cookie

We use cookies to improve your browsing experience. By clicking «Accept all», you agree to the use of cookies.

avatar

باشگای شاخەوانی هەڵگورد

باشگاه کوهنوردی هلگورد جهت خدمت به آحاد جامعه و پرکردن اوقات فراغت جوانان، تربیت ورزشکارحرفه ای براساس علم روز کوهنوردی و حفاظت از طبیعت و اشاعه‌ی فرهنگ باهم بودن دربرنامه های فرهنگی و ورزشی تاسیس شده است. ارتباط با مدیر کانال 🔻🔻 @halgurdclimbing

Show more
Iran141 506The language is not specifiedNature & Animals8 356
Advertising posts
614
Subscribers
No data24 hours
+17 days
-430 days

Data loading in progress...

Subscriber growth rate

Data loading in progress...

بە نێوی میری مەزن بەپێی بەرنامەی لە پێش داڕێژراوی یانە کلتووری شاخەوانی هەڵگورد بەرنامەیەکی سێ ڕۆژە بۆ کۆێستانەکانی چۆمە بەم شێوەی خوارەوە بەڕێوەچوو. پاش بانگەوازی لە بەرنامەدا ٨کەس لە ئەندامان نێوی خۆیان بۆ بەرنامە تۆمار کرد. ڕۆژی چوار شەممە ۱۹ی گوڵانی ۲۷۲٤ی کوردی کاتژمێر ٤ی سەر لە بەیانی ئەندامانی بەشداربو لە گۆڕەپانی ماموستا هەژار کۆبونەوە و بە مینی بوسێک بەرەو ئاوایی بێکۆس ڕۆیشتن. لە ئاوایی بێکۆس بە کۆڵەی قورس ڕێگای کوێستانیان گرتەبەر و لە کەش و هەوایەکی سارددا بە دڵێکی گەرم هەنگاو هەنگاو بەرەو بەرزایی تێهەڵبون و لە هاوینەهەواری سێ کۆیان نانی بەیانیان خوارد و لە ڕێگای ئەشکەوتی پەڕەسلێرکان بەرەو هەوار شەروێن و ڕۆیشتین. کەش و هەوا ڵەگەڵمان سازگار نەبوو و ئاسمان بە نێوچاوانێکی گرژ و ئاڵۆز و بە شڵێوە و بەفر و تەرزە خۆی پێشان دەداین. هەر چۆنێک بوو لەو کەش و هەوا  نالەبارە دا خۆمان گەیاندە کوڕی دێرێ و لەوێڕا پەیوەستی دو هاوڕێی ترمان بوین کە ڕۆژی پێشتر لە هاوینە هەواری سێ کانیان چادریان هەڵدابو، ئێمەش بارگە و بنەمان خست و چادرەکانن دەمەزراندن و بە هۆی بەفرێک کە دەباری لە چادرەکان خۆمان حەساندەوە و ئەو شەوەمان تێپەڕ کرد. بەیانی پاش خواردنی نان بڕیارمان دا کە گەشتێک لە ناوچەکە دا لێدەین و ئەگە هەبێت هەندێک کارگ و لووشە و کوڕادە و گیای بەهاری کۆ کەینەوە، ئەو ڕۆژە لە هەوارەکانی تۆپی دڕێ و کەوڵ و ترشین و هتد... گەشتێکی باشمان کرد و ئێوارێ هاتینەوە بنکە و شەو لە دەوری یەک، کات و ساتێکی خۆشمان تێپەڕ کرد. بەیانی ڕۆژی هەینی واتا ۲۱ی گوڵان لە خەو هەستاین و خواردنێکی باشمان خوارد و چادرەکانمان کۆ کردەوە و بەرەو بنار هاتینەوە، بۆ نیوەڕۆ لە هەوار شەروێن لامان دا و نانی نیوەڕۆمان لە وێندەرێ خوارد و پاشان بەرەو ئاوایی بێکۆس هاتینەوە و کۆتاییمان بە چالاکی ئەو حەوتویەش هێنا. هەر چەند وەرزی بەهار و مانگی گوڵان بوو، بەڵام کەش وهەوا لە کوێستانەکان زیاتر خۆی لە زستان نیشان دەدا و بەفرێکی جوانی لەسەر زەوی خستبو. شایانی باسە کە ئەو حەوتویە ئەندامانی یانەی هەڵگورد لە چەند شوێنی تریش چالاکیان بەڕێوە بردبوو. گرووپێکی پێنج کەسی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەستەی بەڕێوبەرایەتی  بەرنامەیەکی شەومانیان لە دۆڵەنێ بەڕێوە بردبوو کە لێرەدا ماندونەبونیان لێ دەکەین و هەر وەها گرووپێکی زیاتر لە ٤۰ شاخەوان ڕۆژی هەینی بەرنامەیەکی یەک ڕۆژەیان بۆ کانی زەردی ترکەش بەڕێوە بردبوو کە دەستخۆشی لەو خۆشەویستانەش دەکەین و هیوادارین گشت کات و ساتەکانیان پڕاوپڕ بێت لەخۆشی. ✍بەڕێوبەر: هەژار نەبی یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگورد @halgurdclimbingclub
Show all...

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان ڕاپۆرتی بەڕێوەچونی بەرنامەی  ١ڕۆژەی کانی زەردی ترکەش  لە ڕۆژی هەینی ٢١ی گوڵانی ١٤٠٣ سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی  ئەندامانی  یانەی هەڵگورد و تاقمێک میوان، لە باخچەی خەییام کۆ بوینەوە و بە ۲ ماشێنی گشتی و ۲ماشێنی سەواری بەرەو ترکەش  وەڕێ کەوتین. لە تەنیشت قوتابخانەی ترکەش لە ماشێن هاتینە خوار و کاتژمێر 7:40  بەرەو کوێستان وەڕێ کەوتین   کەش و هەوایەکی خۆش بوو  بە ناو دۆڵی ترکەش بە داوێنی شاخدا وەسەرکەوتین. ڕۆیشتن بەردەوام بو تا گەیشتینە کانیاوێکی خۆش، جێگایەکی گوڕ و شیناوەرد لە قەراخ ئاوێ دانیشتین  و نان و چای  بەیانیمان  نۆش کرد جەوێکی خۆش و دڵرفێن بوو. دواتر جارێکی دیکە وەڕێ کەوتینەوە و کاتژمێر 12:40  گەیشتینە هەواری کانی زەردی خوارێ و  هەموومان لە کن کانی خڕ بووینەوە،  چامان وەسەر نا  و بە ئێسراحەت دانیشتین و هێندێک لە  خاتوونەکانیش  خەریکی کۆ کردنەوە  گیای کێوی و بەهاری بوون و هێندێک چون بو ناو ڕەوەزان و هێندێکیش دانیشتبوون و ئێسراحەتیان دەکرد. کاتی نیوەڕۆ نانی نیوەڕومان خوارد و پاشان کەل و پەلەکانن کۆ کردەوە و  ڕێگای  گەڕانەوەمان گرتە بەر و کاتژمێر شەس گەیشتینەوە ئاوایی ترکەش و سواری ماشێنەکان بوین و بەرەو ماڵێ  وەڕێ کەوتێن. کاتژمێر 7:40گەیشتینەوە ناوشار و کۆتاییمان بە گەشتی  یێک  ڕۆژەی کانی  زەردی ترکەش هێنا. وەکوو بەرپرسی بەرنامە سپاس و دەستخۆشی دەنێرم بو ئەو هاوڕێیانەی  هاوکارم بوون بۆ باشتر بەڕێوەبردنی ئەو بەرنامەیە.  زۆرسپاس    بەڕێوبەر و نووسەری ڕاپۆرت: شیرین مستەفانژاد @halgurdclimbingclub
Show all...
بە ناوی خوداوەندی جوانی و پاکی ڕاپۆرتی بەڕێوەچوونی بەرنامەی ۲ ڕۆژەی قەڵاتی شای لە ڕۆژانی ۱۳ و ۱٤ی گوڵانی ١٤٠٣ سەر لە بەیانی ڕۆژی ۱۳ی گوڵان ڕێژەی ۲۱ کەس لە ئەندامانی یانەی هەڵگورد و ئەویندارانی سروشت سەرەڕای هەبوونی کەشێکی بارانی لە پارکی خەییامی شار کۆ بوینەوە و بە ماشێنێکی گشتی بەرەو گەڵوی لیکبن وەڕێ کەوتین. کاتژمێر ۹.۳۰ لە دەرەوی ئاوایی لیکبن لە حاڵێکدا مەودایەکی زۆرمان مابو بۆ گەڵوو شۆفێر ماشێنەکە، گوتی ماشێنەکەم چیتر ناچێتە پێش و ڕۆ دەچم، ئێمەش ناچار دابەزین و ئەو مەودایەشن هاتە سەر کۆی ڕێپێوانەکە. ڕێژەی بەشداری بە هۆی هۆشدارییەکانی کەشناسی تا ڕادەیەکی زۆر نزم ببۆوە هەم لە ناو یانەی هەڵگورد و هەم لە گرووپ و یانەکانی دیکەی کوردستان و هەر وەها خەڵکی ئاساییش بە نسبەت ساڵانی پێشوو کەمتر هاتبونە ناوچە، بە گشتی مسیرەکە زۆر ئاودان نەبو، تەنیا ۱٥ تا ۲۰ ماشێنی جوت دیفرانسیێل هاتبونە خوێڕیزان. ڕێپێوانی گرووپەکەمان لە کاتژمێر ۹.۳۰ دەستی پێکرد، جەوی هەوا زۆر تایبەت بو هەوایەکی شێدار و پاک، بە گیانی تاکی شاخەوان تا بڵێی خۆش. لە کاتژمێر ۱۲.۳۰ گەیشتینە هەوارگەی خوێڕیزان و چادرەکانن هەڵدان و بە یەکجاری جێگیر بوین و ئەمجار ڕێژنە بارانەیەکی بەهاری بەخێرهاتنی کردین. دوانیوەڕۆ ئەندامان کاتی ئازادیان زۆر بو، هەر کەس بە جۆرێک کەڵکی لەو سروشتە تایبەتە وەردەگرت، هەندێک دوای گژ و گیای بەهاری کەوتن هەندێک خەریکی سووڕانەوە و وێنە گرتن بون هتد.... ڕۆژی هەینی پۆلێک لە ئەندامان، کاتژمێر ٦ لە خەو هەستاین و نان و چایی بەیانیمان خوارد و ڕێگەی لوتکەمان گرتەبەر و کاتژمێر ۹.۳۰ لە ناو دڵی تەم و مژدا گەیشتینە لوتکەی قەڵاتی شای و دیدارمان  لەگەڵ نوێ کردەوە. کاتژمێر ۱۱.۳۰ گەیشتینەوە کەمپ و دوای پشوودان و خواردنی نانی نیوەڕۆ گرووپ بەرەو گەڵووی لیکبن گەڕاینەوە و سواری وەسیلەی گشتی بوین و کاتژمێر ٥.۳۰ هاتینەوە شاری و کۆتایی بە گەشتی ئەمجارەشمان هات. سپاسی ئەو دوستانەش دەکەین هاوکار بون بۆ ئەوەی بەرنامەیەکی خۆش و پڕ بیرەوەری بەڕێوە بچێت. بەڕێوەبەر و نووسینی ڕاپۆرت : وەفا حەسەن پوور یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگوردی پیرانشار @halgurdclimbingclub
Show all...
‌🔵اطــــلاعیــه #آمـــــــوزشـــــــــــــــی              باشگاه فرهنگی ورزشی هلگورد پیرانشهر 💠بـــــرگــــــــزاریدوره  آموزشی ‌ ‌ ‌پـیـــــــــشرفــتـــه بــــرف برای دوره آموزشی پیشرفته برف ٥نفر ظرفیت و٤روز زمان لازم است . باشگاه هلگورد برای تکمیل ظرفیت این دوره اقدام به ثبت نام دو نفر اصلی ویک نفر به عنوان نفر ذخیره می نماید. از علاقه مندان به گذراندن دوره های آموزشی درخواست می نماییم این فرصت را از دست ندهند. اگر کسی به عنوان نفر ذخیره ثبت نام کند در صورت غــیبـــت هر کدام از شرکت کنندگان جــایــگــزیــن می گردد. شـــــروع دوره   بهــــــــار ٤٠٣   با برگزار کننده دوره تماس حاصل فرمایید. و این فرصت راهرگز از دست ندهید. با اعطای حـکــم از فدراسیون کوهنوردی ✔️برگزار کننده : باشگاه کوهنوردی هلگورد پیرانشهر 📞شماره تماس جهت ثبت نام👇 بایزیدنیکبخت 09144428698 🏠محل تشکیل دوره: پیرانشهر ✅ باشگاه کوهنــــــــوردی هلگورد 🧗‍♂ @halgurdclimbingclub
Show all...
‌🔵اطــــلاعیــه #آمـــــــوزشـــــــــــــــی              باشگاه فرهنگی ورزشی هلگورد پیرانشهر 💠بـــــرگــــــــزاری دوره هـــــای  آموزشی پیشرفته سنــگنــوردی//  پیشرفته بــــرف ١- پیشرفته برف ٥نفر ٤روز ظرفیت تکمیل شـــــــد. اگر کسی به عنوان نفر ذخیره ثبت نام کند در صورت غــیبـــت هر کدام از شرکت کنندگان جــایــگــزیــن می گردد.   بهــــــــــــــــــــــــــــــــــــــار ٤٠٣ ٢- دوره پیشرفته سنگنوردی ظرفیت دوره اول تکمیل شد 💢برای دوره دوم 2⃣ نفر ظرفیت داریم زمان تشکیل دوره اول پیشرفته سنگ🔽 سە شنبە ١خرداد لغایت جمعە ٤ خرداد مدرس مــــرتـــــضی زارع برای ثبت نام در دوره دوم پیــشــرفـتــه        سنـــــــــــگ   با برگزار کننده دوره تماس بگیرند. زمان :    اردیبهشت  / خرداد ماه ١٤٠٣ با اعطای حـکــم از فدراسیون کوهنوردی ✔️برگزار کننده : باشگاه کوهنوردی هلگورد پیرانشهر 📞شماره تماس جهت ثبت نام👇 بایزیدنیکبخت 09144428698 🏠محل تشکیل دوره: پیرانشهر ✅ باشگاه کوهنــــــــوردی هلگورد 🧗‍♂ @halgurdclimbingclub
Show all...
بە نێوی بەدی هێنەری ژیان بەرنامەی ئەو حەوتوەی یانەی کلتووری شاخەوانی هەڵگوردی پیرانشار واتا ڕۆژی ۷ی مانگی گوڵانی ۲۷۲٤ی کوردی لە بناری کوێستانەکانی حاجی برایم بەم شێوەیە بەڕێوە چوو. ڕۆژی پێنج شەممە پاش نیوەڕۆ ۲ ئەندامی یانە بە مەبەستی شەومانەوە و سبەی تێکەڵ بوونەوە لەگەڵ تیمێکی یانە لە ڕووگەی گەڵی توان بەرەو قوچی قەلان کەوتنە ڕێگا و پاش بڕینی هەوراز و نشیوێکی زۆر و پێهڵاچوون و بەجێ هێشتنی کەوێ بەفرەکان کە بە ڕاستی ئەو ساڵ کوێستانەکانی ئەو ناوچەیان پڕ کردوه کاتژمێر ٨ی شەو لە سەر کانیاوێکی سارد و خۆش بارگە و بنەمان خست و پاش خواردن نانی شەو بە سەمفۆنیا خۆشەکەی سروشت و هاشە هاشی ئاو خەوی شیرین بەسەر چاومان داهات و بەیانی بە قاسپە قاسپی کەوان و جریوە جریوەی چوێلەکان لە خەو هەستاین. پاش خواردنی نانی بەیان و گەشت و گوزارێک لە دەوروبەر تاقمێکی تر شاخەوانانی یانەی هەڵگورد کە بەرەبەیان چالاکی شاخەوانیان دەست پێکردبو پێش نیوەڕۆ گەیشتەنە لامان و بۆ نیوەڕۆ لە دەوری یەک کۆبوینەوە. پاش خواردنی نانی نیوەڕۆ و وچانێکی خۆش بەرەو ئاوایی کۆنەلاجان کەوتینەوە ڕێگا، هەر چەند هەنگاوێک و کانیەک، بەڕاستی مڕۆڤ سەری لەو هەمو جوانییە سووڕ دەمێنێت هەر شوێنێک کە چاوت پێی دەکەوێت پڕاوپڕە لە جوانی و هەر چەند دەکەی دڵ لەو هەمو جووانیە بەر نابیت. مانگی گووڵان هەر وەک نێوەکەی خۆی ڕازاوەیە. هەمو شوێنێک سەوزایی وگووڵ و گووڵزارە. ئێوارێ لە لێوار چۆمەکەی حاجی برایم و لە قەراغ کانیاوێک چای ئێوارێشمان نۆش کرد و بە ڕێگا پێچ پێچەکەی زار گەڵی حاجی برایم دا هاتینەوە ئاوایی کۆنەلاجان و بە ساغ و سڵامەتی بەرنامەی ئەو ڕۆژەشمان کۆتایی پێ هێنا. بەڕێوەبەر: ئەوین غەفووروەند ✍ نوسین ڕاپۆرت: ئاراس یانەی کلتووری و شاخەوانی هەڵگورد @halgurdclimbingclub
Show all...

🔵اطــــلاعیــه #آمـــــــوزشـــــــــــــــی              باشگاه فرهنگی ورزشی هلگورد پیرانشهر 💠بـــــرگــــــــزاری دوره هـــــای  آموزشی پیشرفته سنــگنــوردی پیشرفته بــــرف ١- پیشرفته برف ٥نفر ٤روز ظرفیت مانده 1⃣ نفر بهار ٤٠٣ برگزاری با تکمیل ظرفیت دوره ٢- دوره پیشرفته سنگنوردی ظرفیت تـــکــمــیـل مدت دوره ٤ روز ، زمان برگزاری سە شنبە ١خرداد لغایت جمعە ٤ خرداد مدرس مــــرتـــــضی زارع برای ثبت نام در دوره پیــشــرفـتــه بــرف با برگزار کننده دوره تماس بگیرند. 09144428698 زمان :    اردیبهشت / خرداد ماه ١٤٠٣ با اعطای حـکــم از فدراسیون کوهنوردی ✔️برگزار کننده : باشگاه کوهنوردی هلگورد پیرانشهر 📞شماره تماس جهت ثبت نام👇 بایزیدنیکبخت 09144428698 🏠محل تشکیل دوره: پیرانشهر ✅ باشگاه کوهنــــــــوردی هلگورد 🧗‍♂ @halgurdclimbingclub
Show all...