئەندامی وەها کاناڵێک پارەش دەدا تا زمانەکەی لەناو بچێ! ئایا بەردەنگی ئەو کاناڵانە نازانن کە بەشداری و بە ئەندام بوونیان ڕاستەوخۆ خەیانەت بە زمانەکەیان دەکەن کە زمان سەرکی ترین و گرینگترین شووناس و پێناسەی هەر میللەتێکە و بناحە و کۆڵەکە و بڕبڕەی پشتە بۆ ئێمە؟! ئەو وردە مافیای خائینانەی زمانی کوردی بە پارەی ئێمە شەری خۆمان لەگەڵ دەکەن و شمشێریان لە زمانەکەمان لە کالان کێشاوەتە دەرێ. فاتێح ٢٫١٢ نیوەشەوی هەشتی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی.

sticker.webp0.22 KB

. 📚🎧 کتێبی دەنگی 🎧📚 (نیشتمان) نووسەر: موحەممەد حیجازی وەرگێڕان و خوێندنەوە: فاتێح بە هاوکاری خاتوونی بەڕێز: (خەمگین وەلەد بەیگی) دانیشتووی شاری پاوە. سپاس بۆ بەڕێزیان بەشی ( ٢ ) کۆتایی ساڵی (٢٧٢٥) کوردی. (١٤٠٤)ی هەتاوی ئامادەکاری و پێشکەش کردنی کاناڵی تێلەگرامی ژیانەوەی زانایی @kherad2 👈 بەستەری کاناڵ @fateh55 👈 پەیوەندی

کتێب دۆستان و مامۆستایان و ژیران و هێژایان! ئێستا کاژێر ١٫١٠ی نیوەشەو لە کاری بەشی دووهەمی کتێبی دەنگی نیشتمان تەواو بووم و پێشکەشی دەکەم. فەرموون:

هاوڕێیان کات باش. خەریکم بەشی دووهەم و کۆتایی کتێبی نیشتمان ئامادە دەکەم، تەواو بوو، هەر ئەوشۆ دایدەنێم.

تکام لەو هاوڕێیانە هەیە کە ئەگەر لە سووچ و کەلێن و قوژبن و ژێر زەمین و سەر تاقە و ڕەفەی ماڵ و شوێنی کار، کتێبی لێیە و بە ساڵ،
تکام لەو هاوڕێیانە هەیە کە ئەگەر لە سووچ و کەلێن و قوژبن و ژێر زەمین و سەر تاقە و ڕەفەی ماڵ و شوێنی کار، کتێبی لێیە و بە ساڵ، یان بە ساڵیان ئاوڕیان وەسەر نادرێ و لێک ناکرێنە و ناخوێندرێنەوە؛ هەر نەبێ گەورەیی بکەن و وەکوو دیاری و خەڵات بۆ منی بنێرن، کە هەم ئەوانیش لە تەنیایی و خاک و خۆڵ خواردن و لە پەنا و پەسیوان پەستاوتن ڕزگاریان بێت و هەرنەبێ، من بۆ بڵاو کردنەوە و کەڵک لێ وەرگرتنی کاناڵ، بەکاریان بێنم و ئێوەش بەشداری ئەرکێکی خزمەت بووبن. لەگەڵ ڕێزی زۆرمدا. فاتێح. سەرماوەزی ١٤٠٤ ی هەتاوی @fateh55 👈 پەیوەندی

. 📚🎧 کتێبی دەنگی 🎧📚 (نیشتمان) نووسەر: موحەممەد حیجازی وەرگێڕان کوردی و خوێندنەوە: فاتێح بەشی ( ١ ) ساڵی (٢٧٢٥) کوردی. (١٤٠٤)ی هەتاوی ئامادەکاری و پێشکەش کردنی کاناڵی تێلەگرامی ژیانەوەی زانایی @kherad2 👈 بەستەری کاناڵ @fateh55 👈 پەیوەندی

بەشی یەکەمی کورتە چیرۆکی (نیشتمان) ئەگەر ئامادەم کرد، تا چەند خولەکی دیکە دایدەنێم.

تکایە ئەگەر ئەرک نییە، هاوڕێیەکی کرمانج پەیوەندیم لەگەڵ بگرێ. سپاس @fateh55 👈 پەیوەندی

تکایە ئەو هاوڕێیانەی پارچە مۆسیقای بێ کەلامیان هەیە، یان خۆیان دەتوانن سازێک بژەنن، هاوکاریم بکەن و بۆ کتێبە دەنگییەکان، بۆم بنێرن. تکایە کچێک بۆ خوێندنەوەی یەک لاپەڕە کتێب، یارمەتییم بدات و پەیوەندیم لەگەڵ بگرێ. سپاس @fateh55 👈 پەیوەندی

سڵاو لە هاوڕێیانی کتێب دۆست. 📚🎧 کتێبی دەنگی کورتە چیرۆکی "نێشتمان" لە هەوەڵین دەرفەت لە دوو بەشدا ئامادە و پێشکەش دەکەم. 📚🎧 دوای ئەو کاری دەنگی کتێبی "ئاگر و دووکەڵ" ژیاننامەی مامۆستای نەمر "سۆران کوردستانی". 📚🎧کتێبی دەنگی " مرۆڤی لە چەشنی خودا" 📚🎧باسێک لە ناپلئۆن بناپارت، هیتلێر و ئیستالین" هەوڵ دەدەم لە چەند مانگی داهاتوو ئەو چەند کارە پێشکەش بکەم،

هاوڕێ گیان! پێت خۆش بوو ئەو کلیپە چاو لێ بکە، پێشت خۆش نەبوو لێی گەڕێ. کلیپی سەردانمانە بۆ دەرمان و چارەسەری ئەو سەگە داماوەی کە پێشتر لە کاناڵ باسم کرد و وێنە وکلیپم دانا. تا تەواو چاک نەبێتەوە، ئیتر باسی لێ ناکەم. کە چاک بۆوە، پێتان ڕادەگەیێنم. سپاس. ٢٦ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٤ فاتێح @kherade2 👈 بەستەری کاناڵ @fateh55 👈 پەیوەندی

❌❌ مرۆڤ بوون؛ یانی مێهرەبانی. ئەدەب، ئەخلاق، خوو و خدە و کردەوەی جوان. یانی بە ڕووحم و بەزەیی بوون لەگەڵ مرۆڤەکان ، لەگەڵ ئاژەڵەکان و سرووشت. ئەو کلیپە ببینە❌❌