ئیسلام حەقە
ٳبن سیرین(رحمە اللە)دەڵێت: هەر پیاوێ لەگەڵ ئەثەرابێت ئەوا لەسەر ڕێگاکەیە. [الٳبانة الصغری : ۱۳٤]
Show more780
Subscribers
No data24 hours
-47 days
-1530 days
- Subscribers
- Post coverage
- ER - engagement ratio
Data loading in progress...
Subscriber growth rate
Data loading in progress...
عوف دەڵێت : بە محمد بن سیرین ـم ووت : دڵی سەلیم کامەیە.؟
ووتی :
ئەوەیە کە بزانێت الله حەقە، وە قیامەت دێت، وە الله مردووەکان لە قەبرەکانیان زیندوو دەکاتەوە .
[تفسیر ابن أبي حاتم : ١٤٦٧٨]
ابن عباس(رضي الله عنهما)دەڵێت :
ڕۆژی عەرەفە ڕۆژی حەجی گەورەیە ،ڕۆژی شانازی کردنە، اللە تعالی شانازی ئەکات لەلای ئەو مەلائیکەتانەی لەئاسمانن بەخەڵکی زەویەوە ئەڵێت :
هاتوون بۆ لام بەقژی ناڕێک و خۆڵاویەوە باوەڕیان پێم هێناوە و منیان نەبینیوە بەعیزەتی خۆم لێیان خۆش دەبم، ئەو ڕۆژە ڕۆژی حەجی گەورەیە.
[تفسير القرآن العظيم لابن أبي حاتم]
السلام علیکم..
دوای ماوەیەک لە دابڕان بەهۆی چەن پێویستیەکەوە کەدور کەوتبوینەوە، إن شاءاللە لەمەو بەدوای دەست ئەکەینەوە بەپۆست بڵاو کراوەکانمان هەم لێرە وە لە پەیجی ئینستەگرامیش..
اللە تعالی تەوفیقمان بدات
اللە تعالی دەفەرموێت :
وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ
واتا : اللە چاکەکارانی خۆش دەوێت
[المائدة: ٩٣]
حسنی البصری(رحمە اللە)دەڵێت :
ئەوانەن کە دەستیان بە سونەتەوە گرتوە.
[تفسیر ابن ابی زمنین]
حذيفة ـي کوڕی یەمان(رضی اللە عنە)دەڵێت : رۆژگاریک بەسەر خەڵکی دادێت کەس رزگاری نابێت مەگەر ئەو کەسەی نزا بکات وەک نزاو هاواری کەسی نوقم بوو.
[مصنف ابن أبي شيبة : ٣٧١٣٤]
واتا : وەک چۆن کەسێک نزیکە لەخنکان لەناو ئاوێکی زۆردا چۆن پەلەقاژە ئەکات بۆ ڕزگاربون، پێویستە بەوشێوازەش مسوڵمانان داوابکەن و پەلەقاژەبکەن بۆ ڕزگاربون و نەجات بون لەفیتنەکان..اللە اعلم
براء بن عازب(رضي الله عنە)دەڵێت :
لە تەواویەتی سڵاوڪردن ئەوەیە کە تەوقە لەگەڵ براکەت ـدا بکەیت.
[الأدب المفرد للبخاري]
ئیمامی ئەحمد(رحمه الله)دەڵێت : بەراستی ئەوەی لەسەر ئێمەیە شوێنکەوتنی ئەوەیە کە ئەوانی پێش ئێمە لەسەری بوون.
[مسائل كوسج : ٢٦٠٣]
وَلَمْ أَكُنۢ بِدُعَآئِكَ رَبِّ شَقِيًّا [مریم : ٤]
پهروهردگارم! تا بۆ مهبهستهكانم لێت پاڕابمهوه، ههرگیز دڵشكاوو بێهیوا نهبووم، (واتا: ئێستاش لوتفت ببێ له گهڵم)
Choose a Different Plan
Your current plan allows analytics for only 5 channels. To get more, please choose a different plan.