en
Feedback
Emran Hasan عمران حسن

Emran Hasan عمران حسن

Open in Telegram

لن نكون جيل الأمل،حتى نكون جيل العمل

Show more
Iran129 015The category is not specified
426
Subscribers
No data24 hours
No data7 days
-330 days
Posts Archive
ئیمامی ابن قەیمی جەوزی ئەفەرمووێ گەر مرۆڤ بەقەد ژمارەی هەناسەکانی سەڵاوات بدات هێشتا حەقی پێغەمبەری خوای گەورەﷺ نەداوە..
اللهمَ صلِّ على محمَّد وعلى آل محمَّد، كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم،  إنَّك حميدٌ مجيد .اللهمَ بارِك على  محمد وعلى آل محمَّد، كما باركت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم، إنَّك حميدٌ مجيد.

لە بەرووبوومەکانی ئیخڵاس https://t.me/Ahmedsaidkurdi

مَّا جَعَلَ اللَّهُ لِرَجُلٍ مِّن قَلْبَيْنِ فِي جَوْفِهِ ۚ ئەمە تەنها یەک دڵە، بۆیە دەبێت یەک ڕێباز و یەک بەرنامەی هەبێت کە
مَّا جَعَلَ اللَّهُ لِرَجُلٍ مِّن قَلْبَيْنِ فِي جَوْفِهِ ۚ ئەمە تەنها یەک دڵە، بۆیە دەبێت یەک ڕێباز و یەک بەرنامەی هەبێت کە پێیدا بڕوات دەبێت یەک تێڕوانینی گشتگیری بۆ ژیان و بۆ بوون هەبێت و سەرچاوەی لێ وەربگرێت،هەروەها پێویستە تەنها یەک تەرازووی هەبێت کە بەهاکانی پێ بکێشێت و ڕووداو و شتەکانی پێ هەڵبسەنگێنێت ئەگەر وانەبێت، ئەوا ئەو دڵە پارچەپارچە دەبێت و پەرتەوازە دەبێت، تووشی دووڕوویی و لاری دەبێت، و هەرگیز ناتوانێت لەسەر یەک ئاراستەی ڕاست جێگیر بێت - الشهيد سيد قطب | الظِلال

﴿إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُ نِدَاءً خَفِيًّا﴾
ئەدەب و ڕەوشتی بەندایەتی ئەوەیە کە دڵ لە دروستکراوەکان داببڕێت و تەنها ڕوو لە بەدیهێنەر بکات؛ هەرچەندە درکاندنی خەم و پەژارە بۆ خەڵکی، ڕەنگە جۆرێک لە هاوسۆزی و سوکنایی لەگەڵ خۆیدا بهێنێت،بەڵام لووتکە و تەواویِ ڕازونیازکردن (موناچات) لەوەدایە کە مرۆڤ لەگەڵ پەروەردگاریدا بە تەنها و بە پەنهانی بێت، تەنها لە نێوان بەندە و پەروەردگارەکەیدا، وەک چۆن ئەمە ڕێباز و هیدایەتی پێغەمبەران بووە...

زاد پرۆژەی دابینکردنی ئاو لە غەززە ڕادەگەیەنێت ​لە پاڵ ناڕەحەتییەکانی شەڕ و برسێتیدا، تینوێتی بووەتە قورسترین کارەساتی ئەم ها
زاد پرۆژەی دابینکردنی ئاو لە غەززە ڕادەگەیەنێت ​لە پاڵ ناڕەحەتییەکانی شەڕ و برسێتیدا، تینوێتی بووەتە قورسترین کارەساتی ئەم هاوینە لە غەززە؛ منداڵان لەژێر گەرمایەکی بێبەزەییدان، چەندەها کیلۆمەتر بە پێی پەتی دەبڕن تەنها بۆ دەستکەوتنی قومێک ئاوی پاک. ڕێکخراوی زاد پڕۆژەی دابینکردنی ئاوی دەست پێ کردووە، بەڵام پێویستییەکە زۆر گەورەیە. لەژێر ڕۆشنای فەرموودەی پێغەمبەر (ﷺ) کە دەفەرمووێت: (أَفْضَلُ الصَّدَقَةِ سَقْيُ الْمَاءِ)، بە بەخشینەکەت لێوی وشکبووی منداڵێک تەڕ بکەرەوە و سەدەقە جارییە بۆ خۆت مسۆگەر بکە؛ غەززە تینووە و چاوەڕێی ئێوەیە! ئێستا دەتوانن هاوکارییەکانتان بنێرن بۆ غـ.ـەززە لە ڕێگەی FIB و FastPay و باڵانس، یاخود سەردانی لقەکانی زاد بکەن: 07770021122 07518010020 07708010020 بۆ ناردنی هاوکاریی بۆ خەڵکی غـ.ـەززە لە ڕێگەی بانکی ڕافیدەین: 4729713406 07770021122 ئەو بەڕێزانەی کە لە دەرەوەی وڵاتن دەتوانن هاوکارییەکانیان بە حەواڵە بنێرن بۆ غـ.ـەززە لە ڕێگەی نوسینگەی سلێمانی 07518010013 #ڕێکخراوی_زاد #زاد_بۆ_ژیانەوەی_ئادەمیزاد #منظمة_زاد #زاد_لإحياء_الانسان #Zad_Organization #Zad_for_revival_of_human_being

یەکێک لەنیشانەگەورەکانی ئەهلی سەڵاح و ئیخڵاس، ترسی هەمیشەییانە لەنیەتیان و پاداشتی ماندووبوونیان! پێچەوانەی کەسانێک کە هەر لەئەساسەوە، بۆ ناوبانگ و دونیا هەوڵئەدەن! هەرچەند پاک و سەرڕاست بیت، ڕۆژانە هەر لەشەڕی نیەت و نەفس و شەیتاندا ئەبیت، ئەسڵەن ئەو فیتنانەی تووشی ئەهلی عیلم ئەبێت، هەزار قاتی فیتنەی کۆی خەڵکییە! بۆیە گەورەپێشەوایان، سەرەڕای عیلمی بەرز و خزمەتی ڕەگدار و بەرداریان، لەکۆتاییدا هەر ئومێدیان لەسەر ڕەحمی خوای گەورە و دوعای ساڵحێک و فەردبوونیان لەئوممەتی موحەممەدی(دروودی خوای لێ بێت) هەڵەچنی…

﴿ وَلَا تَيْأَسُوا مِن رَّوْحِ اللهِ ﴾
چەندە تاقیکردنەوەکانت زۆر بن، و ناخۆشییەکانت سەخت بن، و ژیانت لێ تەنگ ببێتەوە، هەرگیز لە کەرەم و لوتفی خودا بێئومێد مەبە...خودا تاقیت دەکاتەوە لەبەر ئەوەی خۆشی دەوێیت،بۆ ئەوەی لە گوناهەکانت پاکت بکاتەوە، پلە و پایەت بەرز بکاتەوە، و لەو ڕۆژەی کە پێی دەگەیت جێگە و ڕێگەت ڕێزلێگیراو بکات...

ئەمڕۆ ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بەو گەنجە دڵسۆزانەیە کە لەسەر ئەرزی واقیع بە بێدەنگی کار دەکەن و سستی ناخەنە کارەکانیانەوە، نەک ئەوانەی تەنها لە پشت شاشەکانەوە قسە دەکەن و لە ڕاستیدا هیچ بەرهەمێکیان نییە. گۆڕانکاریی ڕاستەقینە هەمیشە بە دەستی ئەو خۆڕاگرانە دەکرێت کە دەیانەوێت بەبێ منەت خزمەت بکەن، نەک ئەوانەی هەمیشە چاوەڕێی چەپڵە لێدانی خەڵکن.

بسم الله الرحمن الرحیم، دەستپێدەکەین. ئەو خولە کەلێنەکی گەورەی زۆربەمان پڕ دەکاتەوە ئینشائەڵا، لەسەر دەستی مامۆستایانی متمانەپێکراو.

بەرنامەیەکی گشتگیر بۆ فێربوونی زانستی شەرعی، فکری هاوچەرخ و پەروەردەی دەروون بە شێوازێکی زانستی و هاوسەنگ.

Repost from Rand ڕەند
ناونوسین دەستیپێکرد... پەلە بکەن لە خۆتۆمارکردن بۆ خولی قیبلەنما لینکی ئەکادیمیای ڕەند، بۆ ناونووسین: https://rand.academy ڤی
ناونوسین دەستیپێکرد... پەلە بکەن لە خۆتۆمارکردن بۆ خولی قیبلەنما لینکی ئەکادیمیای ڕەند، بۆ ناونووسین: https://rand.academy ڤیدیۆی فێرکاریی چۆنییەتی ناونووسین: https://www.facebook.com/share/v/1LQTq7Pjuf/?mibextid=wwXIfr
#خولی_قیبلەنما #ئەکادیمیای_ڕەند

رۆژی عاشورا هەمیشە ئەوەمان بیر دەخاتەوە کە خودا دەتوانێت لەو شوێنەوە ڕێگات بۆ بکاتەوە کە خۆت هیچ دەرچەیەکی تێدا نابینی، و ڕێک لەو چرکەساتەدا دەرگای ڕزگاری و بەزەیی خۆی دەکاتەوە کە خەڵکی پێیان وایە ئیتر هەموو دەرگاکان بە تەواوی داخراون!

هیچ کەسێک هێندەی ئەو گەنجە بەڕێز نییە کە خۆی بە شایستەی هیچ منەت و پاداشتێک نازانێت، بەڵکو پێی وایە هەرچیش بکات، لە نێو نیعمەتێکی گەورەی خودادایە کە ڕێگەی پێداوە خزمەت بە ئایینەکەی بکات و بۆ ئەم کارە هەڵیبژاردووە،بۆیە دەبینیت زیاتر لەوەی قسە بکات کار دەکات، و زیاتر لەوەی گلەیی بکات تێدەکۆشێت،لە هەر شوێنێکدا ئەرک و بەرپرسیارێتییەک هەبێت ئامادەیە، بەڵام لە مەیدانی چاوەڕوانکردنی پاداشت و منەتدا، دیار نییە،ئەگەر کاتی ناڕەحەتیش بێت و ئەو ژیانە خۆشەی پێی ڕاهاتبوو بگۆڕێت، خۆڕاگر و بەئارام دەبێت و تەنها چاوەڕێی پاداشتی خودایە، بۆ بەخشین و کارکردنیش هەزار مەرج دانانێت، زمانحاڵ و وتەی هەمیشەیی بریتییە لە: (خودایە لە کەمکوڕییەکانم خۆش بە). بە پێچەوانەی ئەمەشەوە، کەسێک دەبینیت کە چاوەڕێیە هەموان لە هەموو شتێکدا یارمەتی بدەن، لە هەر هەنگاوێکدا ڕەچاوی هەستی بکەن، و پێویستە سەرجەم خواست و مەرجەکانی بۆ جێبەجێ بکەن ئینجا کارێک بکات کە لەسەریەتی،هەمیشە خەریکی دەربڕینی گلەیی و گازندەیە، بەردەوام خۆی بە خەڵکی تر بەراورد دەکات، هەمیشە وا پیشان دەدات کە زوڵمی لێکراوە، و زۆر کەمیش پابەندی بەڵێن و ئەرکەکانیەتی،لە کاتێکدا خودا هەموو هۆکارەکانی بۆ ڕەخساندووە، دەرفەتەکانی بۆ هێناوەتە پێشێ و دەرگاکانی بۆ کردووەتەوە، بەڵام... وەک پێغەمبەری ئازیز و هەڵبژێردراو ﷺ دەفەرموێت: (إنما الناس كالإبل المائة لا تكاد تجد فيها راحلة) [صحيح البخاري] اللهم إنا نعوذ بك من جلَد الفاجر وعجز الثقة..
ڕابەری نەوەی نوێ شێخ ئه‌حمه‌د سه‌ید

ئەم کوڕە جوانە ناوی مەحموود و خەڵکی غەززەیە، تەواوی خێزانەکەی له جەنگدا لەدەستداوە و بە تەنیا ماوەتەوە، بێ دایک و باوک و خوشک
ئەم کوڕە جوانە ناوی مەحموود و خەڵکی غەززەیە، تەواوی خێزانەکەی له جەنگدا لەدەستداوە و بە تەنیا ماوەتەوە، بێ دایک و باوک و خوشک و برا ڕووبەڕووی سەختییەکانی ژیان دەبێتەوە!سەرەڕای زۆریی برینەکان و ئازارەکانی، مەحموود ئەمڕۆ توانی تەواوی قورئانی پیرۆز لەبەر بکات! ئەمانە ئەو پاڵەوانە ڕاستەقینانەن کە شانازییان پێوە دەکەین، نەک پاڵەوانەکانی تۆپی پێ!

➿بسم الله الرحمن الرحيم➿ 🎙ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی ناونووسین بۆ خولی چوارەمی بەرنامەی "البناء الفكري" (بنیاتنانی فیکری) ئەم بە
بسم الله الرحمن الرحيم 🎙ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی ناونووسین بۆ خولی چوارەمی بەرنامەی "البناء الفكري" (بنیاتنانی فیکری) ئەم بەرنامەیە پڕۆگرامێکی بنیاتنەری ڕێکوپێکە (منهجي)، ئامانجی پێگەیاندنی کۆمەڵێکی هەڵبژاردە و بەتوانایە لە بواری فیکری ئیسلامیدا. خوێندن لەم بەرنامەیەدا لە ژێر سەرپەرشتی شێخی حۆشه‌ویستمان (أحمد السيد) بەڕێوەدەچێت. 🎯ئامانجەکانی بەرنامەکە: 💡بەرزکردنەوەی هۆشیاری: ناسینی واقیعی فیکری، مێژووەکەی، دەوروبەرەکەی و چۆنیەتی ڕەخنەگرتن لێی. 💡بنیاتنانی تێڕوانینی فیکری: داڕشتنی تێڕوانینێکی ئیسلامی تۆکمە کە توانای ڕاستکردنەوەی پێوەرەکان و دەستنیشانکردنی ئاڕاستە دروستەکانی هەبێت. 👥پڕکردنەوەی کەلێنەکان: پێگەیاندنی چاکسازیخوازی کاریگەر بۆ پڕکردنەوەی کەلێنە فیکرییەکانی ناو ئوممەت. 🔍ئەم بەرنامەیە بۆ کێ گونجاوە؟ خوێندکارانی زانکۆ. قوتابیانی زانستە شەرعییەکان. ئارەزوومەندانی بواری فیکری ئیسلامی. چاکسازیخوازانی چالاک لە واقیعی کۆمەڵگەدا. 📝ئاستەکانی خوێندن لە بەرنامەکەدا: بەرنامەکە بەپێی سێ قۆناغی سەرەکی دابەشبووە: 1⃣  (المستوى التأسيسي) 2⃣.  (المستوى البنائي) 3⃣. (المستوى التمكيني) 🗓ماوەی خوێندن: ٣ ساڵی خوێندن. 📚دەستپێکی خوێندن: ١ی تەمموز (یۆلیۆ) / ١٦ی موحەڕەم. ناونووسین:بەستەری تۆمارکردن: https://benaafikri.com/auth/sign-up

کاتێک کەسێک هەڵەیەک بەناوی ئیسلام دەکات ، پێویستە حەقەکە بڵێین و بەراشکاوی بڵێین فڵانە کەس هەڵەی کرد و ئیسلام وانییە ، چونکە بێگومان پاساو هێنانەوە بۆ هیچ کەسێک ئەوەندە ناهێنێ کە ئیسلام بشێوێنین.
د.عبداللە حداد

ئەم مزگەوتەی ئەمڕۆ بناغەی دانرا، نە پێویستە، نە گرنگە، نە خزمەت بە ئیسلام ئەکات، نە بونیادنەرانی مافی تەخشانی ئەو تێچووە زۆرە
ئەم مزگەوتەی ئەمڕۆ بناغەی دانرا، نە پێویستە، نە گرنگە، نە خزمەت بە ئیسلام ئەکات، نە بونیادنەرانی مافی تەخشانی ئەو تێچووە زۆرەشیان هەیە. ئەمە تەنها لقی دووی مزگەوتی شێخ زایدە، کە هەتا دوو نوێژکەر سەردانی بکات، چوار کچە مۆدێل و ئەکتەری هۆڵیودی لێیە، هێندەی مۆزەخانە و دەرچەی بازرگانی و ڕاکێشانی گەشتیارە، دەرکەی پەرستش و لاڵانەوە نییە.

🩸کاتێک سەیری چاوەکانی عمران و ئەم هاوارە کزەی دەکەین، پێویستە کەمێک شەرم لە خۆمان بکەین،شەرم لەو بێدەنگی و ساردوسڕییە بەرامبەر بەم گەلە چەوساوەیە بە یارمەتی خوای گەورە، بەم نزیکانە لە ڤیدیۆیەکی چڕوپڕدا تەواوی ڕاستییەکانی پشت پرسی موسڵمانانی ئیغۆر دەخەینەڕوو

Repost from Zheen-ژین
موسا فێری کردم - سیفەتى فیرعەونییەت - دکتۆر سەلمان عۆدە #موسا_فێری_کردم #وەرگێڕان #ژین_zheen فیسبوک | انستگرام | ئێکس تیلیگرامیوتیوب  | تیک تۆک

هیچ کاتێک بەم ئایەتەدا تێپەڕ نەبووم، مەگەر ئەوەی خەیاڵی ئەو کۆمەڵە مرۆڤەم کردووە کە ئایەتەکە دیمەنیان دەکێشێت، وەک بڵێی بە چاوی خۆم دەیانبینم چۆن لە ناو جێگاکانیاندا نائارامن و خەویان لێ ناکەوێت کاتێک یادی دیداری خودا دەکەنەوە، ئیدی بەرگەی ئەوە ناگرن لەسەر جێگاکانیان بمێننەوە و خێرا بەرەو دەستنوێژگرتن ڕادەچڵەکێن، ڕوو لە قیبلە دەکەن و غەرقی ڕاز و نیازی پەروەردگاریان دەبن
الشیخ ابراهیم السکران الحاضر الغائب……