ژیانەوەی زانایی
Open in Telegram
3 140
Subscribers
No data24 hours
+27 days
-1030 days
Posts Archive
3 140
3 140
هاوڕێیان کات باش.
زۆر جار پێمان وابووە، یان وایان حاڵی کردووین کە کوردی زمانی زانستی نییە و لەو بوارانەدا توانای خۆدەرخستنی نییە!
بۆ وێنە دەیانگووت کە زمانی کوردی بۆ نووسینی (فەلسەفە) (فیزیک) (شیمی) (حقوق ) ، و هی تری لەوجۆرە نابێ.
بەڵام ئەو بیر و ڕایە تەواو هەڵەیە و زمانی کوردی زۆر باش لەو بوارانەی ئاماژەمان پێکرد، ئەرکی گرتۆتە سەرشان و لەو تاقیکاریانەدا، بە تەواوی و لێهاتوویی سەرکەوتوو و سەربەرز دەرچووە.
من چەندین جار لە کاناڵ ڕامگەیاندووە کە ڕیکلام ناکەم و مەبەستی کاناڵیش ڕیکلام نییە. غایەتێکی هەرکات هەست بکەم کە کەسێک ئەرکێکی خزمەتی وەئەستۆی خۆی گرتووە و من ئاگادار ببمەوە، لە کاتی گوونجاو و لە جێی خۆی ئەو کەسە یان کەسانە و ئەرک و خزمەتەکەیان دەناسێنم و هیچ منەتیشیان لەسەر ناکەم و پێم وایە کە منیش لەو ئەرک و خزمەتدا بە جۆرێک بەشداریم کردووە.
بەو پێیە و ڕوونکردنەوە و وەبیر هێنانەوە، ئێستا دەمەوێ لە خوارتری ئەو دەقە، یەکەم: "پارێزەرێکی ماف" (وکیل) بناسێنم کە چالاکییەکانی ئێش و کارەکەی بە زمانی کوردی دەنووسێ و من چاوم بە کاناڵە تێلەگرامییەکەی کەوت و زۆری پێ دڵخۆش بووم کە بۆ هەوەڵین جار چاوم بەو نووسراوانە دەکەوت کە قەت بە کوردی نەمبینیبوون و داواتان لێدەکەم سەردانی کاناڵەکەی بکەن.
دووهەم: گۆڤاری "هۆژین" کە گۆڤارێکی زانستییە و بە شێوەی وەرزنامە کە دوو ژمارە بەیێکەوە دەردەچن.
یەکەمین ژمارەی لە بەهاری ٢٠١٧ زایینی واتا ١٣٩٦ ی هەتاوی لە شاری مەهابادێ بڵاو بۆوە و لە شارەکانی کوردستانی ئێران و لە تاران دەست دەکەوێ.
لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی تاکوو ئێستا هۆژینی منداڵانیش لەگەڵ هۆژینی گەورەکان بڵاو دەکرێتەوە.
گۆڤارێکی تەواو پەیوەست بە بوارە زانستەیەکانە. کاتێ ئەو گۆڤارەت خوێندەوە، سێ جار ئافەریم دەنێری:
جاری یەکەم: بۆ زمانی کوردی.
جاری دووهەم: بۆ نووسەران و بەڕێوەبەرانی، کە چەنده شارەزای زمانی کوردین.
جاری سێهەم: هەمیسان بۆ نووسەران و بەڕێوەبەرانی کە چەندە لە بوارە زانستییەکاندا لێزان و لێهاتوو و شارەزان.
@kherade2 بەستەری کاناڵ
@fateh55 پەیوەندی
👇👇👇

@kherade2 👈 بەستەری کاناڵ
@fateh55 👈 پەیوەندی
3 140
3 140
3 140
3 140
3 140
3 140
3 140
هاوڕێیەک بڕیارە چەند کتێبێکم بۆ لە مەریوان دابنێ و هەڵبەت خۆی مەریوانی نییە.
تکام لە هاوڕێیانی مەریوانی هەیە پەیوەندیم لەگەڵ بگرن، هەڵبەت هاوڕێیەک بێ کە پێشتر پەیوەندیمان بووبێت.
سپاس
3 140
کاکە قانعی محەممەد نژاد، بریکار و پارێزەری بەڕێز، تکایە پەیوەندیم لەگەڵ بگرە.
لەگەڵ ڕێزمدا.
3 140
.
(نۆستالۆژی)
"قادر سەیاحی" هونەرمەندی کورد. گۆرانیبێژ و ژەنیاری مۆسیقا.
ساڵی ١٣٢٢ لە شاری مەهاباد چاوی بە ژین پشکووت و ساڵی ١٤٠١ ماڵاویی لە ژیان کرد و، لە گۆڵکۆی ناودارانی شاری مەهاباد بە خاک سپێردرا.
یەک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی بە نێوی "قسەی عیشق" ە
فەرموون لەگەڵ ئەو دەنگە دلاڤێنە دڵ و گیان و هەناو هێور کەنەوە...
@kherade2
@fateh55
3 140
لەمێژە کە کەسانی دەست نەخشینی ژیر و وریا و خەمخۆری زمانی کوردی نەرمەواڵەیەکیان (نرم افزار) نووسیوە کە تۆ دەتوانی زمانی تێلەگرامەکەت بکەی بە کوردی.
هەر لە ئێستاوە زمانی تێلەگرامەکەت بگۆڕە.
هەرواتر هێژایانی تیمی ئاسۆ سافت و کاک ئاکۆ مارانیش نەرمەواڵەیەکیان نووسیوە کە تۆ دەتوانی دەنگی خۆت بنێری و ئەویش دەنگەکەت دەکاتە نووسراوەی کوردی، یان نووسراوەی بۆ بنێره بۆت دەکاتە دەنگ.
سێ داواکاری دیکەشم وەکوو برایەکی چکۆلەی خۆتان هەیە:
یەکەم: تەختەکلیلێکی کوردی (کیبورد) لە سەر مۆبایلەکەت دابەزێنه و لەمەودواوە هەموو پەیامەکانت بە کوردی بنووسە. هەرکەسیش بە کوردی پەیامی بۆ نەنووسی ڕێنوێنی بکە تا کوردی بنووسێ و گەر گووتی نازانم ئەو دەقەی ئێستای بۆ بنێرە یان خۆت ڕێنوێنی بکە و یارمەتی بدە.
دووهەم: گەورەیی بکە و ئەو درووشم و نووسراوانەی ئایدییەکەت (سەر ژووری تێلەگرامەکەت) بکە کوردی. ئێستاش زۆربەی ئەندامانی کاناڵ بەداخەوە درووشم و بابەتەکانی تێلەگرام و نووسراوەی وێنەکانیان کوردی نییە.
سێهەم: ئەگەر کاتی گوێدان بە کتێبە دەنگییەکان، بەشەکان لە یەک ناچێتە دوو و سێ و چوار و... بەڵکوو بە پێچەوانە هەڵدەگەڕێتەوە، ئەنجامی ئەوەش کارێکی هاسانە.
بۆ هەر کام لەو بڕگانەی سەرێ کێشەت هەبوو، پەیوەندی بگرە، من لە خزمەتدام.
لە کۆتایی: من دوو کلیپم بە زمانی سادە بۆ ڕێنووسی کوردی
(املا) لە کاناڵ داناوە، ئەگەر بە سەرنجەوە چاویان لێبکەی، دڵنیا بە کە کێشەی ڕێنووست نامێنێ.
بۆ ئاخاڤتن (قسەکردن) یان هەر شتێک پەیوەست بە زمان پرسیارت بوو، پەیام بنێرە.
وەرن با:
- کتێب بخوێنینەوە.
- زمانەکەمان بپارێزن.
- دۆست و هاوڕێ و برا و خەمخۆری یەکتر بین.
-چاکەی یەکترمان بوێ و دژایەتی یەکتر نەکەین، یەکێیتیمان بێ.
- مرۆڤی بە ئەخلاق و بە ڕوحم و کرداری باش و جوان بین.
- تووڕە و تۆسن و تووند و تیژی لە ناو خۆماندا لەناو بەرین.
- ئاگامان لە سرووشت و ژینگەی خۆمان بێ و ئاو بە درووستی لەکار کەین، دارستانەکان نەبڕینەوە، هەوا ژاراوی نەکەین، کوردستانەکەمان بکەینە گوڵستان.
- یەک لە تەوەر و نیشانەکانی میللەتێکی پێشکەوتوو، بەش و سەهم و سەرانەی کتێب خوێندنەوەیە؛ سەرانە و سەهمی کتێب خوێندنەوە لەناو ئێمەی کورد لەو پەری کزی و لەجەری و لاوازیدایە.
- با بەیەکەوە شۆڕشێکی زانیاری بەرپا بکەین...
فاتێح. سەرماوەزی ١٤٠٤
@kherade2
@fateh55
3 140
هاوڕێیانی کتێب دۆستی هۆگر و ئەوینداری زانیاری!
سڵاو کات باش.
کتێبی دەنگی داهاتوومان به نێوی "مرۆڤی لە چەشنی خودا" هەر کات وەرگێڕانەکەم تەواو کرد و تەمەن باقی بوو، کاری دەنگەکەشی ئەنجام دەدەم و لە کاناڵ بڵاوی دەکەمەوە.
تا ئەو دەم تکام لەو هاوڕێیانەی کە هەموو کتێبە دەنگییەکانی کاناڵیان گوێ نەداوەتێ ئەوەیە کە گەورەیی بکەن و گوێیان لێ بگرن.
هاوڕێیان بڕوا بکەن تەواوی کتێبەکانی کاناڵ ئەگەر لە لایەکڕا بەری لێ بگرن و لێیان وەخۆ کەون بە مانگێک دەتوانن گشتیان گوێ بدەنێ و دیارە کار تا دەستی پێدەکەی لە لات قوورس و بەسام دەنوێنێ و هەرکە لێی ڕاست بوویەوە و ورەت دا بە خۆت، ئەوجار دەزانی کە هیچ شتێک لە هەمبەر ئیرادەی مرۆڤدا خۆڕاگر نییە.
تکایە هاوڕێیان هەر لە ئێستاوە لە هەوەڵین کتێب دەست پێبکەن. ئەو هاوڕێیانەی هەموو کتێبەکانیان گوێ داوەتێ، تکایە پێم ڕابگەیێنن، هەرنەبێ با بزانم کە ئایا بۆ ئەو گشتە هەوڵ و ماندووبوونانەم، ڕەنج بەخەسار نەبووم و منیش دڵخۆش بم و زیاتر هەوڵ بدەم.
سپاس سپاس سپاس.
تک