en
Feedback
( بەرهەم ) شعرو وتە📩

( بەرهەم ) شعرو وتە📩

Open in Telegram
835
Subscribers
No data24 hours
-77 days
-1630 days
Posts Archive
"گەڕیدە" کە تۆ نەبــــی مــنی کەساس چی دڵێکــم بەژین خـۆشکەم پێم ناڵێی خەم و مـــیحنەتم هەتاک وکەی پەردە پۆشکەم فیراقـــــی دووریـــت ئەزیزم چــەشنێ کاری تێ کــردوومە تەواو بێتاقـــەتم لــــەژیـــــن بەڕوخـــسار ئەڵێی مـردوومە جـــاران سینەم وەک کاغەزی سپی بێ گەردو بێ خاش بوو ئێستا کـــــڵپەی وەک تەنورەو وا بـــــزانـــە وردو خــاش بوو ئەی تەبیبی عیــــشق وئەوین دەرمـــــــانی زامی پـڕ لە ســۆ وەرەو؛ تیمـــــــاری دەردمکـــە بــا؛نـەناڵــێنم بـــەبــــــێ هـــۆ وەک ئەستێرەی دەمـــەوبەیان دەدەرکـــــەوە تەنــــها جـــارێ ئەگەر نەیەی هــــیچ دوور نیە بـبـم بـە گــــــــەڕیدەی شــارێ ئارامــ

ڕۆژێک منیش ئەمرم ئەڕۆم خۆم ون ئەکەم لەبەرچاوتان! بەیەکجاری جێتان دێڵم بوونم نامێنێ لەناو تان! ڕۆژێک دەستی ڕەشی مەرگ منیش ئەبات بەرەو گۆڕێ! ئیترمنیش کۆتایم دێ بوونم نابێ لەهیچ کۆڕێ ڕۆژێک گەڵای ڕۆحی منیش هەڵدەوەری بەیەکجاری بوونم لەلای هەرهەمووتان! ئەبێ بەخەون ویاگادری قەدرم بگرن هەتازیندووم شوشەی هەستم مەشکێنن وەک ڕەشەبا گەڵاو گوڵی باخی خۆزگەم مەوەرێنن ڕۆژێک بەفری عومری منیش بەبێ دەنگی ئەتوێتەوە! وێسگەی ژینم وەکو وێسگەی ژینی یاران ئەبڕێتەوە! ئاکۆکانەبی

پرچ بۆچەند ساتـێ پرچی ئاڵان لەملمەوە کەپرچ ڕۆیشت و خۆم مامەوە وەختی کەدەستم هەڵبڕی بۆ گەردنم گوڵی لاولاو نووسان بەپەنجەکانمەوە

پرچ بۆچەند ساتـێ پرچی ئاڵان لەملمەوە کەپرچ ڕۆیشت و خۆم مامەوە وەختی کەدەستم هەڵبڕی بۆ گەردنم گوڵی لاولاو نووسان بەپەنجەکانمەوە شێرکۆ بێکەس

"مانگە شــــــــەو" خۆشمدەوێی ئەی ئەو شۆخەی هاوشـێوەت نیە لەگەردوون لەخـۆم زیاتر خۆشمدەوێی بەهەزاران دڵـت بردوون خۆشمدەوێی لەو ساتەوەی بەعەشـقەوە لێت ئەڕوانیم دەرگای دڵم بۆت واڵا کرد سـەیر بوو لام کە چۆن توانیم بیرتە شـەوێک ڕەونەقی ڕووت وەدەرکەوت وەک مانگەشەو سەرسـامـت کـردم بەجارێ لەچـاوانـم زڕانـدت خـەو ئەم وت خودا ئەبێ کەی بێ شـاد بـبـم بەدیدراری ئەو ڕۆژ نیە ئەو لـێوە ئاڵەی سورنەکات وەک دەنوکی کەو ئارامــ

"مانگە شــــــــەو" خۆشمدەوێی ئەی ئەو شۆخەی هاوشـــێوەت نیە لەگەردوون لەخــــــــۆم زیاتر خۆشمدەوێی بەهـــــەزاران دڵـــت بـردوون خۆشمدەوێی لــــــەو ساتەوەی بەعـەشـقەوە لێت ئەڕوانــیم دەرگای دڵــــم بۆت واڵا کــرد سـەیر بوو لام کە چــۆن توانیم بیرتە شـەوێک ڕەونەقی ڕووت وەدەر کەوت وەک مانگەشەو سەرسـامـت کـردم بەجـــــارێ لەچــــــــــاوانـم زڕانـدت خـەو ئەم وت خـــــودا ئەبێ کەی بێ شـاد بـبـم بەدیــدراری ئـــــەو ڕۆژ نیە ئەو لــــــــــێوە ئاڵەی ســور نەکات وەک دەنوکی کـەو ئارامــ

دۆزەخ ئەگەر درۆیەکی شاخداریش بێ تەنهاو تەنها بۆ ڕێگری خراپەو تاوانکاریش بێ من دڵنیام ئەو خودایەی کە لە نەبوون ئەم گەردوونەی ، هێنایە بوون تۆ بەئاگر پەیوەست دەکا گەر دۆزەخیش بوونی نەبێ لەئاهی من ! دۆزەخ بۆتۆ دروست دەکا! ساهی,

سڵاوێک بۆ شەهید "بەکرعەلی " سڵاو بەکر هۆ تاجی زێڕینی سەرم هۆ خەمی هەمیشەیی من هۆ برینی وشک و تەڕم هۆ سیمبولی فیداکاری هۆ سەرکردە و هۆ ڕابەرم هۆ مەشخەڵی نێو تاریکی هۆ ورەی بەرزی سەنگەرم هۆ دەنگی خەڵکی بەشمەینەت هۆ پێنووسی ڕێی خەباتم هۆ شاعیری بەرەی میللەت هۆ ڕێگای ڕون و نەجاتم هۆ بەکرگیان هۆ گلێنەی چاوەکانم هۆ هێزی هۆنراوەکانم دڵنیابە تا پێنووس و وشە مابێ ناوی تۆ هاوتای " لۆرکا"یەو تاهەتایە لێم ون نابێ . خالید عەتا " سانی " 1_9 نەفرەت لە بکوژانی شەهید " بەکر عەلی "

ئەگەر خەمێ یەخەی گرتی گەر دڵت پڕ بوو لە گریان زانیت بێتاقەتی کردی بێتە بیرت ... کەسێک هەیە حەز بکات ژیرت کاتەوە توند بتگرێتە باوەشی و خەمت لەبیر بباتەوە بێتە بیرت ... کەسێک هەیە هەر ئەیەوێ خەندەی سەر لێوت نەتۆرێ بە جۆرێ هۆگرت بووە دنیا بە خراپ باست کا ئەم هەر دڵی لێت نه‌گۆڕێ ئەوەش منم هەزار جار بەشەڕ بێم لێڵتا ئەستەمە دڵم گەرد بگرێ تەنها ویستم ئاگایار بی دڵم وا لە سەرەمەرگا بیگەرێ ...پێش ئەوەی بمرێ . - سامان فانی

تۆش وەکوو من پێکەنینت لە گریانا بەجێ ماوە وەک نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە دیارە کە تۆش بێدەنگبوونت حیکایەت و ڕۆمانێکە ئەفسوونگەری تەنهایی تۆ وێرانبوونی ژوانێکە تۆش وەکوو من پێکەنینت لە گریانا بەجێ ماوە وەک نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە سێبەرێکی ماندوو و شەکەت بەشوێن خۆتا ڕائەکێشی بێگومانم تۆش وەکوو من هەر تاڵاوی خەم دەنۆشی وای دەبینم کە تۆش وەک من دونیای عەشقت سەرابێکە مەستیی ئەوین تەمەنکورت و وەک مەستبوونی شەرابێکە تۆش وەکوو من دڵت پڕە لە تەنهایی و خەم و گومان پەشیمانی لەو ڕۆژانەی کە بۆ کەسێکت هەڵوەراند تۆش وەکوو من پێکەنینت لە گریانا بەجێ ماوە وەک نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە ئەحمەد محمد

"شەرم ناکەی"؟ دە پێم بڵێ شەرم ناکەی بەو جۆرە خۆت ون کردووە شــوێنیک لەجەستەتدا مـــاوە کە پەیم پێ نەبردووە؟ نانا،ئازیـز بــڕواناکـەم بــەو جـــــۆرە دوورە پــــەرێزی خۆشــمــدەوێی بۆ بێ ئاگای وەک گرکان گـڕم گرتووە زۆر حەز دەکەم جـارێکیش بێت لەشیعرەکانم بڕوانی دڵــم چـی دی بەرگە ناگـرێ وا عەیامــــــــێکە مردووە جــگە لـەتۆ دڵـنیابـە چــــــــاوم ناڕوانــێتـــــــــە نەزەر ئەم دووریەت هێندە سەختە حەزوئاواتمی کوشتووە لەگەڵ تۆمـــە بەڵێ ئازیز خـۆ کەسێکی دێ شک نابەم هاکا بڵێن (ئارام) ڕۆیشــت، دەسـتی لـەدنیا شۆردووە ئارامــ