cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

" ساباتی شێعر" بەرهەمی ئەدەبی شاعیران و نووسەرانی کوردستان

دەنگ و ڕەنگ و هەواڵی چالاکی فەرهەنگی و هونەری شاعیران و نووسەرانی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکانتان @abdolla2505

Show more
Iran157 066The language is not specifiedReligion & Spirituality73 746
Advertising posts
463
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
+1430 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

دیمانەیەک لەگەڵ سۆران حەمەڕەش وەر گیراو لە کاناڵی دەنگە پەڕتووک https://t.me/zagrosDaily
Show all...
نازانی کەی مۆمی ژیان دادەگیرسێ و بەرە بەرە بڵێسەی ژانت سەر دەکاو لەناخەوە دڵۆپ دڵۆپ دەتوێیەوە... ئومێد https://t.me/+4EJkEsv6dR5lNzY0
Show all...
" ساباتی شێعر" بەرهەمی ئەدەبی شاعیران و نووسەرانی کوردستان

دەنگ و ڕەنگ و هەواڵی چالاکی فەرهەنگی و هونەری شاعیران و نووسەرانی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکانتان @abdolla2505

#ماچی_دامێ شەوێ چووم و لە ژوانێ ماچی دامێ لە سەر یەک تا بەیانێ ماچی دامێ مەلا بانگدان کە ڕۆیشتم بە ناچار لە حەوشەی تا کۆڵانێ ماچی دامێ قەرار بوو بمکوژێ و ڕووبەندی لادا لە جێگەی ڕوح کێشانێ ماچی دامێ لە سەر لێوم گلەیی بوو و سکاڵا! هەتاکو کەس نەزانێ ماچی دامێ بە سێحری جامی چاوی مەستی کردم بە نرخی گیان و ژیانێ ماچی دامێ دەزانی بۆچی شاییم وا بە خۆمە لە سۆنگەی دیوەخانێ ماچی دامێ بە مسقالی ئەگەر جاران دەکێشا  بە پەیمانەی قەپانێ ماچی دامێ تەمن ڕۆیی بەرەو بەرزایی و ئاخر لە نیزیکی تەلانێ ماچی دامێ بیانووی گرتبوو کەم مەیلی لە منە کە دی ئەو بەزمە وانێ ماچی دامێ لە ڕێی کانی کە دەورم دا بە "زریان" بە بێ وەی گۆزە دانێ ماچی دامێ #زریان #مەهاباد ١٤ بەفرانباری ٢٧٢٣ https://t.me/+4EJkEsv6dR5lNzY0
Show all...
" ساباتی شێعر" بەرهەمی ئەدەبی شاعیران و نووسەرانی کوردستان

دەنگ و ڕەنگ و هەواڵی چالاکی فەرهەنگی و هونەری شاعیران و نووسەرانی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکانتان @abdolla2505

ئەو بابەتەی ئەوپەری ئەوینداری تێدایە دیارە وەرگێڕ بۆ کوردی: دڵنیا عەلیپوور ـــــــــــــــــــــــ نامەی ثریا بە شهریار شهریار عکست را در مجلەای دیدم، خیلی شکستە شدەای، سخت متأثر شدم. گفتم: خدای من، این چهرە دلدادە من است. این همان شهریار است. این قیافە نجیب و دوست داشتنی دانشجوی چهل سال پیش مدرسە دارالفنون است. نە! من خواب می بینم. سخت اشک ریختم، خاطرات چهل سال پیش در جلو دیدگانم نقش بستند. قرار را بر بیقراری دادم، بطوریکە دختر کوچکم سهیلا متوجە شد و گفت: مادر برای چە گریە می کنی؟ گفتم: عزیزم برای جوانی از دست رفتە و خاطرات فراموش نشدنی آن دوران. بە عکست نگاە میکردم و سخن می گفتم. آیا تو آن شهریاری و من آن دختری کە یک شب می خواستی بە خانەام برسانی؟ همین کە بە در خانە رسیدیم، گفتم نمی گذارم تنها برگردی، باید برگردیم و ترا بە خانەات برسانم. ترا بە نزدیک منزلت رساندم. تو گفتی کە صحیح نیست یک دختر در این دل شب تنها برود، و باز تو مرا تا در خانەمان رساندی ولی من قبول نکردم. دوبارە برگشتیم کە ترا بە خانە خودت برسانم. آنقدر رفتیم و برگشتیم، یکبارە متوجە شدیم کە سپیدە سحر دمیدە، نە تو بە منزل رسیدەای و نە من بە خانە خودمان. یادت هست کە آن روز پدر و مادرم از نیامدن من چە حالی داشتند.چە روزهای شیرین و دوست داشتنی بود. هیچوقت لذت آن خاطرە از خاطر ناشادم فراموش نمی شود: عزیز من مگر از یاد من توانی رفت    کە یاد توست مرا یادگار عمر عزیز هر وقت آن روزها در جلو چشمم مجسم می شود اشک میریزم و میگویم: ای آفتاب یک بار از مغرب بە مشرق برگرد تا من جوانی و آن روزهای بازنگشتنی را بازیابم. از کتاب: خاطرات شهریار با دیگران نوشتە: بیوک نیک اندیش 💐💐💐💐 نووسراوەی(نامە) سووڕەییا بۆ شەهریار شەهریار وێنەکەتم لە گۆڤارێکدا دی، زۆر تێک شکاوی، زۆر پێی هەژاو و دڵگران بووم وتم: ئەی خوایە ئەمە ڕووخساری دڵداری منە. ئەمە هەر ئەو شەهریارەیە.ئەمە هەر ئەو بەژن وباڵا ڕێک و ڕێزدارو ئاکارجوانە و خۆشەویستەی خوێندکاری چڵ ساڵ لەوەپێشی قوتابخانەی بەرزی ڕاهێنان و خوێندگەی هونەری (دارالفنون) نییە! من خەون ئەبینم.زۆر گریام و ئەسرینم ڕشت،بیرەوەری چڵ ساڵ لەوە بەپێشم هاتنە بەرچاوەکانم.ئۆخژنیم جێی بە نائارامی دا، بەشێوەیەک کچە چکۆلەکەم سۆهەیلا پێی زانیم وتی: دایە بۆچی دەگری؟ وتم:ئازیزەکەم بۆکاتی لاویەتی لەدەست چووم و بیرەوەریەکانی لە یاد نەچووی ئەو دەورانە تماشای وێنەکەتم دەکردو قسەم دەکرد.ئاخۆ تۆ ئەو شەهریاری و من ئەوکچەی کەیەک شەو دەتویست بیگەیەنیە  ماڵەوە؟ هەرکە گەیشتینە بەردەرگای ماڵ،وتم ناهێڵم تەنیا بگەڕێوە،ئەبێ بگەڕێینەوە و تۆبگەینمە ماڵەوە.تۆم گەیاندە نزیکی ماڵەوە. تۆ وتت درووست نییە کچێک لە دڵی شەودا تەنیا بڕوا،وە دیسان تۆ منت تا بەردەرگای ماڵمان گەیاند و بەڵام من قەبووڵم نەکرد.دیسان گەڕاینەوە کە تۆ بگەیەنمە ماڵی خۆت.ئەوەندە ڕۆییشتین و هاتین،بەگشتی تێگەییشتین کە کازیوەی بەرەبەیانی دەرکەوتووە،نە تۆ گەیشتییە ماڵەوە و نە من بۆ ماڵی خۆمان. لەبیرتە کە ئەو ڕۆژە دایک و باوکم لە نەهاتنەوەی من چ حاڵێکیان بوو؟.چ ڕۆژانێکی شیرین و خۆشەویست بوو.هیچ کاتێک تام و چێژی ئەو بیرەوەرییه لەیادی ناشادم ناچێتەوە. ئازیزی من مەگەر ئەتوانی لەبیری من بڕۆی کە یادی تۆیە یادگاری تەمەنی ئەزیزم هەرکات ئەو ڕۆژانە لەبەرچاوەکانم وێنا دەکەم فرمێسک دەڕێژم و دەڵێم: ئەی هەتاو یەکجار لە ڕۆژاواوە وەگەڕێ بۆ ڕۆژهەڵات تا من جوانی ئەو ڕۆژانەی ناگەڕێنەوە بەدەست بێنمەوە. لە پەڕتووکی : بیرەوەرییەکانی شەهریار لە خەڵکانی تر دەسنووسی: بیووک نیک ئەندیش وەرگێڕ : ✍ #دڵنیا https://t.me/+4EJkEsv6dR5lNzY0
Show all...
" ساباتی شێعر" بەرهەمی ئەدەبی شاعیران و نووسەرانی کوردستان

دەنگ و ڕەنگ و هەواڵی چالاکی فەرهەنگی و هونەری شاعیران و نووسەرانی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکانتان @abdolla2505

.         شێعر و داهاتوویەکی لاواز #هەستیار_قەڵاڕەشی لە ناو زانستی شێعرناسی و تۆژەرانی شێعر دا باوە کە شێعر لە دوبەشی توێکڵ و کاکڵ پێک هاتووە  واتە دیوی دەرەوە و دیوی ناوەوە، لەم دابەشکردنەدا مەفهووم و مەنا👇👇👇👇 بە دیوی ناوەوە دادەنرێت و دەبێتە کاکڵی شێعر👇👇👇👇 وردەکاری و تکنیک گەلێکی وەک زمان ،مۆسیقا، خەیاڵ ، شکڵ و ڤۆڕم و چوارچێوە بە دیوی دەرەوەی شێعر واتە توێکڵ دادەنرێت،،👇👇👇 بەڵام ئەوەی لەبەرچاوان ونە و هەموودەم هەر وەپاش گوێ خراوە و چاوپۆشی لێدەکرێ👈 عیلم و زانستی چۆنییەتی داڕشتن و خەمڵاندنی کاکڵێ شێعرە، هەرچەند کە ئێمە ناتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کە بۆ بەیانی چیمان بەسەر دێت، هیچ کەسێک بەری دەستی خۆی ناخوێنێتەوە بەڵام ئێمە ئەگەر بێین (هەروەک هاتووین)👈 نەزم و شوعار و دروشم و هەڵبەست و ...... هەمووی ئەم شتانە بە شێعر ناو بەرین ئیتر نەک داهاتووی شێعر گەش نابینین بەڵکوو بەرەو سەقەرەی خوارێش ڕاوی ئەنێین! ، زۆر بەداخەوە زۆر لە هاوڕێیان لەبەر ئەوەیکە قافیەی چەند وشەیەکیان کەوتۆتە یەک بە شێعر ناوی ئەبەن و بە جۆرێک دەرخواردی خەڵکی ئەدەن و بە نەوعێک تەحویلی جامعەی ئەدەبی ئەدەن کە خواست و ویست و داخوازی کۆمەڵگا لە شێعردا دەبێ ئەوە بێت..! لە حاڵێکدا وانییە، شێعر، 👈شێعریەتیی کوانێ؟ تەسویری کوانێ؟ خەیاڵ، زمان، بەیان، مەنتقی کوانێ؟......، شێعر هەموو سەنایەعێکی ئەدەبیی تێدایە، هەموو تەفەکور و بیرکردنەوەیەکی تێدایە، ئەندێشەی شێعری تێدایە،..... ئێمە ئەگەر قەرار بێت ئەندێشە لە شێعر بگرینەوە و ئەو تەسویر و خەیاڵ و ڕوانگەیە لە شێعر دوور کەینەوە و فەلسەفە لە شێعر بستێنینەوە و سەرەڕای ئەو هەموو زانستە شێعرییە بێینە سەر ئەوەیکە دوو وشە بەیەوە گرێ بدەین و قافیەکانیان ڕێک بخەین و بە شێعر ناویان بەرین ئیتر داهاتووی شێعر هەر ئێوە بێژن بەرەو کوێ ئەچێت!! هەر بۆیەش کە سەیر بکەن شێعر بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزیوە و هەڵگری هیچ قسە و باس و پەیامێک نەماوە و دوور لە هەموو پێکهاتەکانی بواری ئەدەبییە،، شێعر بە درووستی و ڕاستی ڕادەستی ئێمە کرا بەڵام زۆر بەداخەوە هیچمان پێ نەهێشت و چەکمان کرد،، هەر بۆیە شێعری ئێستا لە وشە ڕیزکردنێکی ئاسایی زیاتر هیچی تر نییە زۆر بە داخەوە کێشەی زۆربەی شاعیرانی ئێستای ئێمە ئەوەیە 👈شارەزاری ڕەوت و قۆناغەکانی بەر لە خۆمان نین و چون ڕابردوو باش ناناسن و نازانن👈 بۆ داهاتووش شتێکی ئەوتۆیان پێ نییە. ئەوەی ڕۆژانە بە شێعر دەیانبینین دووپاتکردنەوەی لاوازی هەمان👈 ئەزموونە سەرەتاییەکان و بەرهەم‌گەلی ڕابردووە بە پاش و پێش کردنی وشە و دەستەواژە و شوبهاندنەکانییەوە. بەڵام ئەو باش بزانن کە دونیا دونیای پرسیارە هەر بۆیەش شێعر دەبێ پرسیار دروست بکا نەک وەڵام داتەوە،، واتە شێعر دەبێ پرسیار بێ نەک وەڵام. تا ئێستا لە ئەدەبیاتی هیچ وەڵاتێک‌دا مانایەکی تەواو یا وەسفێکی تایبەت بۆ شێعر نەدۆزراوەتەوە واتە حاشا لەوە ناکرێ کە شێعر چەندە گەورە و بە نرخە،، . ــــــــــــــــ #هەستیار_قەڵاڕەشی  ١٣٩٩/١١/١٠ https://t.me/+4EJkEsv6dR5lNzY0
Show all...
" ساباتی شێعر" بەرهەمی ئەدەبی شاعیران و نووسەرانی کوردستان

دەنگ و ڕەنگ و هەواڵی چالاکی فەرهەنگی و هونەری شاعیران و نووسەرانی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکانتان @abdolla2505

لەبەر چاوت دەسووتێن مانگ و ساڵم دەکەونە بەر پەلی مێژووی بەتاڵم وەکوو ئەو ساڵە کۆنانەی کە ڕۆیین دەسووتێن کۆی شەو و ڕۆژی خەیاڵم #ڕاوێژ_خزرپوور https://t.me/+4EJkEsv6dR5lNzY0
Show all...
" ساباتی شێعر" بەرهەمی ئەدەبی شاعیران و نووسەرانی کوردستان

دەنگ و ڕەنگ و هەواڵی چالاکی فەرهەنگی و هونەری شاعیران و نووسەرانی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکانتان @abdolla2505

ئەمڕۆکە ژانێ گرتوومی ژانی ژن بوون بە تاو و ڕەنجێ زۆرەوە موو بە موو تا سەری ئێسقان چنگی لە گۆشت و خوێن چەقان ئەمڕۆ ژانی ژن گرتمی ژانی دایک ژانی ژیان... ڕۆژ جەستەمی بە ژان سپارد سکاڵام بۆ هیچ کوێ نەچوو ئەو سکاڵایەش بۆ خوام نارد ژانم زۆرە زۆر و قاییم ئەمڕۆ شێعرێ دێتە دنیا گۆچی ئەکەم بەو خەمانە لە تەنیایی جەستەمی خوارد کۆرپەی شێعرم بەو وشانە گۆچ ئەکەم و بارێ دێنم ڕۆڵەی شێعری شۆڕەسوارم ئێستا تووند و گورجوگۆڵە ئەینێرم بۆ کۆڕی خەبات دەنگی بەرز کا بۆ تۆڵە باڵای بەرزی وەک شاهۆ بێ ڕۆڵەی شێعرم دێتە دنیا گرتوومی ژانێ ئەمڕۆکە ✍#شیلان_جەیرانی https://t.me/hawarekbaqoollaitaman https://t.me/+4EJkEsv6dR5lNzY0
Show all...
" ساباتی شێعر" بەرهەمی ئەدەبی شاعیران و نووسەرانی کوردستان

دەنگ و ڕەنگ و هەواڵی چالاکی فەرهەنگی و هونەری شاعیران و نووسەرانی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکانتان @abdolla2505

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سەمای ساکاری سروەی بەر بەیانی دەچێ بۆ دیمەن‌و دەم ئاو‌ و کانی دەبا بۆی گوڵ بە شاخ و کێو و هەرددا کە دڵ ڕوو بکا لە ڕووگەی کامەرانی جەعفەر شەمام (هـــــەڵـــوێـــســـت) 👇👇👇👇👇👇 @jahfarshamam https://t.me/+4EJkEsv6dR5lNzY0
Show all...
" ساباتی شێعر" بەرهەمی ئەدەبی شاعیران و نووسەرانی کوردستان

دەنگ و ڕەنگ و هەواڵی چالاکی فەرهەنگی و هونەری شاعیران و نووسەرانی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکانتان @abdolla2505

شێعرێنی زایەڵە👇 سڵاو هاوڕێیان، هەروەک دەزان شەوان دوور و درێژن، بۆ ئەوەیکە بێ تاقەت و وەڕەز نەبین وەرن کتوپڕێک دامەزرێنین و هەرکەس پێیکرا و توانی و کاتی هەبوو، کتوپڕێک لەسەر ئەم دوو دێڕەی من بنووسێت یا ئێوە شێعرێک دابەزێنن و با بنووسین ‌ئەم خەزانەش دار و پەردووی ئەم دڵەم هەڵگرمەوە ناونیشانی بێ سەڵایی خۆم لــە خـەم وەرگــــرمەوە گەر هەزار زەردەش لە دایک بێ لە ڕۆژژمێــری دڵم وا لەخۆم ون بووم لەڕێی زەردێکی،، خۆم ناگرمەوە ✍ #هەستیار_قەڵاڕەشی من لە ڕێبەندانەوە، زوقمی کەساسیم گرتووە چم لە پووشپەڕ داوە، بەوقوتکەی دڵی باگرمەوە ✍ #ساماڵ_گەنمانی تۆ بڵێی کێشی تەمەن مەودای هەبێ بۆ ئەوچەلەش جێی خەلەو خەرمانی خۆمی پێ تەواو داگرمەوە #م_ئ_هۆگر نەرمە بارانی دڵۆڤانیت ببارێنە گوڵم قەترە قەترە بیتکێنە ناودڵی ئاگرمەوە #ئاکام ئەو پڵیتەی عومری من هەر دێ و دەسووتێ بێوچان هەر بەرەو فەوتان دەچم تازە کە سەر ناگرمەوە؟ #بێبەش_پیرانشار دانەخورپی کورپەڵەی کورد با بە دەنگی تۆپ و تانگ بانگی ئازادی بە گوێی دادەن بە ڕمبە و گرمەوە #بێ خێش پاییزیش ڕۆیی خەزانی دووری کۆتایی نەهات چاوەڕێی نەورۆزی ژینم دڵمی پێ ڕاگرمەوە #دڵنیا وای لە پا خستووم خەمی تۆ و ئەو سنوورە نەگبەتە سەد بەهەشتم وادە پێ بەن ئەستەمە پا گرمەوە      # عەتا ساڵح پوور  ، سەقز بوومەلەرزێک هات لە دڵما خانی ژینم ڕاچەنی وا دەسووتێم بەم خەزانە ئاگرم ناسرمەوە #ڕاوێژ_خزرپوور وا لە بیرت کردموو هیجرانەکەت یەکجاریە تۆ لە دڵما خانە خوێ ماوی هەتا دوا گرمەوە     #هاوار لاجانی، شۆڕش من کە رێبازی شەهیدانی گەلی خۆم گەرتووە با لە داخی دوژمنی زۆڵ زێدە پێ داگرمەوە #سەلاح کاکی جۆرێ کەوتمە ژێر چەپۆکی ڕەشی دەستی چارەنووس هەزاران ساڵ کاتم دەوێ و جێی خۆیشم ناگرمەوە                         #شیلان https://t.me/+4EJkEsv6dR5lNzY0
Show all...
" ساباتی شێعر" بەرهەمی ئەدەبی شاعیران و نووسەرانی کوردستان

دەنگ و ڕەنگ و هەواڵی چالاکی فەرهەنگی و هونەری شاعیران و نووسەرانی کوردستان بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکانتان @abdolla2505