Baha is typing ..
Open in Telegram
338
Subscribers
-124 hours
-27 days
-530 days
Posts Archive
لەم دونیایەدا مرۆڤبوون بۆتە ئەرکێکی قورس
من مرۆڤێکی باشم ، خراپەی هیچ کەسێکم ناوێت
بە هیچ کەس حەسوودی نابەم و ئارەزووی خۆشحاڵی و خۆشبەختی و سەرکەوتنم هەیە بۆ هەموو کەس
لەو جێگەیەی خەڵک لەگەڵم خراپ بوون ، من نەمویست خراپە بە خراپە وەڵام بدەمەوەلە جێگەی ئەوە بێدەنگ بووم
ئەگەر دی بێتم کەسێک پێویستی بە یارمەتیی منەب، بە هەردوو دەست و هەردوو قاچم بەرەو ڕووی چووم
خەمم بۆ ئەوانە خواردووە کە خەمیان هەیە
دڵم بۆ ئەوانە خۆش بووە کە دڵیان خۆشە
هەرگیز بە زەردەخەنەی سەر لێوم دڵی کەسم بریندار نەکردووە
نانم بە تەنیا نەخواردووە کاتێک زانیبێتم برسییەك لە تەنیشتمە و ڕاستگۆ بووم تەنانەت ئەگەر ڕاستییەکە لە دژی خۆشم شکابێتەوە
لە سەردەمی بەرژەوەندیدا بێبەرامبەر خۆشەویستیم بەخشیوە و هەرگیز دەرگام بەسەر کەسێکدا دانەخستووە کە پێویستی بە من بووبێت
بە چاوی سووک سەیری هیچ کەسێکم نەکردووە و لەناو دونیایەکی پڕ لە دەمامکدا ، ڕوخسار و ناخم هەر یەک بووە
هەرگیز چاوەڕێی سوپاس و پاداشت نەبووم کاتێك چاکەیەکم کردووە
وە لە کۆتایدا .. مرۆڤ بوون جوانترین شتە چونکە مرۆڤ دەتوانێت بە وشەیەکی سادە دڵی کەسێك خۆش بکات
ڕەنگە نەگەیت بەهیچ شتێکی ژیان ڕەنگە بگەیت بەهەندێکشی حەقیقەتەن ئەوشتانەی ویستومن بەهیچی نەگەشتووم ..
بێ ئومێد نیم بەڵام خەیاڵی زۆریش ناکەم قەتیش ناشوکری نیعەتەکان نیم تەنها زۆرشتم قبوڵکردوە هەندێک کەسی تر ئەبینم پێی ئەگەن دڵخۆش ئەبم
چونکە رەنگەمن هیچ کات وەك ئەوان دڵخۆش نەبم وپێی نەگەم هەمیشە ویستەکانم لەناخی خۆما قەتیس کردووە
مرۆڤانێك هەبوونە و ڕەنگ باشترین بوبێتن بۆژیانی من بەڵام قبوڵم نەکردوون
ڕەنگ بێت ئەوشتەی خودا ئەیەوێت هەرگیز لەگەڵ ناخی مندا یەکنەگرێت 😅
ئەسڵەن بۆمان نەبوو . .
ئەو قسانە بدرکێنین
کە بەری قوڕگی گرتبووین
هەمیشە کە باسی دڵخۆشی دەکرێت بە کەوانەیەك جیادەکرێینەوە
نەک لەبەر ئەوەی ڕێگاکە سەخت بوو .. بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەو دەستەی گرتبووم لە نیوەی ڕێگادا بەری دام
ئێستا کە لێرە لەسەر زەوی کەوتووم ئیتر چاوەڕێی هەستانەوە ناکەم ، تۆش وەرە و قاچەکانم بشکێنە ! با تامی ئازارەکە بگاتە لوتکە
با ئیتر فێری ئەوە ببم کە بەبێ گۆچان هەنگاو نەنێم مرۆڤ کاتێک لە ئازیزەکەی دەشکێت حەز دەکات هەموو شتێکی تریشی بشکێت تا ئازارە گەورەکە لەناو ئازارە بچووکەکاندا ون بێت.
قەیچێکە .. من کە فێری کەوتن بووم ، فێری بە گۆچان ڕۆیشتنیش دەبم بەڵام ئەمجارە گۆچانەکەم دارە نەک مرۆڤ !
ئەگەر ڕۆژێك بەجۆرێک لەجۆرەکان مردم و توانیتان ئەندامەکانی جەستەم ببەخشن ، دڵم مەبەخشن!
زۆر میهرەبانە زۆر ، ژیانی ئەو کەسە تێکدەدات ..
من داوای لێبوردنێک لەخۆم قەرزارم ، بەهۆی هەموو ئەو کاتانەی کە قەدرم نەزانرا ، بەڵام هەر بەردەوام بووم
سروشتی مرۆڤ هیچکات گۆڕانکاری بەسەردا نایەت ، ئەگەریش گۆڕانکاری بەسەرداهات ئەوا بەرژەوەندییەکی هەبووە وای لێ کردووە کە بەشێوەیەکی کاتی بگۆڕدرێت !
هەندێک کەسیش هەن دەیانەوێت بۆت بسەلمێنن کە چەنێك سەرنجڕاکێشن چەنێك تێگەیشتوون بەڵام لە ڕاستیدا هیچکامیان نییە
پوچی پوچن ..
ئەمەوێت ببم بە نەبوویەکی درێژخایەن کە ناوم هات بلێن ئەوە زۆر دەمێکە دەنگی نیە خوا ئەزانێت لە کوێیە ..
ئیمشەو خەمی وا ڕووی تێ کردووم ، هی ساڵی ٢٠٢٦ ـە پەلەیەتی ئەڵێ نەکا بمریت هاتووم 😅.
بە جۆرێ دڵتەنگم یانی هەرگیز وانەبوومە ، هەر وتم باش ئەبێ ..
هیچ شتێکی باش بۆ من نەماوە و تەنها بە بێدەنگی ئەڕوانم و قبوڵی ئەکەم 💔
لەسەر پۆستەکە نوسیبووی :
کاتێك لێیان پرسیم چۆن لەنێو ئەو هەموو خەڵکە ئەوت دۆزیەوە ؟
وتم کام هەموو خەڵك ؟
من جگە لەو کەسم نەبینی 😅..
حەقی خۆیەتی ڕقی لێم بێت !
تاکە کەس بووم غرووریم شکاند
وام لێ کرد هەست بە هیچ بوونی خۆی بکا ..
