ℋℴᏉℴℛℊ 24
Open in Telegram
﷽شینم گەلێک گێڕا و شادیم کەم دیوه خۆشی دەڵێن هەیه، بەڵام نەمدیوه هەڵوەدا بووم له دووری پەری ئازادی تووشی نەبووم نه لەو دیو نه لەم دیوە پرسیار و ڕەخنە داواکاری
Show more6 862
Subscribers
+324 hours
+197 days
+10230 days
Posts Archive
6 862
جوانترین و بەسوودترین کاناڵە کورییەکانی تێلێگرام لەو پێڕستە ببینن فەرموون هەمووتان بشدار بن😍😍
6 862
خەیاڵ...
شەوی ئەمشەو هەتاڪوو بەر بەیانی ...
بە نێو ڪووچەی خەیاڵت دا دەڕۆشتم
چ مەوداێڪی بێ ڪۆتا بوو دووریت
لە خەونیش دا بە دیدارت نەگەشتم!
تێڪۆشەر
@Hawarge24
6 862
ئازیزم خەیاڵ نەبوایە
ئەوەندە چاوەڕێت نەئەبووم
تا لەبەر پەنجەرەکەمدا
ئێوارەنێ
وەکو شێعرێکم شێت ئەبووم
تۆ نازانی ئەم دووریەت چی پێ کردم
گەر لە خەودا بمبینیایە
کە سەرت لەسەر شانم بوو خۆ ئەمردم
ئێستا ئەیبینم خەو نییە و
لە تاو دووریت خەوم نایە
وای چەند ڕاستە کاتێ ئەڵێن
ڕوح لە جێگەی عاسی دایە.....
ڕنج سەنگاوی..
@Hawarge24
6 862
تۆبەی ئەشق...
هەموو جارێ بەڵێن دەدەم
تا هەتایە نەت دوێنم !
خۆشەویستیت ببڕمەوە
لە ڕیشەوە دەرت بێنم !
بەڵام لە حاندی سڵاوت ،
وا دەڕووخێ دڵی شێتم ،
تۆبەی ئەشق دەخۆمەوە
چی پەیمانە دەیشڪێنم.
تێڪۆشەر
@Hawarge24
