en
Feedback
ڕێگای بەرەو خودا

ڕێگای بەرەو خودا

Open in Telegram

خاوەن پەیج @mhamad1112

Show more
The country is not specifiedReligion & Spirituality61 618
1 704
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive

بەشی 9 : #بەلاغەو_ڕەوانبێژی_لە_قورئاندا 2 ئایە هۆکاری تەدریجی وشەکانی (النَّبِيِّينَ) پاشان (الصِّدِّيقِينَ) پاشان (الشُّهَدَاءِ) پاشان (الصَّالِحِينَ) چیە بەدوای یەکدا ؟ دوو هۆکاری هەیە . یەکەم هۆکار : هەنێ جار لە قورئاندا ڕێکخستنەکان بە پێی گەوەرەی و پلە و پایە و کەسایەتییە بۆ نموونە اللە تعالی دەفەرموێت: ﴿وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَٰئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَٰئِكَ رَفِيقًا﴾(النساء: ٦٩). سەرەتا بە بەڕێز ترین چین و کۆمەڵی ناو خەڵک دەستی پێکرد کە (النَّبِيِّينَ) پاشان (الصِّدِّيقِينَ) پاشان (الشُّهَدَاءِ) پاشان (الصَّالِحِينَ) . هۆکاری دووەم : بە شێوازی تەدریجی لە کەم بۆ زۆر باسی کردوون. سەرەتا باسی کەمترینی خەڵکی کرد کە پێغەمبەرانن (النَّبِيِّينَ) (علیهم السلام) کە لە هەموویان بەڕێزترن. پاشان ڕاستگۆیان (الصِّدِّيقِينَ) کە لە پێغەمبەران زیاترن . پاشان باسی شەهیدان (الشُّهَدَاءِ) کە لە هەردوو چینەکەی پێشتر زیاترن. پاشان پیاو چاکان (الصَّالِحِينَ) کە لە هەمووان زۆرترن هەموو چینێکیان لەوەی پێش خۆی زیاترە. واللە اعلم . کیوان رضا زانست خواز محمد ئیسماعی محمد

بەشی 8 : #بەلاغەو_ڕەوانبێژی_لە_قورئاندا کاتێک موسی ﷺ پیاوێکی کوشت لە خێڵی فیرعەون، کوشتنەکەی ئاشکرا بوو، ویستی لە شارەکە ڕابکات و دەربازی بێت، اللە سبحانه وتعالى دەربارەی دەفەرمێت : ﴿ فَخَرَجَ مِنْهَا خَائِفًا يَتَرَقَّبُ ﴾ واتە : موسی بە ترس و چاودێرییەوە هەڵهات . لە ئایەتەکەدا یەک ( اسم )  و یەک ( فعل ) هاتووە واتە : ( ناوێکو و کردارێک ) هاتووە. دوو ( فعل _ کردار ) نەهاتووە، وە دوو ( اسم _ ناو ) نەهاتووە . الله – عز وجل – نەی فەرمووە : ( فخرج منها يخاف يترقب ) چونکە : (یخاف و یترقب ) دوو ( فعل ) ن . وە نەیشی فەرمووە : ( خائفاً مترقباً ) چونکە دوو ( اسم ) ن . بەڵکو کە باسی (خوف _ ترس ) دەکات بە ( اسم _ ناو ) باسی دەکات، چونکە تۆ کەسێک بکوژیت دایم دەترسی ! هەر وشەیەکیش بە اسم باس بکرێت لە زمانی عەرەبی واتای بەردەوامی تێدایە، پێغەمبەر موسی یش کەسێکی کوشتووە بۆیە دایم ترسەکەی لەگەڵدایە . بەڵام ( ترقب _ چاودێری ) بە ( فعل _ کردار ) باس کراوە، چونکە کەسەکە هەر سەرەتا چاودێریت دەکات یاخود تا ماوەیەک نەک هەموو کاتێک چاودێریت بکات ئەوەیش لە کەسێک بۆ کەسێک دەگۆڕێت، بۆیە ( ترقب _ چاودێری ) بە ( فعل _ کردار ) باس کراوە، چونکە هەر وشەیەک لە زمانی عەرەبی بە فعل باسکرا واتای پچڕانی و تازە بونەوەی تێدایە، بۆیە موسی یش علیە السلام یەکسەر لەو شوێنە دەرچوو ئیتر چاودێری نەما و پچڕا، بەڵام ترسەکەی هەر ما بوو تا کاتێک گەشت بە باوکی دوو ئافرەتەکە و چیرۆکەکەی بۆی گێڕاوە ئەویش وتی {قال لا تخف نجوت من القوم الظالمين} ئەها دیارە ترسەکەی هەر ماوە چونکە بە اسم باسکرا بەڵام چاودێری نەماوە چونکە بە فعل باسکرا ! وتی: مەترسە ئیتر تۆ وای لەشارێكی هێمندا و لەگەلی ستەمكاران فیرعەن وتاقمەكەی رزگارت بووە . نوسەر : کیوان رضا زانست خواز محمد ئیسماعیل محمد

بەشی8 : #بەلاغەو_ڕەوانبێژی_لە_قورئاندا لە چیرۆکی پێغەمبەر موسى -عليه السّلام- خودای تعالی دەربارەی ئەو دوو ئافرەتەی کە موسی ئاوی بۆ دەرهێنان لە بیرەکە دەفەرمێت : (فَجَاءَتْهُ إِحْدَاهُمَا تَمْشِي عَلَى اسْتِحْيَاءٍ). واتە : یەكێک لە دوو ئافرەتەکە هات بۆلای موسا كەبە ئەو پەڕی حەیاو شەرمەوە دەروێشت بەڕێدا، ئەوەیش نیشانەی سیفەتی جوان و ئەخلاق و داوێن پاكی و نەفس بەرزییە . دروست نییە بڵێیت ( تسعى عَلَى اسْتِحْيَاءٍ) . چونکە وشەی ( السعي ) خێرا ڕۆشتن و سورعەتی تێدایە، ئەوەیش لەگەڵ شەرم ناگونجێت، چونکە ئەو کەسەی شەرم دەکات دایم خاو و لەسەر خۆیە، بۆیە وشەی ( المشي ) لەگەڵ دەگونجێ کە واتای لەسەر خۆ ڕۆشتنی تێدایە . لێرەیشەوە دەتوانین جیاوازی نێوان (  #السعي_والمشي ) بکەین لە قورئاندا : وشەی ◀ " السعي " بە هەموو جۆرەکانی 23 جار لە قورئان هاتووە . وشەی ◀ " المشي " بە هەموو جۆرەکانی 20 جار لە قورئان هاتووە . قورئانی پیرۆز، جیاوازی بنچینەیی ئەو دوو وشەی کردووە. وشەی " السعي " بە واتای مەبەست و ڕۆشتن دێت، بەڵام ڕۆشتنێک کە توندی و خێرای تێدا بێت، بۆ نموونە کاتێک خودا باسی کردەوەی چاک دەکات وشەی " السعي " بەکار دێنێت چونکە کردەوەی چاک پێوستی بە مەبەستی چاک و توندی و خێرای کردن هەیە وەک دەفەرمێت : " ومن أراد الاخرة وسعى لها سعيها وهو مؤمن " هەتا کاتێک کەسێکی کافر کارێک دەکات بە جدی و توندی و خێرای دەیکات بۆیە کاتێک باسی فیرعەون دەکات دەفەرمێت بە جدی و توندی و خێرای پشتی هەڵکرد : " ثم ادبر يسعى فحشر فنادى " یاخود کەسێک کە پشت هەڵدەکات لە دینی خودا بە جدی و توندی و خێرای پشت هەڵدەکات و فەسادی دەکات وەک خودا دەفەرمێت " واذا تولى سعى في الارض ليفسد فيها " بەڵام وشەی " المشي " بە واتای ڕۆشتنی لەسەر خۆ دێت لە شوێنێک بچیت بۆ شوێنێکی تر . بۆ نموونە کاتێک لوقمانی حەکیم ئامۆژگاری کوڕەکەی دەکات دەفەرمێت " واقصد في مشيك واغضض من صوتك " واتە : لە ڕۆشتندا لەسەر خۆ و ئارام بڕۆ وەک دەبینن ( المشي ) بە کار هێناوە چونکە واتای توندی و خێرای تێدا نییە . یاخود خودای تعالی کاتێک باسی بەندە چاکەکانی خۆی دەکات دەفەرمێت بە لەسەر خۆی و ئارامی و هێمنی دەڕۆن بەسەر زەویدا " وعباد الرحمن الذين يمشون علي الارض هونا " واتە : بەندەکانی ڕەحمان بە ئارامی و ویقارو دەڕۆن بەسەر زەویدا . یاخود " ولا تمش في الارض مرحا " .... نوسەر : کیوان رضا زانست خواز محمد ئیسماعیل محمد

بەشی 7 : #بەلاغەو_ڕەوانبێژی_لە_قورئاندا جیاوازی نێوان (  الغيث والمطر ) لە قورئاندا : ڕەنگە لە لایەن هەندێکەوە بە یەک مانا بێن، بەڵام لە ڕاستیدا خودای گەورە تەنیا لە شوێنی ڕەحمەت و خۆشی و بارانی بە بەرەکەت و بە سود باسی ( الغيث ) دەکاتر وە باسی ( المطر ) ناکات لە کاتی سزادان و بارانی بێ بەرەکەت نەبێت . وەک خودای تعالى دەفەرموێت : ﴿ وَهُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ الْغَيْثَ مِنْ بَعْدِ مَا قَنَطُوا وَيَنْشُرُ رَحْمَتَهُ ﴾ یاخود ﴿ إِنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ الْغَيْثَ ﴾ یاخود ﴿ ثُمَّ يَأْتِي مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ النَّاسُ ﴾ بەڵام دەربارەی ( المطر ) دەفەرموێت: ﴿ وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ مَطَرًا فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُجْرِمِينَ ﴾ یاخود ﴿ وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِنْ سِجِّيلٍ مَنْضُودٍ ﴾ یاخود ﴿ وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ مَطَرًا فَسَاءَ مَطَرُ الْمُنْذَرِينَ ﴾ نوسەر : کیوان رضا زانست خواز محمد ئیسماعیل محمد

جا بل مناسەبە هەر چەن ئەم پەیجە پەیجی ئاینیە نابئ قسەی ناشرینی تیاکرئ بەس ڕووی ئەوە ڕەش بئ کە ئەیوت پێغەمبەری خوا درودی خوای لەسەر بئ (دراوسێکەی جولەکە بو ) خوایە ئەو بەناو موسڵمانە لە جولەکە زەلیل تری لئ بەسەر بئ کە بەناوی دینەوە هەوڵی جوان کردنی جولەکە و شیعەی ئەکرد . ڕاستە جولەکە پێغەمبەرانیان شەهید بەڵام شیعەش حەسەن و حسێنی شەهید کرد کە دووانەیەکی زۆر خۆشەویست و تایبەت بون لای پێغەمبەری نازدارمان درودی خوای لەسەر بئ

من گەر لە بابەتێکا شارەزاییم نەبو یاخود زانیاریم نەبو نە قسە ئەکەم نە پۆست ئەکەم ، بەڵام ئەمشەو ئەوە بە تەواوی ڕوون بۆوە شیعە
من گەر لە بابەتێکا شارەزاییم نەبو یاخود زانیاریم نەبو نە قسە ئەکەم نە پۆست ئەکەم ، بەڵام ئەمشەو ئەوە بە تەواوی ڕوون بۆوە شیعە هەڵگیرسێنی شەڕێک بو بۆ نەمانی سونە !! هەتا ئەم دەقەیەو ئەم لە حەزیە شیعەی قۆنەرەو خومێنی بئ شەرەف و هیچوو پوچ هەر بە قسە پشتی فەڵەستینی گرتوە ئەوەی زەرەدی کرد تەنها سونە بو بە مناڵی سەر بێشکە هەتا ئەگاتە بەساڵاچوی سەر جێگا . مەگەر خوای گەورەو دووعای موسڵمانان فەڵەستین ڕزگار کات ئەگەر نا ئەبئ چاوەڕێی پێغەمبەر عیسابین درودی خوای لەسەر بئ جابۆیە گەورە تر لە جیهاد لەم کاتەیە دووعایە .

بەشی ٦ :#بەلاغەو_ڕەوانبێژی_لە_قورئاندا بۆچی کە باسی دزی دەکات لە قورئاندا پیاو پێش دەخات بەسەر ئافرەتدا؟ بەڵام کە باسی زینا ئەکا ئافرەت پێش دەخات بەسەر پیاواندا؟ کە باسی دزی دەکات پیاو پێش دەخات بەسەر ئافرەتدا، (السَّارِقُ) پێش خراوە بەسەر (السَّارِقَةُ) وەک لەم ئایەتەدا هاتووە: ﴿وَالسَّارِقُ وَالسَّارِقَةُ فَاقْطَعُوا أَيْدِيَهُمَا﴾(المائدە: ٣٨). بۆیە باسی پیاوەکەی کردووە لە پێش ئافرەتەوە، چونکە پیاو زیاتر دزی دەکات تا ئافرەت، بەڵام کە باسی زینا و فاحیشە و داوێن پیسی دەکات ئافرەت پێش دەخات بەسەر پیاواندا وشەی (الزَّانِيَةُ) کە بۆ ئافرەتانە پێشخراوە بەسەر وشەی (الزَّانِي) کە بۆ پیاوانە وەک لەم ئایەتەدا هاتووە : ﴿الزَّانِيَةُ وَالزَّانِي فَاجْلِدُوا كُلَّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا مِائَةَ جَلْدَةٍ﴾(النور: ٢). لەبەر ئەوەی ئەسڵ لە زینا کردندا ئافرەتانن کە دەبنە هۆکاری دروست بوونی زینان و هۆکارن بۆ کردنی. نوسەر : کیوان رضا زانست خواز محمد ئیسماعیل محمد

بەشی 5 : #بەلاغەو_ڕەوانبێژی_لە_قورئاندا هۆکار چیە کە (السمیع) بیستن پێشخراوە بەسەر (البصر) کە بینینە لە هەموو ئایەتەکانی قورئاندا ؟ اللە تعالی دەفەرموێت: ۱- ﴿إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾(الإسراء: ١). ۲- ﴿فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا﴾(الإنسان: ٢). ۳- ﴿وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾(الشوری: ١١). لە چەندین ئایەتی تریش بەهەمان شێواز هاتووە، بەڵام بۆ یەک جاریش بە عەکسەوە نەهاتووە (بصر) پێش (سمع) کەوتبێت، لەبەر ئەوەی بیستن (السمع) باشترە و بەڕێزتر و پێویست ترە بۆ ئینسان تا بینین (البصر). بەڵگەیش لەسەر ئەم قسەیەم ئەوەیە زانایان دەفەرموون : اللە تعالی هیچ پێغەمبەرێکی(علیهم السلام) نەناردووە کەڕ بێت بیستنی نەبێت، بەڵام پێغەمبەر هەیە کوێر بێت وەک یعقوب (علیە السلام). وە ڕووکەشیش وایە کە بیستن (السمع) باشترە بۆ وەرگرتنی پەیامی اللە تعالی تا بینین (البصر). ئێستا بۆ نموونە کەسێک کوێر بێت، بەڵام بیستنی هەبێت دەتوانێ پەیامی اللە تعالی تێ بگات و بە ئاسانی جێبەجێی بکات و بیگەێنێت، بەڵام کەسێک ئەگەر بیستنی نەبێت و بینینی هەبێت قورسترە بۆ تێگەیاندن، چونکە ناڕەحەت دەتوانی شتی فێر بکەیت و یاخود لێی تێ بگەیت، وە کەمتر دەتوانێ پەیامی اللە تعالی بگەیێنێت وە گرنگی پەیامی اللە تعالی یش لە گەیاندنیەتی. واللە اعلم کیوان رضا زانست خواز محمد ئیسماعیل محمد

بەشی 4: #بەلاغەو_ڕەوانبێژی_لە_قورئاندا بۆچی وشەی(قَوِيٌّ) پێشخراوە بەسەر (عَزِيزٌ)؟ نمونەێکی تر لە بابەتە بەلاغییەکانی لە قورئاندا بریتییە لە پێش خستنی وشەى به‌هێز(قَوِيٌّ) بەسەر وشەی خاوەن دەسەڵات (عَزِيزٌ) کە لە هەموو قورئاندا بەو شێوازە هاتووە بۆ نموونە . ۱-﴿إِنَّ اللَّهَ لَقَوِيٌّ عَزِيزٌ﴾(الحج: ٤٠). ۲- ﴿وَكَانَ اللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزًا﴾(الأحزاب: ٢٥). هۆکاریش ئەوەیە وشەی (قَوِيٌّ) به‌هێز پێش خراوە بەسەر وشەی (عَزِيزٌ) خاوەن دەسەڵات و باڵاده‌ست، چونکە خودا کە دەسەڵاتی هەیە و سەر دەوێت بەهۆی چی وەیە ؟ بە هۆی (قَوِيٌّ) واتە : بە هێزە بۆیە سەر دەکەوێت بێت . بۆیە لە هەموو ئایەتەکانیش وشەى به‌هێز(قَوِيٌّ) بەسەر وشەی خاوەن دەسەڵات (عَزِيزٌ) پێش کەوتووە . جا نموونەی بەرز بۆ خودا مەبەستمان نییە خودا بشوبهێنین بە دروسکراوەکانی بەڵام ئەگەر کەسێکیش بیەوێ سەربکەوێت و دەسەڵاتی هەبێت و سەرکردە دەبێت (قَوِيٌّ) بێت واتە : بە هێز بێت ئەوجا سەر دەکەوێت. نوسەر : کیوان رضا زانس خواز محمد ئیسماعیل محمد

بەشی 3 : #بەلاغەو_ڕەوانبێژی_لە_قورئاندا بۆچی وشەی (سِنَةٌ) پێش (نَوْمٌ) هاتووە. نموونەێکی تر لە بابەتی (تقدیم و تأخير)لە آية الكورسي داية لە وشەی (سِنَةٌ) کە پێش (نَوْمٌ) هاتووە. (سِنَةٌ) یەعنی وه‌نه‌وز و باوێشک (نَوْمٌ) واتە خەو. نموونەی بەرز بۆ خودا زۆر جار ئینسان پێش ئەوەی بخەوێت وەنەز و باوێشک دەدات هەر بۆیە (سِنَةٌ) کە وه‌نه‌وزە پێش خراوە بەسەر (نَوْمٌ) کە خەوە، چونکە دایم وەنەز و باوێشک پێش خەوتنە. کە ئەنەما خودا بفەرمێت من ئەو خودایەم نەک خەو تەنانەت بۆ جارێکیش وەنەوز نادەم . ﴿اللَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ﴾(البقرە: ٢٥٥) واللە تعالی اعلم. محمد ئیسماعیل محمد

بەشی ٧٣ : #بەلاغەو_ڕەوانبێژی_لە_قورئاندا ئایە هۆکاری تەدریجی وشەکانی (النَّبِيِّينَ) پاشان (الصِّدِّيقِينَ) پاشان (الشُّهَدَاءِ) پاشان (الصَّالِحِينَ) چیە بەدوای یەکدا ؟ دوو هۆکاری هەیە . یەکەم هۆکار : هەنێ جار لە قورئاندا ڕێکخستنەکان بە پێی گەوەرەی و پلە و پایە و کەسایەتییە بۆ نموونە اللە تعالی دەفەرموێت: ﴿وَمَن يُطِعِ اللَّهَ وَالرَّسُولَ فَأُولَٰئِكَ مَعَ الَّذِينَ أَنْعَمَ اللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ النَّبِيِّينَ وَالصِّدِّيقِينَ وَالشُّهَدَاءِ وَالصَّالِحِينَ وَحَسُنَ أُولَٰئِكَ رَفِيقًا﴾(النساء: ٦٩). سەرەتا بە بەڕێز ترین چین و کۆمەڵی ناو خەڵک دەستی پێکرد کە (النَّبِيِّينَ) پاشان (الصِّدِّيقِينَ) پاشان (الشُّهَدَاءِ) پاشان (الصَّالِحِينَ) . هۆکاری دووەم : بە شێوازی تەدریجی لە کەم بۆ زۆر باسی کردوون. سەرەتا باسی کەمترینی خەڵکی کرد کە پێغەمبەرانن (النَّبِيِّينَ) (علیهم السلام) کە لە هەموویان بەڕێزترن. پاشان ڕاستگۆیان (الصِّدِّيقِينَ) کە لە پێغەمبەران زیاترن . پاشان باسی شەهیدان (الشُّهَدَاءِ) کە لە هەردوو چینەکەی پێشتر زیاترن. پاشان پیاو چاکان (الصَّالِحِينَ) کە لە هەمووان زۆرترن هەموو چینێکیان لەوەی پێش خۆی زیاترە. واللە اعلم . کیوان رضا زانست خواز محمد ئیسماعیل محمد

بەڕێزان سەرەتاش بەم بابەتە دەست پئ ئەکەین دڵنیابن زۆر زۆر بەسودە زۆر زۆریش شایەنی تێڕامانە بەجدی سەرسام ئەبیت بەناوی خوای گەورەو میهرەبان بەلاغەو_ڕەوانبێژی_لە_قورئاندا ( وقالُوا مالِ هذا الكتاب لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا ﴿٤٩ الكهف﴾ ؟! بۆچی تاوانی ( بچوک + صغيرةَ ) پێش ( گەورە + كبيرة ) کەوتووە ؟! وەکوو چۆن لەم ئایەتەی تریش هاتووە وَكُلُّ صَغِيرٍ وَكَبِيرٍ مُسْتَطَرٌ ﴿٥٣ القمر﴾ دوو هۆکاری هەیە : یەکەم / یان لەبەر ئەوەیە ئەوان لەبیریان چووە چونکە تاوانەکە بچوک بووە بەڵام خودای پەروەردگار »» ... لا يضلُّ ولا ينسى .. نە لێی ون دەبێت نە لەبیری دەچێت . هۆکاری دووەم / لە بیریان نەچووە بەڵکو حسابیان بۆ نەکردووە لەبەر ئەوەی بە سوک و کەمیان زانیوە، بەڵام خودای پەروەردگار بە سوک و کەمی نەزانیوە بۆی ژماردون و دەفەرمێت : (وتحسبونه هيِّنًا وهو عند الله عظيم) واتە : وا دەزانن شتێکی سووك و ئاسانە لە کاتێکدا لای خوا زۆر گەورەیە. جا لەبەر ئەوە خۆشەویستانم هیچ تاوانێک بەکەم تەماشا مەکەن چونکە خودا هەمووی حساب دەکات بۆیە تاماوی تۆبەی لێ بکە و پەشیمان بەرەوە، وە تۆبە بکە لەو تاوانانەی کە بچوکن چونکە هەر تاوانی بچوکە دەبێت بە گەورە مشكلتُنا ليست في الذنب .. بل في الاستهانة بالذنب .. کێشەی ئێمە لە تاواندا نییە .. بەڵکو گاڵتە بە تاوان دەکەین و بە سوک و کەمی دەزانین . کردەوەی چاک بکەن ئەمڕۆ خودا مثقال ذرة حساب دەکات بەڵام بەیانی ملأ الأرض بە پەنتانی زەوی قوبوڵ ناکات. خودا بمان پاریزیت و سەلامەتمان بکان . نوسەر :  کیوان رضا زانست خواز (محمد ئیسماعیل محمد )

سەرەتا بەناوی پەروەردگار بەڕێزان وەک بەڵێنم دابو این شااللە بە کۆمەڵێک بابەتی زۆر زۆر زۆر جوان ئەگەڕێنەوە و دەست پئ ئەکەین بەڕێزان بابەتێکم هەڵ بژاردوە بە ناوی (بەلاغەو_ڕەوانبێژی_لە_قورئاندا) ِئەم بابەتەش زۆر زۆز بە دەگمەن خەڵک ئەتوانی درکی پئ بکات لە قورئانی پیرۆزدە واتا گەر بە تەفسیڕیشەوە زیاتر لە 50 جار قورئان خەتم کەی واش بەتەواوی ناتوانی درک بەو شتانە بکەی، وە بەخۆش حاڵی و ڕێز و خۆشەویستیەکی زۆرە سودم بینیوە لە کاک / کیوان رضا زانست خواز یاڕەبی خوای گەورە پاداشتی خێری بداتەوە (محمد ئیسماعیل محمد )

ئەوە چیتانە ئێوە ؟

" اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، وَبَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، فِي الْعَالَمِينَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

ڕۆژی لەدایك بوونی پێغەمبەری خودا (علیه الصلاە والسلام) (ڕۆژژمێر، ١٢ی ٣ڕەبیعەلئەوەل) خوشكان و برایانی بەڕێزم یادی ئەو پەیامبەرە خۆشەویستە لە یەك ڕۆژێكدا كۆ مەكەوە پێویستە لەسەرمان هەموو ڕۆژێك لە یادمان بێت و سەڵاواتی لەسەر بدەین و بەردەوام سوننەتەكانی جێبەجێ بكەین چونكە لە ڕۆژی قیامەتدا بەهۆی سەختی و ناخۆشی ئەو ڕۆژەوە هەموو پەیامبەران ئەڵێن خوایە تەنها خۆمان ڕزگار بكە بەڵام پەیامبەری خۆشەویستمان ئەڵێت خوایە ئومەتەكەم ڕزگار بكە... خۆشەویستی پەیامبەر بەو شێوەیە نییە لە ساڵێكدا لە ڕۆژێكدا هەندێك شرینی ببەخشیتەوە یان دەهۆڵ و مۆسیقا لێدان و كچ و كوڕ تێكەڵ كردن و لافیتە هەڵواسین... ئەی خوشكان و برایانی بەڕێزم بۆچی یادێك دەكەنەوە كە خوای پەروەردگار فەرمانی پێی نەكردووە و پێغەمبەرەكەی نەیكردووە و فەرمانی بە كردنیشی نەداوە و صەحابەكانیش نەیانكردووە و جیلی دوای صەحابەكان كە تابعین ئەوانیش نەیانكردووە وە چوار ئیمامەكەش نەیانكردووە وەكو ( مالیك و ئەبو حەنیفە و شافیعی و ئەحمەد ) ئەی پێم ناڵیی تۆ چۆن دەیكەیت ... (١٢ی ٣ڕەبیعەلئەوەل) بەڕۆژوو بوونی سبەینێ و دوو سبەی و سێ سبەی كە دەكاتە سیانزە و چواردە و پانزەی هەموو مانگێكی هیجری سوننەت و فەرمانی پێغەمبەری خوایە علیه الصلاە وتاسلام صيام ثلاثه‌ أيام من كل شهر ، واته به‌ڕۆژوو بوونى سێ ڕۆ ژله‌ گشت مانگێك، كه‌ بريتين له‌ (١٣ ، ١٤ ، ١٥) ى مانگى عه‌ره‌بى له‌و كاته‌ى مانگ به‌ره‌و پڕبوون ده‌چێت، به‌ به‌ڵگه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌، قال رسول الله (صلی الله‌ علیه‌وسلم) لآبي ذر ( إذا صُمتَ مِنَ الشَّهرِ ثلاثة أيامٍ ، فَصُمْ ثلاثَ عَشْرةَ ، وأربَع عشرةَ ، وخمسَ عَشرَةَ) صحيح الترغيب والترهيب ١٠٣٨ (حسن صحيح). واته‌: (پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی الله‌ علیه‌وسلم) ( به‌ باوكى (ذه رى) فه‌رموو: ئه‌گه‌ر سێ ڕۆژله‌ مانگێكدا به‌ ڕۆژوو بوويت ئه‌وه‌ ١٣ و ١٤ و ١٥ ى مانگه‌ كه‌ به‌ ڕۆژووببه‌). (١٢ی ٣ڕەبیعەلئەوەل)