cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

🌺کوانووی خەیاڵ🌺

سەرقاڵے نووسینے غەزەڵێکم وەکـ دڵـے خۆمـ تەنیـا و وەک ڕێگەے ڕۆیشتنـت درێـژ.. 99.9.13 تبادل:t.me/it_kavoo1379

Show more
Iran119 635The language is not specifiedThe category is not specified
Advertising posts
910
Subscribers
No data24 hours
-17 days
-2030 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

دوعای_ئەم_جەژنە : 💓 خوایە_گیان..... تاعەتمان قەبووڵ ڪە و عاقیبەت بەخێرمان ڪە مردووەڪانمان بە بەهەشتی بەرین شاد ڪە شفا بۆ نەخۆشەڪان بنێرە دڵە ناخۆشەڪان شاد ڪە ئاوەدانے بنێرە بۆ  وڵاتمان خەممان لے دوور ڪە ❣خوایە_گیان بە حەقے موحەمەدالموستەفا  هیچ دایڪێڪ دڵسووتاو مەڪە هیچ باوڪێڪ لارەمل مەڪە 💓خوایه_گیان ئەوانەے دیلن ئازادیان ڪە ئەوانەے تەنیان ئاوالیان بە تۆزے لە ڕەحمے خۆت بخە دڵے زۆرداران حەق بە حەقدار بگەیێنە.. حەقی مەزڵوم لە زاڵم بسێنی... 💗خوایه_گیان لە بەر ناوە جوانەکانت لە دەردو بەڵا شەڕ وئاژاوە بمانپارێزە ئامین_یا_ەب‌العالمین❤️ 🌷خۆشەویستان هیوادارم تاعات و عیباداتتان هەمووتان قبوڵی دەرگای حەق بێت🤲 ئامین❤️
Show all...
ڕێی خەیاڵ کە دووری لێم، بەیادی تۆ بە شەودا ڕێی خەیاڵ دەبڕم! بە ناڵەی دڵ خەوی مردن لە چاوی مانگە شەو دەزڕم پەپوولەی زەردی دڵ دەگری بەسەر تەرمی گوڵی عەشقا منیش گۆشەی کەوێڵی خەم دەگرم و قامی خەم دەچڕم کە خەونێکی بەسام ئەمشەو هەناسە و هەستی تاساندم دەبێ بەرگی ڕەشی ماتەم بە بەر بووکی شێعر ببڕم دەبێ ببڕم سەری کۆتری حەز و تاسەم بە تیغی ژان بەرۆکیشم بە نینۆخی خەفەت ئەمشەو دەبێ بدڕم دەبێ خۆڵی خەمی گشت دڵشکاوان من بە سەرما کەم دڵ و جەرگم بە خەنجێری خەم و دەردی ژیان ببڕم دڵی تەنگم بە وێنەی ناخی قامیشی وشک کون بوو پشووم موتریب و دڵ شمشاڵە، ژانی دووری دەردەبڕم بە بێ ڕۆحی ئەوین ئەمشەو وەکوو تەرمم لە نێو گۆڕا دەلەرزم هەر کە چاوی دڵ لە میچی گۆڕەکەم دەبڕم وەرە با ئەشکی شادی دەشتی وشکی دڵ بخووسێنێ! بە پەلکی نەرمی گوڵخونچەی ئەوینت تۆزی دڵ بسڕم. ئەمین گەردیگلانی
Show all...
🌿💫 زاهیرەن فەرمووته لاے ڪەس ڕازے عیشقی من مەڵێ نەتدەزانی دڵ ڪه ڪون بوو دەنگی لێ دێ وەڪ جەڕەس "مامۆستا حەریق"
Show all...
ئەی باڵداری ناو هێلانەی سەر پۆپی درەخت دە تووکی گیان بکەرەوە بۆ دەنکێ بەخت رای‌وەشێنە سەری خەوی ژێر سێبەری خەست بە پروشەی ئاوی ئاگا دەروون بکە مەست لەسەر بەردی قەراخ ئاوی کەفچەرێنی چەم بیتەکێنە خۆڵی چینەی بێ‌ئارامی و خەم سۆڵی شۆخی بگرە لەسەر ڕیزی بەڕەزا چنگی لەنجە بێنێ بەسەر چیمەنی خێزا چڵ بە ورشە و تۆ بە قونەی نیازی چەن ساڵە زەماوەنێ ساز بدەن لەو ملە و سەر یاڵە هەڵپەڕن و ئەو وشانە بکە بە ڕاستە ئاسۆی هیوا و سەرفرازی جووت و پەیوەستە "سەلاح دیلان 🖤🕊️
Show all...
🌿💫 ئەوا سۆزەی بەیان دیسان پەیامی دڵبەری هێنا نەسیمی ڕووحپەروەر عەتری عوود و عەنبەری هێنا شنەی بای مەرحەمەت دیسان لەلای کوێستانی کانی بەن چ خۆش بۆنی هەڵاڵە و سوێسنە و سووسەنبەری هێنا نە زیندوو بووم نە مردوو نامەکەت ئاوی حەیاتی دام نە قاسید بوو نە کاغەز ساقی ئاوی کەوسەری هێنا لە وێنەی سونبول و لالە و گوڵ و گوڵئەتڵەسی و شەوبۆ حەریر و ئەتڵەس و جەرسە و قەنەوز و مەخمەری هێنا لە ڕووی نەخش و نیگاری پیرەکوێستانی تەبیعەت بوو موهەندس چوو نموونەی ڕامسەر و بابولسەری هێنا سزد گر زنده‌ گردد مرده‌ از نامت مسیح‌آسا کە وا بۆ مەسکەنی سەردار نامەی سەروەری هێنا عەزیزم شەرحی دووری تۆم شەوێکی تاکوو ڕۆژ نووسی سبەینێ زوو قەڵەم ئیعلانی خەتمی دەفتەری هێنا قیامی قامەتت بۆ ئەهلی دڵ قامی قیامەت بوو قەتاری کۆچوبارت بۆ موکریان مەحشەری هێنا گڕی دڵ زۆر بەتینە وا زوو ناکووژێتەوە کامیل «حەقیقی» دەستەچیلەی دڵ ئیمامی ئاگری هێنا "مامۆستا حەقیقی"
Show all...
ئه‌ی نیشتیمان! گریمان تۆ نیشتیمانم نه‌بوویتایه‌! له‌مه‌ زیاتر چیم لێ ئه‌هات؟! ڕه‌نگه‌ له‌ جاده‌یه‌کی به‌غدا دا من ته‌نه‌که‌ی خۆڵ بوومایه‌! ته‌نه‌که‌ی خۆڵی کوردستان یان عێراق بی هه‌ر ته‌نه‌که‌یی!! له‌وانه‌بوو له‌مه‌یدانێکی تاراندا فڵچه‌ی قۆنده‌ره‌ی بۆیاخچیه‌کی ئازه‌ری و فارس بوومایه‌! فڵچه‌ی قۆنده‌ره‌ی کورد بی یا خود فارس یان ئازه‌ری تۆ هه‌ر فڵچه‌ی..! له‌وانه‌بوو له‌ بازاری ئه‌نقه‌ره‌دا سێوێکی گلار بوومایه‌ گلاری بازاری کورد بی یا خود هی تورک هه‌ر گلاری!! له‌وانابوو له‌ چایخانه‌یه‌کی ناو شامدا ببوومایه‌ به‌ تڵپه‌ی چا تڵپه‌ی چای کورد بی یان عه‌ره‌ب تۆ هه‌ر تڵپه‌یی...! "شێرکۆ بێکەس" 🖤🕊️
Show all...
Photo unavailableShow in Telegram
🗓 ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه ❄️۱١ی ڕەشەمە ۲۷۲۲ی کوردی ❄️۱١ی ئیسفەند ۱۴۰۱ی هەتاوی ❄️۲ی مارس ۲۰۲٣ی زایینی 📸 حه‌ته‌ب 🏞 هەولێر             ࿐჻ᭂ❄️჻ᭂ࿐
Show all...
Show all...
﮼طُ

🖤🤍 @ArminAhmadi00

Show all...
•چیرۆکی دڵم🕊🤍•

کۆتایی ئێمە کاتێکە کە کۆتایی هەناسە هات...🫀✨ "ناشناسمون" http://t.me/HidenChat_Bot?start=1346373300