en
Feedback
۞ قـورئـان و سـونـنـەت ۞

۞ قـورئـان و سـونـنـەت ۞

Open in Telegram

کەناڵی قورئان وسوننەت کەناڵێكی ئیسلامى زانستی یە و لەپێناو بڵاوکردنەوەى ئەو ئیسلامەیە کە سەلەفى صاڵح - پێغەمبەرى خوا (صلى الله علیه وسلم) و هاوەڵانى (رضي الله عنهم) لەسەرى بوون - وە سەر بە هیچ گروپ و لایەنێکى حیزبى نیە.🍁

Show more
1 062
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-1630 days
Posts Archive
خودایە تۆ دەست و چاو وعەقڵ و مێشکت پێ داوین تا عیبادەتی تۆێ پێ بکەین.. ئێمەش داوات لێکەین بەموسڵمانێتی بمانمرێنە. لەبەهەشتی خۆت بێ بەشمان مەکە رەحم بکە بەدایک وباوکمان بەماڵ ومناڵمان بەخوشک وبرایانمان .. تۆیش دوعایەک بنوسە رمضان۲

شەیتانی جن لەو مانگە بەستراوتەوە شەڕ و خەراپەی نەماوە, بەڵام دونیا گەلێک لە شەیتانی ئینس بەرەڵا بووە .

پێغەمبەری نازارمان ️ﷺفەرموویەتی: خوێندنی ئەم زیڪرە  پاداشتی خێرترو چاڪترە لەشەوڕۆژێڪ زیڪرڪردن سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ عدد ما خلق ، سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ مِلْءَ ماخلق ، سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ عدَدَ ما في الأرضِ والسماءِ، سُبْحَانَ اللّٰه‌‎  ملء ما في الأرض والسماء سُبْحَانَ اللّٰه‌‎  عدَدَ ما أحصى كتابه سُبْحَانَ اللّٰه‌‎ ملء ما أحصى كتابه سُبْحَانَ اللّٰه‌‎  عدَدَ كلّ شيءٍ ، سُبْحَانَ اللّٰه‌‎  مِلْءَ كُلِّ شَيءٍ♡︎

🌷 ‌اللّهُمَّ ‌صَلِّ ‌عَلَىٰ‌ مُحَمَّد ‌وَعَلَىٰ ‌آلِ‌ مُحَمَّد‌ 🎀

پرسیارکرا لە زانای پایەبەرز (شێخ محمد بن عثيمين - خوا لێی خۆشبێت-)، ئەی شێخ حوکمی ئەو کەسە چیە کە لە ڕەمەزاندا خواردنێك ئامادە دەکات و نیەتی خێر و سەدەقەی هەیە بۆ باوکی؟ شێخیش وەڵامێکی فراوان بە پوختی دەداتەوە و لەکۆتاییدا دەفەرمێت: [دوعا کردنت بۆ باوکت لە نوێژی تەراویحدا یان لەشەونوێژدا (تهجد) زۆر باشترە لەوەی دە وشتری بۆ سەرببڕیت] 📚 لقاءات باب المفتوح (١١٥)

پێغه‌مبه‌ر ﷺ ده‌فـه‌رمووێ: ڪاتێڪ خه‌وتی له‌سه‌ر جێگاڪه‌ت (قُلْ يَا أَيُّهَا الْڪافِرُونَ) بخوێنه‌وه‌و پاشان لـه‌سه‌ر ڪۆتاییه‌ڪه‌ی بخه‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌ڕائه‌ته‌ له‌ شیرڪ، وه‌ فـه‌رمووده‌ی تـر هاتووه‌ ڪه‌ (قُلْ يَا أَيُّهَا الْڪافِرُونَ) چوار یه‌ڪی قورئانه‌ لـه‌ فـه‌زڵدا سوڕه‌تێڪی گه‌وره‌یه‌ بـۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر ﷺ لـه‌و نـوێژه‌ سوننه‌تانه‌ خـوێندوویه‌تی وه‌ پـێش خـه‌وتنیش پـێش ئـه‌وه‌ی بخه‌وێ خـوێندوویه‌تی بیخوێنن. قُلۡ يَٰٓأَيُّهَا ٱلۡكَٰفِرُونَ (1) لَآ أَعۡبُدُ مَا تَعۡبُدُونَ (2) وَلَآ أَنتُمۡ عَٰبِدُونَ مَآ أَعۡبُدُ (3) وَلَآ أَنَا۠ عَابِدٞ مَّا عَبَدتُّمۡ (4) وَلَآ أَنتُمۡ عَٰبِدُونَ مَآ أَعۡبُدُ (5) لَكُمۡ دِينُكُمۡ وَلِيَ دِينِ (6)

پێغەمبەری خودا ﷺ ڪاتێڪ لە نوێژ تـەواو دەبوو، سێ جار داوای لێخۆش بوونی دەڪرد وە دەیفەرموو «اللهم أنت السلام ومنك السلام، تباركت يا ذا الجلال والإكرام». 

ئیلاهیمـ داوات لێ ئەڪەمـ صبری یەعقوبمـ پێ بدەیت🤲 ئامین ❤️

موسا دەگریا دەنگی کۆشکەکەی پڕکردبوو شیری هیچ دایەنێکی نەدەخوارد فیرعەون و ئاسیا ،دایەنەکان و پاسەوانانی کۆشک هەموو ئەمانە تەنها لەپێناو یەک شت بوون … ئەو بەڵێنە بوو کەخوای گەورە بەدایکی موسای دابوو إِنَّا رَادُّوهُ إِلَيْكِ واتە :-(ئێمە بۆت ئەگەڕێنینەوە) هەربۆیە متمانەی تەواوت بەخوای خۆت هەبێ کێ لەخوا بەوەفاترە لەبەجێهێنانی بەڵێنیدا ! بێگومان هیچ کەس …

سلام علیکم الحمدلله بۆ جارێکێ تر گەیشتینەوە رەمەزان بەفەزڵ و کەرەمی خوای گەورە پێش چوونم بۆمانگی پیرۆزی رەمەزان پێم خۆش پیرۆزبای لەسەرجم موسڵمانانی جیهان بکەم. وە دوای گەردن ئازای لەئیوەش بکەم ئەگەر رۆژێک دڵم ئێشاندبێتن یان قسەیەکی رەقم کردبێت. مۆفق وسەربەرزو سەرفراز بن. گەردنی هەمووتان ئازا بیت یارب عیبادەتە وتاعەتان قبوڵ ببێێت. خاوەن کەناڵ

حیزبایەتی ڕیشەی کۆڵەکەکانی برایەتی ئیمانی هەڵئەتەکێنێت، دەمارگیری بۆ حیزبێک بۆ کەسێک بۆ مامۆستا و بۆ شێخێک ئەی کوانێ کارکردن بۆ ئەم برایەتیە کە خوای گەورە باسی کردوە بۆمان..؟! {إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ} ئەی کوانێ ئەم برایەتیەی پەیامبەری خوا (علیە الصلاة والسلام)باسی کردوە بۆمان..؟! (المُسْلِمُ أَخُو المُسْلِمِ لاَ يَظْلِمُهُ وَلاَ يُسْلِمُهُ..) رواە البخاري ٢٤٤٢ ڕاستە ئیسلام هاتوە بە فورقان لە نێوانی " هیدایەت و گومڕایی ،لە نێوانی حەق و بەتاڵ،لە نێوانی سوننە و بیدعە بەڵام یەکێک لە گەورەترین ئافات و موسیبەتەکانی هەندێ لە فێرخوازی زانستی ئەم سەردەمە، ئەوەیە جیای ناکاتەوە ئەو پرسانەی کە" ڕاجیاوازی تیادا (سائغ) و ڕێپێدراوە لەوەی ڕێپێدراو نیە..! لەوەی کە تەبدیع ئەکرێت یان ناکرێت..! لەوەی هەجری تیا ئەکرێت یان تیایدا ناکرێت..! لەوەی (تحزیر) و ریاکردنەوەی لێئەکرێت یان لێیناکرێت..! ئەمرۆش زیادی کردوە (حظوظ النفس)ـەکان کە بۆتە سووتەمەنی ئەم باسانە تەفەرقە و دووبەرەکی و ستەم کردن و نادادپەروەری و بێ ئینسافی لێواری کردوە..! کار لە نەسیحەت و ئامۆژگاریدا نەماوە و سەری کێشاوە بۆ فەزیحەت و ئابروبردن..! وائەزانن هەموو هەڵەیەک گومڕاییە، هەموو ڕەدێک پێویستە هەجر و تەحزیر و تبدیعی لەسەر بونیاد بنرێت..! ئەچیتە لای هەر کۆمەڵێکیان ئەبینیت لە تەفرەقە و ناکۆکیدان، لە کەمبوونەوەن نەک لە زیابووندا، هۆکارەکەشی .. {كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ} ئەی ئەهلی سوننە.. ئێوە لە ئەم ڕۆژگارەدا کەمترین کەسانێکن، ئەگەر براکەت بانگەوازی بۆ تەوحید و سوننەتە پشتیوانی بکە و دامەبڕێ لێی بە دڵسۆزی و حیکمەتەوە نەسیحەت و ئامۆژگاری بکە، وە بیری بخەرەوە بە نەرم و نیانی دوژمن و ناحەزانتان بە خۆتان خۆش مەکەن، دادپەروەربن بە ئینسافبن بە ڕەحم و بەزەییبن لەگەڵ یەکتری. ولا حول ولا قوة إلا بالله