ڕێگای بەرەو خودا
Open in Telegram
1 704
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
1 704
بەناوی خوای گەورەو بەخشندەو میهرەبان دوای دابڕانێک گەڕاینەوە این شااللە دەست پئ ئەکەینەوە
1 704
پیرۆزبایی هاتنی سەری ساڵی کۆچی لە تەواوی موسوڵمانانی جیهان دەکەم و داواکارم لە خوای گەورە ئەم ساڵە نوێیە بکاتە ساڵی خێری و خۆشی بۆ هەموان . کۆچی پێغەمبەرمان (درودی خوای لەسەر بێت) دەریخست کە هیچ کات زوڵم و ناحەقی ناتوانێت سەرکەوتو بێت و بەردەوام بێت، ئەگەر ئەمرۆ زوڵم دەسەڵاتدار بێت ، ئەوا سبەی هەر دەکەوێت و لەناو دەچێت .
1 704
Repost from مامۆستا هەڵۆ حمە ڕەشید
ئەپڵیکەیشنی (( #م_هەڵۆ_حەمە_ڕەشید ))
ئەم ئەپڵیکەیشنە هەموو وتار و دەرسەکانی (مامۆستا هەڵۆ حەمە ڕەشید)ی تێدا کۆکراوەتەوە،
بۆ ئەم برایانەی ئەیانەوێت شارەزای عقیدە و فقە و.....
بن و بخوێنن لای م.هەڵۆ ئێستا ئەتوانن لە ڕێگای ئەم ئەپە گوێگری دەرسەکانی بن
📱👇 بۆ هەرسێ سیستەم بەردەستە Android و IOS و Huawei
داگرتن بۆ ئەندڕۆید (Play Store) :
https://play.google.com/store/apps/details?id=com.eyetmax.mhallo
داگرتن بۆ ئایفۆن (App Store) :
https://apps.apple.com/iq/app/id6447566980
داگرتن بۆ هەواوی (App Gallery) :
https://appgallery.huawei.com/#/app/C108058871
1 704
🍁 هیچ کەس ئەلەم دوونیایە 🍁
🍁 هەروەک کەسی تیا نەبوبئ وایە 🍁
🍁تەخت ئەبئ هەرچی شاخ و چیایە🍁
🍁🍁 ئەوەی بمێنئ تەنیا خودایە 🍁🍁
🍁مردن لە ڕێگەی هەمومان دایە 🍁
💐ئەبئ هەر بمری فەرمانی خودایە💐
🍁 وەک حەزرەتی (( یوسف )) ئەوەنە جوانبئ🍁
🍁 وەکو (( سولەیمان )) زمان ڕەوان بئ 🍁
🍁تەداوی بکا وەکو (( لوقمان )) بئ 🍁
🍁 یان با مەلیکی هەمو جیهان بئ 🍁
🍁 دڵی خۆی خۆش نەکات بە پلەو پایە
💐ئەبئ هەر بمرئ فەرمانی خودایە 💐
🍁 ئەگەر زاڵم بئ وەکو (( زوحاک )) هەرگیز گوێئ نەدا بە خراپ و چاک 🍁
ڕۆژی هەزاران بنێرێتە ژێر خاک🍁
قەسەم بەخودای تەنیا و تاک 🍁
عالەم پێی بڵئ کوڕێکی ئازایە 🍁
💐
ئەبئ هەر بمرئ چونکە فەرمانی خودایە💐
🍁 (( ئەبوبەکر)) هاوڕێی ڕەسوڵ اللەبئ
🍁 وەک (( حەزرەتی عومەر )) حەقی لەلابئ 🍁
وەک (( ئیمامی عوسمان )) گەر بە حەیا بئ 🍁
وەک (( ئیمامی عەلی )) شێری خودا بئ 🍁
🍁لەگەڵ ئەجەلی هاتە نێو کایە🍁
💐
ئەبئ هەر بمرئ چونکە فەرمانی خودایە 💐
🍁 هەروەک و ((صەلاحەدینی ئەیوبی))
وابئ قودس بەدەست ئەو ڕزگار کرابئ خاون سەد کوڕ و هەزار برا بئ 🍁
هەرگیز لە مردن نەجاتی نابئ 🍁
دواین مەنزڵی لە نێو گۆڕ دایە 🍁
💐ئەبئ هەر بمرئ چونکە فەرمانی خودایە 💐
🍁تەمەن درێژبئ وەک (( حەزرەتی نوح)) بئ تەمەنی 🍁
وەک(( زۆران )) وابئ گورز و کەمەنی 🍁
گشت دوونیا بکڕئ بە دەوڵەمەنی 🍁 هێزو دەسەڵات بەکاری نایە
💐
بەخوا هەر ئەبئ بمرئ چونکە فەرمانی خودایە 💐
لە ئازایەتیا وەک (( شێر ))نەڕبئ 🍁
بەیەک هاواری گشت دوونیا کەڕبئ
🍁خۆی حوکمڕانی بەحرو هەندەڕبئ 🍁
یان با وەک (( هیتلەر )) قانونی شەڕبئ 🍁
بەساتئ بگرئ گشت ئەم دوونیایە 🍁
💐 هەر ئەبئ بمرئ فەرمانی خودایە💐
محمد
1 704
الحمداللە مامۆستا گیان ئەم جەژنەی بۆ کردین بەدوو جەژن بە پێی ووتەی خۆشی بەم نزیکانە ئەگەڕێتەوە ناومان ئین شااللە
1 704
بە ئیزنی خوای گەورەو میهرەبان سبەی سئ شەممە ڕۆی عەرەفە واتا ئەگەر بەڕۆژو ئەبیت ئەمشەو پارشێو بکەن
1 704
ڕۆژی عەرەفە، گرنگترین ڕۆژی ژیانت...
١- بەڕۆژبوون لەو ڕۆژەدا، دەبێتە هۆی
سڕینەوەی تاوانی دوو ساڵ، ساڵی پێشتر و ساڵی داهاتوو...
٢- دوعاکردن تێیدا وەرگیراوە و وەڵام دەدرێیتەوە، ان شاءاللە تعالی
چەند کاتژمێرێکی ئاڵتونیت لەپێشە، زۆر دوعابکە تێیدا...
ئیمامی ئەوزاعی دەفەرموێت:
گەیشتم بە کەسانێک،
پێویستییەکانیان هەڵدەگرت بۆ ڕۆژی عەرەفە،
بـۆ ئەوەی لەو ڕۆژەدا لە خودای داوا بـکەن.
٣. لەم ڕۆژەدا زۆرترین کەس لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار دەکرێت،
هەوڵدە یەکێک بیت لەو کەسانە...
٤. ئەو ڕۆژە بە تەواوی داببڕێ بۆ عیبادەتکردن و خۆت سەرقاڵ مەکە بەهیچ شتێکی ترەوە، دوای نوێژی عەسر هەتا بانگی مەغریب لەشوێنێکدا بمێنەوە و سەرقاڵی پەرستش و دوعاکردن ببە...
٥. باشترین دوعای ڕۆژی عەرەفە ئەم دوعایەیە:
﴿لا إلهَ إلَّا اللهُ وحدَه لا شريكَ له له المُلكُ وله الحمدُ
وهو على كُلِّ شيءٍ قديرٌ﴾
٦. بە بڕێکی کەمیش بێت ببەخشە و دڵی هەژارێک خۆشبکە
٧. خوشکانی بەڕێز،
گەر دەتوانن ڕۆژی عەرەفە تایبەت بکەن بە پەرستش و دوعاوە و ڕۆژی پێشتر ناوماڵ کۆبکەنەوە و پاکی بکەنەوە...
٨. گەر دەتوانیت ئەو ڕۆژە زۆر بەکەمی موبایل بەکاربهێنە.
#گرینگی_ڕۆژی_عەرەفە
1 704
رۆژی عەرەفە
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: "ئۆمێدم وایە بە خودای گەورە کە ڕۆژوی ڕۆژی عەرەفە ببێتە هۆی لێخۆشبوونی گوناهی ساڵی پار و ساڵی داهاتوو کە دێت.
..........
لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ, لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيْرٌ.
......
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: (خيرُ الدُّعاءِ دعاءُ يومِ عرفةَ).
1 704
فەزڵ و گهورهیی ڕۆژی عهرهفه چۆن باس کراوە لە شەرعدا؟
ڕۆژی عەرەفە کە دەکاتە ڕۆژی (٩)ى ذي الحجة رۆژێکی گەورەیە و چەندین فەزڵ و تایبەتمەندی لەخۆ دەگرێت، وە چەندین فەرموودەی لە بارەوە هاتووە لەوانە :
١- خوای گەورە بەندەکانی ئازا دەکات لە دۆزەخ لە ڕۆژی عەرەفەدا:
پێغهمبهرى خوا-صلی الله عليه وسلم- فهرمویهتی: (ما من يوم أكثر من أن يعتق الله فيه عبدا من النار من يوم عرفة).
رواه مسلم.
واته: هیچ ڕۆژێك نیه ئهوهندهی ڕۆژی عهرهفه خوای گهوره بهندهی تیادا ئازاد بكات له ئاگری دۆزهخ.
٢- فەزڵ و گەورەیی بەڕۆژوو بوونی رۆژی عەرەفە :
پێغهمبهرى خوا - صلى الله عليه وسلم- فهرمویهتی: ( صِيَامُ يَوْمِ عَرَفَةَ: أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ وَالسَّنَةَ الَّتِي بَعْدَهُ).
رواه مسلم.
واته : ڕۆژی عهرهفه ئومێدم وایه بهخوا كهببێت بهكهفارهتی( تاوانى) ساڵی ڕابردوو ساڵی داهاتووش.
٣- خێر ترین دوعا دوعای ڕۆژی عەرەفەیە :
پێغهمبهرى خوا - صلى الله عليه وسلم- فهرمویهتی: (خير الدعاء دعاء يوم عرفة ).
السلسلة الصحيحة.
واته: خێرترین دوعا دوعای رۆژی عەرەفەیە.
٤- ڕۆژی عەرەفە جەژنی موسڵمانانە :
پێغهمبهرى خوا - صلى الله عليه وسلم- فهرمویهتی: (يوم عرفة ويوم النحر وأيام منى عيدنا أهل الإسلام ) رواه أبو داود وصححه الألباني.
واته: رۆژی عەرەفە و رۆژی قوربان و رۆژانی منى ( کە دەکاتە رۆژانی 11 و 12 و 13 ى ذى الججة) جەژنی ئێمەی موسڵمانن.
#عەرەفە
1 704
کورە بەخوا هەر ئەڵێم قسە ناکەم ئاخر باشە مەعقولە لەبەر چاو ژنەکەی کە براژنی بکوژ ئەکات مێردەکەی بکوژی لەبەر چاوی ژنەکەی لە کاتێکە کە برای خۆشتە !!!
لەکاتێکە پێغەبەری نازدارمان درودی خوای لەسەر بئ نەهی لەوە کردوە کەسێک بەترسەوە خەبەر بکەیتەەوە کە خەوتبئ
کەچی ئەم لەبەر چاو ژنەکەشی لە شیرینی خەوە براکەی خۆی کوشت ئەی ئەمە بەرهەمی چیە ؟ بەرهەمی کێیە ؟ کئ هاندەر بو ؟ کێئ بەر پرسیارە ؟ ئەمە لە کام دین و شەرعا جێی ئەبێتەوە ؟
1 704
(ئایا ئەمەش خەتای ئیسلامە ‼️)
ئایە ئەمەش خەتای مامۆستا هەڵۆیە ؟
ئایە ئەمە مامۆستا ئاینیەکان بە خەڵکیان وت برای خۆتان بکوژن ؟
تاکەی دان نانێن بەوەی ئیسلام جوانترینە
گەنجێک لە مێرگەسۆر براکەی خۆی لە کاتی خەودا دەکوژێت و ڤیدیۆشی دەکات‼️
لەناحیەی مەزنی سەربەقەزای مێرگەسور لەکاتی خەودا برایەک تەقە لەبراکەی دەکات و دەیکوژێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ناحیەی مەزنێ، گەنجێک بە گولە برایەکی خۆی کوشت و دیمەنەکەشی تۆمار کرد. لە دیمەنەکەدا کە بکوژ تۆماری کردووە، دەنگی هاواری ژنێک دێت و بکوژ بە ژنەکە دەڵێت، "مەیەرە پێشەوە، گولەیەکت پێوە دەنێم".
هەر لە هەمان دیمەندا ئەو بکوژە، کە خۆیشی گەنجە، قسە لەگەڵ برا کوژراوەکەی دەکات و دەڵێت: "هێشتا بارزانت نەناسیوە؛ منی نەناسیوە؛ لەنێو خەڵکیدا دەمشکێنیتەوە؛ ژیانی من تاڵ دەکەیت؟ لەپێش خەڵکیدا بە بۆکس دەمهێنیتەوە بۆ ماڵەوە؟ ئەوەندە بە بۆکس لە منت داوە کوشتوومت."
بەگوێرەی ئامارەکان، ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 50 کەس کوژراون؛ 46 یان بە گولـلە بووە و چواریان بە چەقۆ بووە.
هەر بەپێی ئامارەکان، ساڵی رابردوو 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
1 704
یاڕەبی خوایە ئاواتەکانی دڵمان بێنە دی خوای گەورە یاڕەبی خوایە لە کاری باش و خێر چاکەیە پشتو پەنامان بیت و ڕەحمان لێکەی شەیتان زاڵ نەبئ بەسەر مانە یاڕەبی خوایە هەرتۆ هەی هەرچەن شەیەنی نین هەرچەن گوناح بارو تاوان بارین خوا یە ڕەحمی خۆت زۆر لە گوناح و تاوانەکانمان گەورە ترە خوایە ڕەحمان لێکەی ڕەحمەت لەوەی ئەڵئ ئامین 🙏
1 704
دووعای خێری موسڵمانان قەدەر ئەگۆڕئ پێویستم بە دووعاکانتانە خوای گەورە کار ئاسانی بۆ منیش و تەواوی موسڵمانانیش بکات لەکاری باش خێرا ئین شااللە 🙏
1 704
ئەمشەو شەوی هەینیە صڵاوات لەبیر مەکەن
🌿🌷💚اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ 💚🌷🌿 كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ. 🌿🌷💚 وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ 💚🌷🌿
كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
1 704
ئەگەر لە دوای ئیمامەوە واتا ئەو کەسەی پێش نوێژ ئەکات سورەتی فاتیحا بخوێنن ؟ زۆر بەجوانی ڕوونی ئەکاتەوە ئەم مامۆستابەڕێزە و زۆریش گرنگە
1 704
Repost from مامۆستا هەڵۆ حمە ڕەشید
ئەیوبی سەخستیانی وتی ابو قولابە پێی وتم ئەی ئەیوب
چوار شت لە منەوە فێری ببە و لەبەری بکە
یەکەم_۱ / بە هیچ شێوەیەك دەربارەی قورئانەوە ڕەئی خۆت مەڵێ (بە ڕەئی خۆت قسەی تیا مەکە)
دووەم_۲ / دەم نەکەیتە ناو قەدەرەوە (لەگەڵ قەدەریەکان دامەنیشە و گوێیان لێ مەگرە نەکو شتێك بکەوێتە ناو دڵتەوە)
سێیەم_۳ / ئەگەر ناوی صەحابەیان بۆ هێنای (ئەوەی لە نێوانیاندا ڕویداوە) تۆ دەمی خۆت بگرە
چوارەم_٤ / بە هیچ شێوەیەك نەکەی قسەی ئەهلی ئەواء بچێتە ناو گوێت.
شرح_اصول_اعتقاد_اهل_السنة_والجمعاعة_اللالکائی_رقم_الٲثر_۲۳۲
