en
Feedback
سەمفۆنیای دڵ

سەمفۆنیای دڵ

Open in Telegram

ژیان کورتە؛ نە خەمەکەی بایەخی هەیە، نە شاییەکەی دەمێنێتەوە. چاکترین ڕێگە بۆت ئەوەیە، کە پێبکەنی.... بە خەمەکەی، بە کەمەکەی، بە زۆرەکەی...

Show more
2 664
Subscribers
+524 hours
+47 days
+430 days
Posts Archive
جوانترین لیستی کاناڵە کوردییەکان بۆ ئێوەوی ئازیز و خۆشەویستی کوردپەروەر
جوانترین لیستی کاناڵە کوردییەکان بۆ ئێوەوی ئازیز و خۆشەویستی کوردپەروەر

ئەی ئەوینە دوورەکەی من لای کێ بڵێم بیرم کردووی؟ لای کێ بڵێم هەموو شەوێ لە ناو دڵما ژیرم کردووی؟ #محه‌ممه‌د_قادری
ئەی ئەوینە دوورەکەی من لای کێ بڵێم بیرم کردووی؟ لای کێ بڵێم هەموو شەوێ لە ناو دڵما ژیرم کردووی؟ #محه‌ممه‌د_قادری

قاپێ پڕلە جوانی هەستی جوان و وزەی ئەرێنی
+5
قاپێ پڕلە جوانی هەستی جوان و وزەی ئەرێنی

تووكنەرم‎! ‏ وەرگێڕانی: ڕەسووڵ سوڵتانی چەند ڕۆژ لەوەپێش، خاتوو یۆلیاڤاسیلی یۆنا، مامۆستا تایبەتییەكەی منداڵەكانمم بانگ كردە ژووری ‏كارەكەم. قەول وا بوو پاكانە حیسابی بۆ بكەم. گوتم:‏ فەرموو دانیشە یۆلیاڤاسیلی یۆنا. وەرە با هەق و حیسابەكانمان یەكلا بكەینەوە. دیارە پێویستت بە ‏پارەیە؛ بەڵام ئەوەندە شەرمنی، كە هەر بە ڕووی خۆتی ناهێنی. دەی باشە... قەرارمان وا بوو مانگێ ‌‏30 ڕۆبڵت بدەمێ. ـ نەخێر 40 ڕۆبڵ. ـ نا، قەرارمان 30 ڕۆبڵ بوو. من نووسیومە. هەمیشە هەر 30 ڕۆبڵم داوەتە بەخێوكەری منداڵەكانم. ‏دەی باشە... دوو مانگت كار كردووە. ـ دوو مانگ و پێنج رۆژ.‏ ـ ڕێک دوو مانگ. من یادداشتم كردووە. كەوا بوو لەسەریەک 60 ڕۆبڵت لای منە. 9 ڕۆژی پشووی ‏یەكشەممۆیانی لێ دەردەكرێ. خۆ تۆ ڕۆژانی یەكشەم خۆت بە كۆلیاوە ماندوو نەدەكرد. هەر ‏خەریكی پشوودان و گەڕان بووی و سێ ڕۆژیش پشووی جێژن. ڕوخساری یۆلیا ڤاسیلی یۆنا لەپڕ سوور هەڵگەڕا. دەستی بۆ یەخەی كراسەكەی برد و چەند جارێكی ‏ڕاوەشاند؛ بەڵام... بەڵام متەقی لێوە نەهات.‏ ـ بەڵێ، 3 ڕۆژیش پشووی جێژن. كەوا بوو 12 ڕۆژی دەبێ لێ كەم بكەینەوە. 4 ڕۆژیش كۆلیا ‏نەخۆش بوو و كەوتبوو. كە لەو چوار ڕۆژەدا تەنیا لەگەڵ ڤاریا كارت كرد. سێ ڕۆژیش ددانت ژانی ‏دەكرد و بە ئیجازەی خێزانەكەم، تەنیا دانێک، ئەویش دانی نیوەڕۆیان لەگەڵ منداڵەكان خەریك بووی. ‌‏12 و 7 دەكاتە 19 ڕۆژ. 60، 19ی لێ كەم بكەوە دەمێنێتەوە 41 ڕۆبڵ. ئەها... دروستە؟ چاوی چەپی یۆلیاڤاسیلی یۆنا سوور هەڵگەڕا و ئاوی تێ زا. چەناگەی لەرزی. بە حاڵەتێكی ‏تووڕەیییەوە كۆخەیەكی كرد و چڵمی هەڵڵووشییەوە، بەڵام متەقی لێوە نەهات.‏ ـ جگە لەوەش، شەوی ساڵی نوێ، پیاڵە و ژێرپیاڵەیەكی چاخواردنەوە كەوت و وردوخاش بوو. كەواتە ‏دوو ڕۆبڵی دیكەشت لێ دەبڕدرێ بە پیاڵە. دیارە پیاڵەكەمان زۆر لەوە بەنرختر بوو. یادگای ‏بنەماڵەیییمان بوو. بەڵام قەینا. بە دەردی گۆتەنی، ڕیش كە بوو بە ڕیشەوە دەبێ شانەی بۆ ‏هەڵگری. جگە لەوانەش، ڕۆژێكیان لە سۆنگەی خەمساردیتەوە، كۆلیا چووە سەر دار و چاكەتەكەی ‏دڕا. ئەوەش 10 ڕۆبڵی دیكە و دیسان لە سۆنگەی كەمتەرخەمیی تۆوە، كارەكەرەكەی پێشوومان ‏پێڵاوەكانی ڤاریای دزی. تۆ دەبێ ئاگات لە هەموو شتێک بێ. بۆ ئەو شتانەیە مووچە وەردەگری.‏ دەی باشە... پێنج ڕۆبڵی دیكەش كەم دەكرێتەوە. ڕۆژی دەی جانیوەری 10 ڕۆبڵم دابوو پێت.‏ لەبن لێوەوە گوتی:‏ من هیچ پارەیەكەم لە تۆ وەرنەگرتووە.‏ ـ ئەی خۆ لە خۆڕا لێرەدا شت نانووسم.‏ ـ زۆر باشە، با وا بێ.‏ ـ 27 لە 41 كەم بكەیەوە 14ی دەمێنێتەوە.‏ ئیدی چاوی یۆلیا ڤاسیلی یۆنا پڕ بوون لە فرمێسک. لووتە درێژ و ڕێكەكەی، شەڵاڵی دڵۆپەی درشتی ‏ئارەقە بوو. كچۆڵەی داماو، بە دەنگێك كە دەلەرزی گوتی:‏ من تەنیا جارێک، ئەویش لە هاوسەرەكەتم پارە وەرگرتووە، هەر ئەوەندە، پارەی دیكەم ‏وەرنەگرتووە.‏ ـ بە راستتە؟ دیتووتە؟ ئەوەیانم هەر نەنووسیبوو. كەوابوو 3 لە 14 كەم بكەیەوە دەبێتە 11. ‏فەرموو ئەوەش یازدە ڕۆبڵەكەت. ئەوەش سێ ڕۆبڵ، ئەوەش دوو دراوی سێ ڕۆبڵیی دیكە، ئەوەش ‏دوو دراوی یەک ڕۆبڵی، لەسەر یەك 11 ڕۆبڵ... فەرموو.‏ ئینجا پێنج دراوی دوو و سێ ڕۆبڵی و یەک ڕۆبلیم بۆ ڕاداشت. دراوەكانی وەرگرت و بە پەنجە ‏لەرزۆكەكانی لە گیرفانی نا و لەبن لێوانەوە گوتی:‏ سپاس.‏ لە جێی خۆم دەرپەڕیم و هەر لەوێ، لە ژوورەكەدا دەستم كرد بە هاتوچۆ. هەموو گیانم پڕ ببوو لە ‏ڕق و تووڕەیی. پرسیم:‏ سپاس بۆ چ شتێک؟ ـ بۆ پارە... ـ ئاخر من كڵاوم لەسەر نای. شەیتان بە لەعنەت، تاڵانم كردووی. بە عالەمی ئاشكرا دزیم كردووە. ‏دەی سپاسی چی؟ ـ پێشتر لە هەر جێیەكی كارم كردووە، ئەوەندەیەشیان لێ پاشقول دەدام.‏ ـ پاشقولیان دەدا؟ هیچ سەیر نییە. بڕوانە، تا ئێستا سۆعبەتم لەگەڵ دەكردی. دەمەویست وانەیەكت ‏فێر بكەم. ئەو هەشتا ڕۆبڵەت كە لەلامە دەتدەمێ. هەمووی لەو دەفرەدایە كە دەیبینی. بەڵام توخوا ‏حەیف نییە بنیادەم ئەوەندە دەستەوستان و تووكنەرم بێ؟ بۆچی وەجواب نایەن؟ بۆ بێدەنگ دەبن؟ ‏چۆن دەكرێ لەم دنیایەی ئێمەدا بنیادەم نەزانێ زمانشڕ بێ؟ چۆن دەكرێ ئەوەندە تووكنەرم بێ؟ تیزەبزەیەكی هاتێ. لە روخساریدا بەدیم كرد: "بەڵێ، دەكرێ." لەسەر ئەو وانەیەی پێم دابوو، داوای ‏لێبوردنم لێ كرد و سەرەڕای سەرسووڕمانە زۆرەكەی، 80 ڕۆبڵەكەی مافی خۆیم پێ دا. شەرمنانە ‏سپاسی كرد و چووە دەرێ. كە لە پشتەوەڕا سەیرم دەكرد، لەبەر خۆمەوە گوتم: "لەم دنیایەی ئێمەدا، ‏بەهێزبوون و زوڵم چەندە سووکوئاسانە."‏ کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێت

#وەرگێڕان ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ من خودام لە قومقمۆکەی ئاو پەیدا کرد لە بۆنی گوڵێک لە جوانی هەندێک کتێب و تەنانەت لای بێدینەکان. بەڵام هیچکات خودام لای ئەوانەی کاریان قسەکردن لەسەریەتی نەدۆزییەوە. #کریستییەن_بۆبن و. #هەژار

مـن لە بـۆ ماچـــت بەقوربــــان تەرکی ژینم کردووە تەرکی شەرع و تەرکی شێخ و تەرکی دینم کردووە #شێخ_ڕەزای_تاڵەبانی
مـن لە بـۆ ماچـــت بەقوربــــان تەرکی ژینم کردووە تەرکی شەرع و تەرکی شێخ و تەرکی دینم کردووە
#شێخ_ڕەزای_تاڵەبانی

گەر له چاوەکانی منەوە لە دونیا بروانی تەنها خۆت دەبینی..
گەر له چاوەکانی منەوە لە دونیا بروانی تەنها خۆت دەبینی..

ئێرە کوردستانە...
ئێرە کوردستانە...

دەبێ کەی سەربەخۆ بی تۆ هەتا من بە سەربەستی بکەم سەیر و سەفای تۆ.. هێمن
دەبێ کەی سەربەخۆ بی تۆ هەتا من بە سەربەستی بکەم سەیر و سەفای تۆ..
هێمن

4_5827762105134095193.mp35.95 MB

گوێگری کام ھونەرمەندی؟

photo content
+1

جگە لەو یادە شیرینەت، سەراسەر تاڵە ژینی من کەچی ئەتوێتەوە خەم، چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم بە هیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەک
جگە لەو یادە شیرینەت، سەراسەر تاڵە ژینی من کەچی ئەتوێتەوە خەم، چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم بە هیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەکانی من لە ڕێی تەیری نیگایەکتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستم #کاکەی_فەلاح

جوانترین و بەسوودترین کاناڵە کورییەکانی تێلێگرام لەو پێڕستە ببینن فەرموون هەمووتان بشدار بن😍😍

بڵێی خەریک چی بێ😍😘😁

دوور لە تۆ دوورم لە خەو, نەزدیکە مەرگم ڕۆژ و شەو... #سالم
دوور لە تۆ دوورم لە خەو, نەزدیکە مەرگم ڕۆژ و شەو... #سالم

دوکاندارێک لە سەر شووشەی دووکانەکەی نووسیبووی توڵە سەگی فرۆشیمان هەیە. کوڕێکی لاو چۆ ناو دووکانەکە و کوتی:کاکە نرخی توڵەسەگەکان چەندە؟ دوکاندارکوتی:لە 500هەزار تمەنەوە دەست پێ‌دەکا، بۆ سەرێ. کوڕە کوتی:دەتوانم بیانبینم؟ دوکاندار دەرکی قەفەسێکی کردەوە، دێڵە سەگێک پێنج تووتکی لە گەڵ بوو لە ساڵۆنی دوکان کەوتنە هاتوو چۆ،بەڵام تووتکی پێنجەم کەمێک دەشەلی. لاو هۆیەکەی لە دوکاندار پرسی:ئەویش کوتی:بەیتارەکان وای تێ‌دەگەن کە ئێسکی ڕانی نیە و تا کۆتایی تەمەنیشی چاک نابێتەوە... لاو کوتی:من ئەو توۆتکەم دەوێ!!! دوکاندار هێندێ توڕە بوو و کوتی:تۆ لە ناو ئەو هەموو تووتکە ساغ و جوانە،ئەو دەردە دارە هەڵدەبژێری، ئەوە کە بایەخیەکی نیە و تەنانەتی بە نیوە قیمەتیش دەتدەمێ.!!! لاو کوتی:من ئەوەم دەوێ و نرخی ڕاستەقینەشی بە تۆ دەدەم، ئەو کات دەلینکی شەڵوارەکەی هەڵکێشا و لاقی دەستکردی خۆی پێشان دووکاندارەکە داو کوتی:منیش لاقم نیە و تا کۆتایی تەمەنم دەشەلم، ئایا بەوە بێ بایەخم؟ ئەو تووتکە پێویستی بە کەسێکە کە بایەخی ئەو بزانێ و وریای بێ، چوونکێ ئینسانەکان وەک سەندووقی قەڵەمڕەنگی وان،ڕەنگە، ڕەنگی پێویستی یەک نەبین، بەڵام ڕۆژێک دێ کە بۆ تەواو کردنی نیگارێک بە شوێن یەکتر دا دەگەڕێین... وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە

دانشتووی کام شاری👇👇👇👇👇👇