Ibrahim IPhone
Open in Telegram
542
Subscribers
No data24 hours
+17 days
-430 days
Posts Archive
+1
ئەپدەیتی نوێ ..
• زیادکردنی بەشی دەنگ کە دەتوانیت بە دەنگ نوسین بخوێنێتەوە . کێشە لە زمانی کوردی هەیە لە رووی دەنگ چونکە زمانی ستانداردی جیهانی نیە بۆیە .
• چارەسەرکردنی نووسین و رێکخستنەوەی رستەکان.
• خێراکردن لە ولامدانەوەی پرسیارەکان .
چاوەروانی گۆرانکاری تریش بن ..
ئەتەوێ لە رێگای تلیگرام پارە پەیدابکەیت ؟؟
جۆینی ئەم بۆتە بکەن کۆینەکانتان زیادکەن کاتێ گەشتنە ١ ملیۆن کۆین دەتوانن ١٠٠ دۆلار رابکێشن ،
کلیک لەسەر لینکەکە بکەن لە رێگای ئەم لینکە ٥ هەزار کۆین بەدەست بێنن
https://t.me/hAmster_kombat_bot/start?startapp=kentId794295449
‘ بەناوی خودای گەورە و میهرەبان ‘
سووپاس بۆ خودای گەورە لە کۆتای توانیم پرۆژەکەم تەواوبکەم و بتوانم خزمەتێکی بچوک بە قورئانی پیرۆز بکەم ئەویش لە رێگای زیرەکی دەستکردەوە توانیومە پەرە بە مۆدێلی پێشکەوتووی قورئانی پیرۆز بدەم لەسەر شێوەی زیرەکی دەستکرد .
قورئان GPT : پڕۆژەیەکی داهێنەرانەیە کە بە OpenAI API پەرەی پێدراوە و ئامانجی ئەوەیە وەڵامی ورد و تێڕامان لەسەر بنەمای قورئان بدات بە بەکارهێنەران. هێزی زیرەکی دەستکرد و پرۆسێسی زمانی سروشتی بەکاردەهێنێت بۆ تێگەیشتن لە پرسیارەکانی بەکارهێنەر و وەڵامدانەوە بە ئایەتەکانی قورئانی پەیوەندیدار و لێکدانەوە هاوتاکانیان لە تەفسیرەوە. بە تێکەڵکردنی دەقی پیرۆز و ڕوونکردنەوە زانستییەکان، قورئان جی پی تی تێگەیشتنێکی گشتگیر لە فێرکارییە ئیسلامییەکان پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکات، پەرەپێدانی بەشداریکردنی قووڵتر و ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری ئایینی. ئەم پڕۆژەیە وەک ئامرازێکی بەنرخ بۆ تاکەکان کە بەدوای گەڕان و فێربوون لە قورئان بە شێوەیەکی تەکنەلۆژی پێشکەوتوو و بەکارهێنەر دۆستانە کاردەکات.
دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە بۆ هەردووک سیستەمی ئایفۆن و ئەندرۆید داونلۆدی بکەن، فێرکاری بۆ ئایفۆن دانراوە سەیری بکەن دواتر داونلۆدی بکەن .
Link : https://quran-gpt.site/app.html
لەکۆتایدا ئەپڵ فێرشن 17.5.1 بڵاوکردەوە ئێدی ئەو کێشەیە چارەسەربوو لەوەی لە فێرشنی پێشوو 17.5 ئەوە وێنەو فیدیو سڕاوەکان دەگەڕانەوەو تووشی کێشەی دەکردین لای هەندێکمان بەو شێوەیەبوو
-
بە خێرایی فێرشن بەرز بکەنەوە بۆ کۆتا فێرشن 17.5.1 ئەوە چارەسەری ئەو کێشەیە کراوەو لەڕووی ئەداوە باشتر بووە ( 17.5.1 )
-
ئەوانەی فێرشنیان بەرز کردۆتەوە بۆ 17.5 ئەوە زۆر ئەگاداربن و لەم فێرشنەدا وێنەو فیدیوی سڕاوە گەڕاوەتەوە و لەم بارەوە هۆشداریەکی زۆر جەخت و تووند دەدرێتە بەکارهێنەرانی ئایفۆن ⚠️
-
لەوەی وێنەو فیدیو کۆنەکان دەگەڕێنەوە
لە دوای ئەم فێرشنە تکایە ئەگاداربن و بە خێرایی بە تایبەت بە لایەنی کچان و لەم فێرشنە نوێیەدا ئەم کێشە بوونی هەیە
-
بە خێرایی چەیکی کامێرا ڕۆل بکەن و بزانن هیچ وێنەو فیدیویە سڕاوە گەڕاوەتەوە لە دوای فێرشنی نوێ 17.5 تا ئەگاداربن و تووشی کێشە نەبنەوە زۆر گرنگە ئەزیزان
-
تەکنەلۆژیا واتای چییە؟
تەکنەلۆژیا وشەیەکی کۆنی ئیغریقی یە لە دوو بەش پێک دێت ( techno) بە واتای سەلیقە و پسپۆڕی ھونەری وە وشەی ( logos ) بە واتای زانست و زانیاری دێت .
لە ئێستادا زاراوەی تەکنەلۆژیا بە واتای ( ڕێکخستنی کارووباری پسپۆڕی ھونەری) دێت.
لە ئێستادا زیاتر بۆ بەرھەمھێنان و پیشەسازی و بواری زانستی بەکاردێت .
تەکنەلۆژیا بریتیە لە کەرەستە و ھۆکار لە بەکارھێنانی ئامانجی کردەیی جێبەجێکردن کە لەڕێگەی تەکنەلۆژیا وە مرۆڤ دەتوانێت پێشکەوتن بەدەست بھێنێت و کەموکووڕی زانستی پڕ بکاتەوە.
وە تەکنەلۆژیا بۆ ئەم مەبەستانە بەکارھاتووە.
.. تەکنەلۆژیای پەروەردە ـ لەساڵی ١٩٢٠ لەلایەن زانا ( finn) ئەم دەستەواژەیە بەکار ھاتوە بۆ پلاندانان و ئامادەکاری پێشکەوتنی کەرتی پەروەردە .
.. تەکنەلۆژیای فێرکردن ـ ئەم دەستەواژەیە بەکاردەھات بۆ شێواز و چۆنێتی ئاشنا بوونی ڕێگەکانی پێشکەوتنی سیستەمی پەروەردەیی.
سەرەتا پێناسەیەکی کورتی تەکنەڵۆژیا ئەکەین بۆتان: تەکنەڵۆژیا:: بریتییە لەو ئامێرانە و ئەو کەرستانەی کە کاری ڕۆژانەتی ئاسان کردوە و بەھۆی تەکنەڵۆژیاوە کارەکانت بە زووترین کات ئەتوانی جێبەجێ بکەیت!
لەوانەیە کە ئەگەر وشەی تەکنەلۆژیا ببیستین زۆربەمان بیر لە مۆبایل و کۆمپیوتەر و لاپتۆپ و ئایپاد و ئینتەرنێت بکەینەوە!
تەکنەلۆژیا و کۆمەڵگا ناتوانرێن جیا بکرێنەوە، پشت بەستنی تەکتەلۆژیا لە لایەن کۆمەڵگاوە سوڕێکە کە ئێمە تێیدا دەخولێینەوە، لە ڕۆژانەی ژیانماندا پشتی پێ دەبەستین و ئاستی پێویستییەکانمان و داخوازییەکانمان لەسەر شانی تەکنەلۆژیا لە بەرزبوونەوەدایە. مرۆڤەکان تەکنەلۆژیا بۆ گەشت و پەیوەندیی کردن – فێربوون – بازرگانیی و ژیانی ئاسوودە بە کار دێنن. ھەر چۆنێک بێت تەکنەلۆژیا جێگە و ھۆکارێک بووە بۆ بایەخی ئێمە،
لەگەڵ ئەوەی جیھانی ئەمڕۆوابەستەیەبەبەکارھێنانی تەکنەلۆژیا بە ھەموو جۆرەکانییەوە کاریگەری لەسەر تاکی کۆمەڵگە ھەیە لەھەرپێگە و بوارێک بێت سوود وزیانەکانی زۆرن و لێرەدا بەکورتی تیشک دەخەینە سەر ودەکانی لەبوارەکان( پەروەردە، پزیشکی، گەشت، ناساندنی کەلتوور وڕۆشنبیری نەتەوەیی، جەنگ ........ھیتر)چەندین زیانی ھەیە، گرنگترین زیانەکانی شەپۆلی ئەلیکترۆموگناتیسی بریتیین لە:-
١. تێکچوونی دەروونی بەشێک لەھەرزەکارەکان و سیستی و بێ ھێز کردنی ئاستی بینین و بەفیڕۆ دانی کاتێک زۆر بەھۆی ئینتەرنێتەوە.
٢.کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی منداڵ بەرکەوتنی تینی لەرەلەری شەپۆلی ڕادیۆیی و شەپۆلی وایفای و مۆبایل، کار لە گەشەی خانەکان دەکات. بە تایبەتی لە قۆناغی گەشەی کۆرپەلە.
٣.تێکچوونی ئاستی پەیوەنداریەتی لەنێوان خزم و کەس و کارەوە ، ھەڵبەتە ھۆکارێک بوە بۆ سیستی لاوازی و کەم کردنەوە ئەو پەیوەندییە.
٤. کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕەوشی کارکردی مێشک لەمەڕ لێکۆڵینەوە لە کاریگەری خراپی شەپۆلی وای فای لەسەر کارکردی مێشک. زانایانی دانیمارکی کاریگەری شەپۆلی (٤G) یان دیاریکر پێویستە لەسەر ھەموان شێوازی بەکارھێنانی تەکنەلۆژیا وڕێک خستنەوەی لەناو خێزان وکۆمەڵگە بەشێوی سیستەم تاکو ھەنگاو بنێن بەرەو داھاتوویەکی گەش بۆ نەوەکانمان.
گرنگی هەبوونی HTTPS لە وێبسایتەکاندا و ئەو جیاوازیەی هەیەتی لەگەڵ HTTP دا
لە سەرەتای هەموو ئەو بەستەر url انەی ئەیانکەیتەوە کە بۆتی ئەنێرن لە وێبگەڕەکانتدا شتێک هەیە کە زۆرجار لەوانەیە سەرنجتدابێت ئەویش هەبوونی http یاخود httpsە کە پرۆتۆکۆلێکی پەیوەندیکردنی تۆیە لەگەڵ server ە جیهانیەکاندا کە داتاکانی تیادا زەخیرەکراوە
لێرە باسەکەی ئێمە جیاوازی httpە لەگەڵ httpsدا کەوا تێیدا https بە هەبوونی پرۆتۆکۆلی TLS جیادەکرێتەوە.
پرۆتۆکۆلی tls چییە؟
بریتییە لە بە کۆدکردنی Encrypt کردنی پەیوەندی و ئەوەی کەوا لە نێوان تۆ (Client) و سێرڤەر (Server) دا دەگوازرێتەوە، بۆنموونە؛ نامە نووسراو، نامەی دەنگی، وێنە، ئیمەیڵ…
ئەوانەی شارەزابن ڕەنگە لە جێگەی TLS گوێبیستی SSL بووبن کەوا بۆ بەکۆدکردن Encrypt کردنی ئەو پەیوەندییانە بەکاردەهێندرێت، کەواتە جیاوازی چییە لە نێوانی TLS و SSL؟
جیاوازی نێوانی TLS و SSL چییە؟
تی ئێڵ ئێس TLS نوێکراوە و درێژەپێدەری کۆتا وەشانی SSLە کەوا لەلایەن Netscape ەوە پەرەی پێدراوە. لەسەرەتادا TLS وەک وەشانی 3.1ـی SSL ڕەوانەکراو بەڵام پێش بڵاوکردنەوەی ناوەکەیان بەتەواوی گۆڕی و لە ژێر ناوی TLS ـدا بڵاویان کردەوە. لەبەرئەوەشە کە زۆرجار ڕەنگە ناوی هەردووکیان بەیەکەوە ببیستیت.
پرۆتۆکۆلی HTTPS هەڵدەستێت بە بەکارهێنان و ئیمپلیمێنتکردنی TLS تاوەک و پەیوەندی نێوان تۆ و سێرڤەر بکات بە پەیوەندییەکی پارێزراو و تاوەکو ئەگەر لە نێوان تۆ و سێرڤەردا کەسێک هەبوو نەتوانێت داتاکە بە ئاسانی ببینێت.
وێبگەڕ Browser ەکانیش لەکاتی نیشاندانی وێبسایتێک بەتۆ کەوا پرۆتۆکۆلی HTTPS بەکارناهێنێت، بەنموونە Google Chrome ڕاستەوخۆ هەڵدەستێت بە نیشاندانی قفڵێکی سوور کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو وێبسایتە HTTP بەکاردەهێنێت و پەیوەندی نێوان و تۆ و سێرڤەر پارێزراو نییە.
بۆیە گرنگە لەکاتی دروستکردنی وێبسایتێک بۆ کڕیارێک وەک گەشەپێدەر ئەو پرۆتۆکۆلە بەکاربهێندرێت تێیدا.
وە ئەگەریش هاتوو سەردانی وێبسایتێکت کرد کەوا HTTP بوو واتە قفڵە سوورەکە نیشاندرا، باشتر وایە ئەگەر زەرور نەبوویت بۆی سەردانی نەکەیت و بێیتە دەرەوە لێی.
هەموومان دەزانین زیرەکی دەستکرد باڵی کێشاوە بەسەر تەکنەلۆجیای ئێستادا ، منیش بەو فکرەی دام رشتووە و کارم لەسەری کردووە کە تاکوو ئێستا شتی لەم جۆرە دروست نەکراوە و نەم بینیوە ، بەکارهێنانی قورئانی پیرۆز بە شێوەی زیرەکی دەستکرد کە لە توانای دا هەیە جوابی هەموو پسیارێک بداتەوە و سەرچاوەکەی لە قورئان وەردەگیرێت . بە شێوەی ئایەت و تەفسیر و زانیاری زیادە و هەندێ جار سەرچاوەی فەرموودە سەحیحەکانیش وەردەگرێت . بە ٥ زمان بەردەستم خستووە ، کوردی ئینگلیزی عەرەبی تورکی فارسی . بۆیە گەر تۆش کارەکەی منت بە دلە بە ریاکتێک بەژداربە .
ئاگاداربن !
پێشتر و ئێستاش کاتێک ئینستاکەت ئەسوتێ ڕاستەوخۆ فەیسبووکەکەشت ئەسوتێ لەگەڵی ئەگەر کۆنێکتت کردبێت
وە هەتا ئینستاکە چاک نەکەیتەوە فەیسبووکەکە ناکرێتەوە
بۆیە ئەگەر پێویست نیە ئینستاکەت کۆنێکتی فەیسبووک مەکە چونکە لە ئینستا هەڵەیەک بکەیت و ئەکاونتەکەت دابخرێت فەیسبووکەکەشت لەگەڵی ئەڕوا
