1 542
Subscribers
-224 hours
-97 days
-2330 days
Posts Archive
1 542
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد.
هەینیتان پیرۆز.
1 542
هەمووان لەگەڵ بارینی باراندا
دەکەونە یادی کەسێک
بەڵام ئەو
تەنها کەسێک بوو کە
بە هاتنی
منی دەخستەوە بیری باران ..
محمد شیرین زاده
1 542
هه‌ندێك جار ئه‌وه‌نده رقم هه‌ڵده‌ستێ
كه هه‌سته‌كه‌م ده‌بێ بڕۆم
ده‌بێ له‌م كۆمه‌ڵه چه‌نه‌بازه هه‌ڵبێم
به‌ڕاستمه
هه‌ندێك جار حه‌ز ئه‌كه‌م لێره ه-هڵێم
ته‌نانه‌ت له ناوه‌كه‌م، له ئاماژه، له پیته‌كان،
له‌م جیهانه بێ سۆنگه، كه مه‌یه، مه‌ڵێ، مه‌پرسه!
هه‌ندێك جار حههز ئه‌كه‌م لێده‌م و بڕۆم بێ هه‌رچییه‌ك ئاشنایه،
بۆ گۆشه‌یه‌كی دووری بێ ناو
له ده‌وروبه‌ری شوێنێكی بێ ناو،
هه‌ینێ بێ هیچ ڕابردوویه‌ك
بیرم نه‌یاته‌وه له كوێوه هاتووم، كێم، لێره چی ده‌كه‌م.
پاشان بێ هیچ ئه‌مڕۆیه‌ك
بیرم نه‌یاته‌وه كه جیاوازییه‌ك هه‌یه، مه‌ودایه‌ك هه‌یه، سبه‌ینێیه‌ك هه‌یه.
ده‌بێ جانتاكه‌م داخه‌م
به‌ڕێكه‌وم.. بڕۆم،
ده‌ڕۆم.
به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوومه‌ته ده‌رگاكه، له خۆم ده‌پرسم
بۆ كوێ..؟!
كوێم هه‌یه، بۆ كوێ بڕۆم؟!
سه‌ید عه‌لی ساڵحی و. جه‌بار سابیر
1 542
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد.
هەینیتان پیرۆز.
1 542
ئەی کۆچەری
دڵت بە هیچ ماڵێکەوە پەیوەست مەکە،
بە جۆرێك کە بە جێت هێشت غەمبار بیت بۆی ..
شەمسی تەبرێزی
1 542
من گۆشەگیر و دوورەپەرێزم، تەنانەت ئومێد و خەونەکانی پێشووتریشم لێم جوودا بوونەتەوە ..
دۆستۆیڤسکی کتێبی: نامەکان
1 542
دەردی عیشقێکم کێشاوە کە توانای دەربڕینیم نییە پرسیار مەکە..
« درد عشقی کشیداهم کە مپرس »
حافظ
1 542
عەشق واتە ئەوەی کە لە شا ڕەگت لە تۆ نزیکترە و
بەڵام تۆ ئارەزووی پێگەشتنی دەکەی ..
مەولانا
1 542
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آل مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيد.
هەینیتان پیرۆز.
1 542
مرۆڤ مەتەڵێکە،
ئەگەر هەموو ژیانیشت بۆ لێکدانەوەی تەرخان بکەیت،
کاتت بە فیڕۆ نەداوە ..
دۆستۆیڤسکی
1 542
هاتی، مایتەوە، ڕۆشتی
ڕێک وەکو هەوره بروسکە
کە هەتا بتەوێ چێژ لە جوانیەکەی ببینیت
ماڵەکەتی سوتاندبێت ..
رضا کاظمی
1 542
دۆستۆیڤسکی لە زیندان سەگێک دەبینێ کە هەموو زیندانییەکان شەقی تێهەڵدەدەن، ئەو بۆی دەردەکەوێ کە سەگەکە لە زیندانییەکان ڕاناکات، بە پێچەوانەوە کاتێک ئەوان لێی نزیک دەبنەوە، سەگەکە دەچەمێتەوە و خۆی ئامادە دەکات بۆ شەقخواردن، ڕۆژێک دۆستۆیڤسکی لێی نزیک دەبێتەوە و دەست بەسەریدا دێنێت، سەگەکە به سەرسووڕمان و ترسەوە سەیری دەکا و دوور دەکەوێتەوە و بە شێوەیەکی خەمگین دەست دەکات بە ناڵاندن، لەو ڕۆژە بەدواوە سەگەکە هەر کاتێک دۆستۆیڤسکی دەبینی ڕایدەکرد! ئەو سەگە بە بەدڕەفتاری خووی گرتبوو، بۆیە بە هەر شێوازێکی تری بەلادا چوون دەترسا، کاتێک کەسێک ڕەفتاری باش بوایە لەگەڵی، ئاسایی خۆی لە مەترسیدا دەبینی، ئەم بابەتە لەبارەی مرۆڤەکانیشەوە ڕاستە، کەسانێک کە تەواوی تەمەنیان بەدڕەفتاری و بێ متمانەییان لەوانی تر دیوە، نازانن چۆن مامەڵە بکەن کاتێک سۆز و موحیببەت دەبینن.
دۆستۆیڤسکی
1 542
تەنها تاریکی ئەزانێت
مانگ چەندە ڕۆشنە
تەنها خاك ئەزانێت
دەستەکانی ئاو چەندە میهرەبانن
نرخی ڕاستەقینەی نان
تەنها مرۆڤی برسی ئەیزانێت
تەنها من ئەزانم
کە تۆ چەندە جوانی ..
ڕەسول یونان
1 542
دواجار نه ڕه‌نگ ده‌مێنێته‌وه نه نه‌ژاد،
ته‌نها شتێك كه ده‌مێنێته‌وه
مرۆڤبوونه ..
ژان ژۆرس
