en
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

Open in Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

Show more
1 394
Subscribers
-224 hours
-27 days
-1330 days
Posts Archive
لینکی سپەیسەکەی سبەی شەو ببورن لینکەکەی تر ئیش ناکات، لای خۆتان نۆتیفیکەیشنەکە چالاک بکەن هەتاوەکو ئاگاداری بن لینک

“سەرکەوتن بۆ ئەوانە نییە کە دادەنیشن، چونکە دەسەڵات ملکەچی کەسانێک نابێت بە ئارامی و نەرم و نیانی دەمێننەوە و جەماوەریش ملکەچ
“سەرکەوتن بۆ ئەوانە نییە کە دادەنیشن، چونکە دەسەڵات ملکەچی کەسانێک نابێت بە ئارامی و نەرم و نیانی دەمێننەوە و جەماوەریش ملکەچ نابێت تەنها ئەو کەسەی کە دوژمنەکانی دەبەزێنێت و خۆڕاگری و بەهێزبوون سیفەتیەتی.
ئەوانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئامانجیان دوورکەوتنەوەیە لە پەنابردن بۆ شەڕکردن، ئەوە کەسانێکن شوێن وەهم کەوتوون،
بەو پێیەی بیرۆکەکانیان ئەوەیە کە سیاسەتگەلێک جێبەجێ دەکەن کە لەسەر بنەمای مرۆیی، و ئەخلاق بێت. بۆ ئەوەی پەنا نەبەنە بەر شەڕ. بەڵام نەزانن کە ئیمپراتۆر و پاشا کۆنەکان لە بەرهەمهێنانی ئەو شێواز و سیاسەتانەدا پێشیان کەوتبوون، بەڵام هەر ناچار بوون پەنا ببەنە بەر شەڕ، = دەربازبوون لە شەڕ وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بوونی نییە.” [- سون بن، فن الحرب]. *ئەم کتێبە زیاد لە 300 ساڵ پێش زایین نووسراوە. #ڕەسەنایەتی #سەرنج

Repost from موحاریب
"جەنگ وا دەکات مرۆڤ درک بە ڕێژەیی ژیانی بکات، بەهەمان شێوەش درک بە یاسای ' هەبوونی شتانێک بەنرختر لە ژیان'. بۆیە شەڕ هەمیشە ب
"جەنگ وا دەکات مرۆڤ درک بە ڕێژەیی ژیانی بکات، بەهەمان شێوەش درک بە یاسای ' هەبوونی شتانێک بەنرختر لە ژیان'. بۆیە شەڕ هەمیشە بەهایەکی دژە ماددیی هەیە، واتە بەهایەکی ڕۆحی." - یولیوس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی

Repost from تێڕوانین
#هەڵەی_زۆرینە هەڵەی پەنابردنە بەر ترادسیۆن و نەریت . بۆ نمونە: کوردەواری لە زووەوە هەر وای کردووە. بۆیە کردنی ئەو شتە ڕاستە. نمونەیەکی تر: نەریتی ئێمە وایە هیچ شتێک ناکەین پێچەوانەی نەریت بێت. ئەم شتە پێچەوانەی نەریتی ئێمەیە. بۆیە هەڵەیە و لێی دوو بکەوەرەوە. نمونە: باو و باپیرانمان هەر وایان وتووە. بۆیە ئەو قسەیە ڕاستە.

كتێبەکەی مەولانا گینۆن (قدس اللّه نفسه) کە بەتەماین باسی بکەین پشت بە خوای جەببار

شرق وغرب - رينيه غينون.pdf2.73 MB

Repost from موحاریب
- فکرەی موحاریب (جەنگاوەر) هاوواتای بەکارهێنانی دڕندانەی هێز و توندوتیژی وێرانکەر نییە، بەڵکو گەشەسەندنی هێمن و هۆشیارانەی عە
- فکرەی موحاریب (جەنگاوەر) هاوواتای بەکارهێنانی دڕندانەی هێز و توندوتیژی وێرانکەر نییە، بەڵکو گەشەسەندنی هێمن و هۆشیارانەی عەقڵ و فکرە ، بەتایبەتی شەرەف و بەرپرسیارێتی ”
- سۆفیەکەی ڕۆما مەولانا یولیوس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی

- فکرەی موحاریب (جەنگاوەر) هاوواتای بەکارهێنانی دڕندانەی هێز و توندوتیژی وێرانکەر نییە، بەڵکو گەشەسەندنی هێمن و هۆشیارانەی عە
- فکرەی موحاریب (جەنگاوەر) هاوواتای بەکارهێنانی دڕندانەی هێز و توندوتیژی وێرانکەر نییە، بەڵکو گەشەسەندنی هێمن و هۆشیارانەی عەقڵ و فکرە ، بەتایبەتی شەرەف و بەرپرسیارێتی ”
- یولیوس ئیڤۆلا #ڕەسەنایەتی

پشت بە خوا لەمەو دوا زنجیرە کاڵێک دەکەینەوە بۆ باسکردنی کتێبی (شرق وغرب) هی مەولانا عبدالواحد یحیی (ڕێنێهـ گینۆن)، شەوی جومعە لەسەر شەممە یەکەم کاڵمان دەبێت لەسەر بەشی یەکەمی کتێبەکە بە ناوی (شارستانیەت و پێشکەوتن). لینکی کاڵ #سەرنج

Repost from موحاریب
«وەک چۆن مرۆڤ بە سروشتی خۆی دروستکراوە بۆ پەرستن، بۆیە مرۆڤ ناتوانێت پەرستش نەکات و ئەگەر تێڕوانینەکانی لە جیهانی ڕۆحی ببڕێت
«وەک چۆن مرۆڤ بە سروشتی خۆی دروستکراوە بۆ پەرستن، بۆیە مرۆڤ ناتوانێت پەرستش نەکات و ئەگەر تێڕوانینەکانی لە جیهانی ڕۆحی ببڕێت ئەوا 'خودا'یەک دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی لە ئاستێکی نزمتردا بیپەرستێت، بەم شێوەیە ئەوەی تەنها هی ڕەهایە دەیدات بە ڕێژەیی، و لەمەشەوە ئەمڕۆ ئەوەندە وشە هەن کە دەبێ بانگەوازیان بۆ بکرێت وەک "ئازادی"، "یەکسانی"، "نەهێشتنی نەخوێندەواری"، "زانست"، "شارستانیەت"، کە کاتێک دەوترێنەوە وا لە زۆرێک لە ڕۆحدارەکان دەکەونە سوجدەیەکی نا عەقڵانیەوە. - مارتن لینگس (ئەبوبەکر سراج الدین). #ڕەسەنایەتی #مۆدێرنە

هەموو شارستانیەتێک هەمان سیفەتی هەیە، تەبعەن ئێمەی خاوەن فیکری ڕەسەن (توڕاسی) مەبەستمان پێی شارستانیەتی ماددی نییە کە لایەنی
هەموو شارستانیەتێک هەمان سیفەتی هەیە، تەبعەن ئێمەی خاوەن فیکری ڕەسەن (توڕاسی) مەبەستمان پێی شارستانیەتی ماددی نییە کە لایەنی ماددی تیایدا گەشەی کردبێت و پەرەی سەندبێت، بەڵکو مەبەستمان پێی شارستانیەتی ڕۆحیە، لایەنی ڕۆحی بەرز بێت و گرنگی سەرەکی پێدرابێت، هەر پێشکەوتنێکی ماددیش ڕووبدات دەبێت بەو مەرجە بێت کە بوارە ڕۆحیەکە تێکنەدات، وە هەموو شارستانیەتەکان وابوون بە درێژایی مێژوو، بۆیەشدەبینین لە پێشووتردا داهێنانەکان خاو و لەسەرخۆ بوون، بەڵام سەردەمی مۆدێرنی لێ دەرچێت، کە هەموو کات لە جووڵەدایە و مرۆڤ فریای ئەوە دەکەوێت ئاشنای داهێنانەکانی ببێت، بۆیەش مرۆڤی مۆدێرن کەسێکی ماددی ڕوکەشیە، و کەسێکی نائارامە، چونکە تەنیا فریای ئەوە دەکەوێت ئەو هەموو =داهێنانەی دەکرێت بەدەستی بهێنێت و ئاشنای ببێت، بەو جۆرەش هەموو ژیانی دەبێتە ماددە و نائارامی. هۆکاری ئەم جۆرە مامەڵەیەش دەگەڕێتەوە بۆ بیرۆکەی (پێشکەوتن) کە پەیامی ئەو بیرۆکەیە ئەوەیە مرۆڤ ساڵ بە ساڵ و سات بە سات پێشدەکەوێت وەک خەتێکی درێژ کە کۆتایی نییە و هەر بەردەوامە، کەواتە ئەوەی لە ڕابدوو بووە دواکەەتنە، ئێمەش بۆ ئەوەی پێشکەوتوو بین دایمە حەز دەکەین شتە تازەکان بەدەست بهێنین، و واز لە شتەکۆنەکان بهێنین، شتی تازەش بێ کۆتایە و زوو زوو داهێنان و بەرهەمی تازە دێنینە ناوەوە، بۆیە هەموو ژیانمان خەریکی ماددە دەبین تا شوێن وەهمی پێشکەوتن بکەوین و پێمان بوترێت پێشکەوتوو. #سەرنج #مۆدێرنە #ڕەسەنایەتی #توڕاسیەت

#هەڵوێستە یەكێك لە دژیەكەكانی مۆدێرنە و مۆدێلخوازان، ئەوەیە كە شانازی بەوەوە دەكەن ماوەی نێوان وڵاتانیان بەهۆی داهێنانی پیشەس
#هەڵوێستە یەكێك لە دژیەكەكانی مۆدێرنە و مۆدێلخوازان، ئەوەیە كە شانازی بەوەوە دەكەن ماوەی نێوان وڵاتانیان بەهۆی داهێنانی پیشەسازییەوە كورت كردۆتەوە. بێ ئاگا لەوەی كە ئەو كورت بوونەوەیە تەنها سودەكەی بۆ چینێكی دیاریكراوە لە خەڵكی، چونكە لەگەڵ كورتبوونەوەدا دەیان سانسۆر خراوەتەسەر خودی گەشت كردن لە وڵاتێكەوە بۆ ئەوی دیكە، بە جۆرێك لە ئێستەدا زۆرێك مەحاڵە بۆیان كە گەشت بكەن بۆ زۆربەی وڵاتەكانی جیهان، تەنانەت هەندێكجار بۆ وڵاتەكەی دراوسێشیان ناتوانن. #شارستانیەتی_ئیلاهی #توراسی_عیرفانی

“تەماحی من شەڕکردن نییە، بەڵکو دروستکردنی دەوڵەتێکی کۆمەڵایەتی نوێ بە کولتوورێکی باڵاترەوەیە و هەموو ساڵێک لە شەڕکردن لەم کار
“تەماحی من شەڕکردن نییە، بەڵکو دروستکردنی دەوڵەتێکی کۆمەڵایەتی نوێ بە کولتوورێکی باڵاترەوەیە و هەموو ساڵێک لە شەڕکردن لەم کارە بێبەشم دەکات!” - ئه‌دۆلف هیتله‌ر #ڕۆژئاوا

Repost from تێڕوانین
7.29 KB

Repost from موحاریب
لەم فەوزا فیکرییەی کە لەم سەردەمە هەیە، وشەی “توڕاس” بەربڵاو بووە و بێ جیاوازی بۆ بابەتە جۆراوجۆرەکان و زۆرجاریش بۆ بابەتی بێ
لەم فەوزا فیکرییەی کە لەم سەردەمە هەیە، وشەی “توڕاس” بەربڵاو بووە و بێ جیاوازی بۆ بابەتە جۆراوجۆرەکان و زۆرجاریش بۆ بابەتی بێ بایەخ بەکاردێت، لەوانەیە بەسەر هەندێ کلتور و عادەتدا بەکاربێت کە بەتاڵە لە هەموو ناوەڕۆکێکی قووڵ، لەوانەشە مێژووەکەی زۆر تازە بێت.  لە شوێنێکی تردا ئاماژەمان بە بەکارهێنانێکی هاوشێوە کردووە کە پەیوەندی بە وشەی ئایینەوە هەیە، بەکارهاتووە بۆ بابەت و مەبەستی بێ بایەخ.  مرۆڤ دەبێ ئاگاداری ئەم لادانە زمانەوانیانە بێت کە لە فیکرە لادەرەکانەوە سەرچاوەی گرتووە و وادەکات وشەکەش وەک فیکرەکە تووشی داڕمان و بەتاڵی ببێت لە هەموو ناوەڕۆکێک.  کاتێک کەسێک خۆی بە "توڕاسی" وەسف دەکات، ئەمە ئەوە ناسەلمێنێت کە تەنانەت زانیارییەکی ناتەواویشی لەسەر توڕاسیەتی ڕاستەقینە هەیە.  ئێمە بە تەواوی ڕەتیدەکەینەوە کە توڕاسیەت وەک ناو یاخود سیفەت بەکاربهێنرێت بۆ هەر باس و فکرێک کە سەر بە سەرچاوەیەکی تەواو مرۆیی و مرۆڤکردە (واتە توڕاسی ڕەسەن ئەو توڕاسەیە ک پەیوەستە بە وەحیێکی ئیلاهیەوە). ڕێنێهـ گینۆن | أزمة العالم الحديث #ڕەسەنایەتی

لە شارستانیەتی ڕەببانی تەسەوری ئەوە ناكرێت كە مرۆڤ بیرۆكەكانی بداتە پاڵ خۆی، چونكە ئەگەر وا بكات ئەوا ئەو مەڕجەعییەت و كاریگەرییەكەی لە خۆی دادەماڵێت كە خۆی داوەتە پاڵی، شتیواش جۆرێكە لە وەهم و خاڵییە لە هەر مانایەكی حەقیقی، چونكە بیرۆكەكە ئەگەر بێتو ڕاست بێت ئەوا نیسبەت دەدرێتە پاڵ هەموو ئەوانەی لێی حاڵی دەبن، ئەگەریش هەڵە بێت ئەوا لە بانگەشەی داهێنانیدا شانازی نییە، ناشكرێت بیرۆكەی ڕاست نوێبێت، چونكە حەقیقەت بەرهەمی عەقڵی مرۆڤ نییە، بەڵكو بوونێكی سەربەخۆی هەیە لە دەرەوەی مرۆڤ، تاكە شتێك لەسەر ئێمە ئەوەیە كە بیزانین، وەگەر نا ئەوا لە پاش حەق تەنها گومڕایی هەیە. بەڵام ئایا مۆدێرنەكان گرنگی دەدەن بە حەقیقەت؟! یاخود ئەزانن مانای چییە؟ ئا لێرەدا بەهەمان شێوە دەربڕینەكان مانای خۆیان لەدەست دەدەن، تەنانەت هەندێك لە پڕاگماتییەكانی سەردەم واژەی”حەقیقەت” بەكادەهێنن بە هەڵە و درۆ بۆ مانای(سودی كرداری ڕوت); واتە بۆ شتێكی بەكار دەهێنن كە هیچ پەیوەندییەكی بە سیستمی ڕوحییەوە نییە. ئەمەش خۆی لە خۆیدا ئینكاری كردنی حەقیقەتە كە سەر ئەنجامێكی لۆژیكییە بۆ لادانەكانی مۆدێرنە. بە هەمان شێوە ئەوان ئینكاری هەموو بیرۆكەیەكی عیرفانی دەكەن كە لەو حەقیقەتەوە سەرچاوەی گرتووە و ئەو حەقیقەتەی كردووە بە پێگەی خۆی. 📚ازمة العالم الحديثة ڕێنێ جینۆ #شارستانیەتی_ئیلاهی #توراسی_عیرفانی