ژیانەوەی زانایی
Open in Telegram
3 140
Subscribers
No data24 hours
+27 days
-1030 days
Posts Archive
3 140
کتێبی (هبوط) لە نووسینی دوکتۆر "عەلی شەریعەتی"یە.
ئەو کتێبە لە لایان برای بەڕێزم "خالید ئەحمەدی" دانیشتووی گوندی کۆسەکەرێزەی سەر بە شاری مەهابادێ وەرگێڕدراوەتەوە سەر زمانی کوردی.
بۆ ئەو کەسانەی کاری وەرگێڕانیان کردووە، باش ئاگادارن کە وەرگێڕان لە نووسین سەختترە؛ ئەویش بۆ ئەو کتێبانەی کە ناوەرۆک و زمانیان ئاسایی نییە و هەڵگری مانا و چەمک و مژاری تایبەتیین. بۆ وێنە باری فەلسەفی، کە دەبێ لە سەر هەر ڕستەیەک بە وردبینی و بەو پەڕی لێهاتوویی بۆەستی و وەکوو مەلەوانێکی لێزانی چالاک بە ناو دەریای قووڵی مانای وشە و ڕستەکاندا نووقم بی و سەرەدەر لە خوازە و پێچ و پەنای ماناکانی دەربکەی کە بتوانی لە تەختی بنی ئەو دەریا قووڵەو، لە ناو دڵی مەرجان و سەدەفدا، دۆڕ و گەواهێراتی گرانبەها بێنییە دەرێ و بۆ خوێنەری خولیا و تامەزرۆی ڕۆخی ئەم دەریا مەند و جارجارە شڵەقاوە، پێشکەشی بکەی.
جا ئیتر ئەوە کاری هەموو کەس نییە و پیاوی ژیر و هێژا و ئازای خۆی گەرەکە، کە لەو کتێبەدا من وەرگێڕم ئاوا بە هەڵسواڕوی و بلیمەتی کەوتە بەرچاو و وەرگێڕانەکەی منی ناچار کرد کە پەیتا پەیتا و لە لای خۆم بڵێم: هەی ئافەرەم ڕۆڵەی کورد...
فاتێح. بەفرانباری ١٤٠٤
3 140
.
( ٤ )
هاوڕێیان سڵاوتان لێ بێت.
ئەو دەنگە خۆمانە تا ٢٤ کاژێر لە سەر کاناڵ دەمێنێتەوە، دوایە دەیسڕمەوە. پێت باش بوو لەو ماوەیە گوێی لێ بگرە، یان پاشکەوتی بکە.
ئەگەر دەرفەتت نەکرد، دەتوانی پەیام بنێری تا بە شێوەی تایبەتی، هەرکام لەو بەشانەی گوێت لێ نەگرتووە، بۆت بنێرم.
سپاس
@kherade2 👈 بەستەری کاناڵ
@fateh55 👈 پەیوەندی
3 140
Repost from ژیانەوەی زانایی
.
(لە ئەدەبیاتی عیرفانییەوە)
شێخ (ابوالحسن خرقانی) عارف و سۆفی. لەدایک بووی خرقانی شاهرود (٣٥٢-٤٢٥)ی کۆچی مانگی. دەڵێت:
وەڵامدانەوەی دوو کەس، زۆر سەیر منی هەژاند!
یەکەم: جارێک پیاوێک کە بە کەسێکی خراپ و فاسید ناوبانگی دەرکردبوو، لە کەنارم تێپەڕی و من بۆ ئەوەی خۆمی لێ لادەم و لەشمان وێک نەکەوێ، گۆشەی عەباکەی خۆمم کێشاوە تا لەو پیاوە نەخشێ.
پێی وتم: "ئەی شێخ!
سبەی ڕۆژ، خودا دەزانێ حاڵی من و تۆ چۆن دەبێ!"
دووهەم: مەستێکم بینی کە تلاوتل بە جادەیەکی قوڕ و چڵپاودا دەڕۆیشت. پێم وت: ئەوە چ وەزعە!؟ جوان بڕۆ، هەنگاوی ڕێک و پتەو هەڵێنەوە تا هەڵنەخلیسکێی.
پێی وتم: " ئەی شێخ!
من بشخلیسکێم، هیچ ناقەومێ؛ بەڵام تۆ، هۆشت لەخۆت بێ نەخڵیسکێی،
خلیسکانی تۆ دەبێتە هۆی خلیسکانی خەڵکانێکی بێ ئەژمار...!"
(تذکرەالاولیا. عطار نیشابوری)
وەرگێڕان بۆ کوردی، فاتێح.
ڕەزبەری ١٤٠٤ی هەتاوی
3 140
چەند پەند و ئامۆژگاری لە شێخی ئەجەل سەعدی شیرازی:
زانایەک کە لەگەڵ گەمژەیەک دابەستێ، دەبێ چاوەڕوانی ڕێز و حورمەتی نەبێ و؛ ئەگەر گەمژەیەک بە چەقەسرۆیی و زۆروەڕی بەسەر زانایەکدا زاڵ بوو، شتێکی سەیر نییە، لە بەردێک دەچێت کە گەوهەرێک بشکێنێ.
شێعر: سەرت سووڕ نەمێنێ کە بولبولێک لە خوێندن کەوێ کە لەگەڵ قشقەڵەیەک لە قەفەسدایە.
چێرۆک: دوو برا بوون، یەکیان خزمەتی سوڵتانی دەکرد و ئەویتریان بە ڕەنجی شان بژیوی ژیانی پەیدا دەکرد. بەڵێ، ڕۆژێک برای بە دەسەڵات ڕووی لە برای ڕەنجبەری خۆی کرد و گووتی: بۆچی نایەی خزمەت بکەی تا لە ڕەنج و مێحنەت ڕزگارت بێ؟
وەڵامی داوە: ئەی تۆ بۆچی ڕەنج ناکێشی و بە شان و بازووی خۆت ناژی تاکوو لەو زیللەتەی خزمەت ڕزگارت بێ..!؟
نووکتە: بە قسەی کەسێکی گەمژەی ناقۆڵا، لە کۆڕێکدا، دڵی چەندان کەسی ژیر و زانا دەڕەنجێ. ئەگەر حەوزێک پڕکەی لە گۆڵاو، سەگێک لەوێ کەوێ، ئاوەکەی دەبێت گوڵاو.
(گوڵاوی)هەوەڵ= ئاوێک لە جۆرە گوڵێک دەگیرێ و (گوڵاو)ی دووهەم بە مانای پیس بوون
نووکتە: ئەی براکەم! تۆ پاک بەو و منەتت بە کەس نەبێ، بزانە کە گازۆران قوماش و جلکی پیس لە بەردێ ڕادەکێشن.
(گازر) ئەو کەسانەی شتوومەکی خەڵکیان لە دەم چۆم دەشووشت و بە دار لێیان دەدا یان لە بەردیان ڕادەکێشا تا خاوێن بێتەوە.
نووکت: گەوهەر (زێڕ و جەواهێرات) ئەگەر لە چڵپاو و لیتاویش کەوێ، هەر گەوهەرە و بەڕێزە، بەڵام تۆز و خۆڵ گەرچی دەچێتە تەشقی ئاسمان، هەر بێ بایەخ و هیچە (مەبەستی لە مرۆڤی چاک و خراپە)
کارەکان بە سەبر و ڕامان و بیرکردنەوە جێبەجێ دەبن و شێعر: کەسی پەلەکەر و بە هەڵەهەڵ بە سەردا لە هەردێ دەکەوێ . بە چاوی خۆم دیتم لە بیابانێ، کە کەسی بەسەبر وەپێش کەسی پەلەکەر کەوتەوە. ئەسپی تەقڵەکوت لە وشتر بەجێ ما و وشترەوان هەروا هێدی هێدی و بەردەوام ڕێگای دەبڕی.
شێعڕ: خوداوەند (جل و علا) دەیبینێ و دایدەپۆشێ. خەڵک نایبینێ و دەخرۆشێ.
چێرۆک: لە "حاتەمی تەییان پرسی: ئەرێ لەو دونیایەدا لە خۆت بەرزە هیممەتتر و دیتووە یان بیستووە؟ وتی: بەڵێ. جارێک چل وشترم قوربانی کردبوو بۆ گەورەپیاوانی عەڕەب و، خۆشم بۆ ئەنجامی کارێک ڕۆیشتمە سووچێک لە سەحرایەک. دڕووچنێکم دیت کە کۆڵەبارێکی دڕوو و چیلکەدار کۆ کردبۆوە. پێم کووت: بۆچی میوانی حاتەم نابی کە ئێستا خەڵکانێک ئەو لە سەر سفرەی ئەو کۆ بوونەوە و خەریکی خواردنن؟ پێی گووتم: هەر کەسێک نانی ڕەنجی شانی خۆی بخوات؛ منەتی حاتەمی تایی ناکێشێ...
من ئەو پیاوەم بە هیممەت و جوامێری و مێرخاسی لە خۆم گەورەتر و بەرزە هیممەتتر دیت.
وەرگێڕان لە گوڵستانی سەعدی. فاتێح. پازدەی بەفرانباری ١٤٠٤
3 140
.
( ٣ )
هاوڕێیان سڵاوتان لێ بێت.
ئەو دەنگە خۆمانە تا ٢٤ کاژێر لە سەر کاناڵ دەمێنێتەوە، دوایە دەیسڕمەوە. پێت باش بوو لەو ماوەیە گوێی لێ بگرە، یان پاشکەوتی بکە.
ئەگەر دەرفەتت نەکرد، دەتوانی پەیام بنێری تا بە شێوەی تایبەتی، هەرکام لەو بەشانەی گوێت لێ نەگرتووە، بۆت بنێرم.
سپاس
@kherade2 👈 بەستەری کاناڵ
@fateh55 👈 پەیوەندی
3 140
3 140
3 140
ئایا کتێبە ٩٣٠ لاپەڕەکەی (لە سەر ترۆپکی تۆفان، مەلا مستەفا بارزانی لە ڕوانگەی ڕۆژنامەکانی ئێراندا) بە شێوازی خوێندنەوەیەکی خۆمانە لە کاناڵ دابنێم؟
3 140
کاک بەهرام وەڵەدبەگی کتێبێکی ٩٣٠ لاپەڕەیی بە دیاری بۆ ناردووم، بە نێوی: "لە سەر ترۆ ترۆپکی ترۆپکی تۆفان. مەلا مستەفا بارزانی لە ڕوانگەی ڕۆژنامەکانی ئێراندا"
من ئەو کتێبە بۆ موتاڵای خۆم دەخوێنمەوە. ئەگەر پێت خۆشە بە شێوازی خوێندنەوەیەکی خۆمانە و بێ ئامادەکاری پێشتر و کاتێک بۆ خۆمی دەخوێنمەوە تۆش بەشدار بی و تا کۆتایی لەگەڵمدابی؛ کەوابوو لەو ڕاپرسییەی کە لە خوارتر دامناوە بە دەنگی "بەڵێ" یان "خێر" ئاگادارم کەوە.
سپاس. فاتێح ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی
3 140
3 140
کاک "ئەحمەد موفتی زادە"
بۆ ناسین و ناساندنی ئەو کەسایەتییە، پێویستە لە چەند قۆناغ بناسێنرێ:
١- تافی منداڵی
٢- تافی نۆجوانی و گەنجی و خوێندنی
٣- چالاکی سیاسی و دینی و چوونی بۆ زیندان بەر لە شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩
٤- چالاکی و ژیانی ساڵەکانی ١٩٧٩ تا چوونی بۆ زیندان
٥- ژیانی دوای زیندان تاکوو کۆتایی ژیان
ئەگەر کەسانێک لەو بوارانەی سەرێ، یان هەرنەبێ لە چەند لەو بڕگانە، بەڵگە و نووسراوە و دێکۆمێنت و دەنگ و ویدیۆ و هەرچی تری کە جێی متمانە و پشت پێ بەستنیان لەبەر دەستدا هەیە، تکایە بۆم بنێرن.
تکایە نێردراوەکان ڕێک و پێک و پەیوەست بەم چەند خاڵەی سەرێ بن.
سپاس و ڕێزی تایبەت.
فاتێح ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی
3 140
داوزدەهەمین ساڵی دامەزرانی کاناڵی ژیانەوەی زانایی بە گشت ئەندامان و بەشداربوانی بەڕێز و ژیر و هێژای ئەو کاناڵە پیرۆزبایی دەڵێم.
بوون و هاندان و پاڵپشتی ئێوە بوو بە هۆکاری مان و بەردەوامبوونی ئەو کاناڵە و هەر بە ورە و ئەرک و ئەمەگ و یارمەتی و هالیکاری و دنەدانتان، گورجتر و تووندوتۆڵتر و بەپێز و هێزتر درێژە بە ڕێگا و ڕێبازی خۆی دەدات.
سپاس بۆ هەموو ئێوە ئازیزان.
فاتێح
@kherade2 بەستەری کاناڵ
@fateh55 پەیوەندی
3 140
3 140
من خەریکی ژیانی خۆمم. بۆ من گرینگ نییە چۆن داوەری دەکرێم.
قەڵەوم؛ باڵابەرزم یان کورتیلە؛ سپی ڕەنگم یان سەوزەڵە؟
ئەمانە تایبەتی خۆمن. گرینگ بوون یان گرینگ نەبوون لەبیر بەرە.
ڕۆژنامەی ڕۆژانی شەممە، زبڵی ڕۆژی یەکشەممەیە.
بە پێوەر ویاساگەلی دڵ و دەروونی خۆت بژی. خەڵک دەیانەوێ هەمیشە چەمکێکیان بۆ باس و گفتوگۆ هەبێ. بۆ ئەو خەڵکە گرینگ نییە ئەتۆ چۆنی؛ هەر جۆرێک بێ، قسەیێکیان بۆ گوتن هەیە.
دەسا شاد بە و لە ژینی خۆت چێژ وەرگرە.
چاوەنواڕی چیت لەم خەڵکەیە!؟
ئەوان لە پاشملەی خوداشەوە دەدوێن!
ئەگەر ویستت شتێک بشاریتەوە، لە نێۆ کتێبانی دانێ!
دڵنیابە خەڵک کتێب ناخوێننەوە...!
هۆنەر: ئەحمەد شاملوو
وەرگێڕ: هادی مورادی
ناردنی لە لایان: بەهرام وەلەدبەگی
@kherade2 بەستەری کاناڵ
@fateh55 پەیوەندی
3 140
