هَستی دلْ💞🍀
Selenophile 🌔 #ژن_ژیان_ئازادی Cr: @watankhah_sami Ad: @yasi_fatemii
Show more730
Subscribers
-224 hours
+17 days
+1330 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
ئاوازی «Lê Yarê» مێلۆدییەکی دڵتەزێنی کورمانجییە و زۆر لە دڵم نیشتووە کە چیرۆکی خولقاندنی زۆر جێگەی سەرنجە. نموونەیەکی دیکەیە لەو کۆمەڵکوژییانەی کە دژ بە گەلی کورد ئەنجام دراون.
لە ساڵی ۱۹۰۵ی زایینی، له قۆچان [شوێنی نیشتەجێی بڕێک لە عەشیرەتە کوردەکانی کورمانج کە پێشتر
بە دەستی حکوومەتی ئێران، لە باکووری کوردستانەوە کۆچ درابوونە ڕۆژهەڵاتی وڵاتی ئێران] کۆمەڵێک چەکداری تورکمان هێرش دەکەنە سەر ڕەشماڵەکانی عەشیرەتی باشکانلۆ و دوای کۆمەڵکوژیی پیاوەکانیان، ژنەکان بە دیل دەگرن. یەکێک لەو ژنانە ناوی «گوڵنار»ـه.
ڕۆژی دواتر کە هەواڵی ئەم کارەساتە و
دیلکرانی گوڵنار دەگاتە «بەهمەن»ـی دەزگیرانی [بەهمەن شوان دەبێت و بۆ شوانی چووبووە ناوچەیەکی تر] مەڕەکان بەجێدەهێڵێت و بەپەلە خۆی دەگەیەنێتە شوێنی ڕووداوەکە. بەڵام جگە لە کۆمەڵێک خۆڵەمێش هیچ شتێک نەمابوو. هەموو شتێک لەلایەن دز و ستەمکارانەوە تاڵان کرابوو. گوڵنار بە دیلی برابوو.
گوڵنار بە دیلی برابوو.ماندوو، چاو بەگریان و بێدەسەڵات، لەسەر بەردێک دادەنیشێت. شمشاڵەکەی دەردێنێت و ئەم ئاواز و شیعرە دڵتەزێنە بۆ دەزگیرانەکەی دەڵێت.ئەم ئاوازە سینگ بە سینگ دەگەڕێت و دواتر بە «Lê Yarê» بەناوبانگ دەبێ.
💔 2👍 1
Ez ku îro pir xemgînim lê yarê
Lê yarê gulnarê
Çav li bîna negerîn im lê yarê
Lê yarê hevalê
Nîşan ji te ez nabînim gulnarê
💔 2