1 106
Subscribers
No data24 hours
+27 days
-130 days
Posts Archive
زووسانەن وەیڕەنگ وە گەردوون یاوان
گێجیایی لــوول گێج کڵـێڵـەی کــاوان
چ شـیریـن زەڕگەر تۆفی هەوای سـەرد
گۆشــوارە نـە گۆش نەونەمامان کـەرد
پەی نیگای باڵای مەحـبووبـی بێگـەرد
یەخ ئاینە گرت، تـەم چارشـێـو ئـاوەرد
❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️❄️
🌨 ئەویندارانی شێعر و وشەی کوردی ئاگادارتان ئەکەینەوە؛ بەبۆنەی ئەم شەپۆلەی سەرما و سۆڵەوە، سبەینێ دووشەمە ۱۵ی بەفرانباری ۱۴۰۴ ک. هـ.کۆبوونەوەی هەفتانەی «کومیتەی شێعر»ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان، بەڕێوە نــاچــێــت.
💥یانەی دڵتان گەرم و ئاسۆی شێعر هەمیشە ڕوون...
🆔 @meriwan_edebi
کە دەگریم بۆ جەمالی تۆ
دیارە ئەشک و ئاھی من
لە خورشیدی دەداتن دەم،
ستارەی شامی یەلداکەم
وەفایی
☀️ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙 کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛
❄️ دووشەمە ١ی بەفرانباری ١٤٠٤ی ک.هـ
🕞 ٣:٣٠ی دوانیوەڕۆ
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەن
🆔 @meriwan_edebi
👈 ئاگاداری بۆ لایەنگرانی زمان و فەرهەنگی کوردی
🔸جێژنی کۆتایی فێرکاریی ڕێنووسی کوردی
🗓 ڕۆژی پێنج شەممە 27ی سەرماوەز 2725 (1404)
⏰ کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ
☀شوێن: ئاوایی زەکریان.
👈 "هاتن بۆ هەمووانە"
💠 ئەنجومەنی فەرهەنگی- ئەدەبیی مەریوان
وهی له بێشکهی بێ لایلایه
له ئاشقـــی بێ گــــــــۆرانی
له ههیوانـــــــــی داتهپیو و
له بانگــــهوازی وێــــــــرانی
"عـەزیـز ناســری"
☀️ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙 کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛
🍂 دووشەمە ٢٣ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی ک.هـ
🕞 ٣:٣٠ی دوانیوەڕۆ
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەن
🆔 @meriwan_edebi
Repost from ئەنجومەنی فەرهەنگی-ئەدەبیی مەریوان
🔶 ئاگاداری
🔹هاوڕێیان و ئەندامانی بەڕێزی
ئەنجومەنی فەرهەنگی _ ئەدەبیی مەریوان،
ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەنجومەن وەک نەریتی هەمیشەیی خۆی هەر 2 ساڵ جارێک هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەن بەڕێوەدەبات.
بەم بۆنەوە ئەنجومەن داوا لە ئەندامانی خۆی دەکات؛ هەرکام لە بەڕێزان ئەیانەوێ خۆیان بەربژێر بکەن بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەن تکایە تا ڕێکەوتی 20 / 9 / 1404
وێنەی کارتی گشتی(ملی) خۆی و ژمارەی پەیوەندی و شوێنی نیشتەجێ بوونی بنێری بۆ ئایدی تلگرامی @kani70
👈مەرجی خۆبەربژێرکردن؛
بەربژێر ئەبێ ئەندامی ئەنجومەن بێت و
لە یەکێک لە کومێتەکانی ئەنجومەندا چالاکی بووبێت و ماوەی دوو ساڵ لە ئەنجومەن دانەبڕابێت.
🆔 @meriwan_edebi
«هەر هەق، باقییەن»
دووی کەواوی دڵ، پۆشان سەرهەردان
زەرد کەردەن ڕوخسار، پاییزی دەردان
دیدەم "ڕێژاو"ەن، ڕوخسارم "زەردە"ن
جـە تـاوی "یاران"، "پیـــران"م کەردەن
"مەولەوی کورد"
▫️دوکتۆر کاوه کەڵهوڕنیا، ژەنیاری بەتوانا و پزیشکە خوێنشیرینەکەی کرماشانمان لەگەڵ دەنگی سازەکەی بەتەنیا جێیهێشتین و جەستەی هەڵفڕی بۆ هەتاهەتای ئاسمانی کەوە.
هەواڵەگە کوڵ و کووتا بی، لەی مڵکە بەرێ تر وە باخمان وە دەم پاییزەو چی و مەلێ وە مەیلمان وەل کووچێ گەلگەلێ مەلان بار کرد وە داخەو ئاسمانمان تەنیا هیشت؛
▫️۴ی جۆزەردانی ١۴٠١، سێ ساڵ پێش لەم کۆچە ناوادەیە بوو لە سێبەری "چەپکەگوڵ" ترنگەی چمان ئەڵوەنی سازەکەی کاوە کەڵهوڕنیا، دەنگی موحسن سالاری لە گوێی زرێبار و میراجی و کۆساڵاندا خۆشتر کرد و هەناسەی شامیە لەکە تا هەتا کوردەکەمانی کردە دراوسێی هەناسەکانی سەیدی هەورامی و قانع و چاوە.
ئەوەتا تەمەلوولی ئەم ڕۆژانەی سەر پەڕاو و سەرکەش بەشێکە لە دڵمەنییەکانی ئەم پاییزە شاری شیرینێ بۆ نەمانی کاوەیەکمان.
▫️ لەم ڕۆژانەدا زاری نیشتمان تاڵ بوو بە کاتی کرماشانی و هەواڵی تاڵی هەڵفڕینی کوڕێ کە ناوادە کووچی بی وە ڕاس لیمان و سازەکەی سپاردە داری ڕەحمەتی تاقوەسان تا لە دوونێکی تازەی تردا، کاوە بچیتە ڕۆحی دارتاویێکەوە و کوردبوونمان تازەتر بچڕێتەوە.
▫️بە دڵێکی خەمبارەوە ئێژین:
کاوەی کوردان؛ "بە کوردی و بە کورتی؛ غەریبیت دەکەین! کوا وادەی ئەم کۆچە زووە و ناوادەیەت بوو، ئەوانەی پاڵەوانی چیرۆکە خەمبـارەکانن، دەزانن کارەساتی گەورە پێویستی بە گێـڕانـەوەی ڕەنگە درێــژ نەبێ!"
▫️هەرچەن گشتمان زانین ک جی خالیێ دوکتۆر کاوەی کەڵهوڕنیا لە هونەر کرماشان، ک تا هەس هە مینێد، بەڵام تا پەڕاو و بێستوون بمێنن دەنگی سازەکەی کاوە دەمێنێ و کوردبوونمان لەو کرماشانەمان کوردانەتر دەکاتەوە.
▪️سەرجەم خزم و کەسوکارمان لە کرماشانی شاری گەورەمان
هەواڵی ئەم کۆچی تاھەتایییەی هونەرمەندی خۆشەویست و نوخبەی نەتەوەکەمان دوکتۆر کاوە کەڵهوڕنیا، ناخمانی ھەژاند و خەمباری کردین. ئەنجومەن وەک ماڵی هەمیشەی هەموو کوردێک، لەو خەمە دڵتەزێنەدا خۆی بە هاوخەم و بەشداری ئەم پەژارەیە دەزانێ. لە ناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خزمەت ئێوەی هەنینمان، هونەری کوردی و مۆسیقای کرماشانمان ڕادەگێنین.
ئایەم چــوود و ونەی مینێ
نەخشێ لە قەی زنەی مینێ
|بانان|
__ یادی کاوەی بەرز و بەڕێزمان دەسپێرینە ترنگەی گاماسیاو و قەرەسوو و ئەڵوەن لە بەهاراندا و لە گیانما دەیپارێزین.
ڕۆحی لە ئۆقرە و ئارامیی ھەتاییدا بێت. تەندرووستی و تەمەندرێژی بۆ هەموو لایەکتان بەجێهێشتبێت. هیوای سەبــووریی ئەم کۆستە نیشتمانییە بۆ هەموو کوردێک بە ئاوات دەخوازین.
سەری کرماشان و گیەڵانی سەرکەش و
نیشتمان خۆش
ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان
١۰ سەرماوەزی ١٤٠٤ی ک.هـ
🆔 @meriwan_edebi
🔴 هاوڕێیانی هێژای شێعر
ئاگادارتان دەکەینەوە؛
سبەینێ دووشەمە ۱۰ی سەرماوەزی ۱۴۰۴
بەبۆنەوەی ئەوەی کە کومیتەی تازەلاوانی "هەڤاڵ" کۆبوونەوەیان هەیە؛
دانیشتنی هەفتانەی کومیتەی شێعر بەڕێوە ناچێت.
بەسپاسەوە🌸
گەر ئینسان توانای گێڕانەوە لە دەس بدات، هەموو شوناسی ئەکەوێتە خەتەری فەوتانەوە.
🔹 کومیتەی لاوان و تازەلاوانی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان "هەڤاڵ" بەڕێوە دەبات؛
🎙️باس و بابەتێ لەسەر پادکەست
(بە بەشداری کاک سوهەیب عهلی)
📆 : دووشەممه ۱۰ی سەرماوەزی ٢٧٢۵ی کوردی
⏰ : کاتژمێر: ٤ی دوانیوەڕۆ
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان_ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد، بەرامبەر ئیدارەی "ثبت اسناد"
هاتن بۆ لاوان و تازەلاوانە🍁
🆔 @meriwan_edebi
🔶 ئاگاداری
🔹هاوڕێیان و ئەندامانی بەڕێزی
ئەنجومەنی فەرهەنگی _ ئەدەبیی مەریوان،
ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەنجومەن وەک نەریتی هەمیشەیی خۆی هەر 2 ساڵ جارێک هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەن بەڕێوەدەبات.
بەم بۆنەوە ئەنجومەن داوا لە ئەندامانی خۆی دەکات؛ هەرکام لە بەڕێزان ئەیانەوێ خۆیان بەربژێر بکەن بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەنجومەن تکایە تا ڕێکەوتی 20 / 9 / 1404
وێنەی کارتی گشتی(ملی) خۆی و ژمارەی پەیوەندی و شوێنی نیشتەجێ بوونی بنێری بۆ ئایدی تلگرامی @kani70
👈مەرجی خۆبەربژێرکردن؛
بەربژێر ئەبێ ئەندامی ئەنجومەن بێت و
لە یەکێک لە کومێتەکانی ئەنجومەندا چالاکی بووبێت و ماوەی دوو ساڵ لە ئەنجومەن دانەبڕابێت.
🆔 @meriwan_edebi
دەستم مەخە سەر، تا قەدەمم سووتووە، چاوم!
یاخـۆ بە شیـفا هـاتووی؟ چـەندێکە ئەنـاڵم
"نالـــی"
☀️ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙 کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛
🍂 دووشەمە ۲٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی ک.هـ
🕞 ٣:٣٠ی دوانیوەڕۆ
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەن
🆔 @meriwan_edebi
📚 کۆبوونەوەی "کومێتەی کتێبناسی"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛
🔸ناساندنی کتێبی "شاە و شطرنج قدرت در خاورمیانە" (پێوەندی نێوان کوردەکانی باشوور و شا) لەلایەن ڕێزدار: د.ئەفراسیاب جەماڵی
🔹پێشکەشکار: ڕێزدار ساڵح حەبیبی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 سێشەمە/ ۱۳ی گەڵاڕێزانی ۱۴۰۴
🆔 @meriwan_edebi
یادی تۆفرمێسکی دێنێ سووچی چاوی من نییە
ئەو دەزانێ ئاوی ئەوسەرچاوە بۆچی لێڵ بووە
"هــێـدی"
☀️ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙 کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛
🌼 دووشەمە ١۹ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی ک.هـ
🕞 ٣:٣٠ی دوانیوەڕۆ
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەن
🆔 @meriwan_edebi
ئێرا لێوانلێوە لە؛
بۆنی سێو،
بەرامەی لیمۆ،
بە خەونی کامە درەختدا تێپەڕیوی؟
زیا بورهانی
شاعیری ئەفغانستانی
☀️ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙 کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛
🌼 دووشەمە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی ک.هـ
🕞 ٣:٣٠ی دوانیوەڕۆ
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەن
🆔 @meriwan_edebi
📚 کۆبوونەوەی "کومێتەی کتێبناسی"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛
📓 کتێبی ئەمجارە👈 پەیوەندی کوردەکانی باشوور و شای ئیران لە ساڵەکانی 1337هەتا 1357
🔍 وتاربێژ: ڕێزدار "د.ئەفراسیاب جەماڵی"
🔹پێشکەشکار: ڕێزدار ساڵح حەبیبی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🔴 کات: سێشەمە/ ۱۳ی گەڵاڕێزانی ۱۴۰۴
🕒 کاتژمێر: 3:30ی پاشنیوەڕۆ
🏢 شوێن: هۆڵی کۆنفڕانسی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد
🆔 @meriwan_edebi
وە ئیمانم
پتەو ئەبێ بە سەفای
گەورەماڵی پەنجەرەکان
لە هەرچی ئینسانە
ئەگێڕمەوە
بە هەموو بانگەوازی دەستی بڵاوم
دەمێکی بوو دڵی من
پڕ بە پێستی تەنیایی
شەپۆڕ و شینی ئەگێڕا
دەمێکی وا دادێ
بە هەرچی وا لە وزەی سەوزی پەنجەرەدا
دڵی بەتاسەی من
خەریکە پێئەکەنێ.
"سوارە ئیلخانیزادە"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙 کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛
🌼 دووشەمە ۵ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی ک.هـ
🕞 ٣:٣٠ دوانیوەڕۆ
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەن
🆔 @meriwan_edebi
📢ئاگاداری
🔹 کومیتەی لاوان و تازەلاوانی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان بەڕێوە دەبات؛
«هــــەڤــــاڵ»
🗣 #تاک_شۆ :
بابەت⬅️ (هەڵەی تێگەیشتن لە نێو مرۆڤەکان)
پرسیاری سەرەکی تاک شۆ ⬅️
بۆچی مرۆڤ دڵ بە باوڕە نادروستەکان ئەبەسێت؟
📆 : یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢۵ی کوردی
⏰ : کاتژمێر ١٥
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان_ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد، بەرامبەر ئیدارەی "ثبت اسناد"
🌹هاتن بۆ لاوان و تازەلاوانە🌹
🆔 @meriwan_edebi
من دەڵێم: وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە دەچم
ئەو دەڵێ: کونکونە جێگـەی سەرەپەیکانە، نەچی
لەم هەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما "کامیل"
من دەڵێم: جوانە بچم, ئەو دەڵێ: وا جوانە نەچی
ئـاوات
(سەید کامیل ئیمامیی زەمبیلی)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙 کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛
🌼 دووشەمە ٢١ی ڕەزبەری ١٤٠٤ی ک.هـ
🕞 ٣:٣٠ دوانیوەڕۆ
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەن
🆔 @meriwan_edebi
🔹 کومیتەی لاوان و تازەلاوانی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان "هەڤاڵ" بەڕێوە دەبات؛
📚 ناساندنی کتێبی: (ئێوارەی پەروانە/بەختیارعەلی)
لەلایەن: خاتوو چیا ڕاهنەوەرد
📆 : یەکشەممە ٢٠ی ڕەزبەری ٢٧٢۵ی کوردی
⏰ : کاتژمێر: ۳ی دوانیوەڕۆ
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان_ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد، بەرامبەر ئیدارەی "ثبت اسناد"
هاتن بۆ لاوان و تازەلاوانە🌹
🆔 @meriwan_edebi
چرایەک کوا،
کە با نەتوانێ فووی لێ بکا؟
شکۆفەیەک،
خەزان هەرگیز نەیژاکێنێ؟
وە مرۆڤێک،
کە چارەنووس نەتوانێ بیتوێنێتەوە؟
"مارف ئاغایی"
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙 کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛
🌼 دووشەمە ۱۴ی ڕەزبەری ١۴۰۴ی ک.هـ
🕒 ٣ی دوانیوەڕۆ
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەن
🆔 @meriwan_edebi
🔹 کومیتەی لاوان و تازەلاوانی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان "هەڤاڵ" بەڕێوە دەبات؛
📚 ناساندنی کتێبی: (فراسوی خشونت)
لەلایەن: کاک ناسێح هیمەتبوڵەند
📆 : یەکشەممە ۱۳ی ڕەزبەری ٢٧٢۵ی کوردی
⏰ : کاتژمێر: ۳ی دوانیوەڕۆ
🏢 : نووسینگەی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان_ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد، بەرامبەر ئیدارەی "ثبت اسناد"
هاتن بۆ لاوان و تازەلاوانە🌹
🆔 @meriwan_edebi
