en
Feedback
ساباتی شێعری کوردی

ساباتی شێعری کوردی

Open in Telegram

ژوانگە شێعری مامۆستا سەلاح کوردی. قوتابخانەی فێربوونی شێعر و ئەدەبیات.

Show more
463
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-630 days
Posts Archive
پێموایە دەڵێ: ئێوارەی وەرزی پاییزە و... نزوولەم دێ بە نەزرۆیی دەقوولێنم لە بان زرێی زەرد هەڵگەڕاوی بێتۆیی #سەلاح_کوردی_2021 @
پێموایە دەڵێ: ئێوارەی وەرزی پاییزە و... نزوولەم دێ بە نەزرۆیی دەقوولێنم لە بان زرێی زەرد هەڵگەڕاوی بێتۆیی #سەلاح_کوردی_2021 @sabati_kurdi

#ئەوینداری بەیانە و تیشکی تیرێژ کەوتە پای سۆ گمەی قومری لەسەر گوێسوانە هۆهۆ لە کەوپەڕ کەو دەقاسپێنن بە ئەشقی ئەوین و خۆشەویستی کۆی من و تۆ #سەلاح_کوردی_2025 @sabati_kurdi

#بەیان_باش ئەی چاوی گەشت خۆری درەوشاوە بەیان باش وەی خونچە دەمت، لالەیی نەکراوە بەیان باش کاتی سەحەرە و بولبولی دڵ مەستە بە ئەشقت لاولاوە، لە سەر ڕووی گوڵت ئاڵاوە، بەیان باش #سەلاح_کوردی @sabati_kurdi

✳️بەرنامەی مانگانە گرووپی سروە✳️ بۆ گەلاوێژی ساڵی 1404 🔸شەمۆ: ١١/٥/١٤٠٤ بەرتەونانە: دڵنیا مهابادی 🔸یەکشەم: ١٢/٥/١٤٠٤ وەرگێڕان: لوقمان ئەحمەدی 🔸سێ‌شەمۆ: ١٤/٥/١٤٠٤ مەتەڵۆکە: ئیسماعیل کەریمی 🔸چوارشەم: ١٥/٥/١٤٠٤ ئاوازی کوردی: حەلی دەروێشی 🔸پێنج‌شەم: ١٦/٥/١٤٠٤ پەندی پێشینان: باخچە حوسەینی 🔸شەمۆ: ١٨/٥/١٤٠٤ بەرتەونانە: دڵنیا مهابادی 🔸یەکشەم: ١٩/٥/١٤٠٤ کوتوپڕ شێعر: مامۆستا هۆگر 🔸سێ‌شەمۆ: ٢١/٥/١٤٠٤ مەتەڵۆکە: ئیسماعیل کەریمی 🔸چوارشەم: ٢٢/٥/١٤٠٤ دێکلەمە: مەنسوور سوڵتانی ئازەر 🔸پێنج‌شەمۆ: ٢٣/٥/١٤٠٤ دیمانە: سروە مورادی 🔸شەمۆ: ٢٥/٥/١٤٠٤ بەرتەونانە: دڵنیا مهابادی 🔸یەکشەم: ٢٦/٥/١٤٠٤ وەرگێڕان: لوقمان ئەحمەدی 🔸سێ‌شەمۆ: ٢٨/٥/١٤٠٤ مەتەڵۆکە: ئیسماعیل کەریمی 🔸چوارشەم: ٢٩/٥/١٤٠٤ ئاوازی کوردی: حەلی دەروێشی 🔸پێنج‌شەم: ٣٠/٥/١٤٠٤ سنحاتی ئەدەبی: سەلاح کوردی کاتی بەڕێوەچوونی بەرنامەکان کاتژمێر ١٠ی شەو. دەستەی بەڕێوەبەری کۆڕی فەرهەنگی ئەدەبی سروە بەستەری کاتی کۆڕی سروە 👇 https://t.me/+PvJ41mjnb3o3MDk0

#هەینی سبەینێ ڕۆژی هەینییەو... بێدەنگی دەڕژێ لەمشارە بەرگەی هاوارم ناگرێت کووچە و کۆڵانی بێچارە #سەلاح_کوردی @sabati_kurdi

#نیوخشتەک خەم نەخۆم لە برسان دەمرم. #سەلاح_کوردی_2017

#گەلەناڵە شەو هاتەوە بۆ حاڵی دەغەزداری خراوم! هێشتاکە لە لای ئەم دڵە جڕشێتەوە ماوم مەنشوورە لە عالەم گەلەناڵەی دەشەوانم لەوساوە لەدووی تۆیە دڵی تەنگە شکاوم #سەلاح_کوردی_2023 @sabati_kurdi

ـ ـ ـ ـ ـ پەنجەی شەرەف ـ ـ ـ ـ ـ باسیما ئەو شێرەژنەی بە ئەندامێکی شۆڤینی پاڕلمانی تورکی گوت: ووس بە سەگباب چاوت دەردێنم گاڵتە
ـ ـ ـ ـ ـ پەنجەی شەرەف ـ ـ ـ ـ ـ باسیما ئەو شێرەژنەی بە ئەندامێکی شۆڤینی پاڕلمانی تورکی گوت: ووس بە سەگباب چاوت دەردێنم گاڵتە بە کورد نەکەی. @sabati_kurdi

ئەمن داکم! ژنی خاکم... لە تەور و ئاگر بێباکم. بۆ دارستانان ناسووتێم؛ بۆ ڕۆڵەی سەوزم ناگریێم. هەر داری تر دەچێنمەوە... سەد دار
ئەمن داکم!      ژنی خاکم... لە تەور و ئاگر بێباکم. بۆ دارستانان ناسووتێم؛ بۆ ڕۆڵەی سەوزم ناگریێم. هەر داری تر دەچێنمەوە... سەد دارستان دەڕوێنمەوە #سەلاح_کوردی @sabati_kurdi

⭕️بەرتەونانە⭕️ ئەمشەو کاتژمێر 11 خاتوو دڵنیا بەرنامەی بەرتەونانە بەڕێوە دەبات. بەشداریتان کۆڕ گەرموگوڕتر دەکات.

هاونیشتمانی! بە فڕێدانی جگەرەیەک، نەکوژاندنەوەی سێ کوچکەیەک، تەنیا ئاگر لە سروشتی وڵاتەکەت بەرنادەی. بە دەستی خۆت جوانترین ڕۆ
هاونیشتمانی! بە فڕێدانی جگەرەیەک، نەکوژاندنەوەی سێ کوچکەیەک، تەنیا ئاگر لە سروشتی وڵاتەکەت بەرنادەی. بە دەستی خۆت جوانترین ڕۆڵەکانی نیشتمانیش دەکوژی. @sabati_kurdi

خۆشەویستی تا بە کۆتایی ژیانم هەر ئەتۆی وا لەکۆی پاکی دەماری ئاشقانەم خوێنەخۆی باسی ڕۆیشتن لە ئاڵکاتراسی نێو سینەم نەکەی تۆ لەنێو بەندی دڵم بەندیی گوڵم بۆ کوێ دەڕۆی؟ #سەلاح_کوردی_2018 @sabati_kurdi

سڵاوتان لێ ‌بێت باراش بە باراش بارتەقای تاڤگەی بەناوی شەڵماش تیرێژ لە سەر کێو سپێدەی داوە بە زمانی کوردی بەیانیتان باش🌹 #سەلاح_کوردی @sabati_kurdi

کیتکە: کولێرەی هەرزن

ئەلحەق کە کابانی کچێ پەنچەت لە گوتکی دڵ دەچێ هەرزان و هەرزن بوو لە لات لەم کیتکە بۆسۆ هەڵدەچێ #سەلاح_کوردی @sabati_kurdi

ڕۆژ، پەڕەی سومبول لە ژێر پێت هەڵدەڕێژم بێیتەوە شەو، لە دەوری سۆسەنی ڕووی تۆ دڵم دەخولێتەوە بۆنی سۆسەنبەر مل و بەیبوون و ڕێحانەی سیا ڕۆژ و شەو بۆی زوڵفی شەوبۆی تۆم وەبیر دێنێتەوە #سەلاح_کوردی_2016 @sabati_kurdi

عشق پیری گر بجنبد سر به رسوایی زند ئابڕوو ئاوێکە چک چک کۆوە بێ چاکت دەڵێ بیخەیە نێو گۆزە بشکێ ڕەنگە پاکیت دادەڵێ خۆشە کات‌وساتی خۆی ئاوازی دڵداری بڵێی ئەشقی پیری ئەر بجووڵێ ئابڕووت بۆ نایەڵێ #سەلاح_کوردی @sabati_kurdi

کەسم، مامۆستا کوردی.mp32.23 MB

دوو گوڵی سوور بووین لەنێو باخچەکەی وەرزی دڵداری لە یەک هەڵبڕاین بۆ نێو دوو گوڵدان لە ڕووی ناچاری بۆ بەهارانی سەوزی ئەوینمان ئاخ هەڵدەکێشین بۆنی شێعرێکمان لە شوێن دەمێنێ بۆ یادگاری #سەلاح_کوردی_2025 @sabati_kurdi

شێتەکەی مەجنوون شەوێکی بۆ تکا نیشتە سەر بەرماڵ و دەسنوێژی شکا شەوگەڕی داماوی سەرگەردانی خەو چوو بەرەو کۆڵانی لەیلا هەر بە شەو ئەشقی لەیلا مەستی مەستی کردبوو بێ خەمی شەربەی ئەلەستی کردبوو نای سەری سوژدەی بەدرگانەی حەزی هێندە سەرپڕ بوو هەموو گیانی تەزی ڕووی لەخوا نا بۆچی ئاتاجم دەکەی؟ بۆ لە پای داری ئەوین خاچم دەکەی؟ جامی لەیلایەک وەبەر دەستم دەدەی دەمگری بەو کایە، ئەشکەستم دەدەی نەشـتەری ئەشقی، لە ناخم ڕۆ دەکەی نێو دەماری حەسـڕەتم، پشکۆ دەکەی تۆ بە قەت کسـپەی دڵم، توونم مەکە من کە شـێتم، هار و مەجنوونم مەکە پیاوی ئەو گەپجاڕە نیم سەر بادەدەم هانێ لەیلای خۆت و من لێی لادەدەم پێیگوت: ئەی شێتۆکە لەیلاکەت منم سەرچڵی، نێو سینگە شەیداکەت منم سـاڵەهای غەدرت، لە جەم لەیلا نەدی من لە لای تۆ بووم و تۆ نەتـکرد بەدی ئەشقی لەیلام، خستە قەلبی پاکی تۆ سەد گەمەی دۆڕاو لە ئەشقم، ماوە بۆ تۆم، گەڕوڵی چو‌‌ڵ و ساڕا کرد و چوو هەر ووتم ئاقڵ دەبی و، چارت نەبوو! جارێ نەم بیست، یا ڕەبێ بێتە دەمت ناوی لەیلـی بوو، دوعای زۆر و کەمت ڕۆژ و شـەو، بیسـتم دەمت ناوی دەڵێ ئەوشۆ ڕووگەت وەرگەڕا بیستت بەڵێ دڵنیا بووم، سەر هەلێکت دەس کەوێ دێی و قاپی ماڵەکەم، دەکوتی شەوێ ئێستە، ئەو لەیلای شـەداری کردبووی دەرسی ئەشـقی، بێ قەراری کردبووی پیاوی ڕێـگەی ئەو بە تا، شـانت بکەم! سـەد وەکـوو لەیلا، بە قوربانت بکەم! شێعر #مرتضی_عبدالهی وەرگێڕ: #سەلاح_کوردی یەکشەنبە ٥ی خاکەلێوەی ۱۳۹۷ Sunday 25 March 2018 @sabati_kurdi