زانین ZANIN
Open in Telegram
زانین ناوەندێکی فەلسەفییە کاردەکات بۆ شیکردنەوەو چاپ و بڵاوکردنەوەو وەرگێڕان و لێکدانەوەی تێکستە بنچینەییەکانی فەلســەفە.
Show more2 069
Subscribers
No data24 hours
-27 days
-630 days
Posts Archive
2 069
(ئێمە ناتوانین بە بەخشین ببینە بەخشندە، بەڵکو ئەوە بەخشندەییە بەخشینی لێ دەکەوێتەوە)
عرفان مستەفا
✧ لەم باسەدا توێژەر جیاوازی دەکات لەنێوان (بەخشینی نەریتی) و (بەخشینی ئاکاری)
لەیەکەمیاندا بەرژەوەندی بەخشەری تیایە ئیتر (ناوبانگ بێ یان دەسکەوت یان شەرعیەت وەرگرتنی کۆمەڵایەتی و سیاسی و پێگە و شەرەفمەندی) یان (مورتاح )بوونی سایکۆلۆجی یان هەر پاداشتێک کە بەخشەر وەک ئاغا و پێ بەخشراو وەک ڕەعیەت دەرئەکەون، ئەو هەموو ڕیسواکردنەی هەژاران و گریاندیان لەسەرشاشەکان بۆ دروستکردنی کاریگەری سایکۆلۆجی لەسەر بەخشەرەکانە، پێیوایە بەخشینی ڕاستەقینە لەژێر کاریگەری سۆز و هەڵچوونەکاندا نیە، بەڵام لەبەخشینە ئاکاریەکەدا تۆ ئەسڵەن خۆت بەخاوەن شتەکە نازانی و پێتوایە کەوتۆتە لات و دەبێ بچێتەوە جێی ڕاستەقینەی خۆی، بەرانبەرەکە هەست بەکەمی خۆی ناکات و ناگریێت، چونکە لەوێوە پێی نادەی کە ئەو هەژارەو قوڕبەسەرە و تۆ هەبووی، بەڵکو لەوێوەیە کە تۆ شتێک لەشوێنێکی هەڵە دەبەیتەوە جێی ڕاستەقینەی خۆی، گرنگیش نیە لەلات بەرانبەرەکە کێیە و چیە و تاچەند داماوە؟
✧ئەم ڤیدیۆیە شەرحی یەکێکە لەوانەکانی (پرۆتاگۆراس) گفتوگۆی فەزیلەتەکانە لەناویاندا (بەخشندەیی)، باس لەوە دەکات کە فەزیلەت ناگوازێتەوە و ناتوانین بەپەروەردە بیگوازینەوە، بەخشینی نەریتی بەپەروەردە دەگوازێتەوە بەڵام بەخشینی ئاکاری ناگوازرێتەوە، ئێمە ناتوانین بە بەخشین ببینە بەخشندە بەڵکو ئەوە بەخشندەییە بەخشینی لێ ئەکەوێتەوە..
2 069
وانەی پێنجەم، #بنەماکانی_پەروەردەی_نوێ_مۆدێرن..
.................................
لەم وانەیەدا توێژەر باسی فێربوون و فێرکردن و پەروەردە و پێگەیاندن دەکات، گرفتەکانی مامۆستا لەنێوان یاساکانی وەزارەتی پەروەردە و ئازادی مامۆستادا شی دەکاتەوە، باس لە مامۆستا و قوتابی ڕۆبۆتی و بیرکەرەوەش دەکات...
............................
عرفان مستەفا
کوردناس و توێژەری فەلسەفە.
" درێژەی وانەکە لە یوتیووب
https://youtu.be/NxAA10SpjOk?si=6ujkU_5DOYjebOav
2 069
وانەی چوارەم، #بنەماکانی_پەروەردەی_نوێ_مۆدێرن..
.................................
لەم وانەیەدا توێژەر بە قوڵی چەمکی پەروەردە شی دەکاتەوە...
............................
عرفان مستەفا
کوردناس و توێژەری فەلسەفە.
" درێژەی وانەکە لە یوتیووب
https://youtu.be/8wFy4rmX1Bw?si=7QJyV8jusnBGk9Rn
2 069
هاوڕێیەتی چیە؟
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی هاوڕێیەتی...
......................
ئەم ڤیدیۆیە بەشێکە لەوانەی حەوتەمی کۆرسی هاوڕێیەتی کە لێکدانەوەی #عرفان_مستەفایە بۆ کتێبی (ئەخلاقی نیکۆماخۆس)ی ئەرستۆ، پێکهاتووە لە هەژدە وانە و لەیوتیووبی زانین دانراوە...
2 069
وانەی سێیەم، کورتەیەک دەربارەی ئەم وانەیە :- #بنەماکانی_پەروەردەی_نوێ_مۆدێرن..
...........................................
لەم وانەیەدا بەشداربووان چەند پرسیارێک ئاڕاستەی عرفان مستەفا دەکەن. یەکێک لەو پرسیارانەی دەکرێت ئەوەیە کە دکتۆر قەیران یان گیروگرفتی پەروەردە لە کوێدا دەبینێت؟ چی ببێت ئەوا کێشەی پەروەردە چارەسەر دەبێت و پەروەردە دەکەوێتە سەر ڕێگا ڕاستەکەی خۆی؟ توێژەر دەست دەکات بە قسەکردن لەسەر پرسیارەکە و پێیوایە پەروەردە پێش هەموو شتێک ئەتمۆسفیر یان ژینگەیەکە کە پێویستە بڕەخسێنرێت بۆ ئەوانەی کە دەبێت پەروەردە بکرێن. باشترین پەروەردە ئەوەیە کە منداڵەکان یان ئەوانەی پەروەردە دەکرێن خۆیان لە ژینگەکەوە ئەوەی وەریدەگرن وەریبگرن، چونکە ویستی خۆیان ڕەت ناکرێتەوە. ژینگەی پەروەردەیی ژینگەیەک ساز دەکات بۆ منداڵان یان قوتابییەکان کە بە شێوەیەکی سروشتی ئەوە وەردەگرن کە سازە لەگەڵ سرووشتیان. کێشەی پەروەردەی ئێمە ئەوەیە کە فەزا یان ژینگەی پەروەردەییمان نییە. بۆ نموونە قوتابخانە کە جیهانێکی پەروەردەییە ئامادە نییە، ئەمەش بە شتەکانی قوتابخانە ئامادە نابێت بەڵکو کاتێک ئامادە دەبێت کە مامۆستاکان یان پەروەردەکارەکان ئامادەن و ئەو ژینگە و جیهانە ئامادە دەکەن بۆ ئەوانەی پەروەردەیان دەکەن. ژینگەیەک ساز دەکرێت بۆیان کە وەک ماڵێک بۆ دڵخۆشی و ئاسوودەیی و پێگەیاندنیان دەیبینن، بەمەش لەبری ئەوەی ڕقیان لە دەوامی قوتابخانە بێت و بە تاسەو خۆشەویستییەوە بۆی دەچن. ماڵێک هەم مامۆستا و هەم خوێندکار حەز دەکەن لەوێ بن و بەجێی نەهێڵن و بەوپەڕی دڵسۆزی و خۆشەویستییەوە تیایدا بژین و خۆیان پێبگەیەنن. لەم ژینگەیەدا هەم مامۆستا و هەم خوێندکار هەست بە مانای ژیان دەکەن. دواتر زیاتر لەسەری دەڕوات و پێیوایە لێرەوەیە کە قەیرانی پەروەردە چارەسەر دەکرێت و ماڵی پەروەردە ئاوەدان دەبێتەوە...
............................
عرفان مستەفا
کوردناس و توێژەری فەلسەفە.
" درێژەی وانەکە لە یوتیووب
https://youtu.be/AqjsR30cpjo?si=RpwpvGXjJNCVlQRW
2 069
وانەی دووەم، کورتەیەک دەربارەی ئەم وانەیە :- #بنەماکانی_پەروەردەی_نوێ_مۆدێرن..
...........................................
لەم وانەیەدا دکتۆر عرفان باس لە بیرکردنەوەیەکی ڕاستەقینە دەکات کە پێویستە بۆ خۆناسین و تێڕامان لە خۆمان و بیرکردنەوە لە کێشە و مەسەلەکانمان. باس لەوە دەکات کە ئەو بیرکردنەوەی ئەو هەیبووە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بارودۆخی کورد و کێشەکانییەوە هەبووە و هەروەها پەیوەندی بەو کێشە و قەیرانانەوە هەیە کە ئێستا لە ئارادان. توێژەر باس لەوە دەکات کە بیرکردنەوەی ئەوانی تر، بیرکردنەوەی بیرمەند یان یان لێکۆڵەرانی کۆمەڵگاکانی تر سوودێکی ئەوتۆی نابێت یان سوودێکی ڕواڵەتی دەبێت ئەگەر بێتوو بیرکردنەوەیەکی پێشینە لای خۆمان نەبێت کە لە رێگەی بیرکردنەوە و تێڕامان لە بوونی خۆمان و دەوروبەرەکانمانەوە هاتیبێتە ئاراوە. ئەمەش یەکێکە لە کێشە بنچینەییەکانی ئێمە کە بیرکردنەوەکان و قسەکان دەستکاری ژیان ناکەن. دواتر باس لەوە دەکات کە سەختترین بەرپرسیارییەتی بەرپرسیارییەتی بیرکردنەوەیە و دەبێت ئەوانەی بەجددی بیردەکەنەوە بەو بەرپرسیاریەتییە هەڵسن. لە میانی بیرکردنەوەیەکی راستەقینەی بیرمەندانی کۆمەڵگەیەک لە کێشەکانیان نمونەی رۆژهەڵاتناسی دەهێنێتەوە کە ئەوەی ناونراوە رۆژهەڵاتناسی بیرکردنەوەیەکی رۆژئاواییانە بووە لە رۆژهەڵات، دواتریش کێشەی رۆژهەڵاتناسی و قوتابخانەی پۆستکۆڵۆنیالیزم لە توێژینەوە و لێکۆڵینەوە کە هەوڵێک بووە بۆ دەرچوون لە هەژموونی بیرکردنەوەی ئەوانی تر و دامەزراندنی بیرکردنەوەیەکی رۆژهەڵاتییانە لە ژۆژهەڵاتناسی، واتە ئەوروپییەکان لەبری ئێمە بیر نەکەنەوە، بەڵکو خۆمان بیر لە خۆمان بکەیەنەوە. بەڵام ئەمە شکستی هێناوە و بیرکردنەوەیەکی ڕەسەنی نەهێناوەتە ئاراوە، ئەمەش لەبەر یەک هۆی بنەڕەتی کە ئەم بیرکردنەوە پێشینییە لایان نەبووە و لەڕێگەی میتۆد و تیۆری رۆژیاواییەکانەوە هەوڵیان داوە لەو کێشەیە ڕزگاریان بێت. ناکرێ بەو میتۆد و بیرکردنەوەیەی ئەوان بەرهەمیان هێناوە ئەوە بە هەمان میتۆد و بیرکردنەوە لەرووی زانست و زانیینەوە لەوان خۆمان رزگار بکەین. کاتێک رۆژهەڵاتییەکان دەتوانن خۆیان رزگار بکەن لە شوێنکەوتوویی رۆژئاواییەکان کە میتۆد و تیۆری خۆیان بەرهەم بهێنن. دیکارت نمونەی داهێنایێکی ئەوروپییە و ئەوەی کردی بەرانبەر نەریتی مەدرەسی گریکی گۆڕانێکی ڕیشەیی بوو لە داهێنانی میتۆد و زانستی ئەوروپی.. دواتر باس لە هەوڵە مێژووییەکەی فەلسەفەی کوردی دەکات کە سوهرەوەردی و دواتریش شارەزووری پێی هەڵدەستن و بناغەکەی دادەهێنن هەرچەندە لە مێژووی کورددا فەرامۆش دەکرێت. بیرکردنەوە وەک شتێکی ئایدیاڵی و خەیاڵی لەناو خەیاڵ و بیرکردنەوە و کتێبەکاندا دەمێنێتەوە و هیچ کاریگەریی لەسەر کۆمەڵگە نابێت ئەگەر بێتوو ئەو بیرکردنەوەیە بیرکەرەوەکەی لەدەرەنجامی بیرکردنەوە لە بارودۆخی خۆی و دەرووبەرەکەی پێی نەگەیشتبێت. بەوەی ئەوانی تر بیرمان بۆ بکەنەوە ئێمە ناگەینە هیچ دەرەنجام و نەکێشەکانمان دەستنیشان دەکرێن و نە چارەسەریان بۆ دەدۆزرێتەوە .. کێشەی پەروەردەش لێرەدایە، کاتێک شتەکان لەدەرەوە دەهێنین بەبێ ئەم بیرکردنەوە پێشینەیە و بەبێ ئەوەی خۆمان بیر بکەینەوە و کێشەکە دەستنیشان بکەین ئەوە دەبینین کە ئێستا دەیبینین. کاتێک ئەوانی تر پەروەردە دەکەن بە کێشە وەکو ئەوە وابێت کێشەمان هەیە و نایبینین. بۆیە یەکەم شت ئەوەیە هەست بکەین لەناو کێشەداین، ئەگەر لەناو کێشەدابووین ئەوە بیردەکەینەوە چۆن چارەسەری کێشەکە بکەین..هەتاوەکو ئەوانی تر بیرمان بۆ بکەنەوە ئەوە شوێنکەوتەی ئەوانیترین. رۆژهەڵاتناسی بیرکردنەوەی رۆژئاوایی بوو بۆ رۆژهەڵات، ئێمەش وەرمان گرت بۆ بیرکردنەوە لە خۆمان. ئیدوارد سەعید بەبێ هاوکاری میتۆد و چەمکی فۆکۆ ئاسان نەبوو ئەو کارە بکات و لە چوارچێوەی سنوری فۆکۆ بیری دەکردەوە. بۆیە دواتر توێژەر دەڵێت لەهەموو ئازادییەک ئازادی بیرکردنەوە گرنگە بۆ گۆڕانێکی ریشەیی یان مێژوویی لە کۆمەڵگەدا، گۆڕانێک کە شۆڕشێکی پەروەردەیی دەهێنێتە ئاراوە.
............................
عرفان مستەفا
کوردناس و توێژەری فەلسەفە.
" درێژەی وانەکە لە یوتیووب
https://youtu.be/JZWj9YDloIk?si=rU9LpiaatmQyGqEt
"درێژەی وانەکە لە تیلیگرام
2 069
لماذا لا يوجد للأكراد دولة؟
ولكن العرب لديهم 22 دولة؟
" عرفان مصطفى يتحدث عن سبب مختلف عن الأسباب الشائعة التي يتم تداولها دائما مثل الظروف الجغرافية والجيوسياسية وانعدام الوحدة الداخلية..
......................،
بۆچی کورد دەوڵەتێکی نیە و عەرەبەکان 22 دەوڵەتیان هەیە؟
عرفان مستەفا باس لە هۆکارێک دەکات، جیاواز لەو هۆکارە باوانەی کە هەمیشە دەوترێنەوە وەک هەلومەرجی جوگرافی و جیۆپەلەتیک و نەبوونی تەبایی ناوخۆیی.....
........................
Why do the Kurds not have a state but the Arabs have 22 states? Irfan Mustafa talks about a reason, different from the common reasons that are always said such as geographical and geopolitical conditions and lack of internal unity
عرفان مستەفا
کوردناس و توێژەری فەلسەفە.
ڤیدیۆکە لە یوتیووب
https://youtu.be/-pfxHdG8Atk?si=fVOWPJChapPbjPLb
2 069
لماذا لا يوجد للأكراد دولة؟
ولكن العرب لديهم 22 دولة؟
" عرفان مصطفى يتحدث عن سبب مختلف عن الأسباب الشائعة التي يتم تداولها دائما مثل الظروف الجغرافية والجيوسياسية وانعدام الوحدة الداخلية..
......................،
بۆچی کورد دەوڵەتێکی نیە و عەرەبەکان 22 دەوڵەتیان هەیە؟
عرفان مستەفا باس لە هۆکارێک دەکات، جیاواز لەو هۆکارە باوانەی کە هەمیشە دەوترێنەوە وەک هەلومەرجی جوگرافی و جیۆپەلەتیک و نەبوونی تەبایی ناوخۆیی.....
........................
Why do the Kurds not have a state but the Arabs have 22 states? Irfan Mustafa talks about a reason, different from the common reasons that are always said such as geographical and geopolitical conditions and lack of internal unity
عرفان مستەفا
کوردناس و توێژەری فەلسەفە.
ڤیدیۆکە لە یوتیووب
https://youtu.be/-pfxHdG8Atk?si=fVOWPJChapPbjPLb
