en
Feedback
زانین ZANIN

زانین ZANIN

Open in Telegram

زانین ناوەندێکی فەلسەفییە کاردەکات بۆ شیکردنەوەو چاپ و بڵاوکردنەوەو وەرگێڕان و لێکدانەوەی تێکستە بنچینەییەکانی فەلســەفە.

Show more
2 069
Subscribers
No data24 hours
-27 days
-630 days
Posts Archive
Video_٢٠٢٥١٠١٨١٣٢٨٣٤٨٦٢_by_VideoShow.mp340.58 MB

Video_٢٠٢٥٠٩٠٥١٢٤٣٣٨٣٩٤_by_VideoShow.mp345.02 MB

وانەی نۆیەمی بنەماکانی پەروەردە بە فایلی دەنگی

مامۆستا دەبێ خەمخۆر بێت، خودی وشەی پەروەردە ئەوەمان پێ دەڵێت... وانەی نۆیەم، #بنەماکانی_پەروەردەی_نوێ_مۆدێرن.. ................................ عرفان مستەفا کوردناس و توێژەری فەلسەفە. " درێژەی وانەکە لە یوتیووب https://youtu.be/jglw1PBhvV8?si=HQHLamrSKQ6m83Fe

"فارابی بنچینەیە، عەرەب و تورک و فارس گرنگیان پێ نەداوە، کۆبەرهەمە فەلسەفیەکەیان وەرنەگێڕاوە، ویستم لەڕێی زمانی کوردیەوە ڕێز لە پیاوێک بگرین کە ڕێزی لێنەگیراوە... "کورد بەشدارێکی بنچینەیی فەلسەفەی ئیسلامیە لەڕێگەی فەلسەفەی ئیشراقەوە.. "دەمەوێ لەڕێی فارابیەوە زمانێکی فەلسەفی کوردی دابڕێژم بۆ کارکردن لەسەر فەلسەفەی کوردی لە داهاتوودا کە بتوانین سوهرەوەردی و شارەزووری سیراجەدینی پێ وەربگێڕین.. "کێشەیەکی گەورەم لەگەڵ بازاڕی کتێبدا هەیە و دەزگاکان کتێب ڕیسوا دەکەن، بەڵام لەگەڵ (خاڵ) دا شتێکی جیاواز بوو... عرفان مستەفا وەرگێڕی کۆبەرهەمە فەلسەفیەکانی فارابی

بەشێک لە ووتەی ناساندنی کۆبەرهەمە نوێیەکەی عرفان مستەفا کە باس لە فەلسەفەی کوردی و کردنەوەی کۆدەکانی فەلسەفەی ئیشراق دەکات وەک فەلسەفەیەکی کوردی پوخت... دواتر درێژەی باسەکە بڵاو دەکەینەوە...

photo content

ئەمڕۆ (عرفان مستەفا) لە پێشانگای کتێب بۆ ناساندنی کۆبەرهەمە نوێیەکەی.. دواتر ڤیدیۆی ناساندنەکە بڵاو دەکەینەوە..

photo content

ڕوانینی سێکسی و ئاسایی (وێنە و وێــنا) ................................ "ئەوەی نێر و مێ دەوروژێنێ وێناکانی ناو مێشکیانن نەک ئەو وێنەیەی بە چاو دەیبینن، ئەگەر نا دەبێ بۆ هەموو کەس و لەهەموو حاڵەتێکدا وابێت... "دەوترێ ئەگەر نێرێک لەگەڵ مێیەکدا بوو و نەوروژا، ئەوە (پیاو) نیە.. " لە ڕاستیدا ئەمە کاردانەوەی حەیوانە نەک ئینسان.... ................................ بەشێکە لە وانەی چواردەی کۆسیمینارەکانی #پەروەردە_و_تاراوگە بەم زوانە لە میدیاکانی زانین ـ Zanin بڵاو دەکرێنەوە.. عرفان مستەفا کوردناس و توێژەری فەلسەفە.

photo content

بەم زوانە شاکارێکی نوێی فەلسەفی لە چاپخانە دەگەڕێتەوە، کە عرفان مستەفا پێی وابوو دەبوایە ئەم کارە هەزار ساڵ پێش ئێستا کورد بیکردایە... (کۆبەرهەمە فەلسەفیەکانی فارابی) لێکدانەوە و بەکوردیکردنی عرفان مستەفا ......................... لەلایەن بەڕێزان ڕێکخراوی خاڵ بۆ هزر و ڕۆشنبیری چاپ دەکرێت...