en
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

Open in Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

Show more
1 394
Subscribers
-224 hours
-27 days
-1330 days
Posts Archive
Repost from موحاریب
وەرگێڕان: دوای گەمارۆدان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ، سوپای داگیرکەر ئێستا دەچێتە ناو هەموو ماڵەکانی ناوچەکە و ژن و منداڵەکان دەردەهێنن و
وەرگێڕان: دوای گەمارۆدان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ، سوپای داگیرکەر ئێستا دەچێتە ناو هەموو ماڵەکانی ناوچەکە و ژن و منداڵەکان دەردەهێنن و پیاوەکان دەبەنە شوێنێکی نادیار. ڕەنگە ئەمە دوا تویتم بێت دەزانم ئەگەر شەهید بووین کەس ئێمەی لەبیر نییە و لەبیرمان دەکەن، بەڵام هەرگیز لێتان خۆش نابین. ئێمە ژمارە نین، ژیان و کار و خولیا و وڵاتێکمان هەیە کە دەمانەوێت بە کەرامەتەوە تێیدا بژین... ماڵئاوا. #سەرنج

گەورەترین پێشكەوتنێك كە فیكری نوێگەرایی پێیهەستابێت ئەوەیە كە بیرۆكەیگۆڕاوی خستۆتە جێی وجود، و بیرۆكەی ڕێژەیی خستۆتە جێگەی ڕەها، و بیرۆكەی جوڵەی خستۆتە چێی جێگیر. ئێرنێست ڕینا #توراسی_عیرفانی #شارستانیەتی_ئیلاهی

Repost from موحاریب
ئەتەوێت بزانیت چەند بێ مەبدەئین؟ ئەندرۆ تەیت لامان بووەتە شۆڕشگێڕ دژی جیهانی مۆدێرن و ئێلۆن ماسکیش بووەتە سوارچاک دژی جولەکە. #سەرنج

هەموو مرۆڤەکان پێویستیان بە هەستکردن بە ئینتیما و هاوئاهەنگی لەگەڵ گروپێک هەیە، چونکە هەندێک توخمیان لەگەڵدا هاوبەشە ئیتر چ ڕەنگ بێت،یاخود ئایین، نەتەوایەتی، خێڵگەرایی، یان شتانێکی تر بن، ئێمە بەزۆری ئەمە بە "عەسەبیەت" ناودەبەین، کە بەبێ ئەوە مەحاڵە دامەزراندنی کۆمەڵگای مرۆیی و توانای مانەوە و بەردەوامی هەبێت.  مەرج نییە دەمارگیری یەک توخم لەخۆبگرێت، ڕەنگە ئاڵۆزێک بێت لە زیاتر لە توخمێک بێت، کە مرۆڤ بەپێی ئەولەویەتەکانی و چوارچێوەی دەوروبەری ڕێکی دەخات.  دەگمەنە کەسانێک بدۆزینەوە کە بەتەواوی عەسەبیەتی هەبێت بە شێوەیەکی ڕەها لە یەک توخمدا، چونکە سروشتی مرۆڤ و بەرژەوەندییەکانی ئاڵۆزن و لەگەڵ یەکتردا تێکەڵ دەبن.  ئەمە واقیعە وەک هەمیشە و وەک چۆن دەبێت بەبێ گوێدانە هەر تێڕوانینێکی میسالیانە کە ڕەنگە هەڵیبژێریت.  لە ئەوروپای کۆن، سەر بە ئایین (کاسۆلیکی یان پرۆتستانتیزم) توخمە بنەڕەتییەکەی بنیاتنانی کۆمەڵگا بووە و یەکەم پەیوەندی نێوان تاکەکان بووە، بەڵام لە دوای شەڕە ئایینییەکان دەنگەکان دژی ئەم پەیوەندییە هەڵهاتن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە هۆکاری پشت ئەو هەموو وێرانکارییەی کە ڕوویداوە و ئەوەی کە ڕەگی هەموو خراپەیەک لە مرۆڤدایە و دەبێت نەهێڵرێت.لەوانەش بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی هاوسەنگ و "بەختەوەر" هەبێت.  دەرئەنجامەکەی سەردەمی ڕۆشنگەری و بێلایەنکردنی ئایین لە کاروباری گشتیدا تا ڕادەیەکی زۆر (عەلمانیزم) بوو.  بەڵام ڕزگاربوون لە دەمارگیرییەکی دیاریکراو مانای ئەوە نییە کە بە تەواوی لە دەمارگیری ڕزگارت بێت، بەڵکو بە مانای گۆڕینی دەمارگیریەک بە دەمارگیرییەکی دیکە دێت.  بۆیە بۆمان دەردەکەوێت کە بیرمەندانی ڕۆشنگەری کە لە دژی بنیاتنانی ئایینی خەباتیان کردووە، خۆیان یەکەم کەس بوون کە چاویان لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی قەومی و نەتەوەیی داوە و یەکەم کەس بوون کە پۆلێنبەندییەکی هەرەمیان بۆ ڕەگەزەکان دامەزراندووە، سەدەی نۆزدەهەم وەسوەسەی لێکۆڵینەوەی پۆلێنکردنی گەلان بوو و کۆدکردنی تایبەتمەندییە ڕەگەزییەکانیان، تا ئەو کاتەی بابەتەکە بە پاکتاوی نەتەوەیی کۆتایی هات، کە گەیشتە لوتکە لە ئەوروپا لە جەنگی جیهانی دووەمدا جارێکی دیکە گوترا کە ئەم پەیوەندییە ڕەگەزییە هۆکاری پشت ئەو هەموو وێرانکاریەیە کە ڕوویدا و ڕەگ و ڕیشەی هەموو خراپەیەک لە مرۆڤدایە.  جارێکی تریش عەسەبیەت لەناو ناچێت جگە بە گۆڕینی نەبێت، بۆیە دیسان ئایین گەڕایەوە، بەڵام نەک ئایینی مەسیحی تەقلیدی وەک ئەوەی ئێمە دەیناسین (هەرچەندە زۆر لێی نزیکە)، بەڵکو ئەو ئایدۆلۆژیایە جۆراوجۆرانەی کە لە سەردەمی ئێمەدا هاتوون نوێنەرایەتی عەسەبیەت دەکەن (وەک فێمینیزم و ئایدۆلۆژیاکانی تر، جگە لە هەندێک بزووتنەوەی ڕاستڕەو).  لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامی ئێمەدا بە گشتی بۆت دەردەکەوێت کە هەمان میکانیزمەکان بەکارهێنراون؛  هەرکەسێک باسی تێپەڕاندنی هەر عەسەبیەتێکی ئایینی دەکرد، بە جۆرێک یان جۆرێکی تر بە عەسەبیەتی نەتەوەیی یان ئایدیۆلۆژی بەکاردەهێنا، هەرچەندە قسەکانیان لە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای ڕەخنەگرتن لە خودی بیرۆکەی عەسەبیەت بوو کە لە ئاییندا هەیە، بەڵام لەم کارەدا داوای مەحاڵ دەکەن و خۆیان بخەنە هەڵوێستی دژ بەیەکەوە.  دەبینیت زۆرێکیان بە بیانووی یەکڕیزی و ئاشتی ئاڵایەکیان لە دژی عەسەبیەتی ئایینی بە دەستی ڕاستیان گرتووە و لە لایەکی دیکەشەوە ئاڵایەکی نەتەوەپەرستانەیان لە وڵاتاندا بەدەستەوەیە، کە هەندێکیان بە هۆی یەکسانی ئایینی، بەم شێوەیە، قەرەبووی حاڵەتی نەبوونی ململانێی ئایینی دەکەنەوە بە ململانێیەکی نەتەوەیی و نەتەوەپەرستیی [ژیریەکی سەرسوڕهێنەریان هەیە🤓] و هۆکاری ئەوەی وایان لێدەکات ئەم ئاوا زیرەک و ژیر بن، نەخۆشی و وەسوەسەی بەردەوامیانە بۆ دووبارەکردنەوەی ئەزموونی ئەوروپی، کە پێیان وایە تاکە ئەزموونی گشتگیر و مرۆییە کە بۆ هەموو کات و شوێنێک ڕەوایە و دەشێت. #سەرنج #مۆدێرنە #ڕۆژئاوا

photo content

باشترین و سەرەتاییترین و سەرەکیترین هەنگاویش بینێیت بۆ پەروەردەکردنی منداڵ بریتیە لە بنیاتنانی ژینگەیەک کە بەکەڵکی ئەو جۆرە پەروەردەیە بێت، ئەو ژینگەیەش لەم سەردەمەدا زۆر قورسە ئیللا لە وڵاتێکی وەک ئەفغانستان نەبێت. خۆی ئێمە لە چوار ڕووەوە واجبە لەسەرمان بچین بۆ ئەفغانستان و لەوێ بژین (باسی ئێمەی گەنج ئەکەم): یەکەم: وڵاتێکی ئیسلامیە و تاکە وڵاتە شەرعی خوا تێیدا حوکم بکات. دووەم: سوننە یەک دەوڵەتیان هەیە بتوانین بڵێین نوێنەرایەتیان بکات، ئەویش ئەفغانستانە، بۆیە ئێمە وەک موسوڵمانی سوننە (بە فڕێدانی نەتەوایەتی و نەتەوەپەرستی و هەر ئیعتیبارێکی تر، بۆناو نزیکترین تەنەکەی زبڵ لێمانەوە) واجبە لەسەرمان پەرە بدەین بەو وڵاتە بەوەی پێمان ئەکرێت، چونکە ئەبێت ئەوە چاک بزانین تەنیا وڵاتی ئەفغانیەکان نییە وڵاتی هەموو موسوڵمانێکی سوننەی خاوەن ئینتیمایە. سێیەم: تاکە وڵاتە بتوانێت مونافەسەی ئێران و مەشروعە شیعەییە سەفەویەکەی بکات چ لەڕووی مەبدئـ و فیکر وعەقیدەوە، وە پشت بە خواش لە ڕووی سەربازی و عەسکەریەوە (کە هیچ دوور نییە و زۆریش مومکینە ئەگەر کاری جددی بۆ بکەین). چوارەم: لەبارترین شوێنە بۆ پەروەردەی منداڵ، چونکە یەکێکە لە دەگمەنترین شوێنەکان کە دوورە لە ژاوەژاو و نوزەنوزی پێشکەوتنخوازان و ماڵیەکانی مۆدێرنە و عەقڵیەتی لیبڕاڵی. #سەرنج

Repost from موحاریب
“هەموو ئەو بەها و سیفەتە قووڵانەی مرۆڤایەتی کە لە سەردەمی پێش مێژووەوە هەتاوەکو ئێستە زۆرترین ڕێز و سەرسام بوونی بەخۆوە بینیو
“هەموو ئەو بەها و سیفەتە قووڵانەی مرۆڤایەتی کە لە سەردەمی پێش مێژووەوە هەتاوەکو ئێستە زۆرترین ڕێز و سەرسام بوونی بەخۆوە بینیوە، لە جیهانی تەکنەلۆژیای داهاتوودا بێمانا یان بەسەرچوو دەبن... مانای ناسنامەی کەسی چییە ئەگەر تۆ کۆپی کەسێکی تر بیت؟ مانای دەستکەوت چییە ئەگەر توانا زگماکیەکانت لە پێش تەکنیکارانی بایۆلۆجیەوە پلان بۆ داڕێژراو بن؟ مانای ئیرادەی ئازاد چییە ئەگەر ڕەفتارەکانت پێشبینی بکرێت و ڕێنمایی بکرێت لەلایەن دەروونناسەکانەوە، یان لەلایەن پزیشکانی فیزیۆلۆژی دەمارەوە بە زاراوەی میکانیکی ڕوون بکرێتەوە؟ بەبێ ئیرادەی ئازاد، مانای ئازادی یان هەڵبژاردنی ئەخلاقی چییە؟ واتای سروشت چییە کاتێک تەنها بوونەوەرە کێوییەکان ڕێگەیان پێدەدرێت بژین لە هەر کوێیەکيش سیستەم بیەوێت و چۆنیەتی و شوێنەکەیان بۆهەڵدەبژێرێت، وە کاتێک گۆڕانکارییان بەسەردا دێت بەهۆی ئەو جیناتانەی مرۆڤە درووستی کردوون، بەڕێکەوت یان بە ئەنقەست. ئێمە ڕابردوو دەبینین کە چەمکە باوەکانی بەها نەریتییەکانی وەک دڵسۆزی، هاوڕێیەتی، ڕاستگۆیی و ئەخلاق لە ژێر بارودۆخی مۆدێرندا بە شێوەیەکی جددی گۆڕدراون، بوێری بێ بەها بووە، و شەرەف بە هیچ شێوەیەک نەماوە ، دەستکاریکردنی مرۆڤ لە جینات و  بۆماوەییەکانی و کردنی مرۆڤێکی تر، و واقیعی ژیان لە ژینگەیەکی تەواو دەستکرددا، بارودۆخی ژیان تەواو جیاواز دەبێت، هەر شتێک کە مرۆڤ لە ڕابردوودا ئەزموونی کردبێت دەڕوخێت و دەمرێت،تەنانەت خودی مرۆڤی کردووە بە شتێکی زۆر جیاواز لەوەی کە بووە...”  -تێد کازێنسکی|  کۆیلایەتی تەکنەلۆژیا #تێد_کازێنسکی #مۆدێرنە

منداڵەکەت فێری چەک و شەڕ بکەیت باشترین یارمەتیە کە دابێتت لە ژیانەدا، منداڵ ئەبێت ڕابهێنرێت کە ژیان ئاسان نییە ئییلا ئەبێت تە
منداڵەکەت فێری چەک و شەڕ بکەیت باشترین یارمەتیە کە دابێتت لە ژیانەدا، منداڵ ئەبێت ڕابهێنرێت کە ژیان ئاسان نییە ئییلا ئەبێت تەزحیە و قوربانی بدەیت، چ بە ئیسراحەتت چ بە کەرامەت و دین و ناموست. ماناشی وا نییە کە فێری شەڕ و سیلاحت کرد ئیتر تۆ منداڵی لێ زەوت ئەکەیت، هیچ ڕاست نییە ئەو قسەیە. بەڵکو تۆلە منداڵیەوە وەک سەربازێک ڕای ئەهێنیت کە ئامادەباش بێت بۆ کاتی پێویست، چونکە تۆ ڕای ناهێنیت بە درۆی پەممەیی،  کە وابزانی منداڵت فێری چەک کرد ئیتر ئەکوژرێت، لەڵکو بەپێچەوانەوە ڕزگاری ئەبێت، یان بە لایەنی کەمەوە ناهێڵێت تەعەددا لە ناموس و شەرەفی بکرێت، فێری ئەکەیت ئەم دنیایە ئەگەر بە خۆشی هاتە دەستەوە ئەوە بزانە بە خۆتت نەزانیوە دین و ئەمان و شەرەفتیان لێ زەوتکردوویت و لەژێر دەستی ئەوانە، ڕاستە کە ئێستە هیچ ڕووینەداوە بەڵام لە هەر لەحزەیەکدا ئەکرێت ڕووبدات. خێر لە کەسێکدا نییە دین و شەرەف و نلموسی لەژێر دەستی خەڵکیدا بێت. منداڵەکانتان لەسەر زبری ڕابهێنن،ئەمە تەنها قسەیەک نیە و بکرێت و ئێوەش بڵێن وەڵا ڕاستە، ئەمە کلیلی سەرکەوتنی ئێمەیە لەم سەردەمەدا. السلاح ثم الكفاح. #سەرنج

Repost from موحاریب
چەند هاوینت ماوە؟ بە دڵنیاییەوە ژیان کورتە، ئەگەر ئەو ساتانە بژمێرین کە شایەنی ژیانن. ئاسانە ئێستا بەفیڕۆ بدەیت، سەرقاڵ ببیت
چەند هاوینت ماوە؟ بە دڵنیاییەوە ژیان کورتە، ئەگەر ئەو ساتانە بژمێرین کە شایەنی ژیانن. ئاسانە ئێستا بەفیڕۆ بدەیت، سەرقاڵ ببیت بە سبەینێیەک کە لەوانەیە نەیەت. (استعن بالله) #سەرنج

ئەوەش بەندە لە ئەسنای لێخوڕینی ئەو درۆنەدا😅 تەبعەن تاوەکو ئێستە دووسەعات یاریم پێ نەکردووە و زۆریش بێ مەجال بووم. ماوەیەکی زۆر کەمیشە ناسیومە ئەو بەرنامەیە

با تۆزێک دوور مەودا بیربکەینەوە سبەی ڕۆژ لە ئێستە زۆرتر شەڕ ئەبێتە ئەڕی درۆن بۆیە ئەبێت موسوڵمان لێی بزانێت. دونیا هەزار شتە.

با تۆزێک دوور مەودا بیربکەینەوە سبەی ڕۆژ لە ئێستە زۆرتر شەڕ ئەبێتە ئەڕی درۆن بۆیە ئەبێت موسوڵمان لێی بزانێت. دونیا هەزار شتە.

ئەگەر ئەتانەوێت خۆتان فێری لێخوڕینی درۆنە سیباقیەکان بکەن ئەم بەرنامەیە هاککراوە ڕێک فێرتەکات بۆ هەموو کون و کەلەبەرێکی ببەیت. بەرنامەکە هی شەریکەی fpvیە کە یەکێکە لە شەریکە بەناوبانگەکانی دروستکردنی درۆنی سیباقی یاریەکی زۆر خۆش و بەتامە، لە دەستی خۆتانی مەدەن.

fpv_freerider_v3.0_mod_full.apk88.17 MB

وەک ئیمام جەهم (حفظه الله تعالى) فەرمووی چەند خۆشە خەریکی بێشکە و کتری و قۆریەکە بێت نەوەک دەس بداتە ئیش و عیلم و چت🐸 #سەرنج
+1
وەک ئیمام جەهم (حفظه الله تعالى) فەرمووی چەند خۆشە خەریکی بێشکە و کتری و قۆریەکە بێت نەوەک دەس بداتە ئیش و عیلم و چت🐸 #سەرنج

فتوحاتی عەرەبی خێراتربوو لە فتوحاتی ڕۆمانی، زیاتریش مایەوە لە فتوحاتی مەغۆلییەكان، گورەترینی ئەو كارانەشە كە چێی سەرسوڕمانە. وێڵدیۆرانت(چیرۆكی شارستانیەت) #وتە

هێز بەم شێوەیە دەپێورێت: زانینی چۆنێتی بەردەوامبوون لە ژیان لە جیهانێکدا کە چیتر مانا و ڕاستی و ئامانج و یاسا و دادپەروەری و
هێز بەم شێوەیە دەپێورێت: زانینی چۆنێتی بەردەوامبوون لە ژیان لە جیهانێکدا کە چیتر مانا و ڕاستی و ئامانج و یاسا و دادپەروەری و هۆکارگەرایی تێدا نەماوە و لە هەمان کاتدا ئارەزووی ژیان لەدەست نەدەین.
- جولیۆس ئیڤۆلا #مۆدێرنە #ڕەسەنایەتی

هێمای "ئەکسیاڵی(میحوەری)" شمشێر دەمانباتەوە بۆ بیرۆکەی ”هاوئاهەنگی” کە وەك ئامانجی "جەنگی پیرۆز" لە دوو مانای، دەرەکی و ناوەكیدا، بیری لێ دەكرێتەوە، بەو پێیەی میحوەر ئەو شوێنەیە کە هەموو دژایەتییەکان تێیدا پێكدێن و لەناو دەچن ، یان بە واتایەکی تر شوێنی هاوسەنگی تەواوە، کە نەریتی ڕۆژهەڵاتی دوور بە "ناوەندی نەگۆڕ" ناوی دەبات. بەم پێیە، بەپێی ئەم پەیوەندییە، کە لە ڕاستیدا هاوتایە لەگەڵ قووڵترین ڕوانگە، شمشێر تەنیا نوێنەرایەتی ئامرازە كاراكان ناکات، وەك ئەوەی مرۆڤ لە یەكەم تێڕوانیندا بیری بۆ ماناكانی دەچێت، بەڵکو بە خودی ئەو ئامانجەش کە بەدوایدا دەگەڕێت ،بە شێوەیەکی دیاریکراو شتێك و شتێکی دیکە لە کۆی گرنگییەکەیدا کۆدەکاتەوە. ڕێنێ جینۆ (الرموز الاساسیة للعلوم المقدسة) #توراسی_عیرفانی #شارستانیەتی_ئیلاهی