MAA CC
Open in Telegram
تایبەت بە کریپتۆ کورێنسی و تەکنەلۆژیای بلۆکچەین بۆ ھەر پرسیارو کێشەیەک پەیوەندی بکەن بە ئەدمین @mustafa_abdullah16
Show moreThe country is not specifiedCryptocurrencies99 124
891
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
891
فرۆشتنی ئەژماری بانکی🔰
له ئێستا دوکاندار و بازرگانەکان ئەکاونتت بۆ دروست دەکەن و هەژمارێکی بانکیت بەناوەوە دادەنێن بە ناسنامەی خۆت و کارتی زانیاریەكەت ، پاشان لێت دەکڕنەوە بەبڕە پارەیەک ئێستا لەبازاڕ لە نێوان 50 بۆ 100 هەزارە .
دوکاندارەکە دەڵێ ئێوە لە ماڵەوە 5 کەسن وەرە 5 ئەکاونتتان بۆ دروست دەکەم و لێتان دەکرمەوە بە 500 هەزار.
ئەم کەسە 10 ملیۆنی تێدەکات و دەچێ لە تورکیا ڕایدەکێشێ یان
30 ملیۆنی تێدەکات و لە ئیمارات ڕایدەکێشێ
یان هەر بڕێک کە لەدەرەوە ڕایبکێشێ
ئەم کارا بۆ نمونە دوو بۆ سێ ساڵی بەردوام دەبێ کاتێ تۆ ئیشت بە فەرمانگەیەکی حوکمەت دەبێ داوای ئەستۆ پاکیت لێدەکەن،
دوای دەبینن بە ناسنامەی خۆت و بە کارتی زانیاریت هەژمارێکی بانکیت هەیە،
نزیکەی دوو بۆ سێ ملیۆن دۆلارت ئاڵو گۆر پێ کردووە ، واتا تۆ نزیکەی 200 بۆ 300 دەفتەر دۆلارت بردۆتە دەرەوە بۆ بازرگانی،
ئەم بڕە پارەیەش باجی دەچێتەسەر ئەگەری هەیە 5 بۆ 6 ملیۆن باجت لێوەربگیرێ .
تۆ هەژمارێک دەفرۆشی بە 100 هەزار لەوانەیە سبەینێ 100 ملیۆن باجت لێ وەربگیرێ .
تکایە تکایە ئەکاونت و هەژمارە بانکیەکانتان مەفرۆش ..
تکایە با ئەم بابەتە بگاتە هەموو براو خوشکانمان.
@maa_cc
891
پۆستی کاتی
برایەکی خۆمان ئەڵێت هەر کەسێک لەمانەی هەیە و بەردەستە لای ئەیکرم ئەگەر کەسێک هەیەتی ئەیفرۆشێت ئاگادارمان بکاتەوە
جگە لە کریپتۆش وتم با سوودێک بەو خەڵکە بگەیەنین 😂 هەرچەنە دەمێکە ئەکتیڤ نین بمان بورن
891
تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال وغفر الله لنا ولكم
جەژنی رەمەزان لە هەموو برا موسوڵمانەکانم پیرۆز بێت ، خوای گەورە هەموو رۆژێکتان بکات هە جەژن و خۆشی ، داواکارم لە خودای مەزن رۆژوو و تاعەتی هەموو لایەک قبوڵ بکات و لەپێناو خوای گەورە گەردنتان ئازاد بێت ، ئێوەش لە پێناو خوا گەردنمان ئازاد بکەن .
891
🔰 ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دادی کۆریای باشوور سەپاندنی سیستمێکی دیجیتاڵی بۆ بەدواداچوونی گواستنەوەی سەروەت و سامانی کریپتۆ کورێنسی لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ڕاگەیاند، بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕێگاکانی بەدواداچوونی سپیکردنەوەی پارە و کۆتاییهێنان بە کارە نایاساییەکان بە بەکارهێنانی کریپتۆ کورێنسیەکان .
وەزارەتەکە سیستەمی بەدواداچوون بەکاردەهێنێت بۆ پشکنین و چاودێریکردنی تۆمارەکانی مامەڵەکانی پەیوەست بە بازاڕی کریپتۆ کورێنسی و وەرگرتنی وردەکاری پەیوەندییەکانی نێوان ئەو مامەڵانە و بەم شێوەیەش سەرچاوەی پارە پێش و دوای گواستنەوەکان پشتڕاستدەکاتەوە.
هەروەها دەسەڵاتدارانی کۆریا ڕایانگەیاند کە کاردەکەن بۆ چاکسازی لە ژێرخانی لێکۆڵینەوەی زانستی و دیجیتاڵیدا، بۆ ئەوەی هاوسەنگ بن لەگەڵ پەرەسەندنی تاوانە داراییەکان، بەو پێیەی وەزارەتی دادیش بەنیازە سیستەمی کلاودی دیجیتاڵی بۆ پزیشکی دادوەری لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا دابمەزرێنێت، کە وەک بەشێک لە سیستەمی پزیشکی دادوەری دیجیتاڵی D-Net دیزاین دەکرێت.
بەپێی داتاکانی حکومەت، 75%ی مامەڵە نایاساییەکانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی لە وڵاتەکەدا پەیوەندی بە کریپتۆ کورێنسیەوە هەیە ، بەتایبەتی دوای ئەوەی کۆریای باشوور بووەتە یەکێک لە بازاڕە پێشەنگەکانی کریپتۆ کورێنسی لە چەند ساڵی ڕابردوودا، هەروەها تاوانەکانی پەیوەست بە کریپتۆ بەرزبوونەتەوە.
ساڵی ڕابردوو نوسینگەی لێکۆڵینەوەی ئەلیکترۆنی لە دەزگای پۆلیسی نیشتمانی کۆریا ڕێککەوتنێکی لەگەڵ 5 ئێکسچەینجی گەورەی کریپتۆ کۆریا واژۆ کرد، کە ڕێگری لە بەکارهێنانی نایاسایی کریپتۆ دەکات و ژینگەیەکی بازرگانی سەلامەت دروست دەکات.
@maa_cc
