en
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

Open in Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

Show more
1 395
Subscribers
No data24 hours
-37 days
-1530 days
Posts Archive
Repost from دژە باو
"خودا پێوەر و پێوانەیە بۆ هەموو شتێک" ئەفلاتوون بەم وتەیە وەڵامی پرۆتاگۆراسی سۆفستائیی دایەوە کە دەیوت: "مرۆڤ پێوانەیە بۆ هەم
"خودا پێوەر و پێوانەیە بۆ هەموو شتێک" ئەفلاتوون بەم وتەیە وەڵامی پرۆتاگۆراسی سۆفستائیی دایەوە کە دەیوت: "مرۆڤ پێوانەیە بۆ هەموو شتێک". سۆفستائییەکان و لە ناویشیاندا پرۆتاگۆراس، باوەڕیان وابوو کە ڕاستی و چاکە (یان هەر یەک لە بەها و چەمکەکان) ڕێژەیین (Relative) و بەپێی تێڕوانین و هەستەکانی هەر کەسێک دەگۆڕێن؛ بەو واتایەی ئەگەر شتێک لە لای من باش بێت، ئەوە تەنها بە نسبەت منەوە باشە، ئەگەر هەمان شت لە لای تۆ خراپ بێت، ئەوە بەهەمان شێوە بە نسبەت تۆوە خراپە؛ بە واتەیەکی تر، هیچ پێوەرێکی ڕەها (Absolute) یان هەمەکی (Universal) بۆ ڕاستی و چاکە بوونی نییە، مرۆڤ بەپێی تێڕوانین و هەستەکانی خۆی پێوەر و دادوەری سەرەکییە بۆ هەموو شتێک. ئەفلاتوون بە تووندی دژایەتیی ئەم بیرۆکەیەی کرد، بەپێی فەلسەفەکەی جیهانێک هەیە لە فۆرمەکان (Forms) کە جیهانێکی ڕەها و جێگیر و کامڵە، و هەموو شتەکان لەسەر شێوە و مانا ڕاستەقینەکەی خۆیان لەوێدا بوونیان هەیە، ئەو جیهانەش بنچینە و ئەسڵی ئەم جیهانە ماددی و گۆڕاوەیە؛ لەناو فۆرمەکانیش دا چاکەی باڵا (Form of the Good) لە لووتکە دایە، ئەم چاکەی باڵایە سەرچاوەی هەموو چاکە و دادپەروەری و ڕاستی و جوانییەکە. کاتێک ئەفلاتوون دەڵێت: "خودا پێوانەی هەموو شتێکە، نەک مرۆڤ."، مەبەستی ئەوەیە کە پێوەرێکی ڕەهای جێگیر هەیە بۆ هەموو شتەکان، هیچ پێوەرێک بۆ ڕاستی و چاکە نییە کە بەپێی ویست و تێڕوانینی مرۆڤەکان بێت، چونکە مرۆڤ هەڵە دەکات و تێگەیشتنی سنووردار و بەردەوام لە گۆڕان دایە، بەڵام خودا (چاکەی باڵا) کامڵ و نەگۆڕە. بەم شێوەیە بەپێی تەفسیری ئەفلاتوون بۆ بوون و زانین، تاکە سەرچاوەی چاکە بریتییە لەو هێزە باڵایەی کە جیهانی دروست کردووە و ڕێکیخستووە بەپێی یاسا و ڕێسایەکی کامڵ، بۆیە ئەخلاق و دادپەروەری و ڕاستی دەبێت لەو سەرچاوە باڵایەوە وەربگیرێن، و پێویستە هەموو گۆڕاوەکان پەیوەندییان لەگەڵیدا هەبێت، تاوەکو بەرز ببنەوە و بگەن بە ڕاستی و چاکە و دادپەروەری و جوانیی باڵا و ڕاستەقینە؛ ئەم بۆچوونەش ڕاستەوخۆ دژایەتیی مەنهەج و بۆچوونی سۆفستائییەکان دەکات. #ڕەسەنایەتی

کەرترین گرۆ لەناو موسوڵمانان دوای مجسمە، معتزلەن. گوێ لەمە بگرن ئەوکات ئەزانن مەبەست لە نەبوونی هۆکار بۆ کاری خوا واتای چی دە
کەرترین گرۆ لەناو موسوڵمانان دوای مجسمە، معتزلەن. گوێ لەمە بگرن ئەوکات ئەزانن مەبەست لە نەبوونی هۆکار بۆ کاری خوا واتای چی دەگەیەنێت. ئەگەر هۆکایش هەبێت چ ئیشکالێکی عەقڵی لە بیرۆکەی خوایەتیدا دروستدەبێت. پاشان بيسەروبەرەیی(هەڕەمەکی) خۆی قسەیەکی مەتاتییە و دەیان پێناسەی جیاوازی بۆ ئەگرێت هیچ ئیشکالیش لە خوایەتی خوا دروستناکات لەڕوی عەقڵییەوە بە هەموو پێناسەکانی👇 https://youtu.be/c4KUrFB4JLo?si=HMPJUkgs5-kX9PmA

جێبەجێکاری مەبادیئ لە سەردەمی نوێدا لە دەرەوەی بازنەی سیستمی جیهانی. #باسێکی_سیاسی

Repost from دژە باو
سیاسەت؛ فێڵبازی و هەڵخەڵەتاندن؟ لە سەردەمێکدا کە مرۆڤی مۆدێرن پێی وایە سیاسەت تەنها یارییەکی فێڵ و تەڵەکەیە، و مانەوەی دەوڵەت
سیاسەت؛ فێڵبازی و هەڵخەڵەتاندن؟ لە سەردەمێکدا کە مرۆڤی مۆدێرن پێی وایە سیاسەت تەنها یارییەکی فێڵ و تەڵەکەیە، و مانەوەی دەوڵەتەکان بەستراوەتەوە بە فێڵبازیی سیاسییەکان و پیلانی پاشاکانەوە، ئەوەمان لا ون دەبێت کە سیاسەت لە خودی خۆیدا دروستکراوێکی مرۆیی ڕووت نییە، بەڵکو سێبەرێکە بۆ سیستەمێکی باڵاتر، و بەشێکە لە سیستەمی گەردوونی کە خودا دایمەزراندووە هەر لە سەرەتای خەلقەوە. هەندێک، وەک ماکیاڤیللی، سیاسەتیان بۆ ئاستی ململانێیەکی وەحشییانە دابەزاند، دابڕاو لە هەموو پێوەرێکی باڵا، بە هێزی کوێر و فێڵبازی و درۆی گەورە بەڕێوە دەچێت؛ بەپێی کتێبی میر (The Prince)، هیچ شتێک بۆ مرۆڤ نەمایەوە جگە لەوەی ببێتە گورگێک کە گورگەکانی تر هەڵبخەڵەتێنێت، یان شێرێک کە لاوازەکان ڕاو دەکات، ئەمەش نوێگەرییە لە یەکەم هەنگاویدا: دابڕان لە ڕەها، و پووچگەراییەکی ڕەنگکراو بە دروشمی "ئامانج پاساو بۆ ئامراز دەهێنێتەوە". بەڵام ماوەردی، شایەتحاڵی شارستانیەتێکە کە هێشتا لە بنەچە باڵا خوداییەکەی دانەبڕابوو، لەوێ ئایین ناوەندی هەموو شتێک بوو؛ لە کتێبی (الأحكام السلطانية) دا سیاسەت لە چوارچێوە ڕاستەقینەکەی دادەنێت، کە ئارەزووی هێز و دەسەڵات نییە، بەڵکو ئەرکێکی شەرعییە بۆ جێبەجێکردنی دادپەروەری و پاراستنی مرۆڤ و ئایین؛ لێرەدا توراس بە واتا ڕەسەنەکەی خۆی دەردەکەوێت، دەسەڵات موڵکی مرۆڤ نییە، بەڵکو ئەمانەتێکە خودا لای مرۆڤی داناوە و ئەرکە لەسەریان بە ڕاست و دروستی پێی هەڵسن، و دەوڵەت کۆمپانیایەکی دنیایی نییە بۆ بەڕێوەبردنی بەرژەوەندییەکان، بەڵکو وێنەیەکی زەمینییە بۆ سیستەمی باڵای ئاسمانی. جیاوازی نێوان ئەم دوو هزرە، جیاوازیی نێوان بوونە لەگەڵ بنچینەیەکی باڵا، و بوون لەگەڵ دابڕان لەو باڵاییە. لەلای ماکیاڤیللی، سیاسەت پچڕانە لە هەر پێوەرێکی سەروو مرۆیی، بەڕێوەبردنێکی بێ واتایە و هێزێکی بێ پیرۆزییە، بۆیە هەر لادانێک تێیدا ناشەرعی نییە؛ بەڵام لەلای ماوەردی سیاسەت درێژکراوەی شەریعەتە، و شەریعەتیش درێژکراوەی حەقیقەتە، پاشای ڕاستەقینەش سێبەری حەقە لەسەر زەوی، ناکرێت لابدات. هێز بەبێ حەق تەنها شانشینێکی کاتی دروست دەکات، بەڵام حەق ئەگەرچی لە چاوی ماددییەکان و خەڵکی ئاسایی لاوازیش دەربکەوێت، تەنها شتێکە کە بەردەوامی و مانەوە دەبەخشێت بە هەموو شتەکانی دیکە؛ هەر بۆیە ئەو شارستانیەتانەی کە لەسەر بنەماکانی ئایین و دادپەروەری بنیاتنرابوون، تەمەن درێژتر و بناغە جێگیرتر بوون زۆر زیاتر لە کۆمارەکانی فێڵ و تەڵەکە. ئەوەی نەوەی ئەم سەردەمە لێی تێناگات ئەوەیە کە توراس بژاردەیەکی کلتووری نییە، بەڵکو ڕاستییەکی ئۆنتۆلۆجییە، سیستەمی زەمینی ناتوانێت جێگیر بێت بەبێ پشتبەستن بە سیستەمی ئاسمانی؛ ئەو سیاسەتەی لەسەر وەحی و شەریعەت بنیاتنراوە، بەشێکە لە هاوسەنگیی گەردوونی، لە کاتێکدا ئەو سیاسەتەی لەسەر فێڵ و تەڵەکە بنیاتنراوە، هیچ نییە جگە لە لادان و جەنگێکی شاراوە دژی سیستەمی گەردوونی، و جەنگ لە دژی حەق بەدڵنیاییەوە بە شکست و داڕمان کۆتایی دێت. #ڕەسەنایەتی

وا هەست دەکەم کە هەرچەندە کات زیاتر بڕوات بەرەو پێش، ئەوەندە زیاتر دەگەڕێمەوە بۆ ڕابردوو و تیایدا دەژیم، بەجۆرێکی وا کە پەندی
وا هەست دەکەم کە هەرچەندە کات زیاتر بڕوات بەرەو پێش، ئەوەندە زیاتر دەگەڕێمەوە بۆ ڕابردوو و تیایدا دەژیم، بەجۆرێکی وا کە پەندی «ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار» لە لای من بووە بە«ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە هەزار ساڵ بەرتر لەوەی کە ئاواتم دەخواست بۆی بگەڕێمەوە لە پار». والحمدلله على كل حال

دڵەکان لە نێو بەینی پەنجەی ئەمریی خودادان، چۆن بییەوێت ئاوەژۆیان دەکات، بەرەوکوێ بییەوێ دەیانبات، عەقڵ و هۆشیش بە ڕاست و هەڵە
دڵەکان لە نێو بەینی پەنجەی ئەمریی خودادان، چۆن بییەوێت ئاوەژۆیان دەکات، بەرەوکوێ بییەوێ دەیانبات، عەقڵ و هۆشیش بە ڕاست و هەڵە شوێنی دەکەون، ئەگەر قابیلی تەبریر بێت ئەوا کارەکە تەبریر دەکەن، ئەگەر قابیلیشی نەبێت ئەوا بێدەنگ مل دەنێن و ئاوڕ بۆ هیچ شتێک نادەنەوە، ئەگەر هەموو دنیا ئاگاداریان بکاتەوە لە هەزاران چاڵی و چۆڵی، زەڕڕەیەک لە ملنان ناکەون هەتا ئەو ساتەی لە خوداوە ئاوەژوو دەکرێت، ئەوەی تیایدایە دەردەکرێت، بە هیکە جێگەی دەگیرێتەوە. بتەکانی دنیا ئەوەندە زۆرن، ئەگەر دڵ بە هەر دانەیەکیان پڕ بکرێتەوە و چرکەیەک لە تەمەنت ببات، ئەوا تا ژیانت ماوە دەبێ لە بت گۆڕیندا بیت، بەڵام خۆ چی ئەکەیت؟ کە ئەو لە سەرەوە خۆی نیشان نەدا و ئەمیش لە دوورەوە چاوی کز بوو نەیبینی، هەر دەبێ تەماشای ئەو بتانە بکات کە ڕەنگ و بۆنی ئەویان گرتووە لە دەوروبەری خۆی.
اللهم يا مقلب القلوب والأبصار ثبت قلوبنا على دينك، اللهم يا مصرف القلوب والأبصار صرف قلوبنا الى طاعتك
#توراسی_عیرفانی #عیرفان

دڵەکان لە نێو بەینی پەنجەی ئەمریی خودادان، چۆن بییەوێت ئاوەژۆیان دەکات، بەرەوکوێ بییەوێ دەیانبات، عەقڵ و هۆشیش بە ڕاست و هەڵە
دڵەکان لە نێو بەینی پەنجەی ئەمریی خودادان، چۆن بییەوێت ئاوەژۆیان دەکات، بەرەوکوێ بییەوێ دەیانبات، عەقڵ و هۆشیش بە ڕاست و هەڵە شوێنی دەکەون، ئەگەر قابیلی تەبریر بێت ئەوا کارەکە تەبریر دەکەن، ئەگەر قابیلیشی نەبێت ئەوا بێدەنگ مل دەنێن و ئاوڕ بۆ هیچ شتێک نادەنەوە، ئەگەر هەموو دنیا ئاگاداریان بکاتەوە لە هەزاران چاڵی و چۆڵی، زەڕڕەیەک لە ملنان ناکەوت هەتا ئەو ساتەی لە خوداوە ئاوەژوو دەکرێت، ئەوەی تیایدایە دەردەکرێت، بە هیکە جێگەی دەگیرێتەوە. بتەکانی دنیا ئەوەندە زۆرن، ئەگەر دڵ بە هەر دانەیەکیان پڕ بکرێتەوە و چرکەیەک لە تەمەنت ببات، ئەوا تا ژیانت ماوە دەبێ لە بت گۆڕیندا بیت، بەڵام خۆ چی ئەکەیت؟ کە ئەو لە سەرەوە خۆی نیشان نەدا و ئەمیش لە دوورەوە چاوی کز بوو نەیبینی، هەر دەبێ تەماشای ئەو بتانە بکات کە ڕەنگ و بۆنی ئەویان گرتووە.
اللهم يا مقلب القلوب والأبصار ثبت قلوبنا على دينك، اللهم يا مصرف القلوب والأبصار صرف قلوبنا الى طاعتك
#توراسی_عیرفانی #عیرفان

موجاهیدان و ئەهلی غەزە لە دوعاکانتان بێبەش مەکەن ئەو ڕۆژانە زۆر سەخت و یەکلاکەرەوەن شەڕی هەق و باطل ئەگاتە قۆناغێکی نوێ.

Story

Story

موجاهیدان و ئەهلی غەززە لە دوعاکانتان بێبەش مەکەن ئەو ڕۆژانە دۆخەکە زۆر سەخت و یەکلاکەرەوەن. شەڕی هەق و باطل ئەگاتە قۆناغێکی تر.

Story

فەلسەفە خۆشویستنی داناییە و ژیانە لە پێناویدا، نەک ڕێگەیەک بۆ سەرسامکردنی خەڵک بە خۆت.
فەلسەفە خۆشویستنی داناییە و ژیانە لە پێناویدا، نەک ڕێگەیەک بۆ سەرسامکردنی خەڵک بە خۆت.

Repost from دژە باو
"ئەمریکییەکان هەڵوەشێنەرەوەیەکی زیندووی بنەما دیکارتییەکەن، کە دەڵێت: (من بیردەکەمەوە، کەواتە من هەم.)، ئەمریکییەکان بیر ناکە
"ئەمریکییەکان هەڵوەشێنەرەوەیەکی زیندووی بنەما دیکارتییەکەن، کە دەڵێت: (من بیردەکەمەوە، کەواتە من هەم.)، ئەمریکییەکان بیر ناکەنەوە لەگەڵ ئەوەش دا هەن، ئەقڵی ئەمریکی مناڵانە و سەرەتاییە، هەژارە لە بوونی کڵێشەیەکی تایبەتی جیاکەرەوە، هەر بۆیە کراوەیە بۆ هەموو جۆرە ڕیتمێک." یولیۆس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی

Story

حەقی سەرجێی ئافرەت لەسەر پیاو ئیمامی غەزالی لە "إحياء علوم الدين" (2/ 52، ط. مصطفى الحلبي): [وينبغي أن يأتيها في كل أربع ليال
حەقی سەرجێی ئافرەت لەسەر پیاو ئیمامی غەزالی لە "إحياء علوم الدين" (2/ 52، ط. مصطفى الحلبي): [وينبغي أن يأتيها في كل أربع ليالٍ مرة، فهو أعدله، إذ عدد النساء أربعة، فجاز التأخير إلى هذا الحد، نعم، ينبغي أن يزيد أو ينقص بحسب حاجتها في التحصين؛ فإن تحصينها واجب عليه] واتە: پێویستە پیاو لە چوار ڕۆژدا جارێک لەگەڵ ژنەکەیدا سەرجێ بکات، چونکە ژمارەی دیاریکراو لە ژنهێنان بۆ پیاو چوار دانەیە و بۆ هەر یەکیان شەوێک تەرخان کراوە، ئەمەش دادوەرانەترینە، بۆیە جائیزە بۆ یەک ئافرەت تەنها چوار شەو دوابخرێت. بەڵێ پێویستە ئەوە زیاد و کەم بکات بە ئەوەندەی کە پێویستییەتی بۆ پاکڕاگرتنی(تحصین) چونکە پاکڕاگرتنی لەوەی کە توشی فیتنە ببێت واجبە لەسەر پیاو. *زانایانی حەنەفی و شافعی و حەنبەلی لە حاڵی ئاسایدا چوار مانگیان داناوە بۆ هەر پیاوێک ئەگەر نەچێتە لای خێزانەکەی، لەوە تێپەڕ بکات یا دەبێ خۆی چاک بکات یان دەبێت لێی جودا بکرێتەوە و تەڵاقی بدات، بەڵام مالیکییەکان دەفەرموون تەنها یەک مانگ بۆی هەیە. بەڵام….. ئەم بابەتە بابەتێکە کە کاریگەر دەبێت بە عورف لە خودی خۆیدا وەرناگیرێت بەو جۆرە، چونکە ئەگونجێت لە جێیەکدا عورفی خەڵکی لەم بابەتەدا شێوازێکی دیکە بێت و بەعام خەڵک زیاتر یا کەمتر لە دۆخی ئاسایی گرنگی بەو بابەتە بدەن، بۆیە دەبێت تەتبیقێکی واقعیانەی بۆ بکرێت. لەو دەمەدا خەڵک بەو جۆرە بوون تا ڕادەیەک کە گرنگییەکی ئەوتۆیان بەو باسە نەداوە بە پیاو و ئافرەتیانەوە، بۆیە جێبەجێکردنی ئەو فەتوایە ئاسانتر بووە، بەڵام ئەمڕۆ بەو جۆرە نییە و عورفی خەڵکی زیاتر لەوە دەخوازێت بە هۆی واقعێکەوە کە سەپێنراوە بەسەریاندا. مادەم تحصینی ئافرەت واجبە لەسەر پیاو، کەوایە کارکردن بە فەتواکەی ئیمامی غەزالی و دابەزاندنی بۆسەر واقعی ئەمڕۆ زۆر گونجاوترە لەوەی ئیسقاتی ئەوەی سێ مەزهەبەکە یان مالکییەکان بکرێت(لە دۆخی ئاسایدا). هەرچەندە ئەمڕۆ مەحاکمی شەرعی نییە تا لەڕێی شەرعەوە بەپێی مەزهەب چارەسەر بکرێت، بەڵام تەنانەت ئەگەر هەشبوایە دەبوو بەو جۆرەبێت. #فقهی

“Do not think that I came to bring peace on earth. I did not come to bring peace but a sword.” وا نەزانن کە من هاتوم تاوەکو ئ
“Do not think that I came to bring peace on earth. I did not come to bring peace but a sword.” وا نەزانن کە من هاتوم تاوەکو ئاشتی بهێنم بۆ سەر زەوی، من نەهاتووم بۆ هێنانی ئاشتی بەڵکو هاتوم بۆ هێنانی شمشێر. Matthew 10:34, NKJV)