دەنگی قورئان | Dengi Quran
Open in Telegram
بِسْمِ اللەِ الرَّحْمنِ الرَّحِیم ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ بەس لە پێناوی خوا 💙 پۆست هایەک بۆ ناسینی 👇 #خوا🕋 #پێغەمبەرەکان✨ #قورئان📖 #بەهەشت🌄 #دۆزەخ🔥 لەگەڵماندابن هاوڕێیان ♥
Show more9 050
Subscribers
+1224 hours
-67 days
+230 days
Posts Archive
✍ [سوره النساء آیه 105]
"إِنَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ لِتَحْكُمَ بَيْنَ النَّاسِ بِمَا أَرَاكَ اللَّهُ ۚ وَلَا تَكُنْ لِلْخَائِنِينَ خَصِيمًا"
ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ئێمه ئه‌م قورئانه پیرۆزه‌مان بۆ دابه‌زاندوویت كه حه‌قه بۆ ئه‌وه‌ی كه حوكم و بڕیار له نێوان خه‌ڵكیدا بده‌ی به‌حه‌ق و دادپه‌روه‌ری به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره نیشانت ئه‌دا به‌وه‌حی یان به ئیلهام یان ڕێنماییت ده‌كات.
هۆی هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته: پیاوێك له مونافیقان له به‌نی ئه‌به‌یڕه‌ق له جووله‌كه‌یه‌ك خواردن و چه‌ك و ئه‌و شتانه‌ی دزی، وه دواتر پیاوچاكێكی له ئه‌نساریه‌كان پێ تۆمه‌تبار كرد، دوای ئه‌وه هه‌ندێك له خه‌ڵكى هه‌ستیان كرد كه دزه‌كه كێیه‌و چوون له‌لای پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌رگریان له دزه‌كه كرد، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند:
وه ئێوه مشتومڕو به‌رگری له‌و كه‌سانه مه‌كه‌ن كه دزی ئه‌كه‌ن و خائین و ناپاكن تا نه‌زانی كێ له‌سه‌ر حه‌قه‌و كێ له‌سه‌ر حه‌ق نییه.
@DengiQuran
✍ [سوره النساء آیه 104]
"وَلَا تَهِنُوا فِي ابْتِغَاءِ الْقَوْمِ ۖ إِنْ تَكُونُوا تَأْلَمُونَ فَإِنَّهُمْ يَأْلَمُونَ كَمَا تَأْلَمُونَ ۖ وَتَرْجُونَ مِنَ اللَّهِ مَا لَا يَرْجُونَ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا"
وه ئێوه خۆتان لاواز مه‌كه‌ن له گه‌ڕان به‌دوای دوژمن‌دا به‌ڵكوو هێز و قوه‌ت ده‌ربڕن و له هه‌موو شوێنێك بۆیان دابنیشن و له كه‌میندا بن بۆیان.
ئه‌گه‌ر ئێوه ئێش و ئازارتان هه‌بێ له‌كاتی جه‌نگدا له گه‌رماو ناخۆشی و سه‌ختی جه‌نگ، ئه‌وه كافرانیش وه‌كو ئێوه هه‌مان ئێش و ئازار و ناڕه‌حه‌تیان تووش ئه‌بێ به‌ڵام ئێوه به ئومێدی ئه‌جر و پاداشتی خواى گه‌وره‌ن به‌ڵام ئه‌وان به ئومێدی ئه‌و ئه‌جر و پاداشته‌ش نین له‌به‌ر كافر بوون و بێباوه‌ڕ بوونیان كه‌واته ئێوه شایه‌نترن به‌وه‌ی كه سه‌بر بگرن وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
✍ [سوره النساء آیه 103]
"فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلَاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِكُمْ ۚ فَإِذَا اطْمَأْنَنْتُمْ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ۚ إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا"
وه ئه‌گه‌ر هاتوو له نوێژ ته‌واو بوون نوێژی ترس كه به‌رامبه‌ر دوژمنن ئه‌وه ئێوه زیكری خوای گه‌وره بكه‌ن له هه‌موو حاڵه‌تێكتاندا كه به‌پێوه بوون یان دانیشتبوون یاخود ڕاكشا بوون له‌سه‌ر لایه‌كانتان.
وه ئه‌گه‌ر هاتوو هێمن و ئارام بوون و ترسی دوژمنتان له‌سه‌ر نه‌ما ئه‌وه وه‌كو جاران نوێژه‌كانتان بكه‌ن به‌پێوه‌و ڕوو له قیبله‌و به ركوع و سجود و به‌ته‌واوی بیكه‌ن.
به دڵنیایى نوێژ كردن فه‌رز كراوه له‌سه‌ر ئیمانداران وه كاتی دیاریكراوی خۆی هه‌یه له كه‌یه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات وه له‌كه‌یدا كۆتایی دێت نابێ له‌وه دوابخرێ ئیلا ئه‌گه‌ر كه‌سێك عوزری هه‌بێ وه‌كو خه‌وتن یاخود له بیرچوون ئه‌گه‌رنا له كاتی ترسیشدا له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دوژمنیشدا خوای گه‌وره ڕێگه‌ی نه‌دا كه نوێژه‌كانیان دوابخه‌ن وه به‌جه‌ماعه‌تیش فه‌رمانی پێ كردن كه بیكه‌ن.
@DengiQuran
Repost from N/a
لە شاییدا لە وەختی هەڵپەڕینا لە خۆشی‌دا لە کاتی پێکەنینا لە کۆڕی ماتەم و گریان و شینا ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لەبیرە . . ✍#مامۆستا_هێمنهاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟ هەڵبژێرن👇👇👇
Repost from N/a
ڕەنگە ئێوە کورد بوونی خۆتان لەبیر بکەن بەڵام دوژمن قەد ئەوە لەبیر ناکا کە تۆ کوردی.! ✍#شیخ_سعیدی_پیرانهاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟ هەڵبژێرن👇👇👇
فەرموودە.پێغەمبەری خوا فەرموویەتی: إِنَّ اللَّهَ لَا يَخْفَى عَلَيْهِ شَيْءٌ واتە: بەڕاستی هیچ شتێک لە خوای گەورە شاراوە نییە. @DengiQuran
✍ [سوره النساء آیه 102]
"وَإِذَا كُنْتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ الصَّلَاةَ فَلْتَقُمْ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ مَعَكَ وَلْيَأْخُذُوا أَسْلِحَتَهُمْ فَإِذَا سَجَدُوا فَلْيَكُونُوا مِنْ وَرَائِكُمْ وَلْتَأْتِ طَائِفَةٌ أُخْرَىٰ لَمْ يُصَلُّوا فَلْيُصَلُّوا مَعَكَ وَلْيَأْخُذُوا حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ ۗ وَدَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْ تَغْفُلُونَ عَنْ أَسْلِحَتِكُمْ وَأَمْتِعَتِكُمْ فَيَمِيلُونَ عَلَيْكُمْ مَيْلَةً وَاحِدَةً ۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِنْ كَانَ بِكُمْ أَذًى مِنْ مَطَرٍ أَوْ كُنْتُمْ مَرْضَىٰ أَنْ تَضَعُوا أَسْلِحَتَكُمْ ۖ وَخُذُوا حِذْرَكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُهِينًا"
{تەشریع بوونی نوێژی ترس}
ئه‌بى عه‌ییاشى زورقى ده‌فه‌رمووێت: ئێمه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا - صلى الله عليه وسلم - بووین له عه‌سه‌فان، كافران ڕووبه‌ڕوومان بوونه‌وه كه خالیدى كوڕى وه‌لید سه‌ركرده‌یان بوو، وه ئه‌وان له نێوان ئێمه‌و قیبله‌دا بوون.
پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - نوێژى نیوه‌ڕۆى بۆ كردین، ئه‌وان وتیان موسوڵمانان له حاڵه‌تێكدا بوون ده‌مانتوانى له‌ناكاو بده‌ین به‌سه‌ریانداو له‌ناویان ببه‌ین، پاشان وتیان ئێستا نوێژى عه‌سر دێت كه له خۆیان و منداڵه‌كانیان له‌لایان خۆشه‌ویستتره ده‌ده‌ین به‌سه‌ریاندا، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى له نێوان نیوه‌ڕۆ و عه‌سردا دابه‌زاندو نوێژى ترسى ته‌شریع كرد.
ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كاتێك كه تۆ له‌ناو سه‌حابه‌دا بوویت له‌كاتی غه‌زاو جه‌نگدا به‌رامبه‌ر كافران وه كه پێشنوێژیت بۆیان كرد با كۆمه‌ڵێك له سه‌حابه له‌گه‌ڵ تۆدا نوێژ بكه‌ن واته: بیانكه‌نه دوو به‌شه‌وه به‌شێكیان به‌رامبه‌ر دوژمن ڕاوه‌ستن و به‌شێكیشیان له‌گه‌ڵ تۆدا نوێژ بكه‌ن وه ئه‌وه‌ی كه نوێژت له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یان با چه‌كیشیان پێ بێت.
ئه‌مانه‌ی كه له‌گه‌ڵتدا نوێژ ئه‌كه‌ن چوونه سوجده‌وه با ئه‌وانه‌ی تر له پشتانه‌وه چاودێری ئێوه بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر دوژمن ڕابوه‌ستن بۆ پاسه‌وانی وه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه نوێژیان نه‌كردووه له‌به‌رامبه‌ر دوژمن ڕاوه‌ستاون ئینجا با ئه‌وان بێن ئه‌مانه‌ی كه نوێژیان كردووه بچنه شوێن ئه‌وان ئه‌وان بێنه شوێن ئه‌مان ئه‌مانیش نوێژ بكه‌ن.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش با حه‌زه‌ری خۆیان بكه‌ن وه چه‌كه‌كانیان پێ بێت، كه ئه‌مه نوێژی ترسه كه شێوازی زۆری هه‌یه له كتێبی فه‌رمووده‌و فیقهدا باسكراوه‌و ڕوون كراوه‌ته‌وه جاری وا هه‌یه هه‌ر كۆمه‌ڵێكیان دوو ڕكات دوو ڕكات ئه‌كه‌ن و پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - چوار ده‌كات، وه جاری وا هه‌یه هه‌ر كۆمه‌ڵێكیان یه‌ك ڕكات یه‌ك ڕكات ئه‌كه‌ن وه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - دوو ڕكات ده‌كات پاشان هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه سه‌لام ئه‌ده‌نه‌وه یان به چه‌ند شێوازێكی تر، كه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كى به‌هێزه له‌سه‌ر واجب بوونى نوێژى جه‌ماعه‌ت، كه له كاتى ترس و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى دوژمن خواى گه‌وره فه‌رمان بكات به نوێژى جه‌ماعه‌ت.
ئه‌ى ئه‌گه‌ر ترس نه‌بوو وه له شارى خۆت بوویت چۆن واجب نییه؟!
كافران ئاواته‌خوازن كه ئێوه بێئاگابن له چه‌ك و شتومه‌كتان به‌سه‌ختی دێن به‌یه‌كجار به‌هه‌موو هێز و توانایان په‌لامارتان ئه‌ده‌ن و له‌ناوتان ئه‌به‌ن وه تاوانبار نابن و ئاسانكاریتان بۆ كراوه ئه‌گه‌ر هاتوو باران بوو بارانه‌كه ئازاری ئه‌دان، یاخود نه‌خۆش بوون (كه عبدالرحمنى كوڕى عه‌وف بریندار بوو) چه‌كه‌كانتان دابنێن به‌ڵام حه‌زه‌ری خۆتان وه‌ربگرن.
به دڵنیایى خوای گه‌وره بۆ كافران و بێباوه‌ڕان سزای بۆیان داناوه له ئاگری دۆزه‌خدا كه سه‌رشۆڕ و ڕیسوا ئه‌كرێن.
Repost from N/a
بۆ زاڵبوون بەسەر میللەتێکدا
پێویستت بە کەمینەیەکی خائین و زۆرینەیەکی نەزان دەبێت . . . !
✍ #چێرچیل
هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟
هەڵبژێرن👇👇👇
Repost from N/a
هەر میللەتێک یەکێتی و تەبایی نەبێ
هەردەم ژێر دەستی دووژمنانی دەبێ .!
✍ #پێشەوا_قازی_محەممەد
هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟
هەڵبژێرن👇👇👇
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى سیدنا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ سیدنا مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد.🫀
#هەیــــنـــی
#سەڵاوات_سورەکهف_لەبیرمەکەن
@DengiQuran
Repost from N/a
هەر میللەتێک یەکێتی و تەبایی نەبێ
هەردەم ژێر دەستی دووژمنانی دەبێ .!
✍ #پێشەوا_قازی_محەممەد
هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟
هەڵبژێرن👇👇👇
✍ [سوره النساء آیه 101]
"وَإِذَا ضَرَبْتُمْ فِي الْأَرْضِ فَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَنْ تَقْصُرُوا مِنَ الصَّلَاةِ إِنْ خِفْتُمْ أَنْ يَفْتِنَكُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا ۚ إِنَّ الْكَافِرِينَ كَانُوا لَكُمْ عَدُوًّا مُبِينًا"
{ كورت كردنەوەی نوێژەكان لەكاتی سەفەردا }
وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئێوه سه‌فه‌رتان كرد له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌وا تاوانبار نابن كه نوێژه‌كانتان كورت بكه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر له‌وه ترسان كافران تووشی فیتنه‌تان بكه‌ن و به‌سه‌رتاندا زاڵ بن و بتانكوژن!
واته: له كاتی ترس‌دا كه له سه‌ره‌تادا نوێژ كورت ئه‌كرایه‌وه ته‌نها له كاتی ترس، وه ئه‌گه‌ر ترس نه‌بوایه نوێژ كورت نه‌ئه‌كرایه‌وه به‌ڵام پاشان له سوننه‌تدا هاتووه كه هه‌ر كه‌سێك سه‌فه‌ری كرد وه ترسیشی له‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌وه هه‌ر نوێژه‌كانی كورت ئه‌كاته‌وه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - وه سه‌حابه‌ش دوای پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - كردوویانه.
به دڵنیایى كافران بۆ ئێوه‌ی موسوڵمان دوژمنێكی زۆر ئاشكران و دژایه‌تی خۆیان بۆ ئێوه ئاشكرا كردووه.
@DengiQuran
Repost from N/a
هەر میللەتێک یەکێتی و تەبایی نەبێ
هەردەم ژێر دەستی دووژمنانی دەبێ .!
✍ #پێشەوا_قازی_محەممەد
هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟
هەڵبژێرن👇👇👇
لەبیرت بێت: هیچ شتێک لەلای خودا مەحاڵ نیە، یەقین و دووعا هەمیشە موعجیزە دەخولقێنن.
@DengiQuran
Repost from N/a
ئەگەر بەڵگە نەما ڕاستیش نامێنێ
کاتێک زمان بمرێ ناسنامەش دەمرێت . . !
هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟
هەڵبژێرن👇👇👇
Repost from N/a
لە پێناو بڕێک پارە یا پۆستێکی کاتی لای دوژمن خۆتان و نەتەوەکەتان مەفرۆشن خۆفرۆشی گەورەترین شەرمەزارییە بۆ مێژوو . . . .
✍#پێشەوا_قازی_محەممەد
هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟
فەرموون هەڵبژێرن👇👇👇
✍ [سوره النساء آیه 100]
"وَمَنْ يُهَاجِرْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ يَجِدْ فِي الْأَرْضِ مُرَاغَمًا كَثِيرًا وَسَعَةً ۚ وَمَنْ يَخْرُجْ مِنْ بَيْتِهِ مُهَاجِرًا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ يُدْرِكْهُ الْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ ۗ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَحِيمًا"
وه هه‌ر كه‌سێك له پێناو خوای گه‌وره‌دا كۆچ بكات و نیه‌تی بۆ خوای گه‌وره بێ ئه‌وه خوای گه‌وره له‌سه‌ر زه‌ویدا په‌ناگه‌و شورا‌و شوێنی باش و فراوان و ڕزقی فراوانی پێ ئه‌به‌خشێ، كه ئه‌مه هاندانه بۆ كۆچ كردن و نه‌مانه‌وه له‌ناو كافراندا.
(زه‌مڕه‌ی كوڕی جوندوب) نه‌خۆشبوو به كه‌سوكارى وت له مه‌ككه ده‌رم بكه‌ن من هه‌ست به گه‌رمى ده‌كه‌م وتیان بۆ كوێ ده‌رت بكه‌ین؟ به‌ده‌ستى ئاماژه‌ى بۆ مه‌دینه كرد، له ماڵی خۆی ده‌رچوو كۆچ بكات له وڵاتی شیركه‌وه بۆ لای پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - پێش ئه‌وه‌ی بگاته لاى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له ڕێگا مرد خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند:
وه هه‌ر كه‌سێك له ماڵ خۆی ده‌رچێ نیه‌تی كۆچ كردن بێ بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌و نیه‌ته پاكه‌وه پاشان مردن پێی بگات و له ڕێگادا بمرێ ئه‌مه ئه‌جر و پاداشتی ته‌واوی لای خوای گه‌وره بۆ جێگیر ئه‌بێ و ده‌ست ئه‌كه‌وێ با نه‌شگه‌یشتبێته شوێنی خۆی.
به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر لێخۆش‌بوو به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه.
@DengiQuran
Repost from N/a
کوردم، کوردستانم دەوێ
ھیوای بەرزم قەت نانەوێ. . .🤍🌱
هاوڕێیان حەزتان بە کام بابەتی کوردییە؟؟
هەڵبژێرن👇👇👇
