گــەردەلوول
❥••• جوانترینەکان باشترینەکان نین
Show more617
Subscribers
-124 hours
+27 days
-630 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
بەڵام لە هەمووشتێک گەورەتر هاوڕێم مردنە.
کە دەرفەتمان دەداتێ، ببین بە گوڵ، ببین بە هەور، ببین بە ئاو…
لەسەرمان دەوەستێت؛
پڕ بین لە عەتری عەشق، پڕ بین لە مۆسیقای هەتاو…
کاتێک لە جوانی تێر بووین، بە میهرەوە وەک دایکێک بانگمان دەکات:
وەرنەوە بۆ باوەشی من... وەرنەوە بۆ باوەشی من... ئیتر تەواو
وەرە هاوڕێم پێکەوە سەیری چڵێک گیا بکەین.
پڕە لە گوڵی گێژەن،
لە هەناسەی پڕ غەمی گەرداو،
لە گەورەیی کۆترێک ڕابمێنین.
دڵی پڕە لە جەنگەڵی بچووک،
لە گوللەی کتوپڕ،
لە هەڵفڕینی لە ناکاو…
گەورەیە ئەم ئەستێرەیە،
کە ئەو هەموو تیشکەی تیا جێ دەبێتەوە.
گەورەیە ئەم دڵۆپە ئاوە کە بەم بچووکییە،
خۆی بە منداڵی دەریا دەزانێت.
گەورەیە ئەم تیشکە،
کە لە مێژە لە ئاسماندا وێڵە و ئێستاش خۆری بیر نەچۆتەوە.
گەورەیە ئەم کێڵگەیە کە ئەگەر بێتە بەر،
پڕە لە سێوی نەبینراو.
گەورەیە ئەم غونچەیەی کە ئەگەر بگەشێتەوە،
پڕە لە باغی نەوتراو…