en
Feedback
جیرۆک خۆش

جیرۆک خۆش

Open in Telegram

@laweei جیرۆک خۆش

Show more
The country is not specifiedThe category is not specified
375
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
له‌ گروپی ڤایبه‌ریش له‌گه‌ڵتانین گروپ چات❤️🌹☺️ https://invite.viber.com/?g2=AQAENzPY3ESftFE2HJy1hxcFa4zFWBBFyPYGqJV8zqXwGCkB%2BQZ4Lh2G3yX105Lv

ناخۆشی و دڵسەخڵەت بوونی ئەو ڕۆژە زۆ رناخۆش و سەخت بوو ...بێ پەروا بوو داوای لێکردم بچمە دواوە و لەگەڵ ئەو دابنیشم ..سەری خستە سەرشانم ...بەهۆی ئارەقکردنەوەی بەردەوامی سەرشانم تەڕ بوو ..هەموو نینۆکەکانی لە جەستەم گیر کرد بوو ...هەستم بە گەورەیی ئەو ئازارە دەکرد کە دەیچێشت ...پێم ووت ..بڕێک ئارام بە دایکی موسی زۆرمان نەماوە..زەردەخەنەیەکی بە ئاستەمی کرد دەستەکانی هێواش کردەوە ..هێمن دەرکەوت ..سەیرم کرد کە داخۆ خەوی لێکەوتووە ..بەڵام دوا خەو ..بردمانە نەخۆشخانەکە ..ئیمزای بەڵگەنامەی مردنەکەی خۆی و کوڕەکەمم کرد ...برایە ژووری تەرمەکانەوە ، هێزێکم نەما بوو ..لەبەردەم ژووری تەرمەکان دانیشتم ..،لەوانەیە ویستبێتم کە مردووەکان پەرستاری بۆ بکەن و گوێم لە گریانی کوڕەکەم بێت ...و دواتر بچمە ژوورێ ناوچاوانی دایکی مناڵەکەم ماچ بکەم ....شێت بوونێکی سەیر ..زۆر سەخت بوو ..هێنان و بردنی دکتۆرەکان و مردنێک لەسەر شانت و کەسێکیش کە هەموو جیهانی تۆ بێت ...بەدەنگی انا للە وانا الیە راجعون ی دراوسێکەم ڕاچەنیم ....بەڵێ ئەمە ڕاستی بوو بۆ دواجار عائیشەم لە دەست دا ... دوای چەند ڕۆژێک ڕوومکردە ماڵەکەم .. یەکەم شت ئەو جانتایەم بینی کە ئامادەی کردبوو لەدوای منداڵ بوون بۆی ببمەوە ماڵی باوکی ...تا ئاگاداری خۆی و مناڵەکەی بن .. ئەو ماڵە بێ هەستە بەو هەموو شتە بێ گیانەوە وەک ئەوەی لەسەر ئەوە ڕێکەوتبن ئازارم بدەن ئەویان بە بیردەهێنامەوە ...دەمم ووشک بوو .. سەلاجەکەم کردەوە تا ئاو بخۆمەوە بینیم چوار شووشەی بچوک مرەبای هەنجیری ئامادەکردبوو چون دەیزانی من حەزم لێیەتی بەسەر هەر یەکێکیان بە کاغەزێکی بچووک ئەم ڕستانە نووسرا بوون .. (عیسی ئەمە بۆ تۆیە ، بەڵام هەمووی نەخۆی ..) عیسی گەر بیرت کردین ..سەردانمان بکە ، ئێمەش بیرت ئەکەین ) (عیسی کات زۆر نەماوە ئەگەرێینەوە بۆ لات ..دڵتەنگ مەبە) . (عیسی دایکی موسی زۆری خۆش دەوێیت ) ڕستەگەلی دڵتەزێن و دڵسوتێن ....لە ماڵێ نەمامەوە ..گەرچی من بەقسەم کرد و چوومە سەردانیان ...لە ماڵی دایکی نا ...بەڵکو لە گۆڕستان ...بەڵام ئەو درۆی کرد هەرگیز ناگەڕێتەوە ... شتێکتان پێ بڵێم ...من دەزانم کە ئەو شەهیدە و زیندووە و نامرێ ..بەڵام کەسێک کە مرد ..منم ... کە ڕووداوەکانی چیرۆکێکی واقیعەوە وەرگیراوە

هاوسەرێکی زۆر باش بوو بەهەموو واتاکانیەوە ...ئەتوانم بە مناڵێکی پێگەیشتوو وەسفی بکەم .لەبەر ئەوەی زۆرینەی هەڵسوکەوتەکانی مناڵانە بوو ...لەوانەیە بەهۆی ئەوەوە بووبێت کە لە مناڵیدا باوکی لەدەست دابوو ..کەس دڵی نەهاتووە لەسۆزی بگرێتەوە ..بەڵام بە مانایەکی تر پێگەیشتوو بوو بەو پێیەی کاروباری ناو ماڵی زۆر بەجوانی بەڕێوەدەبرد ..بەشێوەیەک گەر سەقفی خانووەکە بەسەریدا بڕووخایە ...تەنها دوای ئەوەی هەموو شتەکانی چاکدەکرد ...کێشەکانی بەشێوەی نوکتە دەگێڕایەوە ...بۆ ئەوەی خەم نەخۆم ..بێ ئاگا لەوەی من هەموو ئازارەکانیم لە چاویدا دەبینی ..ئەو خەمی منی بوو ..دەیزانی ئەوەی لە سەوزە فڕۆشی دەستم دەکەوێت ئەوەندە زۆر نیە .گەرچی بڕوانامەی بەرزم هەبوو لە بواری کۆمەڵایەتی دا ...ئەم کارەم بە لێبڕانەوە دەکرد تا بتوانم داهاتوویەکی بڕێک باش بۆ خێزانەکەم دابین بکەم ... دوای ساڵێک دووگیان بوو ..زۆر دڵخۆش بوو ..لەجێی خۆیەوە پێدەکەنی و بازی دەدا و دەیووت دەبیت بە باوک ...ئەو هەمیشە کە دڵخۆش بوو بەو شێوازە خۆشی دەردەبڕی ..ئەوە ئەو ساتە بوو کە هەستم کرد من هەر بەڕاستی مناڵێکم هێناوە ..ئاخر کەی ڕاستە ئافرەت سکی هەبێت و باز بازێن بکات .... باشدەزانم ئەو لە کاتی بێزوو کردندا ، دڵی نەدەهات ئەوەی حەزی لێدەکات بەمن بڵێت ..ئەو خۆی وا ڕاهێنا بوو هەرزانترین شتەکانم لێ داوابکات ...هەتا جارێک زانیم بەو پارەیەی دایکی پێی دابوو ..داوای لە مناڵەکەی دراوسێمان کرد بوو کە نەستەلەی بۆ بکڕێت ....ئەم هەڵوێستەی زۆر توورەی کردم ، گریاو داوای لێ بوردنی کرد و ووت بۆچی مەسەلەکە گەورە ئەکەیت .ئەگەر ئێمە یەکبین ..ئەی گیرفانیشمان یەک نیە ..؟ئەو داوای لێبوردنی کرد پێش ئەوەی بخەوێت و منیش عەفوم کرد ...ئەو عادەتی کردبوو کە چاولێک نەنێ گەر کەسێک لێی زویر بێت تا ئاشتی نەکاتەوە ...من زۆرم لێ دیبوو ..لەسەر هەقی خۆی خۆش دەبوو تا دڵی ئازیزانی لەدەست نەدا ..کاتێ زانیمان ڕەگەزی مناڵەکە کوڕە داوای کرد کە مناڵەکەمان لەسەر ناوی باوکی من بێت کە شەهید بوو ، سەرەتا ڕازی نەبووم ..دواتر ووتی من شانازی دەکەم بەوەی مناڵەکەم وە باوکە موسی ئازاو لێوەشاوە بێت ...ئەو کات ڕازی بووم .. گاڵتەم بە گەورەبوونی سکی دەکرد ...لاسایی ڕۆیشتنەکانیم دەکردەوە و بە بەتریق ناوم دەهێنا ...کەچی هیچ جارێک تووڕە نەبوو ...ئەویش لەگەڵ منا بەخۆی پێدەکەنی ...ئەو جۆرە ژیان کردن و حەکیمیەکەی شێتگیری خۆیان کردبووم ...ئەو دڵی بەشێوەیەک داگیر کردبووم وەسف ناکرێت .. هەر چیەکی بۆ کوڕەکەمان دەکڕی دەیهێنا و پیشانی منی دەدا ..ئەو پێیان دڵخۆش دەبوو منیشی دڵخۆش دەکرد ..دەبوو پێی بڵێم کە زۆر جوانن و شتی جوانی هەڵبژاردووە بۆ کوڕەکەمان ... کاتی خۆی نزیک بوویەوە ..پزیشک داوای لێکردبوو کە زۆر بە پێ بڕوات تا بە ئاسانی لەدایک بوونەکە تێپەڕێنێت ...شەوان پێکەوە پیاسەمان دەکرد ..ئەو بەقسەی خۆش و گاڵتە ئامێز و نوکتە کاتی بەسەر دەبرد و دواتر بەهەموو هەستەکانیەوە گوێ بیستی من دەبوو کاتی باسی کارەکەم بۆ دەکرد ...هەر کات گوێبیستی سەیارەی دۆندرمەکە دەبوو سەیرێکی دەکردم و خەندەیەکی ناوازەی دەکرد و دەیوت ...(حەزم لە دۆندرمەیە با کاکاو بێت و بڕێکی زیاد هەنگوینی بەسەرەوە بێت ) من سەرم لێی بادەدا و ئەویش قاقای دەکرد و دەیوت ( بۆ من نیە بەڵکو بۆ موسایە ) هەمیشە ئەو پێکەنینەی لە گوێمدا دەزرنگێتەوە ... گەرچی جەستەی تەواو ماندوو بوو بوو ..بەڵام ئەو ماندوێتی لە ڕۆحیدا نەبوو ..نەمدی ئەو زەردەخەنەیەی بزر بێت کاتێ منی ببینیایە ...هاوارم کرد بەسەریا ئەو ڕۆژەی خەریکی نانکردن بوو ...ئەو ووتی ...چیتە ئەتەوێ بڵێن کە تەمەڵ و دەست و پێ سپیە و هیچی پێ ناکرێت ..من عائیشەم ...خێزانی عیسی و دایکی موسی ) ئێستا ئەو کاتەم بیردەکەوێتەوە ...کە هاواری دەکرد ئازاری دەکێشا ... .دەگریا ..خەریک بوو ئەو کاتە مێشکی خۆم لە دەست بدەم لە خەما ...من لەگەڵ دراوسێیەکمدا کە سەیارەی هەبوو ...بردمانە نەخۆشخانەی گەڕەک و تەحویلی نەخۆشخانەی شاری کردین ..کاتێ بردمانە ئەوێ داوایان لێ کردین کە پێویستە بیبەن بۆ پایتەخت و لەوێ مناڵەکەی ببێت .....بەپەلەو بەو هەموو ئازارەوە بردمانە پایتەخت ...و لەوێ بڕێک پشکنیان بۆ کرد و ووتیان هەڵە هاتوون پێویستە هەر لە شارەکەی خۆی مناڵەکەی ببێت ...خەریک بوو شێت دەبووم دەمویست لەو پزیشکە تووڕە بم ..بۆ دەبێ لەخەمی ئازاری خێزانەکەمدا نەبێت ..نەمزانی مرۆڤایەتی ئەو کەسە بۆ کوێ چوو بوو .!!.،کاتی ئەوە نەبوو شەڕ بکەم ..بەپەلە سواری ئۆتۆمبیلمان کرد و ڕۆیشتینەوە بەرەو شارەکەی خۆمان ...من نەمزانی ئەم هێنان و بردنە بۆ ؟؟...ئەمویست تێبگەم ..کاتێ ئێمە پێویستمان بە میهرەبانیە بۆچی ئەوان کیسەیەک دەرمانمان دەدەنێ ....!!

کورتە چیرۆک پەپولە بێچارەکە لە شەوێکی تەماویدا کرمۆکە لەدایک بوو کە هەر چاوی بەدنیا هێنا هیچ شتێک نەدەبینی لەبەر تەم و تاریکی کاتێک تەمەکە نەما بەتێپەڕبوونی کات توانی ژیان ببینێ لەم درەخت بۆ ئەو درەخت بەدوای خواردن دەگەڕا زۆر جار باڵندەکان دەهاتن و شاری کرمەکانیان وێران دەکرد و زۆربەی کرمەکانیان دەکوشت و دەیانخواردن ئەم کرمۆکەش لەلایەک خۆی مەڵاس دەدا بۆ ئەوەی باڵندەکان نەیخۆن هیچ لەم باسە تێنەئەگەشت بەڵام کرمەکانی تر لەمە تێدەکەشتن و هێشتا بڕوایان بەژیان هەبووئەیانینزانی بە تێپەڕبوونی کات دەبنە ئاژەڵێکی باڵادەست باڵندەکان ناتوانن ئازاریان بدەن ڕۆژێکیان دایکی ئەم کرمۆکە چووە نا کۆزاخەیەکەوە کرمۆکە زۆر نیگەران بوو وایدەزانی دایکی مردووە هەر دەگریا و هیچ قسەیەکی نەئەکرد هەر دەیگوت دایکە بگەڕێرەوە دوای حەفەتەیەک کرمە بچکۆلانەکە گوێی لە دەنگێک بوو دەزانن چیبوو دەنگی ئەوە بوو دایکی بووە بە پەپولە کرمەکە گوتی تۆ کێیت دایکی منت خواردووە وەکو باڵندە دڕندەکان ئەویش وتی نا من دایکی تۆم بەس بچکۆلانەکەم کات ڕێگەی نەدا بۆت باسبکەم کە ژیان هەتا کۆتای ئەوەنییە هەر بە ژێردەستەی بمێنینەوە بەڵکو ئەوە کە لەدوای ناخۆشیە گەورەکان خۆشیەکی چاوەڕواننەکراو هەیە یان دەکرێ بە پێچەوانەوەشەوە بێت کرمۆکە گوتی واتە دایکە ڕۆژێک دێت منیش دەبم بەو پەپولە بااڵەکانم وەکو تۆ نەخشاو نەخش دەبێت دایکی گوتی بەڵێ ئازیزەکەم ئێستا پێویستە من بڕۆم بۆ ژیانێکی نوێگاداری خۆتببە دوای ئەوە کرمۆکە زۆر هیوای بە ژیان بوو هەمیشە هەوڵی ئەوەی دەدا زوو گەورە بێت مانگ تێپەڕیو بوو بەکرم دوای هێلکەی کردو توانی کۆمەڵێک بەچکەی جوانی بێت ئەو بە کرمۆکەکانینی وت ڕۆژێک دێت ئێوە دەچنە سوڕێکی ترە هیچیان تێنەگەشتن بەڵام تەنها یەک دانەیان نەبێت ئەویش وتی دایکە لەوانەیە تۆ مەبەست ئەوەبێت ئێمە هەتا کۆتای بە کرم نامینەوە کرمەکە وتی ئێستا بۆتان باس دەکەم ئازیزەکانم خۆمان کاتێک زۆر گەشەمان کرد دەچینە ناو کۆزاخەیەکەوە ئەم کۆزاخەیە بەتێپەڕبونی کات درزدەباو لە شێوە سادەکەی ئێستامان کە مرۆڤەکان هەست بەبینینمان ناکەن دەبینە پەپولە دوو باڵای جوان دەتوانین بەجیهاندا بگەڕێین منیش چومەتە ئەو وەختە دوای ئەوە کرمەکە کۆزاخەیەک دروست کردو دوای چەنڕۆژێکیش بو بە پەپولەیەکی زۆر جوان و ڕەنگاو ڕەنگ کە هەر کەسێک تەماشای بکردایە دڵخۆشدەبوو ئەم کرمە کاتێک بوو بە پەپولە ئازاری کرمەکانی دەداو دەیگوت ئێوە بێ دەسەڵاتن هیچ شتێک ناتوانن بەڵام لە ڕۆژێکی ڕەشدا ئەم پەپولە لەبەر بێ ئاگایو لوتبەرزی خۆی کێشا بە درەختێکداو باڵا ڕازاوەکەی شکا زۆر دڵتەنگ بوو دەزانن دڵتەنگی ئەو لەبەر ئازار نەبوو بەڵکو لەبەر ئەبوو دەیزانی چیتر ناتوانێ بفڕێ ڕۆژگار تێپەڕ ئەم پەپولە نەتوانی بفڕێ وایدەزانی گەر بێتە پەپولە چیتر ناخۆشی بەسەر نایە [[زۆرێکمان ئاوات بۆشتێک دەخۆین دەڵێن ئەگەر بتوانین ئەو شتە بەدەست بهێنین ئەوا هیچ کەسێک ناتوانێ ئازارمانبدات و ناخۆشیەکان لێمان ڕادەکات بەڵام لە ڕاستیدا هیچ کاتێک ئەوەی خەونی پێوە دەبین ئاسودەمان ناکات چونکە ئەمە ژیانە نەک بەهەشت]] بەڵام بەهۆی لوت بەرزیو بێئاگاییەوەتەنهایەک باڵی هەبوو دەیتوانی بفڕێ بۆ ماودایەکی کەم ژیان بەم شێوەیە مەیلی شتێک زۆر دەکەین بەڵام کاتێک بەدەستی دێنین بەهۆی بێئاگایمانو ئیهمالیو لوتبەرزیمان ئەو شتە خەونمانبوو بە جارێک لەناویدەبەین

لەیەکێك لەشەقامەکانی کالیفۆڕنیای ئەمریکا ،کاتێك بەناو زبڵەکاندا بۆ خواردن دەگەڕا ، (گلین جەیمس)کە پیاوێکی سواڵکەرە، جانتایەکی دۆزیەوە کە لەنزیك دیوارێك کەوتبوو،کاتێك جانتاکەی کردەوە بینی بــڕی 40 هەزار دۆلاری تێدایە. هەرچەندە ئەو پیاوە هەژارە تەنیا 10 دۆلاری بەس بوو،بەڵام تەماحی بەو پارەیە نەبوو، خێراخۆی گەیاندە بنکەیەکی پۆلیس و جانتاکەی دایە دەستیان،دوای ئەو هەڵوێستە جوانە حکومەت بانگەشەیەکی خێرخوازی بۆ ئەنجامد و توانرا بڕی 85 هەزار دۆلاری بۆ کۆبکەنەوە،واتە زیاتر لەدوو هێندەی ئەو پارەی ناو جانتاکە . ئەمانەت پارێزی ڕەوشتە،،پەیوەندی بە بارودۆخی ژیانەوە نیە.

چیرۆکی تەوبەکردنەکەی خۆی بەم شێوەیە گێڕایەوەو ووتی: مارێک پێوەی دام و هیچ هەستم بەئازار نەکرد، تا ماوەیەک بەڵام دواتر هەستم کرد دەستێکم لەجووڵەکەوت و پاش چەند ڕۆژێکیش دەستەکەی ترم، نەمدەزانی چی بکەم!! تا ئەو دەمەی یەکێک لەقاچەکانیشم لەکار کەوت و کەوتمە سەرجێ و تەواوی جەستەم تووشی شەلەل بوو، من دوای چەند ڕۆژێک چاوەکانیشم لەدەست داو لەدوای ئەویش ئیتر زمانیشم لەجووڵە کەوت...بارودۆخێک لەوپەڕی سەختیدا...ئەوەی کە مابووەوە گوێیەکانم بوو! من هاوسەرێکم هەبوو کە هەمووجار بێ ئەوەی تینووم بێت ئاوی دەدامێ و هەندێجاریش لەتینوێتیدا خەریک بوو دەخنکام، بۆ نانخواردن و تەواوی کارەکانی تریش هەر بەوشێوەیە. تا ڕۆژێکیان دراوسێیەکمان هاتە لای هاوسەرەکەم و ئەحواڵی منی لێ پرسی: ئەویش لەوەڵامدا ووتێ: نەزیندووە سوودی هەبێ و نەدەشمرێ تا لەبیربکرێ!! ئەم ووتەیە تەزووی پڕ ئازار بوو بۆ دڵی من، ئەوشەوە زۆر زۆر گریام فرمێسکەکانم بەکوڵ دەڕژان و پڕبەدڵ وبەوپەڕی لاوازییەوە لەخودا دەپاڕامەوەو حاڵ و وەزعی خۆمم بەزەلیلیەوە بەیان دەکرد، بیرمە جەستەم تووشی ئازارێکی زۆر زۆر بەهێزهات بەجۆرێک لەهۆش خۆم چووم... تا چەند کاتژمێرێک دواتر کاتێ بەئاگا هاتم چاوەکانم دەیانبینی سەیرم کرد دەستم لەسەر سینگمە٫ کەوتمە جوڵاندنی بەئاسانی دەجوڵا دواتر قاچەکانیشم دەجوڵان و هەستامە سەرپێ و دەرگام کردەوە هێشتان ئەستێرەکان بەئاسمانەوە بوون😢 ئیتر هاوارمدەکرد و دەگریام و ئەو ئایەتەم دەخوێند کە دەڵێت: (کێ وەڵامی لێقەوماوان دەداتەوەکاتێ دوعادەکەن وخراپیان لەسەر لادەبات . . . ) "أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاءَ الْأَرْضِ ۗ أَإِلَٰهٌ مَّعَ اللَّهِ ۚ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ "(62)

کوتای سوڵتان

سڵاو من ئەمەوێت چیرۆکی ژیانی من بڵاو بکەنەوە بەڵام تکایە با ناوەکەم دەرنەچێت ٠٠٠ بەشی دووەم ٠٠ کیسەم فڕێداو چووم بە هانایەوە و گوتم چی بووە کوڕە بۆ ڕێ لەو ئافرەتە دەگەی وتی تۆ مێردیت؟ وتم نا برای مێردیم کە من هاتم مامۆستا دەروون ڕەنگی تیا نەماو پەنجە کانی دەلەرزین و کوڕەکە گوتی سەیرکە کوڕی باش ئەم کچە پێش دوو مانگ لەگەڵ من بووە و دوو ساڵ خۆشەویست بووینە و بەڵێنی هاوسەرگیری پێمیاوە دوای زانکۆ و چەنەها جار ماچم کردووە و ئێستا خیانەتی لە من کردووە و شووی کردوە من هیچم نەوت و هەر گوێم دەگرت و گووتی من وازی لێنایەرم و ژیانی لێ تاڵ دەکەم و دێمە ڕێگای و سووکایەتی پێ دەکەم منیش گووتم مامۆستا دەروون تۆ بڕۆوە بۆ ماڵ دوای قسەت لەگەڵا ئەکەم کە ئەو رۆشتەوە بە گریانو لەرز وترسەوە. بە کوڕەکەم وت سەیرکە براکەم ئیسە هەرچی لەو کچە بکەی هەقی خۆتە وتم بەڵام تازە کار لە کار ترازاوە و چەن فەرموودەیەکم هێناوە کە وتم عەیبو عاری خەڵکی داپۆشن و گۆتم تازە ئەم کچە چووەتە لای کوڕێ تر ناگەڕێتەوە و بۆ تۆیش ناخۆشە ناو بەوە دەرکەی ڕێ لە کچ بگری ئیتر هاتە سەر ئەو قەتاعەتەی نەیەتەوە ڕێگای و دەسخۆشیمان لەیەکتر کردوو ڕۆشتین من مە گەشتمە ماڵی عەلی بینیم ئەو مارە دایکمی دەعوەت کردە بۆ ئەوەی هیچ باس نەکەم. کە من خۆم بێ ئەوەش هیچم باس نەدەکرد!!! و بە ڕوویەکی خۆشەوە مامۆستا دەروون گوتی ئەوە ڕاڤییش هاتەوە یاخوا بەخێربێی من زۆر لام سەیر بوو لە دڵی خۆم دا گووتم باشە ئەمە ئابڕوی نیا وو بە ساردیەوە گۆتم سپاس ئەمجا بە دایکمی گووت دایە بەتەما نیت ژنێک بۆ ئەم گەنجە بێنی با نەوەکەت بە چاوی خۆت ببینی و کورەکەت ببینی هاوسەرگیری بکات ئەڵێی چی دایکم بە منی گووت ئاگات لێیە کوڕم دەبا ژنەکت لۆ بینم خزمەتت کا قوربان چاوت بم یاخوا وتم دایکە گیان جارێ بیرم لێ نەکردۆتەوە ئەمجا عەلیش هاتەوە و بەخێرهاتنمان کرد دەروون هەندەک ترس بە دەموو چاویوە دیار بوو کە باسی ڕوداوەکان بکەم بەڵام ئاخ خۆزگە باسم دەکرد دوای ئەوەی بێ ئێوە ناخۆش خواردن مان تەواو کرد چووم بۆلای دەسشۆرەکەو دەستم شۆرد لە ئاوێنەکەوە بینیم دەروون هاتو ئاورم دایەوە گووتم ئەوە بۆ هاتووی بەڵام قسەکەم تەواو نەکرد ماچی دەممی کرد و گۆتم ئەوە شێت بووی وتی بەڵێ شێتی تۆبووم منیش سەرم هەنەک سوڕما و هیچم نەوت و ئەویش ڕۆی ئیتر من ئەوەنە ساویلکە و گەمژە بووم نەمزانی ئەمە هەمووی پلانە بۆ ئەوەی ئەو نهێنیە باس نەکەم ئیتر ئەو ژنە هەر خۆی لە من نزیک ئەکردەوە و بە قسە ڕۆمانسیەکانی منی خەڵەتاندبوو بێئەوەی بیر بکەمۆۆ ئای خوایە عەلی هاوڕێممە چۆن ئەبێ خیانەتی لێ بکەم و بە فیتنەی شەیتان هەڵبخەڵەتێم ! ئیتر دوای چەن ڕۆژێک بینیم لە ڕێگای فەیسبوکەوە دەروون ئەددی ناردبوو منیش نازانم بۆ لەوکاتەیا بێ یەکوو دوو وەرم گرت ئەو یەکسەر نوسی سڵاو دڵی من ئەمناسی؟ وتم دەی لێرەش هەڵم بخەڵەتێنە ئاخر شەڕ دڵنیابە بەسەرتەوە ناچێ!! ئەویش گۆتی دە وامەڵیێ من تۆم زۆر خۆشەوێ و قسەی تری زۆر کرد تا چەن ڕۆژێک بە تەواوی منی فریو یاو و پلانەکەی سەرکەوتوو بو تا وای لێهات کار گەیشتبووە ئەوەی وێنەی ڕووتی بۆ من ئەنارد و داوای شتی خراپی ئەکرد منی هەڵخەڵەتان و هەموو ڕۆژێک ئەوەی خوا پێی ناخۆش بوو ئەمان کرد و عەلیش بڕوای بە کەسێکی سەخیفو خیانەتکارێکی وەک منە کرد کە سیقەی ئەوەندە بە منێکی گەمژە هەبوو ئەگەر بەتەنها لەگەڵ خێزانی لە ماڵێک بووینابە بەبان خەیاڵی نەدەهات و هەموو ڕۆژێک ئێمە لەسەر ئەو کارە بەردەوام بووین تا سێ ساڵ. ئەو بەتەواوی منی بۆ لای خۆی ڕاکێشا بوو تاکوو ڕۆژێک ئاخخخ بەیانیەکەی چی هەواڵێکی ناخۆشم بۆ بێێ وتیان دایکت مردووە من زۆر خەفەتم خوارد و ئەو کارانەی خۆمم هاتەوە بیر و تۆبەی یەکجاریم کرد و زۆر گریام تا وای لێهات دوو شەو نەخەوتم و سێ جار لە هۆش چووم دوای بەخەبەر بوونم گەرەکموو بە ئەو کچە بەد ڕەوشتە ڕابگەیەنم کە من تەوبەم کردوە و چوومەتە سەر ڕێی ڕاست و تکا لەویش بکەم بگەڕێتەوە بەڵام مۆبایل بکەمەوە چی ببینم خوایە گیان!! بینیم چلو شەش تەلەفونم لەلایەن ئەو کچەوە بۆ هاتووە کە تەلەفونم بۆی کرد وتی ئێمە دەرۆشتین بۆ گەشت لەگەڵ عەلی و توشی ڕوداوی هاتوو چۆ هاتین و عەلیی مردوە و منیش هەردوو قاچم لەدەس یاوە من دیسان لە خۆ چووم بەو هەواڵە و زۆر گریام و لە خۆم پرسیم ئاخخ باشە بۆ خودا کەسە باشە کان ئەباتەوە لای خۆی زوو دایکم و عەلی کە تەنها ئەوان لە ژیانی من هەبوون ڕۆشتن ئەم بەڵایەی بۆ من جێهێشت کە جگەر لە خراپە هیچ سوودێکی نییە و ئەو کچە چەنەها جار داوای لێکردووم هاوسەر گیری لەکەڵ بکەم بەڵام من ڕەتم کردۆتەوە و بەڵێنم بە خۆم یاوە قەت هاوسەر گیری نەکەم و بچمە سەر ڕێی ئیسلام و خەریکی عیبادەت بم بەشکم خودا بەزەییەکی پیێما بێتەوە و سێ جار چوومە عومرە و لە خودا بەزیاد بێت ئێستا لەسەر نوێژەکانم بەردەوامم و داوا لە خودا دەکەم ئەو کەسانەش بێرێتە سەر ڕێگای ڕاست کە شەیتان فریوی یاون٠٠٠

منیش زۆر بیری دایکم دەرکرد کە بەس ئەوم هەبوو ئیتر ڕۆژ هاتوو ڕۆژ ڕۆی با زۆر درێژەی پێ نەدەم جامیعەمان تەواو کرد و لەماڵ کەوتین . دوای مانگێک عەلی و دەروون هاوسەرگیریان کرد و من زۆر سەردانیانم دەکرد وەکو ماڵی خۆم سێرم دەکرد عەلیش هێندە سیقەی بە من هەبوو لەگەڵ مامۆستا دەروون دا بچوینایە بۆ بازار دڵ پیسی نەدەکرد هەتاوەکوو ڕۆژێک لە کار ئەهاتمەوە کیسەیەک تەماتەو خەیارم کڕی و بڕیارم دا بچمە ماڵ عەلی لە ڕێ ئای خوایە چی ببینم باشە بینیم کوڕێک ڕێی لە مامۆستا دەرون گرتەو مامۆستا دەگیرێت٠٠٠

سڵاو من ئەمەوێت چیرۆکی ژیانی من بڵاو بکەنەوە بەڵام تکایە با ناوەکەم دەرنەچێت سەرەتا بەناوی خودای گەورەو میهرەبان بەشی یەکەم ٠٠٠ من هەرزەکارێک بووم لە قوتابخانەی ناوەندی بووم لەبەر ئەوەی دوو ساڵ کەوتبووم فیزم زل بوو بەسەر خوێندکارەکان وەکو بڵێی حیسابیان بۆ نەکەمم و بڵێم ئەوان منداڵن هەموو شتەکان باش دەرۆشتن هەتاوەکوو نیوەی ساڵ کوڕێک نەقڵ بووە قوتابخانەی ئێممە سەرەتا زۆر ڕقم لێبوو ئەویش ڕقی لە من ئەبوویەوە ئەتوانم بڵێم هەڵسووکەوتمان وەک یەک بوو هەتا ڕۆژێ کە نازانم لەسەر چی بەشەر هاتین و هەردوکمان یەکترمان خوێناوڵ کرد. پاشان بەڕێوبەری قوتابخانەکە بانگی کردین و گۆتی ئەوە تۆ بۆنابیتە بەشەر بە منی گووت تۆ کەس نەماوە لەگەڵی بەشەڕ نەیەیت و بە ئەو کوڕەی وت کە ناوی عەلی بوو وتی تۆ ڕۆژێکە بێ هاتووی ئەتەوێ لە ئیسەوە ناو دەربکەی؟ ئەبێ سبەی باوکتان بهێنن بۆ قوتابخانە ٫ ئێمەش زۆر ترساین من لەبەر ئەوەی باوکم زۆر لێمی ئەدا وە عەلیش لەبەر ئەوەی تازە هاتبوو نەیدەویست دڵی باوکی لە خۆی عاجز بکات ئیتر لە ژوری بەڕێوبەر چووینە دەرەوە و لە ساحەی قوتابخانەکە دانشتین و گفتوگۆمان کرد وتم باشە عەلی ئێمە لەسەر چی بەشەڕ هاتین وتی وەڵا نازانم منیش وتم کاکە من داوای لێبوردن دەکەم خەتای من بوو لەسەرەتاوە باش هەڵسوکەوتم نەکرد ئەویش گۆتی کێشە نییە خەتای منیشی تیا بوو ئیتر باوەشمان بەیەک کردوو وتمان دەچینە لای بەڕێوبەر و دەڵێین ئاشتبووینەوە و دووبارە نابێتەوە تکایا لێمان خۆشبە ئیتر چویینە لای بەڕێوبەر و ئەویش زۆری پێ خۆش بوو و گۆتی منیش حەزەکەم ئاوابێ ئیتر من و عەلی وەکو دوو فریشتە بووینە هاوڕێی گیان بە گیانی و بەڵێنمان بە یەکدی دا بخوێنین و بەیەکەوە وانەکان تەتاو کەیین هەرچەنە من شەش دەرس و عەلی پێنج دەرس کەوتبوو بەڵام سپاس بۆ خوا توانیمان سەرکەوتوو ببین ڕۆژ هاتوو ڕۆژ ڕۆۆی سێ ساڵی ئامادەییمانیش بەو شێوەیە بڕی و بۆ جامیعە هەردووکمان پێکەوە فۆرممان پڕکردەوە و خۆشبەختانە لە یەک بەش دەرچووین ئیتر لە ئەولاش سپاس بۆ خوا باری دارایی مان باش بوو یارمەتی هەژاران مان دەدا ئەو قوتابیە هەژارانەی لە زانکۆ بوون. وە من ئەو تەبیعەی جارانم نە مابوو و بەکەسیشم نەدەگوت یارمەتی ئەو و ئەو دەدەم تاکو رۆژێک عەلی هاتە لام و گۆتی ڕاڤیار ئەمەوێ شتێکت لا باس بکەم گۆتم فەرموو عەلی گیان گوێم لێ گرتووی وتی کچێک هالە بەشەکەمان فڵان کچ باری دارایان خراپەو چەن برادەرێ باسیان کردووە لاما گوتم بەڕاستتە خۆ پێیان دیار نییە ئەوەنە ئیتر دوای ئەوەی بەدواچونمان بۆی کرد دەرچوو کچێکە لە عایلەیەکی زۆر لە خوا ترس و دایکی لەسەر جێگا کەوتبوو و باوکی کرێکاری دەرکد و خۆیشی تاقانە بوو ئیتر وتم عەلی لەلام وایە لە ئەوان خراپترمان دەسناکەوێ لەم جامیعە با بڕۆین و هەندێ هاوکاری ئەویش بکەین بەڵام من چووزانم ئەم کچە ئەبێ بە بلیتی ڕۆژی ڕەشی من هەزار نەفرەتی لێبێت ئیتر کچەکەش زۆۆر شۆخ و شەنگ بوو عەلی یارمەتی داو ئەوکاتە مەرحەلە یەک بووین . دوای ساڵێک کە بووین بە مەرحەلە دوو وا هەستم دەکرد عەلی دڵی ها بە ئەوکچەوە کە ناوی مامۆستا دەروون بوو بەڵام لای من قەت باسی نەدەرکد و وا هەستم دەکرد شتێکم لێ ئەشارێتەوە با ئەوەشم بیر نەچێت منو عەلی خانیەک مان گرتبوو بە کرێ و نەچووبوینە داخلی و پێکەوە دەژیاین ڕۆژێک هەلێکم بۆ ڕەخساو پرسیارم کرد عەلیی ئەوە بۆ وا دوو دڵ دیاری ئەم ماوە چتێک بووە ؟ عەلیش سەرێکی لەقان و وتی چتێکی وا نییە لەوانەیە بە بۆنەی وانەکان وابم ئەمجا منیش زانیم کە ڕاس ناکات چوونکە تازە بوو دەوام دەستی پێ کردبوو ئیتر زۆر جار عەلی لە کافتریا هەر چاوی لەسەر ئەو کچە بوو چاوی لانا ئەدا وتم چییە غەدار دەڵێی شتەکت کردیە و یان مەسەلەت بڕانوەتەوە زەردەخەنەیەکی کردو گۆتی ئەوەی ڕاستی بێ راڤیار من دڵم زۆر بۆ ئەو کچە لێ ئەیا وا هەستەکەم چووەتە دڵمەوە تخوا ڕێگە چارەیەک هەیە بگەیم پێی من زۆر سەرم سوڕما چونکە ئەوەنەی عەلیم ناسیبێ سەیری یەک کچی نەدەکرد و حەز بە کچ نەبوو گۆتم ئەمە لە کوێوە پەیا بوو عەلی قەیچێکا قەیچێکا ئەتوش گەورە بووی با شتەکی بە شتەک بکەی گوتی خۆت زۆر زل مەکە بەسەرمەوە زۆر بڕوا ساڵەک لە من گەورە تری 😂 منیش بەدەس خۆم نەبوو پێکەنینێکم هات و هەموو کافتریا کە بوە سەیرکەرمان ئیتر عەلی پێمی وت ئەگەر رێگایەک بێ ئەو کچەم بۆ ڕازی کەی من ڕۆژێک هەلێکم بۆ ڕەخساو مامۆستا دەروونم بینی . وگەشتمە لای و گۆتم مامۆستا مەجالت هەیە هەندێ گفتو گۆ بکەین ئەویش گۆتی بەخۆشحاڵیەوە کاک راڤیار وتی فەرموو گۆتم لێرە نابێ وەرە کافتریا کە ئەویش هاتوو لەوێ گۆتم ئەو کاک عەلییە کوڕەکی باشەو دڵی لێت چووە و هیچ غەڵەتەکی نەکردەو چاوی بۆ یەک کچ نەبڕیە ئەویش گوتی باشە بیرێکی لێ ئەکەمەوە و ژمارەی مۆبایلی عەلیم دا پێی ئیتر باشبوو سپاس بۆ خوا سەری گرت و ڕازی بوو ئەو دووساڵە لەگەڵ عەلی وەک دوو فریشتە بوونە خۆشەویستی یەکتر .

https://invite.viber.com/?g2=AQAENzPY3ESftFE2HJy1hxcFa4zFWBBFyPYGqJV8zqXwGCkB%2BQZ4Lh2G3yX105Lv له‌ڤایبه‌ر له‌گه‌ڵ تانین کاتێکی خۆش به‌سه‌ر به‌رن

بەسەرهاتێکی کاریگەر : لەگوندێک (خەیاطێك ) دەبێت واتە( بەرگ دوور )٫ئەم بەرگ دوورە جلی گرانبەهاو بەنرخی ئەدووری ، توانی بەهۆی کارەکەی پارەیەکی باش پەیدا بکات ، ڕۆژێکیان یەکێک لە خەڵکی گوند کە هەژارەو دێتە لای  پێی دەڵێتن :  باشە تۆ بەهۆی ئەم پیشەت بویتە پارەدار و سامانت پەیدا کردوە ٫ لەبەرچی چاوت لەخەڵکی هەژار نیە و خێر ناکەیت ، هەژارەکە بە بەرگدوورەکە دەڵێ : ئەوەتا  ( قصاب )ـێك هەیە {گۆشت فرۆش } بەردەوام گۆشت بەسەر خەڵکی گوند و هەژارەکان ئەداو دابەش دەکاتن ، بەرگدووریش هیچ قسەیەك ناکات و تەنیا : ( زەردەخەنەیەکی بەرامبەر هەژارەکە دەکات ) بۆیە هەژارەکە بەتوڕەییەو دەڕوات و بەجێی دێڵیت ، بۆیە خەڵکی گوند دەکەونە ڕەخنە لێگرتن لەبەرگدوور بەوەی کە کەسێکی هەبوون و بەخیلە ،ڕەزیلە . ڕۆژ گار دەڕوات تاوەکو بەرگدووری گوند وەفات  دەکا ، خەڵکی گوند هیچ بایەخ و گرنگی پێنادەن ، ئامادەی ناشتنیشی نابن . دوای مردنی( بەرگدوور )کەسی گۆشت فرۆش هیچ خێرێک ناکات و گۆشت دابەش ناکات ! ئەوانیش پرسیاری لێدەکەن هۆکار چیە ؟ گۆشت فرۆش دەڵێتن :  ئەو کەسەی خێرەکەی ئەکرد بەرگدوورێک بوو بڕە پارەیەکی ئەداو منیش بەگۆشت دابەشم دەکرد ئێستاش ئەو نەماوەو مردوە !!. سوود : با حوکم لەسەر چاومان نەبێت بەڵکو عەقڵ و دڵمان بێت . ✍️ وەرگیراوە

کورتە چیرۆک: دواهەمین دیدار. زۆر خۆش حالم بەگەرانەوەی خاتوو  هێشوو  بۆ  دونیایی چیرۆك  بەراستی  ئەوەی خوینەری چیرۆکەکانی بوو بیت بەتامەزرۆیە چاوەرێیی نوسینیکی ئەو دەکات  تاکوی  بیخوینیەوە ئەمەش  کورتە  چیرۆکیك  لەسەر هاورێکەی کە زۆر کارگەرە نوسەر هێشوو خان🌻. ئـەو لە خەزاندا شانۆی کەسکی بەهاری پیشاندەدام، لە مەرگدا ژیان و لە  قەهردا شادی و لە دۆزەخدا بەهەشت و لە دوژمنایەتیدا دۆست و لە تەنهاییە  تاریک و  سامناکەکانمدا خۆی دەبووە  چرایەکی درەوشاوە و ژورە بەدناوەکانی ڕوحمی ڕوناک دەکردەوە. هەرگیز لەیادم ناچێت   دووشەمەیەکی وەرزی پایز بوو  لە دەرەوەی پەنجەرەی  نەخۆشخانەکە باران دەباری و لە ژورەوەش ئاو بەچاوی مندا دەهاتە خوارەوە و بینای من تەڕ دەبوو. گەڵایەکی زۆر لەسەر سفرە خوانی مردن داوەت کرابوون. جەستە بچوکەکەی لەسەر تەختەی نەخۆشخانەکە کەوتبوو. دیار بوو دەستی شێرپەنجە زۆر دەمێک بوو نەفەسی لێ بڕیبوو. من وەستابووم و وشک وشک ببووم، چاوەکانم ئەبڵەق ببوون ئاخر هیچ کات هەستتان کردووە کاتێک دەگەی کە ئیتر گەشتن هیچ سودێکی نیە چ ئازارێکە. من فریای کۆتا چرکە نەکەوتم فریای کۆتا دەنگ و کۆتا هەناسەکانی هاوڕێی منداڵیم نەکەوتم و پێش ئەوەی بگەم گیانی سپارد. دەخیلەیەکم لە دەست بوو  بڕێک وردە پارەی تێدا بوو، چەندین مانگ بوو ڕۆژانەکەی خۆمم دەخستە نێوی تا بیدەم بە هاوڕێکەم و دەرمانی شێرپەنجەکەی پێ دابین بکات و وەکوو جاران لەگەڕەکدا بکەوینە یاری و ئیتر ئەو بەبێ قژ و بە ڕەنگی زەردەوە نەبینم. ئەوان زۆر هەژار بوون و دایک و باوکی توانای کڕینی دەرمانەکانیان نەبوو، باوکی ڕۆژ تا ئێوارە لەبەر مزگەوتی گەورە بنێشتی دەفرۆشت لەسەر ئەو عەرەبانەیەی ببوو بە قاچ بۆی، ڕاستە ئێمەش  هەژار بووین،  بەڵام نەوەک لەوێنای ئەوان. خێرخواز نەبووایە پارەی کڕینی پارووە نانێکیشییان نەبوو، چەندین شەو هاوڕێکەم بە سکی خاڵییەوە دەخەوت و بەیانیانیش من گوێم لە هاواری برسیبوونی دەبوو، ئاخر شێرپەنجەی بێ ڕەحم زاڵمی بێ ویژدان کەست نەدۆزییەوە هاوڕێکەی من نەبێت؟. ئەو کەسە نەبێت کە بەرەبەیان تا کاتی نوستن هەژاری و بەدبەختی ڕاوی دەناو لە خەویشدا تۆی زاڵم هەناویت لەت لەت دەکرد بۆچی؟ ئاخر بۆچی! چۆن توانیت هێندە خراپەکار بیت شەرم لە خۆت بکە هیچ و پوچی ترسنۆک. کۆتا جار پێش دواهەمینی دیداری  مردنی لە ئامێزی گرتم و پێی وتم: بەهێز دەبێت و  بڕە پارەیەکی بە پێڵاو پاککردنەوە و کلێنس فرۆشتن کۆکردوەتەوە تا  لە جەنگە ترسناکەکەی نەشتەرگەریدا شێرپەنجەی بەدناو ببەزێنێت. تەنانەت لەبیرمە چەند بە ئومێدەوە بەدەم زەردەخەنە دڵبەرەکەیەوە دەیوت: خوێن هەڵهێنانەوەکەی  بەواتای ئەوەیە  خەریکە ئازارەکان و نەخۆشییەکەی لە گەرووی هەڵدێنێتەوە و چاک دەبێتەوە. پێی دەوتم گەر چاک بوویەوە زیاتر گرینگی بە پرچەکانی دەدات چونکە ئێستا زۆری خۆشدەوێت و نایەوێت هەڵبوەرێت. ئای ئازیزی من بۆ جێتهێشتم نەدەبوو ئاوها ئاسان بدۆڕێی. بمرم بۆت درەنگ کەوتم باوکم چەندین ڕۆژە ڕۆژانەکەی کرێکاریەکەی ورنەگرتووە تا بیکەمە نێو دەیخەلەکەم و بۆ تۆی کۆکەمەوە. لەدەرەوە گوێم لەدەنگی شین و گریان بوو دەمزانی ئەو تەپەیەی دەیبیستم دایکی هاوڕێکەمە و بە سنگی خۆیدا دەکێشێت. بینیم کۆلارەیەکی کاغەزی  بە ژور سەری هاوڕێکەمدا هەڵواسرابوو، بیرم کەوتەوە دەیوت: هەرکاتێک چاوەڕوانی تۆ بووم کۆلارەیەک دروستدەکەم تا ئەوکاتەی تۆ دەگەی. بمرم بۆت دەبێت چەند چاوەڕوانم بووبی و نەگەشتبم. دوای دواین لەباوشکردنی، چوومە دەرەوە بینیم سندوقێک دانراوە بۆ هاوکاریکردنی نەخۆشانی شێرپەنجە. پارەکەم خستە نێوی و وتم: هیوادارم هیچ کەس دواهەمین دیدارتان لەگەڵدا ساز نەکات لێرە. من تامی دواهەمین دیداری هاوڕێکەمم کرد لێرە هێندە تاڵ بوو وەک ژەقنەمووت، دڵنیام لەگەڵ هەر پارچە شیرینیەکدا لەمەدوا بیخۆم تاڵاوی ئەمڕۆ دەچێت بە قوڕگمدا. سالی بۆ هەزارەمین جار پارەکەی خستە نێو سندوقەکە و ڕوی لێکردم و  وتی: ئای هێشوو  ساڵانێکە لە پێناو یادکردنەوەی ناچمە سەر گۆڕەکەی هەزارەمین  و دواهەمین دیدار لێرە نوێ دەکەمەوە، دووبارە پارەی نێو دەخیلەکەم دەخەمەوە نێو سندوقەکە و دەڵێم: هەموو منداڵێکی پڕ ئازاری ئێرە بۆنی تۆیان لێدێت چۆن دەتوانم لەیادت کەم  ئەی ئەوکەسەی هەمیشە برینێکی بەسۆیت بەسەر دڵی ژیانەوە و  لەگەڵ زریکەی مردنی هەر منداڵێکی ئێرەدا بۆ هەزارەمین جار  دەکولێیتەوە و ساڕێژ نابیت. کۆتایی

زؤر به سوده دەگێڕنەوە پیاوێکی دانا چوو بۆ مەملەکەتێک لە شەقامەکاندا هاواری دەکرد و دەیوت من کەسێکی دانام کێشەو گرفتەکان هەرچەند ئاڵۆز بێت دەتوانم چارەسەری بکەم، دەنگ و باسی ئەو دانایە گەیشتە لای پادشا ئەویش وتی بۆم بهێنن. کابرای دانایان هێنا پادشا وتی من ئەسپێکی زۆر کەلل ە ڕەق و عینادم هەیە دەبێت بۆم دەستەمۆ بکەیت، داناکە وتی بەڵام گەورەم من پیشەی مەیتەری ناکەم من کەسێکی دانام پادشا وتی یا دەتکوژم یا دەبێت چارەسەری ئەو ئەسپەم بۆ بکەیت، داناکە لە ترسان وتی باشە گەورەم، لە بەرامبەردا پادشا فەرمانی کرد ڕۆژانە دوو ژەمە خۆرادنی بدەنێ لە برنج و شۆربا. دوای دوو ڕۆژ لە کاری مەیتەری داناکە رایکرد بەڵام پاسەوانەکان داناکەیان دەستگیر کردو بردیانە لای پادشا ئەویش بە توڕەبوونەوە وتی بۆچی ڕاتکرد کێشەی ئەسپەکەم چییە ؟ داناکە وتی گەورەم ئەسپەکەت پەسند ( اصيل ) نیە، پادشاش وتی چۆنت زانی کەوا پەسند نیە ؟ داناکە وتی ئەسپەکەت وەک مانگا هەڵسوکەوت دەکات و سەر خوار دەکاتەوە و بۆ خۆراک دەگەڕێت ئەسپی ڕەسەن سەر ناچەمێنێتەوە کاتێک خواردنی پێدەدرێت، پادشاکە زۆر سەرسام بوو بە زیرەکی داناکە فەرمانی کرد ڕۆژانە دوو ژەمە مریشکی پێبدەن و بڕیاریدا بیکاتە ڕاوێژکاری هاوسەرەکەی ( شاژن )، دووبارە کابرای دانا وتی نەخێر بەڵام پادشا وتی کەواتە دەتکوژم ئەویش بە ناچاری قبوڵی کرد. دوای چەند ڕۆژێک لە گەڵ شاژندا داناکە سەر لەنوێ ڕایکرد دووبارە پاسەوانەکان دەستگیریان کردو هینایانەوە لای پادشا، پادشا بە توڕەبوونەوە بۆ ڕاتکرد کێشەی هاوسەرەکەم چییە ؟ داناکە وتی گەر پێتبڵێم ژیانم پارێزراوە ؟ وتی بەڵێ مەترسە. داناکە وتی هاوسەرەکەی تۆ کچە پادشا نیە. پادشا بەخێرایی چوو بۆ لای دایکی شاژن و شمشێری لە سەر گەردن دانا و وتی ڕاستی ڕەچەلەکی کچەکەتم پێبڵێ، ئەویش وتی بەڵێ ئەو لە ڕەچەلەکی پادشایان نیە دوای ئەوەی کە بەڵێنمان بە باوکتدا کچەکەمان بدەین بە تۆ دوای چەند ڕۆژێک کچەکەمان مرد بۆیە ئێمەش کچە قەرەجێکمان ( غجر ) هێنا و کردمانە کچی خۆمان و وەک کچە پادشایەک بەخێومان کرد و دامان بە تۆ. پادشا گەڕاوە مەملەکەت و پرسیاری لە داناکە کرد و وتی پێمبڵێ تۆ چۆنت زانی هاوسەرەکەم کچە پادشا نەبووە ؟ ئەویش وتی گەورەم لە کاتی قسەکردندا چاوەکانی زۆر دادەگرت ئەوەش سروشتی قەرەجەکانە، پادشا هەندەیدی بە زانایی و لێهاتوویی داناکە سەرسام بوو بۆیە فەرمانی کرد کەوا ڕۆژانە دوو مەڕی بۆ سەرببڕن و بۆی بکەنە دوو ژەمە خۆراک، ئەوجارەیان پادشا بڕیاریدا کەوا ببێتە خزمەتکاری دایکی، وەک هەمیشە سەرەتا داناکە قبوڵی نەکرد بەڵام دووبارە هەڕەشەی پادشا ناچاری قبوڵکردنی دا. دوای چەند ڕۆژێک لە خزمەتکاری دایکی پادشا داناکە ڕایکرد و سەرلەنوێ پاسەوانەکان دەستگیریان کردەوە و هینایانەوە لای پادشا. ئەو جارەیان پادشا زۆر پەشۆکاو بوو بە داناکەی وت پێمبڵێ کێشەی دایکم چییە ؟ داناکەش وتی گەورەم بە مەرجێک پێتدەڵێم کە ژیانم پارێزراو بێت ! پادشاش وتی بەڵێن بێت ژیانت پارێزراوە دەی قسە بکە. داناکە وتی گەورەم تۆ کوڕی پادشا نیت بەڵکو تۆ کوڕی چێشتلێنەرەکەی. پادشا بە خێرایی چووە لای دایکی و وتی دایکە من کوڕی کێم ؟ دوای هەندێ نکۆڵی دایکی نهێنییەکەی درکاند و وتی کوڕی خۆم باوکی تۆ نەزۆک بوو هەموو ساڵێک هاوسەرگیری لە گەڵ کچێکدا دەکرد و دوای ئەوەی کە مناڵیان نەدەبوو دەیکوشتن، بۆیە کاتێک هاوسەرگیری لە گەڵ مندا کرد بە ناچاری و لە ترسی گیانی خۆم سەرجێیم لە گەڵ چێشتلێنەرەکە کرد. پادشا گەڕاوە لای داناکە و ئاگری لە چاوانیدا دەباری هاواری کرد و پێی وت بە نەفرەت بیت بەس پێمبڵێ تۆ چۆن بەو نهێنییە ترسناکەت زانی ؟! کابرای دانا وتی گەورەم ژیانم پارێزراوە ؟ پادشا بە توڕەییەوە وتی بڵێ ژیانت پارێزراوە. وتی خەڵاتی پادشاکان خواردن نیە لەو کاتەیەوەی من لای تۆم تەنها تۆ بە خواردن خەڵاتت کردوومە ئەوە سیفەتی پادشاکان نیە ئەوە سیفەتی چێشتلێنەرەکه

کورەکەهاورئیتی لەدەست دا بەڵام هەمووانی بۆ دەرکەوت بۆیە دەلێم گەر عاشق بووی بیر لەم هەموو ڕوداوەنە بکەوە ئینجا بڕیاربە هەرگیز عاشقی کەسێ مەبە حەزی لە عەشق بێت هاوڕێتی بپارێزن تا براوە بن.. هیوام وایە لەکەموو کوڕیم ببوورن بەرەخنەکانتان گەورە دەبم .. تکایە کۆمینت زۆر بکەن

#جیرۆکی ئەوگەنجەی ژیانی #ئافرەتێکی تێکدا هەردوو بەشەکە تاکۆتای من ئافرەتێکم تەمەنم 29ساڵە خاوەنی دومناڵبوم ماڵێکی خۆشو ژیانێکی تابڵێی خۆشم هه بو پیاوەکەم هه رباسناکرا ئەوەنە باشبو بەکوردی ژیانی من وێنەی نەبو ڕۆژێکیان پیاو لەسەر کار مناڵ لەمەکتەب دانیشتوم نامەیەکم بۆهات نوسرابو دادەگیان ئەتوانم پرسیارێ بکەم زۆر بەئاسای وەرم گرت وتم بەڵێ وتی ماشااللە ئەو مناڵانەت زۆر جوانن منیش دڵ خۆشبوم سوپاسم کرد وتی لەتۆ ئەچن یان باوکیان پێکەنیم وتم وەاللە بڵێم چی نازانم تۆبڕیاردە زۆر بەئاسای پێکەنی وتی باشە من تۆم نەبینیوە تابڕیار بدەم وێنەم جەماحیم بۆنارد وتی پێویست ناکات وەاللە وەک خۆت جوانن زۆر دڵخۆشی کردم پێی وتم کوا بەتەنیاوێنەی خۆت بنێرە باجوان سەیرت کەم ناردم بۆی بەلامەوە ئاسایبو داوای تەلەفونی کرد وتم بیکە ئاساییە کەس لەماڵ نەبو قسەمان کرد کوڕێکی ڕێک دیاربو پێم وت کوابوبینم بزانم تۆچۆنی بامنیش بڕیار لەسەرتۆبەم کامێرای کردەوە کوڕێکی جووان بو پێی وتم بۆنابیە هاوڕێم متمانەم پێبکەی وەکو دوهاوڕێ ڕازیبوم هاوڕێیەتیەکەمان بەردەوام بو کەمەجال ئەبو قسەمان ئەکرد ئەو هاوڕێیەتیە هێواش نزیک بوینەوە تاهۆگری یەکتر بوین خواخوام بو پیاوەکەم ڕۆیشتبا قسەم لەگەڵی کردبا وەک جاران هۆشم لای مناڵەکان نەمابو چی ویستبا بۆمەکرد ئەوەنەم خۆشەوی ڕۆژێکان داوای کامێرای کرد داوای کرد جلەکانم دانێم دام نا نەمەتوانی دڵی بشکێنم داوای وێنەی کرد بەڕوتی بێجل بۆم نارد شەوێکیان قسەمان ئەکرد پێی وتم ئەمەوێ بێمەلات لەگەڵت بخەوم وتم ناکرێ پیاوەکەم شەوانە لەماڵە منیش بەڕۆژ ناتوانم داوای هاتنەدەرەی لێکردم وتم ئەمەیان هه رنابێ خۆی توڕەکرد پێم سەیربو کەتوڕەبو چونکە لەو نەئەوەشایەوە هه ڕەشەی لێکردم پێم وتم بەقوربان چیت ویست کردومە ئەوەنەم خۆشەوێی ئەوتوڕەبونەچیە وازبێنە تەواو نامەوێ قسەت لەگەڵ کەم ئەوەتۆنی کە پێشتر ئەم ناسی دەستی بەجنێو دان کرد تەلەفۆنم داخست وازی نەئەهێنا هه ڵم ئەگرد هه مان شت بو پێم تکایە تەواو من نامەوێ قسەت لەگەڵ کەم تۆ کارێکی زۆر هه ڵەت کرد پێی وتم ببورە وتم تەواو دامخست ماوەیە بێغەبەربو نامەیەک هات نوسرابو ئەمەوێ بێمەلات من فڵان کەسم هه رئەبێ بێم پێم وت بڕۆ نەئەتناسم نەئەمناسی کێشە نەبۆمن نەبۆخۆت دروست کە نامەی نارد سەیرەکەم وێنەی لەفەیسبوکی پیاوەکەم گرتوە ووێنەکانی منیشی نارد کەبەکامێراو بەڕوتی هه موی خەزن کردبو سوێندی خوارد وتی ئێستا بۆی ئەنێرم من هاوارم کرد ئەو تەلەفۆنی داخست سەحاتێکی پێچو پیاوەکەم تەلەفۆنی کرد بەتوڕەی پێی وتم لەکوێی وتم لەماڵ دایخست من خۆمو جلی کانێ نەوت ڕامکردە حەمام لەوکاتەدا مناڵەکانم دەستیان کرد بەگریان دایەنەکەی چیبوە باوکم قسەی پێوتی ئێمە جێئەهێڵی شەیتانم بەنەحلەت کرد چومەلای مناڵەکانم دەستم کردەملیان پێم وتن گاڵتەبو شتی وانەکەم کوڕەکەم ڕەنگی زەردببو کچەکەشم شۆکببو نەیان ئەزانی چیبکەن لەوکاتە دا باوکیان لەدەرگای دا نەم وێرا بیکەمەوە مناڵەکان زیڕەیان ئەهات لەترسا پیاوەکەم دەرگای شکاند هاتەژورە وە بەشەقەو زلە کەوتە سەرم لەم کاتە دا تەلەفۆنی بۆماڵی باوکم کرد باوکم هات لەگەڵ دوبراو ئامۆزاکەم کە سیلاحیان یان پێبو هاتن بەپیاوەکمیان وت بۆبوختان بەکچەمان ئەکەی پیاوەکەشم وتی ئەوەش بەڵگە شۆکبون کەوتنەسەرم مناڵەکانم چیان ئەکرد توخوا وای لێمەکەن چی کردوە دایکم گوناحە باوەگەورە تۆبۆ پێیان بڵێ پێیان وتم ئەوکوڕە کێیە منیش لەترسان قسەم نەکرد دوای سێڕۆژ بەند کردنم لەماڵ کوڕەکەیان دۆزیەوە هێنایەن قۆڵبەستیان کرد منیان کردە دواوە ئەویشیان کردە سنوقەوە دەمیان بەست من لەڕێگا ئەم وت چیم بەخۆم کرد چۆن ماڵم لەخۆم تێکدا بۆشتێکی پوچ کەئەویشم هه بو ئێمەیان هێناخوارێ دستمان لەدوا وە بەسترابو باوکم بەبراکەمی ئەوت من ناتوانم بیان کوژم براکەم ئەگریا ئەیوت منیش براگەورەکەم تۆزێ عەسەبی سیلاحیان داپێی بەمنی وت شەهادەبێنە لەترسا نەمەتوانی لەگەڵ شەهادەم هێناو پیاوەکەم بانگی کرد وتی هه ڵسە شتێ بۆئەو مناڵانە عازر کە بۆقوتابخانە درەنگە کە هه ڵسام سەیرەکەم خەو بو پیاوەکەم لایە خوشکی خۆم پێت سەیرنەبێ وادابنێ ئەوەتۆی خوای گەورە دەرفەتی پێ دای بۆیە ژیانی خۆت بەدەستی خۆت تێکمەدە ئەوەی قسەمم پێبڵێ عەواڵەی خوابێ ئامانج لە نوسینی ئەم چیرۆکە جیبوو مەرج،نیە هەموو ئافرتئک یان بیاوئک لوت بەرز بێت هەموو هاوڕێیە کچ و کوڕ بێوەفابن مەرج،نیە ئافرتئکی جوان بی یان ناشرین گرنگ بزانی کێ هەڵدەبژێری لە عەشقا و هاورئکات ئافرتەکە عەشقەکەی بیاوەکی کردە قوڕبانی حەزەکانی بەڵام هاوڕێتی هەر دۆراند

چیرۆکی کوڕێکی سەرلێشێواو بەشی کۆتایی دایکیان وتی کچ و کوڕەکانم هەرگیز ناشکور نەبن بەبەشی خۆتان هەموو شتێک خێرێکی تێدایە ناخۆشیەکیەکان کاتین ماری و ڕەیان و باران زۆر دڵتەنگ بوون ئەو شەوە کەسیان نانیان بۆ نەدەخورا دوای حەفتەیەک دایکیان هیچ چارەسەرێکی وەرنەگرت بارودۆخی زۆر خراپ بوو بە بارانی وت کوڕم ئاگاداری خوشک براکەت ببە و شیرینیش بهێنە ئاواتەکەم بهێنە دی ڕۆژێک دوای ئەوە باران شرینی مارەبڕی و دواتر گواستیەۆ هەرچەن باران بەمە دڵخۆش نەبوو گواستیەوەو دوای مانگێک دایکیان گیانی لە دەست دا هەمویان زۆر دڵتەنگبوون بەڵام بەتێپەڕبوونی کات ئەم برینەیان ئازارەکەی کەمبووەو ماری توانی بچێتە زانکۆو ببێتە دکتۆر ئاواتەکەی خۆیو دایکی بهێنە دی ژیانێکی سادەیان بەڕێدەکرد تا ڕۆژێک سۆزان بەشپرزیەۆ هات بەردەم ماڵ ماری زۆر تێکچوبوو ماری وتی چیبوە ئەویش بەدەم گریانەوە وتی یارمەتیم بدە توشی کێشەیەکی ناخۆشبوو من دووگیانم ئەرکانیش منی ئیهمال کردووە نازانم چی بکەم ماری وتی تۆ چۆن هەڵەی وا دەکەیت کاتێک ڕەسمەکەی ئەرکانی بینی ڕێک ئەو کوڕە بوو کە هەموو ڕۆژێک دەیبینی زۆر نیگەران بوو وتی سۆزان گرنگ نییە مناڵەکە لەبار ببە سۆزانیش وتی نا من ناتوانم من کچەکەی جاران نیم ناتوانم واز لەو مناڵە بێنم بەشێکە لە جەستەم ماریش وتی ئەی ماڵۆتان دەزانن وتی نەخێر هیچ شتێک نازانن باوکم بزانێت دەمکوژێو دایکیشم نەخۆشە دەمرێت ناتوانم پێیان بڵێم مارییش وتی تۆ بۆ هاوسەرگیری ناکەیت وتی لەگەڵ کیا ماری وتی براکەم و شیرین لەیەک جیابونەتۆ براکەم ئێستاش ئاشقی تۆیە سۆزان وتی تۆ گاڵتە دەکەیت ماری وتی بەخوا بەڕاستمە براکەم ئێستا دوو مناڵی هەیە ئەگەر تۆ ڕازیبی براکەم تۆدەهێنێ دواتر شەو باران هاتەۆو ماری کاتێک شتەکانی بۆ باسک سەرەتا باران بەدڵی نەبوو چونکە سۆزان دووگیان بوو بەڵام دواتر لەبەر ئاشقیەکەی بۆ سۆزان ڕازیبوو ئیتر سۆزان و باران بەیەک گەشتن باران خەونەکەی هاتە دی و ڕەیانی براشیان چووە سەر کارێک و ماریش بوو بە دکتۆر هاوسەرگیرری لەگەڵ کوڕێکدا کرد کە لە زانکۆ ناسیبوو ژیان هێشتا بەردەوامە هەرچەن ناخۆشی و نەهامەتیت بەسەردابێت بەڵام ئەوە تۆیت بڕیاری دەیت بەسەر کێشەکان زاڵدەبیت یان هەر ناشکور و باردۆخی دەرونیت خۆت خراپ دەکەیت ئەم چیرۆکە بە خەیاڵی خۆم نوسیوە بەڵام دڵنیام چەندین چیرۆکی بەم جۆرە هەیە کە لە ژیانی ئەم ڕۆماندا ڕودەدا لێی بێئاگاین..... کۆتایی

چیرۆکی کوڕێکی سەرلێشێواو بەشی سێیەم باران شەو تا بەیانی خەوی لێنەکەوت هەر بیری لە سۆزان دەکردەۆ بڕیاری دا بچێ قسە لەگەڵیدا بکات چونکە بەرگەی ئەم ئازارەی نەئەگرت ((دەزانن کاتێک عاشقی یەکێک لە دڵتدا بێ نەتوانی پێی بڵێی هەموو ڕۆژێ بۆی بسوتێیت لەگەڵ بینیا دڵخۆشبیت و کاتێک نەیبینی خەندە لەسەر لێوت خۆی بزر بکات چەن بە ئازەرە هەست بەکەمی و تەنهای بکەی ئازاری وەها مردنێکە بۆ خۆی )) بەیانی زوو باران خۆی گۆڕی و چوو بۆ قوتابخانە سۆزانی بینی بانگی کرد گوتی؛سۆزان ئەویش ئاوڕی دایەوەوتی لەگەڵ منت بوو باران :بەڵێ دەمەوێ شتێکت پێبڵێم سۆزان؛چ شتێک من جەنابتان ناناسم لەدڵی خۆیدا وتی (دیارە ئەم کوڕە ئاشقم بووە) باران :بە دودڵیەۆ وتی دەمەوێ پێت بڵێم ماوەیەک تۆ کەوتیتە خەیاڵی منەوە ناتوانم لەبیرت بکەم هەموو شتم بووە بە تۆ سۆزان وتی تۆ ئاگات لە خۆتە ئەزانی من کێم من کچی سەردارم باوکم یەکێکە لە دەوڵەمەندەکانی ئەم شارە تۆش کوڕێکی سەر شەقامیت [[هەرچەن سۆزان دڵی بۆ باران دەچوو بەڵام لوت بەرزی ڕێگەی پێنەئەدا و بۆیە لەگەڵ ئەرکان بوو چونکە بە شایەنی خۆی دەزانی وەکو خۆی دەوڵەمەند بێت ]] باران وتی؛نازانم خۆشەویستی من بۆ تۆ تاوانەبەڵێ زۆر گەورەشە من خۆشەویستم هەیە زۆریشم خۆشدەوێ وەکو خۆم وایە وەکو تۆ کوڕی سەر شەقام و جادەکان نییە باران بەم قسانە زۆر توڕە بوو وتی کچی باش من ڕاستە تۆم خۆشدەوێ بەڵام سەر شۆڕ ناکەم بۆ هیچ کەسێ و من کوڕی سەر شەقام نیم من خێزانم هەیە زۆریشم خۆشدەوێن ڕاستە هەژارم بەڵام ڕێزم هەیە لەناو خەڵکداو خەڵکی ڕقیان نییە سپاس بۆ ئەو وەڵامدانەوە جوانەت سۆزان ههههه تۆ قسەت خۆشە وتم با فێربیت چاوت لەبەرزتر نەبێت قابیلە نەزانم نیازت چییە ئێوەی هەژار حەز دەکەن کچ هەڵخەڵەتێنن و پارەی لێبسێنن باران بە ڕێگەی خۆی دا ڕۆشت بۆ کارکردن زۆر نیگەران بوو لە کاتی کارکردن پەرداخەکان لەدەستی کەوتە خوارەۆ هاوڕێکانی وتیان باران تۆ باشیت ئەویش وتی نەخێر هۆشم هیچ لای خۆم نییە دەڕۆم بۆ ماڵەوە بەڕێوبەری چێشخانەکە زۆر توڕەبوو وتی باران گەر ئیشت بۆ ناکرێ ئیش مەکە ئەویش زۆر دڵتەنگ توڕە بوو بۆیە جلەکەی فڕێدا وتی باشە تەواو وازدێنم لەهەموو شتێک تەنانەت لە خۆشم بەڕێوبەرەکە پارەکەی دا بە باران و ڕۆشت کە هاتەوە بۆ ماڵ جێگەی داخست و خەوت هێندە نیگەران بوو سەری لێشێوابوو نەیئەزانی خەم بۆ کارەکەی کە ژیانیان بەوەوە بەندبوو یان ئەو کەسەی کە دڵی دەیوست هیچ کەسی تری خۆشنەدەویست جگە لەو وایدەزانی ئەم دنیا بەس یەک کچی تێدایە ئەویش سۆزانە...... بەشی چوارەم بە هەر حاڵ هەموو ڕۆژ ێک باران خەمی دەخوارد هیچ ئیشی نەئەکرد دایک و ماریش زۆر خەمباربوون باری ئابوریان زۆر خراپ بوو ماری دەستی کرد بە ئیش لەدوکانێ دوای قوتابخانەی دەیکرد لەو ئیشەی زۆر ئاسودە بوو بەڵام هاوڕێ حەسودەکانی وازیان نەئەهێنا لێی هەر بەدوای مارییەۆ بوون بارانیش بە تێپەڕبونی کات دەستی کردە ژیانێکی بێ سۆزان هەرچەن لەگەڵ سۆزان هەرگیز پێکەوە نەبوون بەڵام زۆر هۆگری بوو ئیشێکی نوێی دۆزیەۆ ژیانی بەڕێ دەکرد ئەمجارەیان بەهۆی ئەوەەی هەموویان ئیشیان هەبوو بۆیە باری ئابوریان زۆر باشبوو تەنانەت خانوەکەیان گۆڕی چونە خانوەیەکی خۆشتر و باران بڕیاری هاوسەرگیری دا لەگەڵ کچێکی دراوسێیان ماری و دایکی زۆر دڵخۆشبوون کە ماری لای هاوڕێکانی باسی کرد سۆزان زۆری پێناخۆشبوو وتی دڵنیام کچێکی ناشرینە ماری وتی نا تەماشای وێنەکەی بکە چەن جوانە سۆزان وتی جوانی چی هەمووی میکیاجە ماریش پێی وت ڕوخسار گرنگی چییە ئەگەر میهرەبان ولێبووردەو ڕەوشتی جوان نەبێ سۆزان وتی؛هههه ماری شتێک تۆ تیاتا نەبێ هەر قسەی وادەکەیت ماری ؛گوتی من گوێ بۆ قسە هیچەکانت ناگرم بەڕێی خۆیدا ڕۆشت بۆ ماڵەوە کاتێ ڕۆشت سەیری ئاوێنەی کرد لەبەرخۆیەوە دەی گوت لەوانەیە سۆزان ڕاستکات من جوانیم تێدانەبێ بۆ ڕۆژی دواتر کاتێ چوو نان بکڕێ لە ڕێگا کوڕێکی قۆزی بینیسەیرێکی کرد و کوڕەکەش پێکەنی کە بە ڕێگا دەڕۆیشت هەر بیر لە کوڕەکە دەکردەۆ نانی کڕیو ڕۆشتەوە بۆ ماڵەوە باران وازی لە سۆزان هێنا بڕیاری ژیانێکی نوێیدا ئەویش هاوسەرگیری کردن بوو لەگەڵ شیرین شیرینی خۆشنەدەویست تەنها لەبەر دایکی هاوسەرگیری لەگەڵیادەکر د هێشتا ئاشقی سۆزان هەر لە دڵیا بووبەڵام ناچاربوو ژیانێکی نوێ دەستپێبکات ماوەیەک دایکی باران زۆر نەخۆشبوو ‌هەر دەپژمی کاتێ بردیان بۆ دکتۆر دکتۆر؛دەمەوێ شتێکی ناخۆشتان پێبڵێم ماری بەدەم گریانەوە وتی دکتۆر گیان تکایە با دایکم هیچی لێنەیەباران خوشکم هێمنببەرۆ دایکمان بەهێزە هیچی لێنایە دکتۆرگوتی دایکتان توشی شێرپەنجەی سیەکان بووە ئەگەر چاکبونەوەیەی ئەستەمە ماری کەوتە سەر زەویەکەو وتی خودایە ئەم هەموو ناخۆشیە و خەم چیتر بەرگەی ناگرم.

سۆزانیش وتی:باشە زووبکە هاوڕێکانم دێن کاتێک وای وت ماری زۆر ترسا و بیریکردەوەو لەدڵی خۆیدا وتی ئێستا ئەو هاوڕێیانەم دەمکەنە گاڵتەجاڕ کات هاتو چوو تا گەشتە ئەو کاتەی هاوڕێکانی سۆزان هاتن کە ناویان ساوێن ـ گەشبین ــــــ سارا بوو کچانێکی لوت بەرز بوون کاتێک ماریان بینی بەجلی خزمەتکاری دەستیان کرد بەتوانج لێدان دەیان وت ماری ئاومان بۆبێنە دوای کە بۆی دەهێنان دەیانگوت؛وەش لەوانەیە دەرمانی تێدابێت بە دەنگی بەرز پێدەکەنین ماری و دایکی بە ناڕەحەتیەکی زۆرەوە ئیشەکانیان تەواو کرد دایکی ماری ئاگای لە مەسەلە نەبوو چونکە لە قاتی خوارەوەی پاک دەکردەۆ کاتێ سۆزان پارەکەی دا بە ماری وەکو سواڵ پێی دا دواتر ڕۆشتنەوە بۆ ماڵەوە زۆر دڵتەنگ بوو وتی؛دایکە ئێمە بۆ هەژارین تاوانمان چییە خۆ هیچمان نەکردوەدایکی وتی؛کچی خۆم لە ژیاندا هەموو شتێک بە دڵی ئێمە نابێت تەنها ئەوەمان لەسەرە سپاسی خودابکەین کە ماڵێکمان هەیەلە ئێمە خراپتریش هەیە کچە جوانەکەم وامەزانە ئەوانەی دەوڵەمەند دڵخۆشن نەخێر هەمیشە هەست دەکەن شتێکیان کەمە ئەویش زۆربەیان خێزانیان نییە بە واتایەکی دیکە یەکتریان پێ قبوڵ نییە ئەوان خەم بۆ نان ناخۆن بەڵکو چەندین خەمی دیکەیان هەیە حەسودی دەبەن بە هەموو شتی یەکتر هەروەها خۆشەستیان دەرنابڕن لەبەر لوت بەرزیان ڕێز لە دایک وباوکی خۆیان ناگرن بۆ پارە هەموو شتێک دەکەن هەندێکیان بەم شێوەیەن بەڵام هەشیانە باشن هەموو کارێکێکی چاک دەکەن و یارمەتی هەژارەکان دەدەن ماری گوتی:دایکە من بڕواناکەم هیچ دەوڵەمەنێک باش بێت کاتێک دەوڵەمەند بیت تەنها خۆت لا گرنگە دایکی وتی؛نا کچم وانیە بە تێپەڕبوونی کات بۆت دەدەکەوێ دەی جوانکیلەکەم دەچم خواردن ئامادە دەکەم ئێستا کاکەت دێتەوە باشە دایە گیان منیش ئەم شتانە کۆدەکەمۆ باران هاتەۆ و برا بچوکەکەشیان خەوتبوو ماری خەبەری کردەۆ پێکەوە نانیان خوارد دوای باران وتی؛خوشکم ئەو ڕۆژە کچێکم بینی چاو سەوزێکی باڵا بەرزبوو ناوی چییە ماری کەمێ بیری کردەۆو وتی نەکا سۆزان بڵێی وتی ئا زۆر جوانە ئەو هاوڕێت ماری:ههههه کاکە جوانی چی تۆ بەس ڕوخساریت دیوە ڕەفتاری زۆر ناشرینە و زۆر لوت بەرزە باران؛هیچ بە ڕوخساری دیار نییە ماری وتی نەکا کاکە ئاشقی بیت شتی وانەکەیت ئەو کچە بەس خۆی دەبینێت دڵت ئەشکێنێ باران توڕەبوو وتی عاشقی چی تەنها کەمێک لام جوانە ئیتر لەبیری بکە ماری وتی باشە بۆ توڕە دەبیت باران هەستاو چووە دەرەۆ دایک وتی :کچم براکەت کێشەی چییە ماری هیچ نیییە باران کوڕێک تابڵێت جوان بوو هیچ گرنگی بەخۆی نەئەدا لەبەر کارکردن بەڵام لەوەتەی سۆزانی بینیبوو هەمیشە خۆی جوان دەکردوو دەچوو بۆ لای قوتابخانەکەیان ڕۆژێک چوو بۆ لای قوتابخانەکەیان سۆزان و هاوڕێکانیان هەر سەیریان دەکرد و گوتیان سۆزان کوڕە قۆزەکە هاتوە بۆ لات سۆزان وتی؛ ههههه ئەم کوڕە ڕێگەی لێ هەڵەبووە باران زۆر حەزی لە سۆزان بوو بەڵام ئەو ڕۆژە سۆزان سەیارەیەکی ڕەش هاتوو سۆزانی هەڵگرت کە کوڕێکی دەوڵەمەندی تیابوو باران زۆر خەمباربوو جارێک دەیگوت لەدڵی خۆیدا لەوانە برای بێت یان خزم بەڵام لە هاوڕێکانی گوێی لێبوو دەیان گوت سۆزان و خۆشەویستەکەی لێک دەوەشێنەوە دواتر کچێکیان وتی دەڵێن باوکی ئەرکان ڤێلایەکی خۆشی کڕیوە باران چاوەڕێی ماری کردوو ڕۆشتنەوە کە ڕۆشتەوە هیچی نەخوارد زۆر دڵتەنگ بوو هەر بیری لای سۆزان بوو دایکی هەستی پێکردبوو وتی کوڕم چ شتێک تۆی نیگەران کردووە باران وتی ڕۆژگاری زاڵم نایەڵێت هەرگیز ئاسوودە بین لەم دونیا هیچ شتێک نەبوە بەهی من دڵخۆشی ڕادەکات لەلای هەژار