تۆڤ
Open in Telegram
من لە تەنیشت ئەو گۆرانیانە ئەژیم🫠 https://t.me/SendHarfBot?start=1f23419541d4 @OGFREDBOT
Show more870
Subscribers
+324 hours
+47 days
+4230 days
Posts Archive
870
لە داوێنی چیای ژینا
منی ئاوارە وەستاوم...
گەرەکمە سەرکەوم بۆ کەل
بەڵام بێ هێز و داماوم
کە هەنگاوێ دەنێم،
هەنگاو دووهەم یاریدەم ناکا
نییە ئومێدی سەرکەوتن
لەبەر کەم تینی هەنگاوم
ژیانێکی پەرێشانی
سەراپا هاودەمی ژانە
سەرم سوڕماوە بەم حاڵە
هەتا ئێستا کە چۆن ماوم...
لە دەشتی چۆڵی ناخۆشا
نییە هاودەنگ و هاوڕازێ
ئەڕۆم مەستانە ڕێبازی
ئەمەل دوورە لەبەر چاوم...
870
ھەزار ھێندە پەرێشان و
سیاچارە بژیم ھێشتا
لەنێو دڵدا ھەمە ئاواتی خاڵ و
پەرچەمێکی تر
ھەتاکوو دواپشوو ڕێبواری
ڕێگەی عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم
بەرھەمێکی تر.!
ـ هێمن
