247
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
🚩 دیداری نێوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
ئەمڕۆ ١٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، شاندێکی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران پیکهاتوو لە بەڕێزان کاک بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتیی ، خاتوو ئەفسانە ڕەحیمی، کاک بەختیار عەزیزی، کاک کەریم بابەکری و ماردین زاهیدی، ئەندامانی کومیتەی ناوەندی، سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و لەلایان شاندێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان که پیکهاتبوو لە هاوڕێیان رەزا کەعبی سکرتێری گشتیی، نەوید مێهرئاوەر ئەندامی کومیتەی ناوەندی، ئەمجەد حوسێن پەناهی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر و ئاگرین سنە کادری پەیوەندییەکان بە گەرمیی پێشوازییان لێ کرا.
گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسیی جیهان و ناوچەکە، کوردستان بە گشتیی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتیی، ئاڵوگۆڕ، هەڕەشە و دەرفەتەکان بەشێکی سەرەکیی دیدارەکەبوون.
لە بەشێکی تری دانیشتنەکەدا جەخت لەسەر پێوەندیی نزیک نێوان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران و هەموو حیزب و لایەنەکانی کوردستان و پێویستی یەکیەتی و یەکهەڵوێستی لایەنە سیاسیەکان بەتایبەت لە ڕۆژهەڵات لە سەر پرسە نەتەوەیی و هەستیارەکان و مێکانیزم و شێوەگەلی ڕووبەڕوو بوونەوەی مەترسییەکان و کاری هاوبەش لە نێوخۆ و کوردستان کرا.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان_پەیوەندییەکانی هەولێر
۱٨ی خاکەلێوەی ۱٤۰۳
۶ ی ئاپریلی۲۰۲۴
#شۆڕشی_ژینا
#ژن_ژیان_ئازادی
#کۆمەڵەی_زەحمەتکێشانی_کوردستان
راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
بە بۆنەی ماڵاوایی لە ژیانی هاوڕێ یەدوڵڵا بیگلەری
لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵە
ئەمڕۆ کاتژمێر ٨ی بەیانی بە کاتی سوێد دڵە گەورە و مێهرەبانەکەی هاوڕێ یەدوڵڵا بیگلەری بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت و هاوڕێ و هاوسەری ژیانی عەزیزە خانمی وەتەندووست و بنەماڵە و کۆڕی گەورەی یاران و خەڵکی کوردستان و بە تایبەت شاری سنەی بە جێهێشت و درێژەی خەباتی زیاتر لە شەست ساڵی خۆی بە هۆگرانی تێکۆشان بۆ عداڵەت و بەرابەری، خەبات بۆ بە سەرکەوتن گەیاندنی بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی کوردستان و گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکسان سپارد.
هاوڕێ یەدوڵڵا بیگلەری کە لە ساڵەکانی سەرتایی دەیەی ٤٠ی هەتاوی تێکەڵ بە خەباتی سیاسی ببوو، ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی لە گەڵ چەند هاوڕێ بەشداری چالاکانە و کاریگەری لە دامەزراندنی کۆمەڵەدا کرد. هەر لە پاییزی ساڵی ١٣٤٨ تا ئەمڕۆ کە بۆ هەمیشە ماڵ ئاوایی لێکردین، وەک ڕێبەر و خەباتکارێکی شۆڕشگێڕی کۆمەڵە و کوردستان و کادرێکی لە مێژینەی بزووتنەوەی چەپ و سووسیالیستی و پێشمەرگەیەکی خاکی و لە خۆ بردوو و خاوەن کەسایەتییەکی پۆخت، مەتین و مێهرەبان و شێلگیر و بە پرەنسیب لە بیر وباوڕ و هەروەها خاوەن کەسایەتییەکی خۆشەویست و جێگای متمانە مایەوە.
کاک یەدێ زیاتر لە ٦٠ ساڵ خەباتی سیاسی بێوچانی و هەر لە تەمەنی لاویەتییەوە بە حزووری سادقانە و پاکی خۆی سیمایەکی جێ متمانەی لە خۆی نیشاندا. وەک پارێزەری دادگوستەری نیشانیدا کە شوێنی کاریی نە تەنیا ناتوانێ لە تێکۆشان بۆ بیر و باوڕی دووری بخاتەوە، بەڵکوو لە هەمان کاتدا بۆ بەرگری لە چینی چەوساوە و ستەم لێکراو و چالاکانی چەپ کەلکی وەرگرت. هاوڕێ یەدێ ناو و ناوبانگ و توانا و پێگەی خۆی وەک دادوەر و پارێزەرێکی شەریف، لە خزمەت خەڵکی چەوساوە و لایەنگرانی بەکارهێنا.
یەدێ بیگلەری خەباتکارێکی دەیان ساڵەی ڕەوتی چەپ و عەداڵەت خۆازی بوو. بەشداریی چالاکانەی له دامەزراندنی کۆمەڵە وەک حزبێکی چەپی کوردستانی کە ئەو دەم به تەواوی نوێ دەی نواند پێویستی به ئیرادە و متمانە به ڕێبازەکە هەبوو و کاک یەدێ ئەو ئیرادە پۆڵایین و بڕوا قووڵەی لە خۆی نیشاندا.
کاک یەدێ تێکۆشەرێکی پاک و سادق و سەمیمی و پێشمەرگەی خاکیی بزووتنەوەی ڕزگاریخۆازی کوردستان و خەباتکاری شێلگیری مافی دیاریکردنی چارەنوس بوو و تا ئەمڕۆ که بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا، وەک سیماێکی خۆشناو و خۆشەویست و سامانێکی پڕبایەخ له ناو هاوڕێیان و هەموو ئەوانەی دەیاناسی جیگای خۆیی کردبووە.
کاک یەدی هەموو ژیانی بۆ خەبات له پێناو بیروباوەی تەرخان کرد. کاتێ که وەک دادوەرێک رژیمی شای تاوانبار دەکرد و هیچ گومانی نەبوو که ئەو رژیمە دەبێ بروخی، پێگەی ئەو خەباتەی قورستر و قایمتر دەکرد. کاتی که کۆمەڵە حوزووری خۆیی ئاشکرا کرد وجود و بوونی کادرێکی وەک یەدێ بیگلەری بەس بوو که شارێکی گەورەی وەک سنە گومان له دروستی و ڕەوایی ڕێبازی کۆمەڵە نەکەن. کاتێ که ڕژیمی ئیسلامی هێرشی کردە سەر کوردستان چەک هەڵگرتن و بوون بە پێشمەرگەی کەسێک بە جێگە و پێگە و تەمەنی هاوڕێ یەدێ بیگلەرییەوە، رەوایدانێکی پڕبایەخ به بزووتنەوەی کورد و داخۆازیە ڕەواکان و بەرگریی پێشمەرگانە لە کوردستان بوو.
ژیان و خەباتی هاوڕێ یەدێ بیگلەری نموونەیەکی بەرزی شۆڕشگێڕبوون، لەخۆبردوویی و پابەند بوون بە پرەنسیب و ناوەرۆکی بیر و بڕوای کۆمەڵە بوو. یادی هاوڕێ یەدێ هەرمانە و دەفتەری خەبات و ژیانی هەزاران وانەی تێدایە بۆ فێربوون و ناسینی ڕێبازی کۆمەڵە.
سەرخۆشی لە خانەوادەی هاوڕێ یەدێ بەتایبەت هاوڕێ عەزیزەی وەتەندووست و منداڵەکانیان حەمە و سۆما، هاوڕێ ساعێد وەتەندوست (مامۆستا برایم) و دۆستان و هاوڕێیانی، ڕێبوارانی ڕێبازی کۆمەڵە و خەڵکی شاری سنە و هەموو کوردستان دەکەین. بەشداری ئەو خەمە گەورەیەین و ڕێز لە یادی ئازیزی هاوڕێ یەدێ دەگرین.
کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٩ی خاکەلێوە بەرانبەر بە ٢٨ی مارسی ٢٠٢٤
سەردانی ڕەوەندی کوردستانی بۆ لای کۆمەڵە
ڕۆژی یەک شەممە، ١٧ی مارسی 2024ی زایینی، وەفدێکی باڵای فێدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پێکهاتوو لە بەڕێزان: دوکتور نورەدین خۆشناو، کوردیناتۆری ڕەوەندی کوردستانی و خاتوون شیرین زەکی جوندی بەرپرسی فێدراسێونی ژنانی دیاسپۆرای کوردستانی سەردانی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەیان لە هەولێر کرد و لەلایەن وەڤدێکی کۆمەڵە بریتی لە هاوڕێ رەزا کەعبی، سکرتێری گشتیی کۆمەڵە ، نەوید مێهرئاوەڕ، ئەندامی کومێتەی ناوەندی کۆمەڵە، ئەمجەد حوسێن پەناهی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر و ئاگرین سنە، کادری پەیوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر پێشوازیان لێکرا.
لەم دانیشتنەدا بارۆ دۆخی کورد لە دیاسپۆرا و پەرەپێدانی فێدراسێونەکان و بەشداری کۆمەڵە لە دەرەوەی وەڵات و رۆڵی ژنان لە نوێنەرایەتی کردن لە دیاسپۆرا گەنگەشەی لەسەرکرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەم دانیشتنەدا باس لە پەرەپێدانی کاری هاوبەش هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان و ناساندنی زیاتری گەلی کورد بە جیهان کرا.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
پەیوەندییەکانی هەولێر
٢٨ی ڕەشەممەی۱۴۰۲
۱٨ی مارسی ۲۰۲۴
#شۆڕشی_ژینا
#ژن_ژیان_ئازادی
#کۆمەڵەی_زەحمەتکێشانی_کوردستان
https://dwaroj.net
https://t.me/AsoSat_asosat_tv
راگەیەنراوی سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی تیرۆری هاوڕێ شوعەیب زارعی
بە پێی ڕاگەیاندنی “کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران” ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲۶ی ڕەشەمەی ١۴۰۲ی یەکێک له پێشمەرگەکانی ئەو ڕێکخراوە به ناوی شوعەیب زارعی لە لایەن بەکرێگیراوێکی کۆماری ئیسلامییەوە تیرۆر کراوە.
کۆماری ئیسلامی که پێگە و ڕۆڵی حیزبە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵات به باشی هەست پێدەکا، لەم چەند ساڵەی دوایدا گوشارێکی بەرفراوانی له دژی حیزبەکان بۆ هەرێمی کوردستان دروست کردوە.
ئەرکی ئەخلاقی و سیاسی و نەتەوەیی حیزبەکان و به تایبەت هەرێمی کوردستانە که به هەموو هێزی خۆیی ڕێگا نەدا که کۆماری تیرۆر و مەرگ پیلانەکانی له دژی حزبەکانی ڕۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان و نەتەوەی کورد درێژە پێبدات.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان جارێکیتر جەخت له سەر ئەوە دەکاتەوە که هاوکاری و هاوپەیمانی و کاری هاوبەش بۆ بەرپەرچدانەوەی پیلانەکانی رژیم و بۆ پاراستنی خۆمان و شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستە و حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دەبێ بتوانن ئاستێکی هاوکاری و هاوئاهەنگی تا گەیشتن به هاوپەیمانیێکی بەهێز پێک بێنن.
جارێکی دیکە بە توندی ئەم کردەوە تیرۆریستیە مەحکوم دەکەین و سەرەخۆشی له بنەماڵەی هاوڕێمان شوعەیب زارعی و گشت هاوڕێیانی دەکەین.
ناوی هاوڕێ شوعەیب وەک تێکۆشەرێکی کۆمەڵە و فیداکار بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٧ ڕەشەمەی ١٤٠٢ / ١٧ مارس ٢٠٢٤
#شۆڕشی_ژینا
#ژن_ژیان_ئازادی
#کۆمەڵەی_زەحمەتکێشانی_کوردستان
https://dwaroj.net
https://t.me/AsoSat_asosat_tv
بەڕێزە ٢٧ی ڕەشەممە ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
لە مێژووی کۆمەڵەدا گەلێک گیانبازی و فیداکاریی کەموێنە کراون، ژمارەیەکی زۆر لە خەباتکارانی کوردستان و مرۆڤە چەپ و سۆسیالیستەکانی ئەم ڕەوتە گیانی ئازیزیان ناوەتە پێناو ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە. لەدەستدانی هەموو ئازیزانە و هەموو گیانبەختکردووەکانی کۆمەڵە بۆ بنەماڵە و هاوڕێیانیان و ئەوانەی دڵیان بۆ ڕزگاری و ئازادی و یەکسانی و عەداڵەت لێدەدا ئازارێکی قورس و خەسارێکی قەرەبوو نەکراو بووە. لە نێو ئەو هەموو خەسار و لەدەسدانە دڵتەزێنانەدا گیانبەختکردنی هاوڕێیانی گوردانی شوانی کۆمەڵە ئازارێکی تایبەت و برینێکی قووڵتر لە هەموو برینەکانی لەسەر جەستەی کۆمەڵە و کوردستان بەجێهێشتووە.
ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٦٦ ی هەتاوی کاتێک بە فەرمانی حکوومەت ئەوکاتی عێراق شاری هەڵەبجە بومبارانی شیمییایی کرا و زیاتر لە پێنج هەزار هاووڵاتیی کورد بوونە قوربانیی شەڕی دواکەوتووانەی دوو دەسەڵاتی داگیرکەری کوردستان، هاورێیانی گوردانی شوان کە لەو ناوچەیە جێگیربوون و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا ژەهراوی ببوون لە شەڕێکی نابەرانبەردا گیانیان نایە پێناو ئامانجە بەرزەکانیان.
گوردانی شوانی کۆمەڵە کە کۆمەڵێک لە تێکۆشەرانی لێبڕاو و خەباتکارانی چەپی کوردستان تێدا چالاک بوون و مێژوویەک لە سەربەرزی و ئازایەتییان تۆمار کردبوو و نموونەیەکی بەرزی پێشمەرگایەتی و سەمبۆلی شۆڕشگێڕی و وەفاداری بە خەباتی چەوساوەکانی کوردستان بوون تا ئەو کاتە گەلێک تاقیکردنەوەیان سەربەرزانە تێپەڕاندبوو و لە دواتاقیکردنەوەی ژیانیاندا سەربەرزتر لە هەمیشە هاتنەدەرەوە و بوون بە گەشاوەترین ئەستێرەکانی ئاسمانی خەباتی شۆڕشگێڕانەی کوردستان.
ساڵانێک دوای ئەو کارەساتە و ئەو زەبرە گەورەی لە کۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان کەوت، ڕۆژی ٢٧ی ڕەشەممە ڕۆژی گیانبەختکردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان وەکوو ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە دیاری کرا. ئەو ڕۆژە ساڵانێکە بووتە سەمبۆلی خۆڕاگری و بەرزترین ئاستی تێکۆشان لە ڕێگەی ئامانج و ئاواتە ئینسانییەکاندا، بووە بە ڕەمزی سەربەرزی و کۆڵنەدان و شۆڕشگێڕبوون تا دواهەناسە.
گیانبەختکردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان و هاوڕێیانی دیکەی ئەو ڕێبازە هەوێنی بەردەوامیی خەبات و سەرچاوەی وزە و هەوڵی تێکۆشەرانی دیکەی کۆمەڵە و بزووتنەوەی کوردستان بووە و لە شۆڕشی نوێی کوردستاندا ئاواتەکانی ئەوان لە هەمیشە بەرچاوتر و قووڵتر دەنگی داوەتەوە.
پێشمەرگەی کۆمەڵە بۆ ئەمڕۆ و داهاتوو دەبێ هەم ئەزموون ڕۆڵە گیانبەختکردووەکانی کۆمەڵە بکەنە چرای ڕێنوێن و هەم بە نوێگەری و ناسینی سەردەمی خۆیان هیوای خەڵکی چەوساوەی کوردستان گەش ڕاگرن و وەکوو هەمیشە هاودەستی جەماوەر بن و پێشەنگایەتیی خەبات بگرنە ئەستۆ.
لە ٢٧ی ڕەشەممەدا ڕێز لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردوومان لە گوردانی شوان و هەموو گیانبەختکردووانی کۆمەڵە دەگرین و بەڵێنیان لەگەڵ تازە دەکەینەوە کە بۆ بەدیهێنای ئاواتی ڕزگاری و عەداڵەت و یەکسانی شێلگیر و بەردەوام بین و ڕێگەیان ون نەکەین.
بەڕێزە ڕۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە
٢۶ی ڕەشەممەی۱۴۰۲
۱۶ی مارسی ۲۰۲۴
#شۆڕشی_ژینا
#ژن_ژیان_ئازادی
#کۆمەڵەی_زەحمەتکێشانی_کوردستان
Repost from AVATODAY
🔻🔺دایه شریفه همزمان با چهارشنبهسوری طناب دار را به آتش کشید
دایه شریفه، مادر سربدار رامین حسینپناهی، در اقدامی نمادین با شعله آتش چهارشنبهسوری که نماد پیروزی روشنایی بر ظلم و تاریکی است، طناب داری را به آتش کشید تا بار دیگر ضمن محکوم کردن احکام اعدام، پیروزی مردم بر جمهوری اسلامی را در سال پیشرو نوید دهد.
🆔@javanmardi77
راگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی ٨ی مارس
سەردەمی شۆڕشی ژینا.. ژن، ژیان، ئازادی
ھەشتی مارس ڕۆژ جیھانیی ژن لەھەموو ژنان و پیاوانی زەحمەتکێش، لە ژنانی خەباتکار و یەکسانیخواز و لە ھەموو خەباتکارانی رێگای رزگاریی ئینسان لە ژێر ستەم و کۆیلەتی پیرۆز بێت.
لەسەرتاسەری گۆی زەوی سەرەڕای پێشکەوتنەکانی کۆمەڵگای مرۆیی بۆ خۆشگوزەرانی و ژیانێکی مرۆڤانە، ھێشتا لە زۆرێک لە رژیمەکانی جیھاندا چەوساندنەوەی ژنان بنەما و بناغەی دەسەڵاتیان پێکدێنێت. ژنان یەکەمین قوربانیانی دیکتاتۆریی، ھەژاریی، بێکاریی، شەڕو کۆچە زۆرەملێکانن.
لە بەشێکی بەرینی جیھاندا خەبات بۆ رزگاریی ژنان لە یاسا دژە ژن و دواکەوتوانەکان ھەتا ئێستاش ئەولەویەتی ھەر بزاڤ و بزوتنەوەیەکی ئازادیخوازانەیە.
سەرەڕای خەبات و خۆڕاگریی ژنان و پیاوانی ئازادیخواز، جیھانی برسی و جیھانی لێوانلێو لە ھەژاریی و بێکاریی و ئاوارەیی و زیندان، ھەڕەشەیەکی جیدییە بۆ سەر چارەنوسی بەشێکی بەرینی دانیشتوانی جیھان. جیھانی ئێستا زیاتر لە ھەر سەردەمێکی دیکە تینوی رزگاریی ژنانە، زیاتر لە ھەر کاتێک ئازادی ژن بووەتە پێوەری ئازادیی کۆمەڵگا.
لە ئێران پاش ٤٥ ساڵ دەسەڵاتی یەکێک لە دژە ژنترین رژیمەکان کە بەیاسا دواکەوتوەکانی بنەمای سیستمێکی فاشیستی مەزھەبی دامەزراند، ئێستا شاھیدی رەوتێکی گەورەی یەکسانیخوازی لەناو بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکانداین.
کۆماری ئیسلامی ھەر لەسەرەتای ھاتنەسەرکاری بەدوای تێکشاندنی ھەستی شۆڕشگێڕانەی جەماوەریی و ھێرشکردنەسەر رێوڕەسمی ٨ی مارس و بە یاسا دژەژنەکان، بەردی بناغەی دەسەڵاتی خۆی قایم کرد، ھاوکات لەگەڵ ٤٥ ساڵ خۆڕاگری و خەباتی بێ وچانی ژنانی و پیاوانی چەپ و ئازادیخواز بەڕەوڕوو بووەوە. سەپاندنی ھەر رادە لە کۆیلەتی و دژە ژن بوون ھاوکات بوو لەگەڵ گیانفیدایی و تەحەمولی دڕندانەترین ئەشکەنجە و ئێعدام.
رژیمی ئیسلامی ترسی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لێنیشتوە. ئەم شۆڕشە سەرەڕای زەبروزەنگی رژیم چووە ناو قوڵایی کۆمەڵگا و گۆڕانێکی قوڵی لە روانین بە پرسی ژن، لەبردنەسەرەوەی پێگەی ژنان لە خێزان و بوارە کۆمەڵایەتی و کەلتورییەکان دروستکردوە. ئەم بارودۆخە ناتوانێت ترس و نیگەرانی دەسەڵاتدارانی رژیم لەو چارەنوسەی چاوەڕوانیان دەکات بشارێتەوە، بە ھەمان رادەش شۆڕشی ژن ژیان ئازادی وەک بەیداخێکی درەوشاوە موژدەی سەردەمێکی نوێ دەدات کە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی مەرجی سەرەکی و ھەنگاوی یەکەمی ھاتنەدی ئەو سەردەمەیە.
لە کوردستانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، ژنانی ئازادیخواز و لە پێشیانەوە ژنانی کۆمەڵە ھەر لەسەرەتای دامەزراندنی رژیمی ئیسلامی رۆڵێکی گەورەیان لە خەباتی سیاسی مەدەنی و دواتر لە خەباتی پێشمەرگانەو لە ژێر ئەشکەنجەو تەنافی داردا گێڕا.
لەگەڵ شۆڕشی ژینا کوردستان و خەباتی ژنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا گۆڕانی بەسەردا ھات و ژن ژیان ئازادی و ژینا و کوردستان و یەکسانیخوازی سنورەکانی تێپەڕاند و جیھانی بووەوە.
بێگومان شۆڕشی ژینا و پێگەی ژنانی کورد قەرزاری ٤٥ ساڵ خۆڕاگری ھەزاران ژن و پیاوی ئازادیخواز و خەباتکارانێک وەک مەستورە شاسەواری خاتوو دکتۆر باوەفا ژنانی ئێعدامی کوردستانە کە بە گیانی خۆیان بناغەی راوەستاوەیی و خۆڕاگرییان دانا. ھەموو ئاماژەکان باس لە ھاتنی سەردەمێکی ھیوابەخش دەکات کە ژنان لە ریزی پێشەوەی وەستاون.
بەرز و بەڕێز بێت ھەشتی مارس ڕۆژی جیھانیی ژن
بەهێزتر بێت خەبات بۆ بەرابەری و یەکسانیخۆازی
برووخێ رژیمی کۆماری ئیسلامی
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ / ٧ی مارسی ٢٠٢٤
#شۆڕشی_ژینا
#ژن_ژیان_ئازادی
#کۆمەڵەی_زەحمەتکێشانی_کوردستان
