تۆڤ
Open in Telegram
من لە تەنیشت ئەو گۆرانیانە ئەژیم🫠 https://t.me/SendHarfBot?start=1f23419541d4 @OGFREDBOT
Show more867
Subscribers
No data24 hours
+27 days
+4030 days
Posts Archive
867
خەیاڵی بادەکەی تۆ بوو
منی کێشایە مەیخانە
بەڵام ئێستا نە مەی دیارە
نە ساقی و دەوری پەیمانە
لە جێگەی زەوقی مەی نۆشان لە جیاتی بەزمی سەرخۆشان
ئەبینم مۆتریب و ساقی
وەکوو من دڵ پەرێشانە
لە شین و شیوەنی یاران
سەرم سوڕ ماوە ئەی یاران
لە کوێیە شای وەفاداران
کە دنیا بوەتە بۆت خانە
لە قاپی مەیکەدە ئەوسا
مەقاماتی مۆحەببەت بوو
کەچی ئێستا لە هەر لاوە
مەقامی زەعفی ئیمانە...
867
چارەی خەمی من مەی بوو
بە پەیمانە کرابوو
خاکم بە سەری ئەو شەوە
مەیخانە خرابوو
ڕشتی بە قەتڵ خوێنی دڵی عاشقی شەیدا
ئەو حوکمە بە دەست
مەستێ لە شەرعی مە درابوو
بووکی دڵی من
بۆ دەمێ نەیدی شەوی شادی
مارەی بە خەم و دەرد و خەفەت تازە بڕابوو
بەندی دڵی من
بوو بە خەزەڵ ڕازی نەکوتراو
با بردی لەپڕ تازە دڵم کاری کرابوو
بێ تۆ گوڵەکەم
خێوەتی دڵداری لە دڵدا
بۆ ساتێ لە کوێستانی نەزەر هەڵنەدرابوو
بەختم لە گرێوی دڵی دێوانەیە بۆیە
بەو شەرتە کە دۆڕابوو دڵم پێنەدرابوو
نەمدی شەوی مەینەت کەسێ ئاواڵی خەمم بێ
یا کەس نەبوو یا ڕەنگە چرا هەڵنەکرابوو
شاهید بە تەوار ئەو دەمە دڵ مایلی مەی بوو
خاکم بەسەری ئەوشەوە مەیخانە خرا بوو
867
تاوێ نەگەڕا چەرخی موخالیف بە حسابم
بێ ناڵە نییە سانییەک تاری ڕوبابم
هەر لەحزەیەکی مەهدی هەزار گریە بوو، ئەفسوس
ساڵانی مناڵیم و هەموو عومری شەبابم
گەر ڕاستە مەلەک نامەی ئەعمالم ئەنوسێ
با سوور بێ وەکو خوێنی جگەر، خەتتی کیتابم
شەمعێکە لەسەر لێوەلەرەی مەینەتی من ڕۆژ
ئەستێرەی شەو شاهیدمن، سەختە عەزابم
ئێستە، خەلەلی عافییەتیش باری بەدەنمە
هەرد دەردە ئەدا پاچی، لە بونیانی خەرابم
توخوا دڵەکەم، کوانێ ختوراتی جوانیی؟
بۆ ڕەش بوو هەموو ئوفقی خەیاڵات و سەرابم؟
هەیهات، چ بێ میهر و وەفا دەرچوو نیگارم
حاڵی بە گەرم پرسش ئەکەم، ساردە جەوابم
زیاتر سەبەبی عەقڵ و شعوورە خەفەتی من
بۆ غەفڵەت و نسیانە هەموو نۆشی شەرابم
ساقی، بە فیدای دیدەی مەخمورت ئەکەم دین
لێوڕێژم ئەوێ پیاڵەی مەیی ئەجری سەوابم.
867
🚀 Ghost VPN | فیلترشکن پرسرعت و پایدار 👻⚡
🎁 تست رایگان قبل از خرید
🔥 اینترنت آزاد و بدون محدودیت
⚡ سرعت بالا و پینگ عالی
🔒 امنیت و حریم خصوصی کامل
💰 لیست قیمت:
🌟 5 گیگ ➜ 35,000 تومان
🌟 10 گیگ ➜ 70,000 تومان
🌟 15 گیگ ➜ 105,000 تومان
🌟 20 گیگ ➜ 140,000 تومان
🌟 50 گیگ ➜ 350,000 تومان
🌟 100 گیگ ➜ 700,000 تومان
✅ اتصال پایدار 24/7
✅ سرورهای قدرتمند و پرسرعت
✅ سازگار با Android، iPhone، Windows و Mac
✅ پشتیبانی و تحویل سریع
🎁 برای دریافت تست رایگان و خرید:
🤖 @GhosttsignalBot
⚡ Ghost VPN | سرعتی فراتر از انتظار 👻🚀
