897
Subscribers
+124 hours
+77 days
+130 days
Posts Archive
897
بەڵام ئێمە کۆچەری کۆڵانی خەیاڵاتین
لە مێشکدا خەیاڵ بەربڵاو بۆ ژیان ژیاوین،
مۆمی داگیرساوین، بەڵام لەدڵدا بێ پەنا جێماوین..
.
#ئەوین 🌱
897
دنیای غەریبستان سەفەرێکی نادیارە؛ مرۆڤ هێندە لە کووچەکانیدا ڕێ دەکات، تا غوباری ماندووبوون نیشتیمانی ڕۆحی تاریک دەکات و هۆشی لێ ون دەکات. لێرە، مرۆڤەکان تەنیا سەرابێکی کاتین و چیدی نابنە مەنزڵگەیەک بۆ لەدایکبوونی ئەمەل. کاتێک جیهان دەبێتە داستانی تاریکی، مرۆڤ پێویستی بە تیشکێکی ناوەکییە بۆ هەڵکردن لەگەڵ ڕێگادا؛ ئەگەر تۆ خۆت نەبیتە خودی بەردەوامی و نووری ئەمەلی تەنهایی خۆت، لەم غەریبستانە بێدەنگەدا کێ دەبێتە مەنزڵی ئارامی بۆ ڕۆحت؟.
.
#ئەوین 🌱
897
دڵ دەڵێ مەڕۆ، نادیارە ڕێ،
ئومێد دەڵێ کوا مەنزڵ بە پێ؟
گەر نەچیتە نێو دۆڵی وێڵ بوون،
کەی دەگەیتە جێی مەقسەدی پێ
.
#ئەوین 🌱
897
ئەوانەی بە وشکەساڵی دڵدا تێپەڕین،
بێ ئاگا بوون لە تۆوی ئەوین.
کە دڵ بوو بە نیشتمانی وەفا،
هەر غەریبییەکە دەبێ بە باخی ژین..
.
#ئەوین 🌱
897
دڵ لێرە موشتاقی تیشکی نووری جەمالاتە
بۆ گەیشتن بە باغی جەننات، تەنها غەرقی خەیاڵاتە
.
#ئەوین 🌱
897
مرۆڤ کاتێک چێژ لە ژیان دەبینێت
کە تێدەگات بۆ ئەوە نەهاتووە
جیهان ڕێکبخاتەوە،
بەڵکو هاتووە
تا ئاشتی لە ناخی خۆیدا بەدی بهێنێت.
— لیۆ تۆڵستۆی
897
ژاوەژاوی ئەم دونیایە،
باجی وابەستەبوونی ئێمەیە بە شتەکانەوە.
ئەوەی دڵی بە تەلاری سێبەرەکانەوە بەستووە،
هەمیشە لە گەردەلوولدایە.
بەڵام کاتێک ڕۆح لە قەرەباڵغی
تەماع و ویستەکان کۆچ دەکات،
دەکەوێتە ناو دەریایەکی بێبڕانەوە لە بێدەنگی.
بێدەنگییەک کە کڕنۆشی ماندوویەتی نییە،
بەڵکو لوتکەی تێگەیشتن و هۆشیارییە. لەو قووڵاییەدا،
مرۆڤ بە خودی ڕاستەقینەی خۆی ئاشنا دەبێتەوە
لەوێدا نە کات بوونی هەیە و نە حەسرەت،
تەنها ئارامییەکی ڕەها هەیە
کە لە پاکبوونی ڕۆحەوە سەرچاوەی گرتووە. 🕯️
.
#ئەوین 🌱
897
هۆشیاری دڵم لێوی بەبارە،
خەڵوەتی دەوێ
لەم بازاڕی شێواوەدا،
من سووچێکی بێدەنگم دەوێ
.
#ئەوین 🌱
897
وا وە مەچۆ دڵ،
ئاسمان بێ هەور نییە،
ئاسۆی ڕوون بەدەر نییە
بۆ ئەهلی حەق،
تەم و غوربەت نییە
.
#ئەوین 🌱
897
تا سەر ئێسقان سووتاوم و
هەر وا لە خەودام
کەی بێ لەم خەونە غەفڵەتە ڕابم و
خۆم ببینم؟
.
#ئەوین 🌱
897
سەر، کڕنۆش مەبە
بۆ هیچ خەلقێکی سەر زەمین
پایەی بەرز تەنیا بۆ ئەو زاتەیە
کە بەدیهێنەری دین
.
#ئەوین 🌱
897
تا دڵ نەسوتێ دەم بە دەم
فانی نەبێ سەر تا قەدەم
پەروانە قەت ناگاتە شەم
ئاوایە ڕێگای عاشقان
وەفایی. #ئەوین 🌱
897
سا کە خۆرئاوا دەبێت،
دەشێت زۆر شت لە مرۆڤدا ئاوا بێت
نەغمەی خەم و زرکەتاڵی یاد،
بێ وچان کۆچ دەکەن بەرەو کات
.
#ئەوین 🌱
897
عەجەب ڕێگام گرتۆتە بەر
هەرچی دەڕۆم، وا نایەتە بار
بۆ گەیشتن گومان نییە
ئاسۆ بێ پەردە نییە..
دڵ دەڵێ مەنزڵ لەوێیە
عەقڵ لێڵە و بۆ دەرگا بینا نییە
.
#ئەوین 🌱
897
ڕازی ئەزەل پەنهان نووسراوە،
بە خامە کێشراوە، نە بە زوبان،
لە لەوحی دڵدا هەڵگیراوە،
بێ نیشان و بێ ناونیشان
.
#ئەوین 🌱
