مەڵبەندی هەڵبەست.
کەناڵی شێعر و وتەکانی #ڕووناهی گۆرانی و هەر بابەتێکی جوان و شاز لە بوارەکانی کوردەواریدا ٭ (کەناڵی مەڵبەندی هەڵبەست ) بەستەری کاناڵ👇 . @rojhalatimmn چالاک بۆ بڵاو کردنەوەی جوانترین شێعر‌و وێنە
Show more394
Subscribers
No data24 hours
-47 days
-1930 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
Photo unavailableShow in Telegram
.
وێنەیەکی زۆر دەگمەن و پڕ لە ڕەسەنایەتی
ئەو وێنەیە لە ساڵی 1325ی هەتاوی و لە شاری مەهاباد گێراوە و زۆر بە جوانی بنەماڵەیەکی مەهابادی بە جل و بەرگی ڕەسەنی کوردی تێدا دیارە
بەڕاستی جل و بەرگی کوردەواری لە جیهاندا هیچ نموونەیەکی نییە
.
Photo unavailableShow in Telegram
چ فەرقێکی نیە لای من گەدایی یاخو پاشایی .................
کە هەردوو هەر ئەمانەت بێ ، خەیاڵی تەختی شا ناکەم
( قانع ) ...
00:40
Video unavailableShow in Telegram
.
.
هەڵبەستەکانی
شاعیری دڵ شکاو کاوە حسێن
.
.
@rojhalatimmn
@rojhalatimmn
ئەی شارەکەم ئەی ھەوێنی بیری ئازاد خۆنەویستی
ئەی شارەکەم ئەی ھاواری خۆری ھیوا بۆ سەربەستی
ئەی شارەکەم کەمناڵ بووم فێرت کردم چۆنە یاری
فێرت کردم خۆشەویستی نیشتمان و وەفاداری
ئەی شارەکەم زۆر دڵتەنگم! زۆر دڵتەنگم!
لە کاتێکا لەسەر بینای ماڵئاوای بە ڕێبوونم
جێتان دێڵم بە ناچاری بە بێ ئومێدی داهاتوو
تەنیا لە توێی دڵێکی تەنگ هەڵم گرتوە ڕۆژانی زوو
ئەی هاوڕێیان جێتان دێڵم بە نا بە دڵ بێ ماڵئاوا
ئاوا بوو لێم خۆری تەمەن کە ئێوە ونبوون لە چا‌وا
حەزم ئەکرد بستێ خاکی سلێمانی جێگەم بوایە
نەک غەریبی بێڕەحمانە دڵەی تەنگمی قاش کردایە
سلێمانی ئاوارەیی و کۆچەرێکە بێ‌هێلانە
سلێمانی! ژینم بێ تۆ دەریایێکە بێ‌کەنارە
👤شاعر: #سیروان_حەمە_ڕەشید
.
@rojhalatimmn
@rojhalatimmn
خۆت بپارێزه له ئاهى دڵبريندارانى شه‌و
نه‌ك خوداناكه‌رده گيرابێ، دۆعاى ناڵانى شه‌و
ياوه‌ر و يار و ئه‌نيسم، ئاهـ و ئه‌شكى حه‌سره‌ته
ئافه‌رين ئه‌ى باره‌ك الله، ديده‌يى گريانى شه‌و
ئه‌شكى حه‌سره‌ت، لازمى جه‌معى سيه‌هبه‌ختانه هه‌ر
شه‌ونمى سوبحه، ده‌ليلى قه‌تره‌يى موژگانى شه‌و
هه‌ر كه ڕووى تۆى دى، ئيراده‌ى به‌يعه‌تى كرد ئافتاب
توڕه‌يى موشکينى تازه‌ى كرده‌وه ئيمانى شه‌و
خه‌ت ئه‌گه‌رچى هێرشى هێناوه‌ته سه‌ر ڕوومه‌تت
حازره ئه‌م ڕۆژه ئەمڕۆ، بۆ شكستى شانى شه‌و
دڵ ئه‌بێته قه‌تره‌يێ خوێن و له ديده‌م سه‌ر ئه‌كا
هه‌ر كه ڕابوورێ به دڵما سوحبه‌تى جارانى شه‌و
مونته‌هاى ئه‌م زوڵمه‌تى هيجرانه، ڕۆژى وه‌سڵ ئه‌بێ
ئاخرى نوورى شه‌فه‌ق ئه‌ڕژێ له بەر دامانى شه‌و
«نوورى» له‌م پێچ و خه‌مى زوڵفه نه‌جاتت زه‌حمه‌ته
لاى سه‌خی‌ته‌بعان مه‌حاڵه، ڕوخسه‌تى ميوانى شه‌و
• شێخ نوورى شێخ ساڵح.
.
@rojhalatimmn
@rojhalatimmn
#سماییل_ئاغا_چەوگالی
پیرم و گاهی دلم یاد جوانی می کند
بلبل شوقم هوای نغمە خوانی می کند
دەردی تەنیایی بە شەودا دەست لە دڵ ناکاتەوە
کەی بەیانی دێ دڵم دەستی لە خەم بشواتەوە