jineftin
Open in Telegram
ماڵپەڕێکی هزری و کو‌لتووریی سەربەخۆیە jineftin.krd ژنەفتن لە فەیس بووک https://www.facebook.com/jineftin ژنەفتن لە ئینستاگرام https://www.instagram.com/jineftin/ ژنەفتن لە یوتیوب jinetin jineftin پێوەندی: jineftin@jineftin.krd
Show moreIran241 337The category is not specified
840
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
No data30 days
Posts Archive
840
📖ڕۆمانی گەردوون و گەردوونی ڕۆمان
✍کاروان کاکەسوور
🗨«ئەو ڕۆمانەی ئاستی زانراو تێدەپەڕێنێت، هاوکات لۆجیکی تایبەتی خۆیشی دەخاتە ڕوو، کە ڕێ نادات بە لۆجیکی زانراو بخوێنرێتەوە، بگرە هەر خوێندنەوەیەک لە ئاستیدا کورت دەهێنێت، ئەگەر بیەوێت بۆ ئاستی زانراوی بگەڕێنێتەوە. بە مانایەکی دی، ڕۆمان کاتێ دەتوانێت داهێنەر بێت، کە واقیعێک بە هەموو وردەکارییەکانیەوە تێک دەشکێنێت و لە ئاستێکی دیکەی جیاوازدا دەریدەخاتەوە. ناکرێت بۆ ئەو واقیعەی بگەڕێنینەوە، لە کاتێکدا خودی واقیعەکە تێپەڕێنراوە و نەماوە. ڕۆمانی داهێنەرانە بەرگەی هێرشی ئەو خوێندنەوانە دەگرێت، کە واقیعی زانراویان کردووەتە پێوەر و دەیانەوێت لەوێوە ڕووبەڕووی ببنەوە. واتە ئەو خوێندنەوانە زمانی ڕۆژانەیان تێدا بەرجەستەیە و خۆیان لە ئاستی زمانێکدا دەبیننەوە، کە چووەتە دۆخی ئاماژەوە و کۆمەڵێک ئاڕاستەی جیاوازی لێ کەوتووەتەوە. لێرەدا ئاستی میلـلی دەکەوێتە بەرانبەر ئاستی فەلسەفییەوە، کە دووەمیان نەدەهاتە کایەوە، ئەگەر یەکەمیانی تێک نەشکاندایە. ئەو ئاڕاستانەیش وایان کردووە دەقەکە کورت نەکرێتەوە، تا لە شێوەی ڕۆمانی ئاسایی‌دا بخرێتە دۆخی ئایکۆنەوە و ماناکانی لە چەند دێڕێک‌دا پێشان بدرێن. ڕۆمانی فرەدەنگ بەو خەسڵەتە گەردوونییانەی هەیەتی، لە بینراو و نەبینراو پێک دێت، کە تەنیا توێژینەوەی بارگاوی بە فکری ڕەخنەیی دەتوانێت هەوڵی ئاشکراکردنی نەبینراوەکانی بدات، بێ ئەوەی بە خاڵێکی دیاریکراو بگات و ئەنجامێک بە دەست بهێنێت.»
🗨«گوتمان تیۆریی گەردوونی کوانتیکی پێی وایە چەند ماددە و وزە هەن لەم گەردوونەدا، گەردوون خۆی لە عەدەمەوە دروستی کردوون، بەڵام عەدەمێکی کوانتۆم. بەپێی یاسای کوانتۆم دەکرێت تەنێکی وردی وەک ئەلیکترۆن هاوکات لە دوو شوێنی جیاوازدا خۆی دەربخات. ئەگەر لێرەدا (ڕۆمانی فرەدەنگ) بخەینە شوێنی (گەردوون)ـەوە، ئەوسا ڕێ بە خۆمان دەدەین بڵێین ڕۆمان توانای هەیە لە عەدەمێکی کوانتۆم هەموو ڕەگەزەکانی خۆی لە کارەکتەر، ڕووداو، کات، شوێن، بابەت و ئەوانەی دیکەیش دروست بکات. بەپێی (یاسای کوانتۆمی ڕۆمان) دەکرێت سەرجەم تەنەکان لە چەند کات و شوێنی جیاوازدا دەربکەون و بەردەوام جیاوازی دەربخەن، بەوەی ڕۆمان دەتوانێت وزە، ماددە و دژەماددە بەرهەم بهێنێت. ڕۆمانی داهێنەرانە بە تەقینەوەی مەزن (big bang) دەست پێ دەکات و بە پووکانەوەی مەزن (big crunch) کۆتاییی دێت، کە وەک بینیمان ئەم کۆتایییە ڕێخۆشکەری تەقینەوەیەکی تری مەزن و دەستپێکێکی نوێیە.»
✅ ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/08/07/%da%95%db%86%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c-%da%af%db%95%d8%b1%d8%af%d9%88%d9%88%d9%86-%d9%88-%da%af%db%95%d8%b1%d8%af%d9%88%d9%88%d9%86%db%8c-%da%95%db%86%d9%85%d8%a7%d9%86/
840
💫 ئێواره‌یه‌کی گوڵه‌باخی
✍🏽 سەعادەت ڕەحیمی
📝پاژێک لە چیرۆکەکە
عادڵ به شۆڕتێکی بۆر و کۆنه‌وه له بهردەرگای حه‌مام ڕاوه‌ستابوو، مریەم به ئه‌سپایی لێی نزیک بوویه‌وه. پیاو پشتی له‌و بوو و نه‌یده‌بینی که ژنەکەی گه‌وره‌ترین چه‌قۆی ئاشپه‌زخانه‌ی به ده‌سته‌وه‌یه. مریەم به پارێزه‌وه هه‌نگاوی هه‌ڵگرت. چه‌قۆکه‌ی له‌نێو له‌پی ده‌ستی ڕاستی وا توند توند گرتبوو کە هەستی دەکرد دەسکە دارینەکەی لە گۆمی ئارەقینی لەپی دەستی خوساوە، خاولییه‌کیش به ده‌ستی دیکه‌یه‌وه بوو، خاولییه‌کی گه‌وره‌ی بۆر که زیاتر له بەتانیی سه‌ربازخانه ده‌چوو. ژن ئارام و بێکشه چووه پێشه‌وه. پیاوەکەی له‌و به‌رزتر بوو، که‌ڵه‌گه‌تتر و گۆشتنتر. به هه‌موو تواناوه چه‌قۆکه‌ی چه‌قانده ناوشانی پیاوەکەی. عادڵ لای کرده‌وە: «ئه‌ی داوه‌شێی! جارێک نه‌بوو داوای شتێک بکه‌م و چوار سه‌عات نه‌گه‌ڕێی به شوێنیا…»
🔻 درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/07/20/%d8%a6%db%8e%d9%88%d8%a7%d8%b1%d9%87%db%8c%d9%87%da%a9%db%8c-%da%af%d9%88%da%b5%d9%87%d8%a8%d8%a7%d8%ae%db%8c/
840
📚ڕۆمانی تەرمەوان لە دیدێکی دیکەیشەوە
✍کاروان کاکەسوور
✅(بەوەدا کارم تەنیا بەو چەمکانەیە، وا لە دەقی بەردەممدا هەن، هەرگیز پێویستم بە ناسنامەی نووسەری دەقەکە نییە).
****
(گۆران سەباح) لەبارەی ڕۆمانی (تەرمەوان)ـەوە بابەتێکی لە ژێر ناونیشانی (ڕۆمانی تەرمەوان: سوێرکردنی چێژ و زەوتکردنی خەیاڵ)دا نووسیوە و تێیدا هەوڵی داوە بە ئەنجامێک بگات، کە بریتییە لەوەی ئەم ڕۆمانە هێندە لاوازە، شایەنی ئەوە نییە بڵاو بکرێتەوە. من ڕێ بە خۆم دەدەم لەم بارەیەوە بۆچوونەکانم بخەمە ڕوو.
سەرەتا بەم خاڵانانە دەست پێ دەکەم، کە لە بڕگەی شەشەمی گوتارەکەیدا ئاماژەی پێ کردوون، بەڵام دەڵێم خۆزگە دەیان نموونەی دیکەی لەم شێوەیەی لێ وەربگرتنایە، تا بمتوانیایە لەبارەی ئەوانیشەوە بدوێم!
نووسیویەتی: {ئارۆ، بانجۆی هونەرمەندی بردووە. کەچی یەکێ لە شاگردەکانی یەڵدا دەڵێ ئەم دەعبایەی بۆ پێیە. پێی نییە خۆ. دواتر، یەڵدا خۆیشیی دەڵێت کوا بانجۆکە (لا٣٩)}.
من دەڵێم هونەرمەندەکە (ئارۆ) کوشتوویەتی، تا بانجۆکەی ببات. لەبارەی تەرمەکەیەوە دەبێتە مشت‌ومڕ، چۆن و لە کوێ بنێژرێت. ئەوەیان دەڵێت:
(_ پەلە مەکە، کورە! هێشتا گیانی تێدا ماوە. دوایی بە چی بزانین موسڵمانە؟ ئەگەر موسڵمانە، ئەو دەعبایەی بۆ پێیە؟ دەڵێی شەیتان پێی داوە و هەر خۆیشی فێری کردووە چۆنی بژەنێت).
ئایا ئەو شاگردە کاتێ بە دەمی ڕانەبردوو دەدوێت، مانای وایە ئێستا بانجۆکەی پێیە؟ نەخێر، باس لەو کاتەیە، کە بەو ئامێرەوە هاتووەتە خان و لەوێ ژەندوویەتی. هەر بڕگەی دووەمی گوتەکە: (دەڵێی شەیتان پێی داوە و هەر خۆیشی فێری کردووە چۆنی بژەنێت)، دەریدەخات باس لە ئێستا نییە، چونکێ ناکرێت کەسێک لە سەرەمەرگدا خەریکی ژەنینی بانجۆ بێت.
ئینجا ئەم چەند وشەیە هەر لە ڕۆمانەکەدا دەخوێنینەوە: {(یەڵدا) جارێکی تر هەر بەو پەڕۆیە خوێنەکە دەسڕێت، لە کاتێکدا بیر لە مشتومڕی شاگردەکانی دەکاتەوە. دیسان دەپرسێت ئەرێ کوا ئەو ئامێرەی دەیژەند؟ کوا ئێسترەکەی؟}. لە خۆیی پرسیوە، نەوەک لە کەسێکی تر.
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/07/15/%da%95%db%86%d9%85%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%aa%db%95%d8%b1%d9%85%db%95%d9%88%d8%a7%d9%86-%d9%84%db%95-%d8%af%db%8c%d8%af%db%8e%da%a9%db%8c-%d8%af%db%8c%da%a9%db%95%db%8c%d8%b4%db%95%d9%88%db%95/
840
💫 دەرەشار
✍🏽 ئەفسانە مستەفا
📝سیناریۆ
دوو کوڕ، هۆمۆسێکسواڵن، یەکدییان خۆش دەوێت، یەکیان موسڵمان و ئەوی دی مەسیحییە. کاتێک بڕیار دەدەن پێکەوە بژین، ئەم دوو کەسە قبووڵ ناکرێن و عەزێت دەدرێن، بەڵام چیرۆکەکە بەردەوامە.
🔻 ئەم سیناریۆیە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/07/12/%d8%af%db%95%d8%b1%db%95%d8%b4%d8%a7%d8%b1/
840
📚درزی شوناس
✍سامانسا رۆس هیڵ
و. شکار وه‌فا
✅پاریس، فه‌ڕه‌نسا، ١٩٣٣، ڕۆژنامه‌ی فه‌ڕه‌نسیLe Figaro نووسیویه‌تی: “پڵیته‌یه‌ک بۆ به‌رمیلێکی پڕ له بارووت” له خواره‌وه‌ی سه‌ردێڕه‌که‌ش نووسراوه: “هیتله‌ر سه‌روه‌ری نوێی ئه‌ڵمانیایه”. “ده‌ستپێکی ترس و تۆقین”. “جه‌ماوه‌ری به‌ره‌ی ڕاستڕه‌و له هه‌ڵکشاندایه”. “دۆخی ئابووری وێرانه”. “بێکارییه‌کی یه‌کجار زۆر”. “فاشیزم سه‌رنجی چینی ناوه‌ڕاستی بۆ خۆی ڕاکێشاوه”. له به‌رلین ستۆرمترووپه‌ر (یه‌که‌ی تایبه‌تی نیمچه‌له‌شکری ئه‌ڵمانیای نازی) شه‌قامه‌کانیان ته‌نیوه. “گێشتاپۆ (پۆلیسی نهێنیی ئه‌ڵمانیا له سه‌رده‌می نازییه‌کان) خه‌ڵکی ده‌ستگیر ده‌که‌ن و له زیندانه‌کان ده‌یانکوژن”. ڕۆژانه به شهمهندەفەر چه‌ندین که‌س له ئه‌ڵمانیاوه وه‌ک په‌نابه‌ر هه‌ڵدێن. له نێوان ساڵانی ١٩٣٣ بۆ ١٩٣٨ زیاتر له ٨٠٠٠٠ سیاسی، فه‌یله‌سووف، کۆمۆنیست و لیبراڵ له ئه‌ڵمانیاوه وه‌ک په‌نابه‌ر ده‌چنه فه‌ڕه‌نسا.
به‌ڵام جووڵه‌ی ڕۆشنبیری نه‌وه‌ستا و له گه‌شه‌دا بوو، ڕۆشنبیران له کافێ و ئه‌کادیمیاکان درێژه‌یان دا به کاره‌کانیان و چه‌ندین کۆمه‌ڵه‌ی جیاوازیان دروست کرد. له زانکۆی پڕاکتیکی بۆ توێژینه‌وه‌ی باڵاکان (École pratique des hautes etudes)، که یه‌کێکه له زانکۆ هه‌ره شکۆدار و بایه‌خداره‌کانی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌لێکسه‌ندار کۆژێڤ دێته شوێنی ئه‌لێکسه‌نده‌ر کۆیه‌ر تا سیمینارێک له‌باره‌ی کتێبی فینۆمینۆلۆجیی ڕۆح (١٨٠٧)ی هیگڵ بڵێته‌وه. له نێوان ساڵانی ١٩٣٣ بۆ ١٩٣٩ هه‌ریه‌ک له جۆرج باتای، ڕه‌یمند ئارۆن، ژاک لاکان، ئه‌ندرێ برێتن، گاستۆن فێسارد، ماوریس پۆنتی، هانا ئارێنت، ئێریک وێیڵ، ژان پۆل سارتر، سیمۆن دی بوڤوار، فڕانز فانۆن، ئیمانوێل لێڤیناس هه‌موویان پێکه‌وه کۆ بوونه‌وه تا له وانه‌کانی کۆژێڤ سودمه‌ند بن. ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک بوون له بیرکه‌ره‌وه دیاره‌کانی ئه‌وکات، که بناغه‌یه‌کیان بۆ بواره‌کانی فه‌لسه‌فه، هزری سیاسی، ئه‌ده‌ب، ڕه‌خنه، ده‌روونناسی و مێژوو له سه‌ده‌ی ٢٠ـدا دامه‌زراند. ده‌وترێت وانه‌کانی کۆژێڤ زۆر دژوار و ئاڵۆز بووه، شێوازی گوتنه‌وه‌که‌شی نامۆ بووه، به شێوه‌یه‌ک هانا ئارێنت کۆژێڤ به‌وه تاوانبار ده‌کات بهرههمدز و پله‌یجه‌ریسته. جۆرج باتاییش زۆربه‌ی کات له کاتی وانه‌کان خه‌وتووه و سارتریش هه‌ر بیری نه‌ماوه له‌وێ بووبێت.
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/07/12/%d8%af%d8%b1%d8%b2%db%8c-%d8%b4%d9%88%d9%86%d8%a7%d8%b3/
840
💫 پرتەقاڵی وەریو
✍🏽 ئەژین فەهمی
📝پاژێک لە چیرۆکەکە
به‌م نیوه‌شه‌وه باراناوییه بۆ بانگێڕان هاتوومه‌ته سه‌ربان. جلەکانم تەواو ته‌ڕ بوون و ده‌سته‌کانیشم ته‌زیون. خه‌یاڵیشم هه‌ر لای هاوژینه به‌دبه‌خت و نه‌خۆشه‌که‌مه: «ده‌بێت په‌له بکه‌م. زوو بانه‌که بپه‌ستمه‌وه و به ته‌نگیه‌وه بچم؛ ئه‌و نابێت به ته‌نیا بێت.»
بله‌ز بۆ خواره‌وه پێ هه‌ڵدێنم و له‌گه‌ڵ ده‌ستمدا چه‌ند کۆتەره‌دارێک ده‌به‌مه ژووره‌وه. به‌ره‌و سۆپا داره‌که ده‌چم، که که‌فته‌کار له نێزیکییه‌وه پاڵکه‌وتووه و هێشتا به‌ئاگایه؛ چ به ئاگایییه‌ک! هێنده سه‌رمایه‌تی له‌ژێر لێفه‌که‌وه خۆی وێک هێناوه‌ته‌وه و هه‌ڵده‌له‌رزێت. خۆم وشک ده‌که‌مه‌وه. ئەویش کزکز لێم ده‌ڕوانێت و بە دەنگێكی لەرزۆكەوە دەڵێت: «خه‌می ئینجانه‌ی گوڵهکانمه. ده‌ترسم بخنکێن.»
«ئازیزه‌که‌م، خه‌مت نه‌بێت، هه‌رگیز نایه‌ڵم گوڵه‌کان بخنکێن.» به‌ده‌م خۆشکردنی ئاگره‌که‌وه، سه‌رم لێی ده‌به‌مه پێشه‌وه و وا دەڵێم.
برۆکانی هێناونه‌تەوە یه‌ک: «ئۆف هه‌نگاو! ئێ خۆ هه‌زار جار پێم گوتوویت به‌م شێوه‌یه مه‌چۆره سه‌ربان.»
«بمبووره، شیرینه‌که‌م! خۆت ده‌زانیت ئه‌و ماوه‌یه هه‌ر به ڕێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌وه بووین و نهشپهرژاومهته سه‌ر هیچ کارێک.»
🔻 ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/07/10/%d9%be%d8%b1%d8%aa%d9%87%d9%82%d8%a7%da%b5%db%8c-%d9%88%d9%87%d8%b1%db%8c%d9%88/
840
✅شاعیری ناو پەتاتەخۆرەکان: ناساندنی فەرهاد پیرباڵ
✍ دەیڤد شووک
و. لە ئینگلیزییەوە: ژیار هۆمەر
✅لە خۆم بێکەسێ، لە خۆم غەریبێ:
زۆر دەترسم لەم ئاواییە نامۆیەدا گۆڕغەریب ببم!
- تەیراوە، خانووی ژمارە ٢٩٧
پیاوێک بە هەڵەداوان جادەی جەنجاڵی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەگرێت. شۆفێری مەرزیەیەکی سپی لە بەردەمیدا دەیچەقێنێت، پاشان چنگەکڕێیەتی پێشاوبڕی بدات؛ ئەویش بەوپەڕی گوڕوتینەوە پێلەقە دەسرەوێنێت و پڕ بە گەرووی دەگوڕێنێت و باڵی ڕادەوەشێنێت. فەرهاد پیرباڵ، قەفی سمێڵە بابڕە ناسراوەکەی میراتگری فلۆبێرتە، سەرنجی دەیان هۆڕن و مۆبایلی هەڵبڕاوی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، بێگومان هەر ئەو ئێوارەیە نەهامەتیی چاوی ئەبڵەقماوی بۆ فەیسبووک و یوتیووب دەگوازنەوە، دەستبەجێ دەقڵیشێتەوە و مقۆمقۆی لێ دەکەوێتەوە. شاعیرێکی دژەباوی کوردستانە، هەر دەڵێی خەریکی شەڕەگای ئیسپانییە. هاونیشتمانەکانیشی دادەشۆرێت بە تۆمەتی ئەوەی هیچ هەڵوێستێکیان لە دژی تۆپبارانی ئێران و تورکیا لەسەر سنوورە شاخاوییەکانی باشووری کوردستان نییە. پیرباڵ وێڕای بەرهەمە وێژەیییەکانی، دەیەیەکە بە هەڵسوکەوتە سەیروسەمەرەکانی ناسراوە. دکتۆرای لە زانکۆی سۆربۆن وەرگرتووە. خۆی ڕایگەیاندووە بارودۆخی باش نییە. بەڵام چارەسەری دەروونی لەو ناوچەیەدا ئێجگار سنووردارە، کارەساتی نەخۆشییە درێژخایەنەکەی پەرەی سەندووە و گەیشتووەتە چڵەپۆپە، ساڕێژیش نەکراوە. ساڵی ٢٠١٣، پیرباڵ لە لێدوانێکدا سەرکۆنەی شێوازی مامەڵەی هاونیشتمانەکانی کردووە: "قەرەج شێتەکانی خۆیان فڕی نادەن، بەڵام ئەنگۆ ئەمنتان فڕێ دایە!" وێڕای ئەوەی شاعیر و نووسەرێکی لێهاتووی کوردستانە، نەخۆشییە دەروونییەکەی چەند جارێک بەرەو زیندان ڕایپێچاوە.
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/07/01/%d8%b4%d8%a7%d8%b9%db%8c%d8%b1%db%8c-%d9%86%d8%a7%d9%88-%d9%be%db%95%d8%aa%d8%a7%d8%aa%db%95%d8%ae%db%86%d8%b1%db%95%da%a9%d8%a7%d9%86-%d9%86%d8%a7%d8%b3%d8%a7%d9%86%d8%af%d9%86%db%8c-%d9%81%db%95/
840
✅ئالودەبوون بە شکست
ئالودەبوون لە دیدی لاکانەوە
بەشی دووەم
✍ شارا تاهیر
✅ لاکانیش هەر وەک فرۆید کارێکی ئەوتۆی لەسەر ئالودەبوون نەکردووە بەڵام سەڕەرای ئەوەیش چەندین نووسەر ئاماژە و تێزە دەروونشیکارییەکانی لاکانیان بەکارهێناوە بۆ قسەکردن لەسەر گرفتی ئالودەبوون هەم لە ڕووی چارەسەری کلینیکیدا و هەمیش لە دەستنیشانکردن و دیاگنۆسکردنی ئالودەبووندا وەک یەکێک لە کێشە ھەرە گەورەکانی مرۆڤی ئەم سەردەمە.
نووسەرێکی وەک ھوگۆ فرێدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لاکان بە تەنها شەش جار ئاماژەی بە ماددە سڕکەرەکان و ژەهرەواییەکان (تۆکسیکۆمانیا) کردووە. لەوانەیش لە ساڵی (1938)دا لە نووسینەکەیدا بە ناوی ( ئاستەنگەکانی خێزان لە بەردەم دروستکردنی تاک)دا، لاکان پێشنیاری ئەوە دەکات کە ئالودەبوون پەیوەندی بە (لە دەستچوونی ھارمۆنی و سەقامگیری جیھانییەوە ھەیە) و، ئالودەبوون ھەوڵێکە بۆ سەرلەنوێ دۆزینەوەی (وێنای دایک).
لەساڵی (1946)دا لە نووسینێکی تری‌دا بە ناوی (Propos sur la causalite psychique)، لاکان ئالوەدەبوون وەک ھەوڵێک دەبینێت بۆ جۆرکردن و جڵەوکردنی «ناتەبایی و گرفتی بەر لە ئۆدیپوسی نێوان ئێگۆ و بوون». ئەم ھەوڵەیش بە (دەستھەڵگرتن لە ئازادی بە شێوەیەکی تەمومژاوی) ناو دەبات.
دواتر لە ساڵی (1960)دا و لە نووسینێکدا بە ناوی (وێرانکاریی سوبێکت و دیالێکتی ئارەزوو لە نەستی فرۆیدیدا) لاکان دەڵێت: (ئەو ئەزموونەی کە لەژێر کاریگەریی وڕێنەکردنی ماددە ھۆشبەرەکانەوە بەری دەکەوین، زیاتر پەیوەندی بە ویستی گەڕانەوەی پاشەوپاش بۆ دواوە هەیە، هەوڵیکە بۆ ڕێگرتن و لەو دابەشبوونەی کە بە سەر سوبێکتدا دێت»، ئەم خولیایە بۆ ڕێگرتن و خۆ قوتارکردن لە لەتبوونە ئەزەلیەکە وا دەکات سوبێکت بگاتە ئاستی بیرکردنەوەی بێخەوش کاتێک ژویسانس لە خۆی دەکاتەوە و دووری دەخاتەوە لە خۆی).
لە ساڵی (1966)دا جارێکی تر لە بابەتێکییدا بە ناوی (La place de la psychanalyse dans la médecine) لاکان دەڵێت: (گوتاری زانستی پێگەیەکی باش وهاوکات نوێ دەداتە ماددە ھێمنکەرەوەکان و تەنانەت ئەو ماددانەیش کە دەبنە ھۆی وڕێنەکردن). و خودی ئەم بە شەرعیکردن و ڕێپێدانە بۆ بەکارهێنانی ماددە سڕکەر و هۆشبەرەکان و دواجاریش پراکتیزەکردنیان لە ڕووی دەرمانسازییەوە دوو ئامانجی سەرەکی لە خۆی دەگرێت:
یەکەمیان: کۆنترۆڵکردنی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکانە لەژێر ناو و چەتری دەرمانسازییدا.
دووەمیان: بەکارهێنانی پزیشکی و دەرمانسازی بۆ خودی ژویسانس.
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/06/12/%d8%a6%d8%a7%d9%84%d9%88%d8%af%db%95%d8%a8%d9%88%d9%88%d9%86-%d8%a8%db%95-%d8%b4%da%a9%d8%b3%d8%aa-2/
840
✅کاتێک هەموو شتێک شکست دەهێنێت :
گواستنەوە و دابەشکردنی دانیشتووانی ئێتنیکی (نەتەوەیی) لە سەدەی بیستەمدا
✍ چایم دی. کاوفمان
وەرگێڕ: لەیلا سەمەدی
✅ پوختە:
چەمکی جیاکردنەوەی جەستەییی دانیشتووانی پێکەوەناکۆک (دژبەیەک) وەک گونجاوترین چارەسەر بۆ زۆرێک لە خراپترین ململانێ ئێتنیکییەکان بانگەشەی بۆ کراوە. بیرۆکەکە تا ئێستاش مشتومڕێکی زۆری لەسەرە، چونکە گواستنەوەی دانیشتووان و ئەو دابەشبوونانەی کە زۆر جار لەگەڵیدا دەبن، دەوترێت ئازار و مردن زیاد دەکات و لێرەدا لەگەڵ دۆسیەی ئێرلەند، هیندستان، فەڵەستین و قوبڕس وەک بەڵگە خراونەتە ڕوو و کاریگەرییە کۆتایییەکانی گواستنەوەکان (کۆچ) و دابەشبوونەکانی دانیشتووان لەم چوار وڵاتەدا و کەمبوونەوە یان خودزیادبوونی خەساری گیانی هەڵدەسەنگێندرێت.
✅ «تا ئەم دوایییانە، کۆدەنگییەکی نزیک لە نێوان داڕێژەرانی سیاسەت و توێژەران هەبوو کە ئامانجی بەڕێوەبردنی ململانێ نەتەوەیییەکان دەبێت پشتگیری‌کردن و پاراستنی کۆمەڵگە یەکگرتوو و فرە نەتەوەیییەکان بێت. بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ئەو بیرۆکەیەی کە جیاکردنەوەی دانیشتووانی دژبەیەک ڕەنگە باشترین چارەسەر بێت بۆ زۆرێک لە توندترین ململانێیە نەتەوەیییەکان، هاتە ئاراوە. ڕووداوەکانی بۆسنیا پشتیوانیی ئەم ڕەوتە دەکەن، هەروەها کە چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن کە تا گرووپە پێکەوەناکۆکەکان زیاتر لە یەکتر جیا بوونەتەوە، پەیوەندییەکانیان ئاشتیانەتر بووە، لە حاڵێکدا پێشنیارەکان بۆ یەکسەر یەکخستنەوەیان کەمتر و کەمتر پشتیوانیی لێ دەکرێت.(١) سەرەڕای ئەوەش، بەشێکی گەشەسەندوو لە لێکۆڵینەوەکان کە گرنگی بە ڕۆڵی ئاستەنگەکانی (دووڕیانەکانی) ئاسایشی نێوان گرووپەکان دەدات لە ململانێ نەتەوەیییەکاندا، دەڵێن کە شێوازەکانی نیشتەجێبوونی دانیشتووانی تێکەڵاو دەتوانێت پەرە بە توندوتیژی بدات، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە جیابوونەوەی گرووپە دژبەیەکەکان ڕەنگە ململانێکان کەم بکاتەوە»
✅ درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2023/05/31/%da%a9%d8%a7%d8%aa%db%8e%da%a9-%d9%87%db%95%d9%85%d9%88%d9%88-%d8%b4%d8%aa%db%8e%da%a9-%d8%b4%da%a9%d8%b3%d8%aa-%d8%af%db%95%d9%87%db%8e%d9%86%db%8e%d8%aa/
840
💫 ئالوودەی جەماوەر
✍زانیار محەمەد
🔅 پاژێک لە شیعرەکە
داڕزان دەكەنە نەریت و ئێجگار سەنگین پیشانی دەدەن/ گەلەك سادە چەمك خەرج دەکەن/ پەیامبەرانی نمایش، وەھا دەست پێ دەكەن/ لێرەن و ھەموو شت لە قووڵایی دەخەن/ گۆڕەپانی بیرنەكردنەوە، بونیاد دەنێن/ پیرۆزبایی لە یەكدی دەكەن/ «لێتان موبارەك بێت، زیکری كۆتایی»/ «پیرۆزە، مارەكردنی كۆمەڵانی خەڵك»/ «بە خێر بێن بۆ گۆڕستانی بیركردنەوە»/ ئەی خاوەننەژادان/ ئەی ئالوودەبووانی تلیاكی جەماوەر/ ئەی تینووانی شەرابی ئاپۆڕە/ چ ئیرەیییەکتان لەوەیە، كە لە ئێوە نییە/ چ نەفرەتێكتان بۆ ئەوەیە، كە بە ڕیتمی ئێوە نایەتە سەر ستەیج/ چ کینەیەكتان لەوەیە، كە لەگەڵ ئێوەدا وێنە ناگرێت.
🔻 درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرە بخوێنەرەوە:
https://bit.ly/3LFNrYU
