703
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-1130 days
Posts Archive
703
له خەمبارترین شەوکانم ئه م نامەیەت بۆ ئەنووسم، ئه مەوێت بیخوێنیته وه، ئه مەوێت بڕاوێت بزانیت من نه بوومه ته هۆێ ئه وه ی دڵی تۆ بشکێ، یاخود نه بوومه ته هۆێ ئه وه ی خەمبار بیت، و بە ڕەفتاره کانم ڕه نگه وا تێبگەیت من خرابم! نا ئازیزم من خراب نه بووم:) تەنها نەمتوانی، نەمتوانی به رگەی ئه و ساردیه بگرم که که وته نێوانمانه وه، من چه ندین جار ئاگادارم کردیته وه که وا مه که من سارد بم، وا مه که خراب بم له گه ڵت، بەڵام تۆ بە زۆر وات لێکردم، ئێستاش هیوادارم له خۆشترین شوێنی ئه م ژیانه بیت و له مێشکت پرسیار دروست نەبێت که من چۆنم، چونکه من له بێده نگی ئه و شەوانەم که ترپەی شکانی دڵم تێیدا دەبیسترێت، لەناو ئه و ئازاره بێده نگەی که بە دەستەکانی خۆت چاندت، من ڕۆشتم و نەبوومه هۆێ وێرانبوونی ژیانت، بەڵکو بوومه قوربانی ئه و خۆشەویستیەی که بێ سنوور پێم بەخشیت و له به رامبه ردا تەنها ڕەتبوونی ڕۆحت و بێباکیتم چنییه وه، من هەموو هەوڵێکم دا بۆ ئه وه ی ئه م پەیوەندییه ڕزگار بکەم، تەنانەت لەسەر حسابی ئارامی دڵ و ڕۆحی خۆشم جەنگام، به رگەی هەموو ساردی و بێباکیەکانت گرتم تەنها بۆ ئه وه ی ڕۆژێک نەگات بەم ئاراستەیه، بەڵام تۆ هەموو دەرگایەکت داخست و تەنها ڕێگەی ڕۆشتنت بۆ هێشتمه وه، من ویستم ببمه مالێک بۆ ماندووبوونه کانت، بوومه په ناگەیەک له کاته تاریکەکانتدا، بەڵام تۆ خەریکی دروستکردنی دیوار بوویت له نێوانماندا و هه رگیز هەوڵت نەدا تێبگەیت چەندە ئازارم دەدەیت، ئێستاش وا دەڕۆم بەبێ ئه وه ی داوای هیچ ڕوونکردنەوەیەک یان داوای لێبوردنێک بکەم، چونکه بێده نگیەکەم گەورەترین وەلامه بۆ ئه و هەموو ئازار و بێوەفاییەی که بەسەرتدا هێنام، تێگەیشتم هەندێک جار مانەوە له شوێنێک که بەهای تێدا نەگونجێت زیانێکی گەورەتره له ڕۆشتن، بۆیه جێمهێشتی بۆ ئه وه ی ڕێز له پارچه شکاوه کانی خۆم بگرم، ڕێز له و کەڕامەته بگرم که لەپێناو تۆدا نزیکم کردبووه له نەمانی، هیوادارم ڕۆژێک بیت هەست بەو بۆشاییه قووڵه بکەیت که له دوای خۆت جێتهێشتووه، تێبگەیت که کەسێک چەندە بە ڕاستگۆیی خۆشی ویستویت، بەڵام هه رگیز ئه وە ڕووناداتەوه که من ببینیته وه بەدوای چاککردنەوەی شتێکدا بگەڕێم که تۆ بە دەستی خۆت بێباکانه وێرانت کرد، چونکه ئه و دڵەی که هەزاران جار بەخشینی پێتدا و هەمیـشه دەرفەتی نوێی پێبەخشیت، ئه مجاره یان بۆ هەمیـشه فێری ئاوڕنەدانەوە و بێدەنگبوون بوو...
703
ئیمشەو هێن دڵم پڕە بەچۆڕێ مەیی سەر گەرمم ..🍺🚬
هەرچی لەدڵمە دەیڵێم بەسەر مەستی بێشەرمم..😕⛔
بۆ وەی ساتێک دڵخۆشبم هەر بە هیوای قەدەرمم..🤲⌛
من بۆ هەموو کەس سوتام دەزانن کە دڵ نەرمم..❤️🩹🗽
وەسێت بێ پاش مەرگیشم ئاگر بەردەن لە تەرمم..🪦🎭
با وەک دڵم بسوتێ گۆشت و ئێسقان و چەرمم..🔥🥀
703
⌯︙ تـم تخطـي البث 🎧
⌯︙ بواسطـة : المشـرف .
⌯︙ لا يوجد قائمة انتظار في 𓏺🤎میݪ.
⌯︙ سأغادر المكالمـه حاليـاً
703
🕸️ УТ ѕтяєαмɪпɢ 🎵
⌯︙ 𝖳𝗂𝗍𝗅𝖾 : Ahmad Zahir - Saqi
⌯︙ 𝖣𝗎𝗋𝖺𝗍𝗂𝗈𝗇 : 3:34 𝗆𝗂𝗇𝗎𝗍𝖾𝗌
⌯︙ 𝖱𝖾𝗊𝗎𝖾𝗌𝗍𝖾𝖽 𝖡𝗒 : 𓏺🤎میݪ
703
بیر لە ھەرچی دەکەیتەوە، بە بێدەنگیەکی پڕ لە نائومێدی کۆتایی دێت. بێ ئەنجام و
بێکەڵک. بێ ھودە و بێ بەرھەم...
بچین ئەو چاییە گەرمکەینەوە و دواتریش بیرێک بکەینەوە و بزانین سبەینێ چ قوڕێک بکەین بە سەرماندا........
╭──➤ 🖤
@Darwesh_1 ╰────────────●
