en
Feedback
زانین ZANIN

زانین ZANIN

Open in Telegram

زانین ناوەندێکی فەلسەفییە کاردەکات بۆ شیکردنەوەو چاپ و بڵاوکردنەوەو وەرگێڕان و لێکدانەوەی تێکستە بنچینەییەکانی فەلســەفە.

Show more
2 069
Subscribers
No data24 hours
-27 days
-630 days
Posts Archive
photo content

(دەرکەوتەکانی کوردبـوون لە ڕۆژئاوادا ، چی ڕویــدا ؟ چـی بکرێـت؟) لە کاتێکدا ڕۆژئاوای کوردستان لەبەردەم جەنگێکی سەختی "بوون" و سڕینەوەی ناسنامەدایە، زنجیرە سیمینارێکی شیکاریی بۆ بەڕێز عرفان مستەفا (کوردناس و توێژەر) پێشکەش دەکەین. ​⚠️ ئاگاداری: سیمینارەکان تەنها بە شێوازی ڕاستەوخۆ (Live) دەبن و ئامادەبوونی کەسی نابێت. ​🕣 ژوانمان: دوو ڕۆژ جارێک، کاژێر ٨:٣٠ی شەو 📍 لە پەیجی: زانین ـ Zanin ​🌐 دواتر لە کەناڵەکانی یوتیووب و تیلیگرام ئەرشیف دەکرێت. ​#ڕۆژئاوای_کوردستان #جەنگی_بوون #کوردبوون #عرفان_مستەفا #زانین #شیکاری_فەلسەفی_سیاسی

بانگەوازێکی بەپەلە بۆ هەموو کوردانی جیهان: دەنگت بگەیەنە بۆ پاراستنی نیشتمان! ​کوردانی دڵسۆز، هاونیشتمانیانی ئازیز.. ئێستا کاتی ئەوەیە وەک یەک دەنگ، پشتگیری لە پڕۆژەیاسای "Save the Kurds Act" بکەین کە لەلایەن سێناتۆر لینسی گراهامەوە پێشکەش کراوە. ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ: ✅ پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد لە پارچەکانی کوردستان. ✅ ڕێگریکردن لە هێرش و دەستدرێژییەکان بۆ سەر ناوچەکانمان. ✅ ناچارکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی هاوپەیمانە کوردەکان. ​واژۆی تۆ تەنها ناوێک نییە، بەڵکو فشارێکی سیاسییە لەسەر ناوەندە بڕیاربەدەستەکانی ئەمریکا. با پێکەوە بیسەلمێنین کە کورد لە هەر شوێنێکی دنیا بێت، پشتیوانی براکانی دەبێت. ​📍 چۆن واژۆ دەکەیت؟ (فێرکاری هەنگاو بە هەنگاو): ​١. سەرەتا کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە: 🔗 ئەمەیە https://www.change.org/p/urge-us-senators-to-support-lindsey-graham-s-save-the-kurds-act? ​٢. لە ناو پەڕەکەدا، سندوقێک دەبینیت نووسراوە First name (ناوى یەکەم) و Last name (ناوى دووەم)، ناوی خۆتی تێدا بنووسە. ​٣. لە خانەی Email، ئیمەیڵە ڕاستەقینەکەی خۆت بنووسە. ​٤. شار و وڵاتەکەت هەڵبژێرە. ​٥. لە کۆتاییدا کلیک لەسەر دوگمە سوورەکە بکە کە نووسراوە: (Sign this petition). ​٦. تێبینی گرنگ: دوای واژۆکردن، بڕۆ ناو ئیمەیڵەکەت؛ نامەیەکت بۆ دێت لەلایەن Change.org، کلیک لەسەر دوگمەی "Confirm" یان "Verify" بکە بۆ ئەوەی واژۆکەت بە فەرمی ئەژمار بکرێت. ​🔴 تکایە ئەم پۆستە بڵاو بکەنەوە (Share) تاوەکو زۆرترین دەنگ کۆبکەینەوە. پێکەوە دەتوانین گۆڕانکاری دروست بکەین! ​#SaveTheKurds #Kurdistan #LindseyGraham #ActNow #کوردستان #کورد

فەلسەفەی کەزی؛ لە(ژینا) وە تا (دەنیز) و سەنگەرەکانی ڕۆژئاوا ​لە کلتووری کوردیدا، "کەزی" تەنها دیمەنێکی ئیستاتیکی نیە؛ بەڵکو مێژوویەکە لە بەرگری و کۆدێکی فەلسەفیە بۆ ئازادی. ئەمڕۆ کەزیی کچی کورد لە سنوورەکان پەڕیوەتەوە و بووەتە داینەمۆیەک کە تەنها کوردستان نا، بەڵکو ویژدانی تەواوی جیهانی هەژاندووە. ​لە ڕۆژهەڵاتەوە: کەزی وەک چەخماخەی شۆڕش ​کاتێک کەزیەکانی "ژینا" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونە چەخماخە، تەنها سیستمێکی سیاسیان نەهەژاند، بەڵکو گڕیان لە تەواوی ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنانە بەردا کە دەیانەوێت ژن لە پشت پەردەی ترس و سێبەردا بشارنەوە. ئەو کەزییانە لە دیمەنێکی جوانکارییەوە گۆڕان بۆ هێمایەکی سیاسی؛ نیشانیان دا کە "ژن" لای کورد، سەری ڕم و پێشەنگی گۆڕانکاریە. ئەوە شۆڕشی ماناکان بوو بەرامبەر بەو سیستمە تاریکپەرستانەی کە ژنیان تەنها وەک کێشەیەک دەبینی کە دەبێت سەرکوت بکرێت. ​لە ڕۆژئاواوە: ڕووبەڕووبوونەوەی دوو عەقڵیەت ​لە ئێستادا کە ڕۆژئاوای کوردستان ڕووبەڕووی هێرشی چەتەگەریی داگیرکەران و گرووپەکانی وەک "جۆلانی" دەبێتەوە، ئێمە جەنگی دوو بیرکردنەوەی دژبەیەک دەبینین: ​فەلسەفەی کورد: کە تێیدا ژن خاوەن ڕێز و دەسەڵاتێکی سەیرە. لای کورد، ژن نەک وەک کاڵا، بەڵکو وەک هاوسەنگەر و دایکی دۆزی نەتەوەیەک دەبینرێت. پیاوی کورد فرەژنی ڕەتدەکاتەوە، چونکە بڕوای بە شکۆی ئەو مرۆڤە هەیە کە شانبەشانی لە سەنگەردایە. ئەرکی ژنێتی و دایکایەتی فەرامۆش ناکات، بەڵکو سۆزی دایکانەی دەکاتە پارێزەری خاک، بەڵام لەو دیو بەرەکانی شەڕەوە، عەقڵیەتێک وەستاوە کە ژنی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە چواردیواری (چوار ژنی) و لاوازییەکی ڕەهادا قەتیس کردووە. لەوێ، ژن تەنها ئەرکێکی بایۆلۆژی هەیە کە بریتییە لە "زاوزێ" و خزمەتی نێر؛ بێ هیچ ئیرادە و بڕیارێکی سیاسی. ​کەزی وەک ئیرادەیەکی جیهانی ​ئەمڕۆ جیهان بە سەرسامییەوە سەیری ژنی کورد دەکات؛ چونکە ئەوان سەلماندیان کە (کەزی-پەلکە)دەتوانێت لە یەک کاتدا هەم جوانترین دیمەنی ژیان بێت، هەمیش توندترین و بەهێزترین داینەمۆی شۆڕش دژی تاریکی. ئەگەر چەتەکان و داگیرکەران لە کەزی دەترسن، چونکە دەزانن ئەو کەزییانە تەنها پرچ نین، بەڵکو ئەو پەتەن کە عەقڵیەتی نێرسالاری و کۆیلایەتیی ئەوانی پێ لەسێدارە دەدرێت. ​ژن لای کورد ژیانە.. صباح حامد ​#ژن_ژیان_ئازادی #ڕۆژئاوا #ڕۆژهەڵات #ژینا_ئەمینی

کاتێک مەزڵوم عەبدی پێچەوانەی ئیرادەی جیهان دەوەستێت و دەڵێ ( نا ) ئەمە (کوردبوونە).. عرفان مستەفا .......................... شکۆی "نا"؛ کاتێک ئیرادەی گەل پیلانەکان تێکدەشکێنێت! ​لە ساتەوەختێکی مێژوویی و هەستیاری ڕۆژئاوای کوردستاندا، کاتێک نوێنەری ئەمریکا و ئەحمەد شەرع ویستیان لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی پڕ لە ژێردەستەییەوە ئیرادەی گەلی کورد بڕوخێنن، مەزڵوم عەبدی بە هەڵوێستێکی توند و مێژوویی وتی:«نەخێر» ​ئەم (نا)یەی مەزڵوم عەبدی، تەنها ڕەتکردنەوەی داواکارییەک نەبوو بۆ "شەرع و تۆم باراک"، بەڵکو (نا)یەکی گەورە بوو بەڕووی ئەو سیستمە جیهانییەی کە تێیدا تیرۆریستێک دەکرێتە سەرۆک، بەڵام جێگەی گەلێکی ئازادیخوازی تێدا نابێتەوە. ​ئەمە دەنگی نەتەوەیەکە کە لە نێوان "تەسلیمبوون" و "مردن"دا، مردن هەڵدەبژێرێت..

د_محمد_کەمال_گفتوگۆی_کراوەMP3_160K_2.mp387.26 MB

زمانی کوردی و توانای دەربڕینی فەلسەفی: وەڵامێک بۆ گوممانکەران. زبان کردی و توانمندی در بیان فلسفی: پاسخی به تردیدکنندگان. *زبان تنها ابزاری برای ارتباط نیست، بلکه خانه هستی است. در این ویدیو، به چالش فکری زبان کردی در محافل آکادمیک می‌پردازیم و اینکه چگونه توانستیم دشوارترین آثار فلسفی را به زبان مادری‌مان خلق کنیم... ..................... درێژەی ڤیدیۆکە لە یوتیووب https://youtu.be/XsYlFktWmdI?si=B1Kvn2byy8UhgeQZ

photo content

گرووپی هاوڕێیانی زانین ـ Zanin سیمینارێک بۆ بەڕێز (د.محمد کەمال ) بیرمەند و پسپۆڕی فەلسەفە سازدەکات، خۆشحاڵ دەبین بە ئامادەبوونتان... ڕۆژی دووشەممە کتێبخانەی گشتی خورماڵ کاتژمێر (3)ی پاش نیوەڕۆ...

لقد دمج العرب بين الهويتين الدينية والقومية، ويحاولون من خلال الدين تعريب الشعوب المسلمة غير العربية، لكن الكورد لا يقبلون بهذا، ولم يقبلوا به عبر التاريخ... ........................ عەرەبەکان ناسنامەی دینی و نەتەوەییان تێکەڵ کردوە و دەیانەوێ لە ڕێگەی دینەوە میللەتانی تری موسڵمانی نا عەرەب بەعەرەب بکەن، بەڵام کورد ئەمە قبوڵ ناکات و لەمێژوشدا نەیکردوە ..................... عرفان مصطفی باحث فی الفلسفة و الدراسات الكوردیة.. لینکی باسەکە لە یوتیووب... https://youtu.be/PZyPaERHUns?si=GuVlO5gb32kkpoma

Video_٢٠٢٦٠١٠٤٢١٣٢٢٢٢٢٠_by_VideoShow (1).mp327.37 MB

الرد على التشويه الأيديولوجي لیوسف زیدان حول صلاح الدین الأیوبی.. وەڵامێک بۆ یوسف زەیدان دەربارەی سەلاحەدینی ئەیووبی.. رابط يوتيوب مع ترجمة عربية https://youtu.be/r1OdsITWrKw?si=omB2Z_G6QsdlgyvM لینکی یوتیووب بێ ژێرنووس https://youtu.be/eM3kTSXTrNo?si=G_D6LMvF9Vt92BZT

عندهم جائزٌ أن يكون الكوردي كل شيء حتى إلــــهاً... (لكن ألا يكون كوردياً) ........... قصيدة ل(عرفان مصطفى) مترجمة إلى اللغة العربية... ................. عندهم جائزٌ أن يكون الكوردي كل شيء حتى إلــــهاً... (لكن ألا يكون كوردياً) ........... قصيدة ل(عرفان مصطفى) مترجمة إلى اللغة العربية... ................. https://youtube.com/shorts/bkOA3u4UdZc?si=kSA3LdjvNPY3brjj

پەروەردە و تاراوگە ( 2 )(MP3_160K).mp370.08 MB

پەروەردە و تاراوگە ( 1)(MP3_160K).mp365.01 MB

زنجیرە سیمینارەکانی #پەروەردە_و_تاراوگە (یەکەم) ژێرنووسی ئینگلیزی کێشەکانی ناسنامەو پەروەردە لای کوردانی تاراوگە، زنجیرە سیمینارێکی ئۆنلاینە لەلایەن ناوەندی ئەندێشە لە کەنەدا و ستافی زانین ـ Zanin لەمانگی هەشتی ئەمساڵدا ڕێکخرابوو هەر سیمینارێک لە دوو ڤیدیۆ پێکهاتوە، یەکەمیان قسەکردنی توێژەرە دەربارەی بابەتەکە و دووەمیان پرسیاری بەشداربوانە، لینکی هەردوو بەشەکە دادەنرێت و لەتیلیگرامیش بە فایلی دەنگی دادەنرێت... لینکی بەشی یەکەم بە ژێرنووسی ئینگلیزی https://youtu.be/DdcsRgifNqI?si=wE_tjwkzQtvgnmrE لینکی بەشی یەکەم، بێ ژێرنووس https://youtu.be/_1vmSUVJ4HQ?si=SwGitnOdX0VaGuRw لینکی بەشی دووەم، پرسیاری بەشداربوان https://youtu.be/NJbZYbdno2A?si=rePT-cJiF2V6dXjQ عرفان مستەفا کوردناس و توێژەری فەلسەفە ............................... زانین بۆ فەلسەفە و کوردناسی