2 339
Subscribers
-124 hours
-87 days
-2730 days
Posts Archive
2 339
جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت ,
اللە اکبر اللە اکبر اللە اکبر، لا إله إلا الله، الله أكبر الله اكبر ولله الحمد
تقبل الله منا ومنكم صالح الاعمال
جەژنی قوربان لەگشت موسڵمانان پیرۆز بێت
ڕۆژوو عیبادەتی هەموو لایەک خوای گەورە قبوڵی کردبێ حەجی حاجیانمان قبوڵ بێ خوای گەورە لەگوناهی سەرجەم مسوڵمانان خۆشبوبێ . یاخوا پیرۆزتان بێ هەموو ڕۆژێکتان جەژنو خۆشیبێ هیوای بەختەوەری بۆ هەموتان دەخوازم💜✨️🎉🎊
#Roshna 💜
2 339
خودا دەزانێت چ خۆشییەک وێرانت دەکات
چ خەمێک دروست دەکاتەوە
«دەکرێ زوو بڕیار نەدەین»😍🤍
2 339
لەخودا دووربون وەک ئەوە وایە لەئۆقیانوسێکدا بیت،نەزانیت بەرەو کوێ دەڕۆیت!ڕێیەکە هەیە،کێشەکەتۆیت کە وونی!
2 339
دڵتەنگ مەبە ..
چونکە ئەو خودایەۍ کە گوڵ لە ناو بەرد دەڕوێنێت ، دەتوانێت لەناو قوڵایۍ خەمەکانیشتا خۆشیەک بۆ دڵت بڕوێنێت ، ئەگەر هەموو دەرگاکانۍ دونیات لێ داخران مەترسە . چونکە خودا لەگەڵمانە و دەرگایەک بۆ تۆ دەکاتەوە کە هیچ مرۆڤێک ناتوانێت بیبەستێت ..
ئەو ئاگاۍ لەو فرمێسکانەیە کە نەڕژاون ، ئاگاۍ لەو هاوارانەیە کە لە ناختدا خنکاون . سوجدەیەک ببە و هەموو قورسایۍ دڵت لاۍ ئەو دابنێ ، چونکە ئەو لە هەموو کەسێک میهرەبانترە ..
دڵنیابە هیچ شکانێک لاۍ خودا بەبێ چاککردنەوە نامێنێتەوە و هیچ خەمێکیش هەتا سەر نییە کاتێک ئەو پەناگەت بێت ..
ڕۆحت ئاسوودە بکە ئازیزم
هەموو شتێک باش دەبێت 🤍،،
2 339
اللَّهُمَّ أَعِزَّنِي بِطَاعَتِكَ، وَلَا تُذِلَّنِي بِمَعْصِيَتِكَ
خودایە، بە گوێڕایەڵی ڪردنی خۆت سەربەرزم بڪە، و بە سەرپێچی ڪردنی فەرمانت زەلیلم مەڪە🤍
2 339
اللهم اجعلنا من اهل النفوس الطاهرة ،و القلوب
الشاکرة و الوجوە المستبشرة الباسمة وارزقنا
طیب المقام و حسن الختام…
خودایە بمانڪە بەئەهلی ڪەسانی پاڪ
وە دڵانێڪی سوپاسگوزاری خواو ڕوخسارێڪی
بەزەردەخەنەی مژدەپێدراو ، وەپلەیەکی
باش و ڪۆتاییەکی باشمان پێببخشە🤍…
2 339
ئەم شەو شەوۍ 27 ڕەمەزانە ؛
خودایە، لەم شەوی پڕ لە میهرەبانییەدا، کە دەرگاکانی ئاسمان کراوەن و دڵەکان لە هەموو کات ناسکترن، ئێمە باوەشمان بۆ لێبوردەیی تۆ گرتووەتەوە. پەروەردگارم، تۆ دەزانی لە ناخی هەریەک لە ئێمەدا چەند برین و چەند خەونی نیوەچڵ هەن، تکایە بە نوری خۆت ڕێگاکانمان ڕووناک بکەرەوە و دڵەکانمان لە ماندوێتی ژیان پاک بکەرەوە.
خودایە، ئەوەی لە دەستمان چوو، بە باشتر بۆمان قەرەبوو بکەرەوە، ئەوەی ئێستا لەبەردەستماندایە، بەرەکەتی تێبخە، و ئەوەشی لە داهاتوودا چاوەڕێمانە، بیخەرە سەر ڕێگای خێر و خۆشی. ڕێگایەکمان نیشان بدە کە تێیدا نە دڵمان بشکێت و نە دڵی کەس بشکێنین. بمانکە بەو مرۆڤانەی کە نەک تەنها بۆ خۆیان، بەڵکو بۆ دەوروبەریشیان دەبنە مایەی ئارامی و زەردەخەنە. لەم شەو کورتەدا، نزا قووڵەکانمان بکە بە واقیعێکی جوان و دڵخۆشکەر لە ژیانماندا ..
خودایە چاوم لە ڕێیە
چاوم لە ڕێیە ئەمشەو
موعجیزەیەکم بۆ بخولقێنێ 🌚,,
2 339
خودا لە نزیکترین شوێنە کاتێک
کە مرۆڤ بە دڵێکۍ پاک و بەڕۆژووەوە
لە ژێر باراندا داواۍ لێ دەکات 🤎,,
2 339
عومەری کوڕی خەتاب فەرمووی:
لەوە دووربە کە ئازارت دەدا،
نەیفەرموو بەرگە بگرە
لە بەرگە گرتندا جگە لە شکانی کەرامەتت هیچی ترتان دەست ناکەوێت…
2 339
لە سایەۍ میهرەبانۍ تۆدا
ئەۍ ئەو زاتەۍ لە دەمارەکانم لێم
نزیکتریت سووپاس بۆ تۆ ..
کە لە تەنیاییدا دەستۍ دڵم دەگریت
بۆ هەموو ئەو دەرگایانەۍ کە
بە ڕەحمۍ خۆت کڵۆمت داون ..
چوونکە تەنها تۆ دەزانۍ کام ڕێگایە
بۆ من خێر و کامەۍ تەمومژە ..
الحَمدُلِلَّە ..
بۆ ئەو نیعمەتانەۍ کە بە ئاساییان
دەبینین ..
بۆ هەناسەیەک ، بۆ بینینۍ ڕووناکۍ
، بۆ ئارامۍ ناخ ، سوپاس بۆ تۆ ..
کە لە کاتۍ کەوتندا دەبیتە
پشتیوانم و لە کاتۍ گوناهدا
بەپەردەۍ ستارۍ خۆت
دەمشاریتەوە و دووبارە
دەمخەیتەوە سەر ڕێگاۍ ڕاست ..
خوایە گیان دڵمان پڕبکە لە ڕازیبوون
تا لە هەموو هەورە تاریکەکاندا
تیشکۍ میهرەبانۍ تۆ ببینین ..
و تەنها بە یادۍ تۆ ڕۆحمان
ئارام بێتەوە ..
" سوپاسگوزاریۍ " تەنها وشەۍ
سەر زمان نیە ، بەڵکو لێدانۍ
دڵێکە کە دەزانێت هەموو شتێک
لەلایەن تۆوەیە ئیلاهۍ ..🤎✨
2 339
15...رمضان💜🌙
اللهم أسكننا تحت ظل عرشك يوم القيامة.اللهم آمين يا رب💜یاڕەبی لە ڕۆژی مەحشەر لەژێر سێبەری عەڕشی خۆت حەشرمان بکەی و بەدەستی ڕاست دەفتەری کردەوەکانمان وەربگرینەوە اللهم آمین یارب
2 339
ئـەگەر یەڪ شتت پێ بڵێم..!
ئەوا پێت دەڵێـم:
چەندێ تاوان و هەڵـەت زۆربـوو..!
پەیوەنـدیـت لەگەڵ خودا مەپــچڕێـنـە..!
💜
2 339
2...رمضان💜🌙
﴿رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ﴾ (آل عمران_٨)پەروەردگار دڵەکانمان لە خشتە مەبە دوای ئەوەی کە لە نیعمەتی ئیمان و هیدایەت بەهرەمەندت کردوین،وە لە سۆز ومیهری تایبەتی خۆت بەهرەمەندمان بکە چونکە بە ڕاستی تۆ زاتێکی بە خشندە و بەخشێنەری.
Available now! Telegram Research 2025 — the year's key insights 
