🤍🌻ڕۆشنای ئیسلام 🤍🌻
Open in Telegram
تایبەت بە پۆستی ئاینی وتار و قورئان و تەفسیری ئایەت و حەدیث و ....هتد
Show more2 943
Subscribers
-224 hours
-117 days
-3530 days
Posts Archive
2 943
چەند جوان دیدەیت کاتێک :
بەئاواتێک ناگەیت و دەرێی خێری تێدایە.
کە زیانێکی ماددیت دەبێت، دەڵێی بەڵاگێڕە، کە سەختیەکانت درێژە دەکێشێت و دەرێی خودا خۆشەویستانی خۆی تاقیدەکاتەوە..
یەقین و تەوەکول بەخودای میهرەبان، چێژی جوان بینین چەندهێندە دەکەن و هێزێکی تایبەت و بێ ووێنەت پێ دەبەخشن .
2 943
سەیری ڕووکەش مەکەن!!
بە ڕواڵەت بڕیار لەسەر ناخی کەسەکان مەدە:
چۆن ئاوی ئارام ڕەنگە قووڵاییەکی مەترسیداری هەبێت، کەسانیش بە هەمان شێوەن تەنها تاقیکردنەوە و کات دەتوانێت جەوهەری ڕاستەقینەیان نیشان بدات…
2 943
︎
︎ ︎ بیـهێنە بوون لە نەبوون
خالقی تەواوی گەردوون
دەریکە لە وەهم و خەیاڵ
ئەوەی وتوویانە مەحاڵ .
2 943
ئـیلاهی دڵ دیدارتی دەوێ و ڕووم نیە
یان دیداری دڵی بێ ڕوو قبووڵ بفەرموو
یان ڕوو بدە بەدڵی بێ ڕووم
"مەحوی"🌷🍃
2 943
ئێمە خۆمان لەو گومرایە و فیتنەیە دوور خستەوە کە پێغەمبەری خودای بە حەق باسی ئەکرد ئیتر چ باکمان بە کەسانێک هەیە نازو فیز ئەکەن بێ ئەوەی رەوشتیان پێش عیلمیانەوە بێت 🤎📚
2 943
"ئەوانەی دەیانبینیت گەشتوون بەوەی دەیانەوێت، ساڵانێک پێش ئێستا دەستیان کرد بە بنیادنان، کاتێ تۆ لە لوتکەی شاخەکە دەیانبینیت ئەوە تەنها کۆتایی چیرۆکەکەیە.
تۆش ئیمڕۆ لە بنەوەی شاخەکەیت بەتاریکی و تەنیایی، نە شاخەکە خۆی کورت ئەکاتەوە بۆت، نە هەورەکان دێن هەڵتبگرن بۆسەر شاخەکە، بسم الله بکە و دەست بکە بەسەرکەوتن ڕۆژانە، وە بشزانە؛
-شەوی تاریکی زۆر تێدا دەبێت.
-هیلاکی زۆر تێدا دەبێت.
-سەدان جار پەشیمان ئەبیتەوە و ئەتەوێ دابەزیت.
-وەک مار و پەیژە کەوتن و شکستت تووش ئەبێت و زۆر جار دێیتەوە خاڵی سفر و نزیک سفر.
-دەیان شت لەجانتاکەت لە مەتاعی دونیا فەڕێ دەدەیت تاکو بارەکەت سووکتر بێت بۆ سەرکەوتن.
ئەمانە ئەکەیت، پاش ساڵانێک ئەگەیتە لوتکەی شاخەکە، بەڵام ئەوانەی وتم زۆرینە بەرگەی ناگرن، بۆیە زۆرینە ناگەن، هەمووان ئەیانەوێت بگەن بە لوتکەی شاخەکە، بەڵام تەنها کەمینەیەک قبوڵی قورسی گەشتن بە لوتکەکە ئەکەن."
2 943
🔖عن مکحول قال : إن لم یکن فی مجالسة الناس ومخالطتهم خير ، فالعزلة أسلم🌟
🔖مەکحول دەڵێت :
ئەگەر لە تێکەڵاوبوون و
دانیشتن لەگەڵ خەڵکیدا
هیچ چاکەیەک نەبوو، ئەوا
تەنیایی سەلامەتترە 🌟..!
🌱کتاب العلم لأبي خيثمة - 45🌱
2 943
سەڵاوات لە یاد مەکەن 🥺 اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد 🤍🤍
اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد 🤍🤍
اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد 🤍🤍
2 943
بۆت دڵتەنگین شێخ🌚💔
ساڵی ٢٠١٦ دەزگیرکرا لەسعودیا لەسەر ئەوەی وتی بۆچی سعودیا حوکم ناکات بەقورئان.! ئێستاش فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە حسبی اللە ونعم الوکیل💔...
2 943
بــا هاوڕێــی ئیـماندارت زۆر بــێت…
چــونکە کەسی وای تیایــە لە قیــامەتدا شەفــاعەت بۆ نزیــک و هاوڕێــکەی ئەکات کاتێک کــافرەکان ئەمە ئەبــینن ئەڵــێن:
هیچ تکاکار و شافعێـــک بۆ ئێــمە نییە!
وە هیچ هــاوڕێیەکئ دڵسۆزمان نــییە..!
حەسەنی بەصری(رحمە الله)❤️🩹🌚.
2 943
«پەلە مەکە،بەهێزترین دارەکان هێواشترین گەشە دەکەن، بەڵام جوانترین بەرهەمیان دەبێت🌱»
2 943
کچی ڕەوشتبەرز، لە پەیوەندیدا ڕێزت دەگرێت، گوێت لێ دەگرێت و لە کاتی سەختیدا بە ئاسانترین بیانوو پشتت تێ ناکات. بۆی پەیوەندی تەنها بۆ کاتی خۆشی نییە٬ تێگەیشتن و وەفاداریش بەشێکن لە خۆشەویستی.
کچی بێ ڕەوشت، هەر کاتێک پێویستی پێت نەما، ڕەنگە ڕووی خۆی بگۆڕێت. لە پەیوەندیدا بەجێی ڕێز، سوود لە بوونت وەردەگرێت، تا کاتێک کە پێویستی پێتە، نزیکە، و کاتێک پێویستی پێت نییە، دوور دەکەوێتەوە.
کچی بێ نرخ، زۆرجار ناتوانێت بەهای کەسێکی تر ببینێت، لەبری ئەوەی هەڵەکانت چاک بکات، هەموو هەوڵەکانت کەم دەکاتەوە و وا دەکات هەست بکەیت کەمتر لەوەیت کە بەڕاستییت.
بەڵام کچی ڕەسەن، جیاوازە، نە بێ کێشەیە، نە بێ هەڵە. بەڵام کاتێک پەیوەندییەک بۆی گرنگ بێت، بۆی دەجەنگێت، گفتوگۆ دەکات و لە کاتی سەختیدا هەر دەمێنێتەوە. وەفاداری لای ئەو تەنها وشە نییە کردارە.
چونکە لە پەیوەندییە ڕاستەقینەکاندا، کەسێک بەوە ناپێورێت کە چەند قسەی جوان دەکات، بەوە پێوەر دەکرێت کە کاتێک بارودۆخ دەگۆڕێت، چۆن هەڵسوکەوت دەکات.
هەندێک کەس لە کاتی خۆشیدا لە تەنیشتتە،
هەندێک کەس لە کاتی پێویستیدا بەکارت دەهێنێت،
هەندێک کەس هەموو شتێک لە تۆدا کەم دەبینێت،
بەڵام ئەو کەسەی ڕەسەنە، بە ڕەوشتە، لە هەموو بارودۆخێکدا هەوڵ دەدات ڕێزت بگرێت، تێت بگات و لەگەڵت بمێنێتەوە.📚
2 943
«غەریبی ئیسلام»
ئیسلام لە سەرەتادا نامۆ بوو، تەنها ژمارەیەکی کەم باوەڕیان پێ هێنا و بە سەختی و ئازار تێپەڕین. پاشان بڵاوبووەوە، بەڵام پێغەمبەری خوای ﷺ هەواڵی دا کە ڕۆژێک دێت ئیسلام هەر وەک سەرەتا نامۆ دەبێتەوە؛ نە بە مانای ونبوونی، بەڵکو بە مانای ئەوەی کە ئەوانەی بە ڕاستی پابەند بە قورئان و سوننەت دەبن، کەم دەبن و لە نێوان خەڵکدا غەریب دەردەکەون.
🌚💔
2 943
بۆ هەموو ناڕەحەتییەک «صبر»
بۆ هەموو نیعمەتێک «شکر»
نوێژیے ویـتر لەبیر مەکەن پێش خەوتن هەتا ئەگەر یەک ڕکاتیش بێت ، چونکە وەسێتی پێغەمبەری خودایە ﷺ .
2 943
"لە(جوانترین)و(تاریکترین) حەقیقەتەکانی ژیان ئەوەیە، کەس نایەت ڕزگات بکات و کەس نایەت لە جیاتی تۆ بیکات، ئەبێ خۆت بیکەیت.
ئەمە دووبارە حەقیقەتێکی دیکەیە لە حەقیقەتە تاڵەکانی ژیان کە زۆرینە بە سێ عەیارە شەکری زیادەشەوە پێیان قوت نادرێت، چونکه بەسادەیی وات لێ ئەکات هەموو مەسولیەتێکی ژیانت هەڵگریت و هەموو شکستێکت بخەیتە ئەستۆی خۆت.
بەڵام لەگەڵ ئەوەش حەقیقەتێکی جوانە، گەر کردەوەی پێ بکەیت و خۆت دەست بکەیت بەراستکردنەوەی ژیانی خۆت لە هەموو لایەنەکانەوە، دواتر بەدەسی خۆت بەرهەمەکەی دەچنیتەوە و شیرینیەکەی دەچێژیت."
