زانین ZANIN
Open in Telegram
زانین ناوەندێکی فەلسەفییە کاردەکات بۆ شیکردنەوەو چاپ و بڵاوکردنەوەو وەرگێڕان و لێکدانەوەی تێکستە بنچینەییەکانی فەلســەفە.
Show more2 069
Subscribers
No data24 hours
-27 days
-630 days
Posts Archive
2 069
کۆسیمینارێکی عرفان مستەفا کە ڕێکخراوی ژیوا سازی کردوە، دەربارەی زمانی کوردی و کێشەکانی زمانناسی، لەسەرەتای مانگی هەشتەوە لەشاری هەڵەبجە بەڕێوەچوو، تیایدا بە تێروتەسەلی توێژەر لەڕێی فەلسەفەی زمانەوە باس لە زمانی کوردی بەگشتی دەکات و لەناویدا شێوەزمانی هەورامی، تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە کێشە لە زانستی زماندایە نەک زمانی کوردی، وەدەگاتە ئەوەی کە ئەگەر بەپێی زمانناسی مۆدێرن بێت نابێ زمانی کوردی هەبێت، توێژەر لەدرێژەی باسەکەدا دەڵێت ئەوە
دەبێ ڕەخنەبکرێ زانستی زمانە، وە پێی وایە ڕەخنەکردن و هەڵوەشاندنەوەی تیۆرەکانی (سۆسۆر و چۆمسکی) کوفر نیە و دەبێ بیکەین، چونکە ئەوەی ئەوان پێی گەیشتوون ئێمەش دەتوانین بە باشتریش پێی بگەین.....
درێژەی هەر چوار سیمینارەکە لەیوتیووب بەڤیدیۆ و لەتیلیگرام بە فەیلی دەنگی دادەنرێت...
2 069
عرفان مستەفا باس لە زیندوویی و دەوڵەمەندی زمانی کوردی دەکات، پێی وایە نەک بۆ فەلسەفە دەست دەدات بەڵکو زمانەکە خۆی چەمکت دەداتێ لەناو بیرکردنەوەدا...
2 069
وەڵامی پرسیاری هاوڕێیەک لە عرفان مستەفا..
...............................
#بەڵێ بێ هیچ گومانێک دەمەوێ وەک کورد لەدایک ببمەوە، وەڵامەکەم هیچ لایەنداریەکی نەتەوەیی تێدا نیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەزانم دەبێ دونیایەک ئازار بچێژمەوە..
#لەکاتێکدا ئەو خەڵکانەی پێیان دەڵێن کورد زۆرترین ئازارم بەدەستیانەوە چەشتوە..
#ئەوەی لەناو میللەتەکانی ترەوە هاتوە لەڕێگەی جەستەی کوردەوە، شەڕ لەگەڵ کوردبوونی ئێمە دەکات..
#کوردبوون ئەوە نیە لە دایک و باوکێکی کورد لەدایک ببیت..
#لەتێڕامان و بیرکردنەوە تایبەتەکانی خۆمدا سوپاسی سروشتە کوردیەکەم دەکەم..
#خەریکی ڕەخنەکردنی لۆجیکی ئەرستۆم و پێموایە لۆجیکە هەرەمیەکەی کێشەی تێدایە..
#لەڕێگەی ڕەخنەکردنی ئەرستۆوە گەیشتم بە لۆجیکی کوردی کە هەرەمی نیە و بازنەییە..
#زانایەکی کورد لەڕێگەی لۆجیکی بازنەوە خێرایی ئینتەرنێتی دوانزە هێندە زیاد کردوە..
#بازنە لەناو عەقڵی کوردایە و تەسەوری کوردی بازنەییە..
............................
باسەکە گفتوگۆیەکی ئۆنلاینە زانین ـ Zanin و ناوەندی ئەندێشە لە ڤانكۆڤەر ڕێکیان خستوە بۆ کوردانی تاراوگە...
هەفتانە ڕۆژانی یەکشەممە بەڕێوە دەچێت..
2 069
وانەی شەشەم، #بنەماکانی_پەروەردەی_نوێ_مۆدێرن..
.................................
لەم وانەیەدا توێژەر جەخت دەکاتەوە کە زمانی کوردی خەزێنەیەکی مەعریفیە و لەم سۆنگیەوە باس لە وشەی پەروەردە دەکات بەپێی جیهانبینی کوردی...
، لێکۆڵینەوە لە واتای پەروەردە بەپێی جیهانینیە کوردیەکە هەمان واتای (تەربیە) نیە.
............................
عرفان مستەفا
کوردناس و توێژەری فەلسەفە.
" درێژەی وانەکە لە یوتیووب
https://youtu.be/Vx5HIRgARJY?si=-moxoqD4i3ZNACpR
"درێژەی وانەکە لە تیلیگرام بە فایلی دەنگی
2 069
دەست پێ دەکەین.....
لەبارەی تەوەرە و چەقی باسەکەوە پرسیارمان لە عرفان مستەفا کرد و وەڵامی داینەوە....
زنجیرە سیمینارەکانی کێشە پەروەردەییەکانی کوردانی تاراوگە لەنێوان کلتووری میوان و خانەخوێدا....
سیمینارەکان ئۆنلاین بەڕێوەدەچن و بەشداربوون بۆ کوردانی تاراوگەیە، دواتر بەتۆمارکراوی لە سۆشیاڵ میدیاکانی زانین بڵاودەبنەوە..
.......................
یەکشەممە 17/8/2025
9:00 بە کاتی کوردستان
11:00 ی نیوەڕۆ بەکاتی ڤانکۆڤەر
2 069
کۆ سیمینارێ سەرو زوانو کوردی و کێشەکاو زانستو زوانناسی پەی عرفان مسەفای جە هەڵەبجە لوێ ڕاوە کە ڕێکوزیاو ژیوای پەنەشا ورئێستە بێ، پەی گۆشگێرتەی تەمام و باسەکەی سەر دەیدێ یوتیوب و تیلیگرامو زانینی..
........................
لینکو درێژەو باسەکەی یوتیوبەنه
https://youtu.be/1sNds86wBIY?si=WZessqgSdL55BJsG
2 069
(ناوەندی ئەندێشە) لە کەنەدا بە هاوبەشی (هاوڕێیانی زانین) زنجیرە سیمینارێک سازدەکەن بۆ بەڕێز دکتۆر عیرفان مستەفا بەناونیشانی (کێشە پەروەردەییەکانی کوردانی تاراوگە لەنێوان کلتوری میوان و خانەخوێدا)
لە ڕێگای ئۆنلاین و بەرنامەی زوومەوە...
وانەکان بە ئۆنلاین تایبەت دەبێت بە کوردانی تاراوگە، بەڵام دوای تۆمارکردنی لە پلاتفۆرمەکانی زانین بڵاودەکرێتەوە
هەر بەرێزێک لە تاراوگە ئارەزووی بەشداری هەیە دەتوانێت ئاگادارمان بکاتەوە بۆ ئەوەی لینکی بەشداری بۆ بنێرین...
........................
هەفتانە ڕۆژانی یەکشەممە
بەروار / 17/8/2025
کاتژمێر / 9:00 ی شەو بەکاتی کوردستان
کاتژمێر / 11:00 ی پێش نیوەڕۆ بەکاتی فانکۆڤەر....
ڕاگەیاندنی زانین و ئەندێشە..
