📻 رادیو کوردستان🎵
📻 کاناڵی #ڕادیۆ_کوردستان ئاڕشیڤێکی بەهێز بۆ بڵاو کردنەوەی #دەنگە_مێژووییەکان لە تۆڕی تلێگرام مووسیقی فۆلکلۆر دێکلەمە گۆرانی ڕەسەن دەنگی مێژوویی و نەبیسراوە لە کەسایەتی و هونەرمەندانی کوردستان
Show more1 795
Subscribers
-224 hours
+27 days
No data30 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
Repost from با قسەی خۆش ون نەبێ
سەیدەوان
ئیسفاڵتی شەقامی کاریگەرمان بەدرێژاییی ۵۰ میتر هەڵکۆڵی و هەڵماندڕی بۆ چێکردنی کاناڵی فازڵاو. ئیدارەی مخابەرات پێشی گرتین و کوتی: ئەو مەسیرە فیبری نووریی تێدایە و حەقتان نییە دەستکاری کەن. پاش چل شەو کە شارەوانی و مخابەرات پێک نەهاتن دەستوورمان پێ درا پڕی کەینەوە و سەرلەنوێ ئیسفاڵتی کەینەوە! لە کاتی پڕکردنەوە، دووکاندارانی ئەو گوزەرە هاتن کوتیان: ئێمە نەماندی هیچ بکەن، ئەوە بۆ هەڵتان کەندبوو؟
کوتم: ئەوە بۆ چێکردنی کاناڵی فازڵاومان هەڵکەندبوو.
ـ ئەی بۆ پڕی دەکەنەوە؟!
- ئەخەر ئێمە دەیکووژین جا دەیبژێرین!
ـ یانی چی؟!
- ڕێوییەک لە جەنگەڵ هەڵدەهات وەک تێزەی تفەنگ. هەرایان لێ کرد و کوتیان: چ باسە، بۆ هەڵدێیت؟
کوتی: حاکم دەستووری داوە هەرچی ڕێویی یەکەڵەگونە دەبێ بکوژرێت!
کوتیان: خۆ تۆ دوو گونت هەیە، ئەی بۆ هەڵدێیت؟!
کوتی: ئەخە دەیکووژن جا چاو لە گونی دەکەن!
جا برادەرینە ئێمە پیاوی حاکمین هەڵی دەکەنین جا چاوی لێ دەکەین بزانین چیی تێدایە!
⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە
✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ"
https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ
👍 1
Repost from N/a
خۆشەویستان و لایەنگرانی شێعر و ئەدەبی کوردی
ماوەیەکی زؤر بوو بە هۆی باروو دۆخی دڵ تەزێن ونەخۆازراوی پیشوو هیچ شێعر و دیکڵەمەیەکم ساز نەکرد و نەم تۆانی لەخزمەتان دابم بەڵام دۆایی هێندێک لێکدانەوە و راوێژکاری لەگەڵ گرووپێکی کارزان دەستمان کردووە بەسازکردنی زنجیرە پرۆگرامێکی شاز .
مەبەستی سەرەکی خۆم و هاوکارانم ئەوە بوو بتۆانین کارێک سازبکەین کە فڵکلۆر بێت و بێتە هۆی زیاتر کردنی زانیاری گەنجان و سەرجەم جەماوەرانی کوردستانی پیرۆزمان و هاوکات تایبەت و نەکراویش بێت و بە باشترین کووالێتی و کەیفیەت تۆماربکرێت تا بۆ هەمیشە بە یادگاری بمێنێتەوە
بە زوو ترین کات
زنجیرەبەرنامەیەکی تایبەت پێشکێشتان دەکەم
زۆر سپاس
@fardinmardanivoice
❤ 4
ئاسمان چەن جوانە
ڪاتے٘٘؛
تۆ درەوشاوەے
هۆنینەوە و خوێندنەوە لە :
ڕزگار بەگ زادەبابامیری[هێما موکری]
ئارەزوومەندم فەلەک سازت بپارێزێ پەری!
خوا لە زەبری چاوی بەدخوازت بپارێزێ پەری!
من چ نەمتوانی نەکەم باست دەگەڵ ناس و نەناس
کێیە ئەو جوامێرە تا رازت بپارێزێ پەری؟!
گوڵ لەپەردە و گۆشە با دەرچێ، بەرۆکی دادڕێ
شێتەکەی مەل شەرتە ئاوازت بپارێزێ پەری!
کێ دەتوانێ ئەودەمەی دەیخەیتە بەرتیشکی نیگات
خۆ لەبەر چاوی گەش و بازت بپارێزێ پەری؟!
چەن بەمەکری! هەر بەشەر با هەڵگری ئەو مەکرە بێ
چەن بەنازی! هەر خودا نازت بپارێزێ پەری!
شێت نابینم لەحەددی ئینتیزارت لانەدا
مەست ناناسم کە ئەندازت بپارێزێ پەری!
دێنم ئیمانێ بەهەرمانێ، ئەگەر پێغەمبەرێ
تاهەتا بێت و بەئیعجازت بپارێزێ پەری!
هاتی؛ هەتوانم نەبوو، دەمبەخشی سازێ! کەوتبووم،
خوا هەموو مەستانی ناسازت بپارێزێ پەری!
واز لەوژیانەم بەچی بێنم؟ مەگەر بمرم لەپات
دەستی بازت بەڵکوو لاوازت بپارێزێ پەری!
وەک هونەر پارێزی غەم راناگرم بەنیازی دڵ
خۆشە دەردێ گیانی بەنیازت بپارێزێ پەری!
١٥ی بەفرانباری ١٤٠٠هەتاوی
🆔@honarpoem
#هونەرموکریانی
ئەمڕۆ ۲٨ی خاکەلێوە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی سەید محەممەدئەمین شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە "هێمن" (شاعیر _ نووسەر)
🔹لەدایک بوون بەهاری ۱۳۰۰ _ ۱۹۲۱ گوندی لاچین نزیک مەهاباد
🔹کۆچی دوایی ۱۳٦٥٫۰۱٫۲٨ _ ۱۹٨٦ ورمێ
🔹شوێنی ناشتن گردی شاعیران لە مەهاباد
📚شێعر : یادم بکەن
✍ هۆنراوە: #مامۆستا_هێمن
🎤 خوێندنەوە : #کاوەداشبەندی
چێکردنی کلیپ : #خاتوو_چ_م_ئەڤین
@kaveh_dashbandi
attach📎
❤ 2👍 1
🎤سماییل ئاغا
🎓(هونەرمەندی بێ دەعیە ودڵپاکی ناوچەی موکریان)..
🎧گوڵچینێک لە گۆرانیێەکانی
🎶مەجلیسی
🔹دەنگوئاهەنگی کوردی
🔷@DengAhangiKurdi
👍 4
شهوی قهدره ئیلاهی ڕووسیاهم
(بده دهورهی سیاهی ههر گوناهم )٭
شیفای دهردی عهزیزانم کهرهم کە
پهنام هێناوه ئهی پشت و پهناهم
ناتق مهجیدی (سۆران)
@Radio_kurdish
چ شیرینی وەکوو خەون و خهیاڵی
له بۆ ڕاوی ئهوینی من تهماڵی
له ژینا وهی نەکهی ههرگیز گوڵی من
بڕۆی تاکوو ترۆپکی ڕووبهخاڵی
ناتق مهجیدی(سۆران)
@Radio_kurdish