7Roj media - میدیای ۷ ڕۆژ
Open in Telegram
8 041
Subscribers
-124 hours
-137 days
-17530 days
Posts Archive
🔴 کشانەوەی هێزکانی ئەمریکا لە عێراق دەستی پێکردووە
🔹 میدیا عێراقیەکان دیمەنی کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکایان لە ڕێگەی نێودەوڵەتی لە پارێزگای دیوانییە بڵاوکردەوە و دەڵێن هێزەکانی ئەمریکا ئامادەکاری بۆ کشانەوەی تەواوەتی لە عێراق دەکەن..
♦️ بینەری بن..
#7ROJ
🔴 داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا کاتەکەی درێژ دەکرێتەوە؟
♦️ ئەم هاووڵاتییە لەبارەی داشکاندنی قەرزەکە چی دەڵێت؟
♦️ بینەری بن..
#7ROJ
🔴 بەپەلە..رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم:
🔹 هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیان بە کشانەوە کردووە
🔸 پێویستە عێراق و هەرێمی کوردستان بەیەکەوە ئیدارەی ئەمنی ناوچەکە بدەن
#7ROJ
🔴 بەپەلە.. ئەمڕۆ داشکاندنی قەرزی کۆنی کارەبا کـۆتـایی دێت و کاتـەکەی درێژ ناکرێـتـەوە
٧ڕۆژ
♦️ پڕۆژەی ڕووناکی:
🔹 ئەمڕۆ 10ی ئەیلوول تاوەکوو 12ی شەو، دوایین دەرفەتە بۆ هاوبەشانی کارەبا لە سەرانسەری کوردستان بۆ ئەوەی سوود لە داشکاندنی سەر قەرزی کۆنی کارەبای پێش پرۆژەی ڕووناکی ببینن و کاتەکەی درێژ ناکرێتەوە.
#7ROJ
🔴 مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست هۆشداری دەدەن
🔸 " دەوامی قوتابخانەکان ڕادەگرین و بایکۆتی خوێندن دەکەین"
♦️ بینەری بن..
#7ROJ
🔴 بەپەلە.. چین لەبارەی گیانلەدەستدانی خوێندکارە کوردەکە ڕوونکردنەوە دەدات
٧ڕۆژ
♦️ کۆنسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر:
🔸 بایەخێکی زۆر بەم بابەتە دەدین و دەستبەجێ پەیوەندییمان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە چین کردووە بۆ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەبارەی وردەکارییەکانی رووداوەکە بەدەست بهێنێت.
🔹 دەزگا ئەمنییە خۆجێییەکان و زانکۆکە تیمێکی تایبەتیان پێکهێناوە تا بەگوێرەی یاسا و رێکارەکان لێکۆڵینەوە بکەن.
🔸 هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکانی چین لە پەیوەندییەکی بەردەوامدان لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە چین.
🔹 دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان زانیاریی زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.
🔸 داوا لە میدیاکان دەکوین رێز لە تایبەتمەندیی کۆچکردوو و بنەماڵەکەی بگرن و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی لێکدانەوەی بێبنەما بەدوور بگرن.
🔹 ئامادەیین بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی مرۆیی پێویست بە بنەماڵەی کۆچکردوو، تا بتوانن گەشت بۆ چین بکەن و مامەڵە لەگەڵ دەرەنجامەکانی ئەم رووداوەدا بکەن.
#7ROJ
🔴 بەپەلە.. چین لەبارەی گیانلەدەستدانی خوێندکارە کوردەکە ڕوونکردنەوە دەدات
٧ڕۆژ
♦️ کۆنسوڵخانەی گشتیی چین لە هەولێر:
🔸 بایەخێکی زۆر بەم بابەتە دەدین و دەستبەجێ پەیوەندییمان بە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە چین کردووە بۆ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەبارەی وردەکارییەکانی رووداوەکە بەدەست بهێنێت.
🔹 دەزگا ئەمنییە خۆجێییەکان و زانکۆکە تیمێکی تایبەتیان پێکهێناوە تا بەگوێرەی یاسا و رێکارەکان لێکۆڵینەوە بکەن.
🔸 هاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکانی چین لە پەیوەندییەکی بەردەوامدان لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە چین.
🔹 دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان زانیاریی زیاتر بڵاو دەکرێتەوە.
🔸 داوا لە میدیاکان دەکوین رێز لە تایبەتمەندیی کۆچکردوو و بنەماڵەکەی بگرن و خۆیان لە بڵاوکردنەوەی لێکدانەوەی بێبنەما بەدوور بگرن.
🔹 ئامادەیین بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی مرۆیی پێویست بە بنەماڵەی کۆچکردوو، تا بتوانن گەشت بۆ چین بکەن و مامەڵە لەگەڵ دەرەنجامەکانی ئەم رووداوەدا بکەن.
#7ROJ
🔴 جارێکی دیکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە
♦️ لە ئێستادا نرخی دینار بەرامبەر دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات و 100 دۆلار بە 155 هەزار و 90پ دینارە
#7ROJ
🔴 ژمارەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە
٧ڕۆژ
♦️ داتاکانی چاودێریکردنی جووڵەی کەشتییەکان:
🔹 ژمارەی ئەو کەشتییانەی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون، چوارشەممەی رابردوو بۆ 7 کەشتی دابەزیوە، لەکاتێکدا ئەو ژمارەیە لە رۆژی پێشتردا 12 کەشتی بووە.
🔸 ئەم ئاستەی جووڵەی کەشتییەکان کەمترە لە تێکڕای 10 رۆژی رابردوو کە 14 کەشتی بووە.
🔹 ئەمڕۆ 4 کەشتی لە گەرووەکە دەرچوون و 3 کەشتی دیکە چوونەتە ناوی.
#7ROJ
🔴 سەردانکردن و بەسەرکردنەوەی کەسووکار وەک جاران ماوە؟
🔸 بزانە ئەم لەوبارەیەوە چی دەڵێت؟
♦️♦️ بینەری بن..
#7ROJ
🔴 ئەمڕۆ لاهوور شێخ جەنگی دادگایی دەکرێت
٧ڕۆژ
♦️ دانا تەقیەدین، وتەبێژی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی لالەزار:
🔹 "بڕیار بوو هەفتەی رابردوو 12 کەس دادگایی بکرێن، شەشیان وتەیان لێ وەرگیرا و شەشیان مانەوە، ئەمڕۆ وتەیان لێ وەردەگیرێت".
🔸 لەناو ئەوانەی ئەمڕۆ بڕیارە لە دادگا وتەیان لێ وەرگیرێت، لاهوور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای هەن.
🔹 لە 22ی ئابی 2025دا، دوای رازی نەبوونی لاهوور شێخ جەنگی بەوەی خۆی رادەست بکات، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هێرشیان کردە سەر هۆتێلی لالەزار. دوای سێ کاتژمێر رووبەڕووبوونەوە، لاهوور شێخ جەنگی، پۆڵادی برای و ئەندامانی هێزەکەی لاهوور شێخ جەنگی دەستگیرکران.
#7ROJ
🔴 نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
٧ڕۆژ
🔹 نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ بە رێژەی 0.1٪ بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 101 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
🔸 نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە رێژەی 0.2٪ بەرزبووەوە و بە 96 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
#7ROJ
🔴 لە چ کاتێکدا سەرئێشە مەترسیدارە و پزیشک ببیندرێت؟
٧ڕۆژ
🔹 سەنتەرێکی پزیشکی لە ئەمریکا هۆشداری دەدات، هەموو سەرئێشەیەک ئاسایی نییە و ئاماژە بەو نیشانە مەترسیدارانە دەکات کە پێویستی بە سەردانیکردنی خێرای پزیشک هەیە.
♦️ لە سایتی ٧ڕۆژەوە زیاتر بخوێنەرەوە
https://7roj.com/news.aspx?id=4417&mapid=4
#7ROJ
+6
🔴 بزانە ئەمریکا چۆن کەشتییەکانی ئێرانی بۆردوومان کردووە
🔹 ئەو کەشتییانەی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە لە گەرووی هوورمز بەئامانج گیراون و بەتەواوی لەکاری خستوون و یەکێکیان نوقم بووە.
#7ROJ
🔴 تورکیا لەبارەی هێرشی حوسییەکان بۆ سەر سعوودیە هاتە دەنگ
٧ڕۆژ
♦️♦️وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
🔸بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی ئەم دواییەی حوسییەکان دەکەین بۆ سەر عەرەبستانی سعوودی، کە چاوپۆشی لە سەلامەتی مەدەنییەکان دەکەن و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا زیاتر دەکەن.
🔹پشتیوانی خۆمان بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عەرەبستانی سعوودی دووپات دەکەینەوە.
🔸هەروەها ئەم هێرشانە هەوڵە دیپلۆماسییەکان تێکدەدەن کە ئامانجیان کۆتایی هێنانە بە ململانێکانی یەمەن لە ڕێگەی چارەسەرێکی سیاسی بەردەوامەوە.
🔹داوا لە حوسییەکان دەکەین کە دەستبەجێ بەکارھێنانی کردەوەی شەڕەنگێزانە ڕابگرن.
#7ROJ
🔴 تاوتوێی گواستنەوەی چەکی گرووپەکانی عێراق بۆ ئێران دەکرێت
٧ڕۆژ
🔸 لەناو لایەنە شیعەکانی عێراق گفتوگۆ هەیە چەکی دەستی گرووپەکان کە ئامادەنین ڕادەستی حکومەتی بکەن بۆ ئێران بگوازرێتەوە، مەترسیی شیعەکانیش لە هەنگاوێکی لەم جۆرە هەیە چونکە نایانەوێت هیچ هەنگاوێک بنرێت ناڕەزایی و سزای ئەمریکای بەدوادا بێت.
♦️لە سایتی ٧ڕۆژەوە زیاتر بخوێنەرەوە⬇️
https://7roj.com/news.aspx?id=4437&mapid=1
#7ROJ
🔴 بەپەلە.. لێدوانی نوێی ترەمپ لەبارەی جەنگی ئێران..
٧ڕۆژ
♦️♦️ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا:
🔸 هەڵاوسان لە ئێران گەیشتووەتە 300%.
🔹هێرشی زیاتر لە دژی ئێران ئەنجام دەدەین.
🔸ئەگەر ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، هەموو جیهان تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێت.
🔹ڕەنگە لەگەڵ ئێرانییەکانی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی ڕووبدات.
🔸شەڕی ئێران ڕاستەوخۆ دوای هەڵبژاردن کۆتایی دێت.
🔹ڕەنگە دانوستان لەگەڵ ئێران دەستپێبکەینەوە.
🔸ئێمە بەدوای ڕێککەوتن لەگەڵ ئێراندا ناگەڕێین.
🔹پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لەگەڵ پوتین باش بوو، و ئەو دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتنێک لەبارەی ئۆکرانیاوە.
🔸 پوتین و زێلێنسکی لە شەڕکردن بێزار و ماندوو بوون و دەکرێت کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی ئەنجام بدەن.
#7ROJ
🔴 بنیامین نەتەنیاهۆ لە لووتکەی جەبەل شێخ لە سووریا:
٧ڕۆژ
🔸 لە سەروبەندی جەژنی ڕۆش حەشانا، ئێمە لێرەین لە لوتکەی چیای حەرموون، لە خوار ئێمە دیمەشق و لە تەنیشتمان لوبنان و بەرزاییەکانی جۆلانیش هەیە.
🔹 ئێمە تەواوی ناوچەکە کۆنتڕۆڵ دەکەین، لە چیای حەرمونەوە تا ڕووباری یەرموک و لێرەوە تا دەگاتە دەریای ناوەڕاست، ئەمەش کۆنترۆڵی تەواوەتی بێ وێنەیە.
🔸 یەکێکە لەو دەستکەوتە گەورانەی کە بەدەستمان هێناوە، هێشتا کار ماوە، ئەرکی سەرەکی شکستپێهێنانی ڕێژیمە لە ئێران، ئێمە زۆر لێی نزیکین.
🔹 دەزانین لە کۆتاییدا تەواوی میحوەرەکە دەڕووخێت، ئێمە پابەندین بە ئەنجامدانی ئەم کارە و دەیکەین و بەردەوام دەبین.
#7ROJ
🔴 بیارەی هەورامان لە هەموو وەرزەکاندا خاوەنی جوانییەکی تایبەت و بێوێنەیە..
🔸 کاتێک سەیری کووچە و کۆڵان و گەڕەکەکانی دەکەیت، ئارامییەکی قوڵ بە دڵدا دێت و ماندووبوونی ڕۆژانەت لەبیر دەباتەوە.
♦️ ئێوەش بینەری بن و چێژی لێوەرگرن..
#7ROJ
🔴 کارەبای ٢٤ کاتژمێری لەکەرکووک نەما
٧ڕۆژ
🔸 قایمقامییەتی کەرکووک خشتەیەکی نوێی بۆ ئیش پێکردن و کوژاندنەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان راگەیاند
♦️خشتەی ئیشپێکردن بەمجۆرەیە:
🔸رۆژانە لەکاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ تا ٤ی ئێوارە مۆلیدە ئیش دەکات
🔹 لەکاتژمێر٦ی ئێوارە تا کاتژمێر٧ی بەیانی رۆژی دواتر مۆلیدە ئیش دەکات
🔸واتە لە حەوتی بەیانی تا دوانزەی نیوەڕۆ ، وە لە چواری ئێوارە تا شەشی ئێوارە مۆلیدە هەڵناکرێت و بێ کارەبا دابنیشن.
#7ROJ
