HeyranBêj | حەیرانبێژ
Open in Telegram
🎼🎧🎙️📻 حەیران لە دوو چاو دەچێ کە لە یەکیان ڕۆندکی شادی بتکێت و لەوی تریان خوێن. حەیران لە دارێک دەچێ: لقێکی بەری ئەوین بگرێت و ئەوی تری بەری تاڵی سێو. . . پەیوەندی: https://t.me/BiChatBot?start=sc-732116-8Ah7hKW
Show moreThe country is not specifiedBooks38 239
404
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
Hey everyone!
Today I met Jim Morrison, Kardo in Copenhagen and this is what happens. Enjoy!
Poem by Arsalan Chalabi
19 August 2019
حەيرانێكى مۆدێڕن
شێعرێك لە ئەرسەلان چەڵەبى،بە دەنگى خۆى.
#poem | @art_heja
وەرە تو نەتدەزانی دوگمەی سینگ و بەرۆکان بۆ تۆ دەترازێنم؟! دووکانێ خواجە حەسەنی بەسراییە، هەموو شەو و نیوە شەوان لەبۆ کەیفان دڵێ خۆت دەستۆکانت کە دە ناو بگێڕە!
@HeyranBej
دوای قەدەرێکی زۆر هاتینەوە 😁 لەم ڕۆژانەدا پۆستی نوێمان دەبێ.
بەس تا ئەودەم حەیران، قسە، یا هەر شتێکی خۆشی دیکە کە حەز دەکەن، بۆمانی بنێرن 🙏
https://t.me/BiChatBot?start=sc-732116-8Ah7hKW
گەلێک سپاس. ڕێزتان هەیە 🙏
سەبارت بەوەی چالاکیمان کەم بووەتەوە، داوای لێبوردن دەکەم. هەندێک سەرگەرمی کارین. وردە وردە دەست پێدەکەینەوە. چاوەڕوان بن...
#109
#سمایل_ئاغا_عەباسی #حەیران
سەربەند:
گوڵەکەم شاری دڵم پاییزە لێی داوە بڕۆ ✨
کەناڵی حەیرانبێژ
@HeyranBej
『 زەوی شینە وەکوو پرتەقاڵ 』
@BlueOrange_World
قوژبنێک
بۆ خوێندنەوە و گوێدان
@BlueOrange_World
تکایە ئێرە بە هاوڕێکانتان بناسێنن💫
هۆ هۆ شوانە! بە نەغمەی تەڕ و پاراوت
بە بلوێری لە دەرد و خەما سووتاوت
بارووژێنە گیانی خەوتووی گەزیزەی هەرد
بە سوارۆیەک، بە حەیرانێک
دامرکێنە بڵێسەی دەرد
#سوارە_ئیلخانیزادە
@HeyranBej
#دەق
#105
ئەوە براینە! برادەرینە! ئەوڕۆکانێ چاوەکەم چەندەم گاز کردی لە جێژوان. ئەوە تۆ دەستت بڵیند نابێ لەبەر بازن و بەربازنان. ئەوە چاوت هەڵ نایێ لەبەر بسک و شابسکان. ناوەڵڵا لەبەر وردە پەرچەمان. ئەوە کیژ بێ لە ماڵی بابانی ماڵوێران، ئەوڕۆکانێ بەخودای براینە من چیی دی هەڵ ناگرم کەسەری لەگەڵ غەمان.
ئەوە دەڵێ ماڵوێران! ئەوڕۆ ئێوارێ چەندەم گاز کردی لە سەر بەندەنێ. ئەوە تۆ پەرچەمت گەلێ زەردە، مەیاندە لە خەنێ. ئەوە توخدا ئەوڕۆکانێ ئەگەر مردم، چوویە وڵاتی غەریبی لە پاش من جووتە شەمامە و شەمامەی باغەڵانت لە دەس کەس مەنێ. یار لەمێنم
سەربەند:
قوڕعانێ بێنە، دەستی پێدا دەم
بە غەیری چاوجوان دڵ بە کەس نادەم
من ئاوارە بووم لەو دەر و دۆڵە
بێ تۆ وێرانە ئەو ماڵە چۆڵە
کەم بێ، کەم بچۆ، با تیر بدە لێم
کەم بیکولێنەوە مارانگەستەی نوێم
هەستە با بڕۆین بۆ وڵاتێکی دوور
یا بۆ سولەیمانی یا بۆ شارەزوور
کەناڵی حەیرانبێژ
@HeyranBej
